زۆركه‌س هه‌ن ره‌نگه بپرسن كه بۆچی ئێمه ده‌بێت ساڵانه یادی له‌دایك بونی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ینه‌وه(درودی خوای له‌سه‌ر؟ ئایه پێویست ده‌كات كه ئیمانداران به‌و شێواز‌و چۆنیه‌ته‌ی ئێستای خه‌ڵكی بكه‌ونه ئاهه‌نگ گێران و خۆشی ده‌ربرین؟ ته‌نانه‌ت لای هه‌ندێك جێی پرسیار‌و مشتومڕیشه ئه‌م یادكردنه‌وه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه به شتێكی باش وپه‌سه‌ندی نازانن، به‌ڵام خۆی له‌راستیدا ده‌بێت ئێمه‌ش به‌هانه‌مان هه‌بێت بۆهه‌ڵسان به‌یادكردنه‌وه‌ی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌رو ئه‌و لایه‌نه باش و ئیجابیاته بخه‌ینه‌ڕو كه‌له‌میانه‌ی سازكردنی كۆر‌و ئاهه‌نگه‌كانی یادی له‌دایك بونی پێغه‌مبه‌ردا ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت. بۆیه لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم كه دیارترین ئه‌و هۆكارانه ئاماژه پێبكه‌م كه‌وامان لێ ده‌كات یادی له‌دایك بونی پێغه‌مبه‌ری ئازیزوخۆشه‌ویست بكه‌ینه‌وه به‌هیوای به‌رچاو رونی خوێنه‌رانی به‌رێز. هۆكاری یه‌كه‌م: سازكردنی ئاهه‌نگی یادی مه‌ولود به‌كه‌رنه‌ڤالێك داده‌نرێت بۆ زانایان و عاشقانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره، چونكه به‌درێژایی مانگی ربیع الاول چه‌ندین كۆر‌و ئاهه‌نگ و سیمینار‌و وتارخویندنه‌وه له‌مزگه‌وت وهۆڵ و شوێنه‌كانی تر ئه‌نجام ده‌درێن كه‌تیایدا به‌شێكی زۆر‌و به‌رچاو له‌پیاوان و ئافره‌تان و گه‌نج و منداڵان ئاماده‌ی ده‌بن و كاتێكی خۆش و به‌سود له‌گه‌ڵ ژیا ن و ئاكارو پله‌و پایه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌دا به‌سه‌رده‌به‌ن به‌گوێ گرتن و بیركردنه‌وه له‌ژیان نامه‌و ئامۆژگاریه‌كانی ئه‌و ئازیزه‌ی خوا بۆ گه‌له‌كه‌ی كه‌واته له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌دا به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی سودمه‌ند ده‌بن به‌وه‌ی كه‌به‌شێكی كاته‌كانی ژیانیان ده‌به‌خشن به‌و یاده، له‌وێشه‌وه روحه‌كان ئاوێته ده‌بن به‌خۆشه‌ویستی خۆشه‌ویستی خوا، له‌وێوه زیاتر گه‌وره‌یی و خۆراگری ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئاشكرا ده‌بێت و موسڵمانان چاكترهه‌ست به‌سه‌نگی پێشه‌واكه‌یان ده‌كه‌ن. هۆكاری دوه‌م: به‌درێژایی یانزه مانگه‌كه‌ی تری ساڵ خه‌ڵكی سه‌رقاڵ ده‌بن به كاروباری ژیانی رۆژانه‌ی دونیاوه، به ئه‌ندازه‌یه‌ك كه‌به‌ده‌گمه‌نی باس و به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ر ده‌بیسترێت، مه‌گه‌ر له‌لایه‌ن مامۆستایانی وتاربێژی مزگه‌وته‌كان یا كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن نه‌بێت، به‌ڵام جیاوازتر له‌مانگه‌كانی تری ساڵ موسڵمانان له‌مانگی مه‌ولودا به‌درێژایی سی رۆژی ته‌واو گوێ بیستی هه‌زاره‌ها كۆر‌و وانه‌و ئامۆژگاری گرنگ وبه‌نرخ ده‌بن له‌مزگه‌وت و هۆ ڵ و شوێنه‌كانی تره‌وه گه‌ر بێت وموسلمانان ئاماده‌ی نیوه‌شی بێت ئه‌وه بێگومان ئه‌وكات خه‌ڵكی سیفات و ره‌وشته‌كانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی ده‌چێته دڵ وده‌رون و خه‌یاڵیه‌وه له‌گه‌ڵ شاره‌زایی باش له‌به‌سه‌رهات و ناوبانگ و موعجیزه‌كانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره. هۆكاری سێ یه‌م: له‌كاتی ئاهه‌نگه‌كانی یادی مه‌ولودا چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ باس ده‌كرێت كه‌ره‌نگه زۆر به ده‌گمه‌ن له‌كۆرو ئاهه‌نگ و كاته‌كانی تردا باس بكرێت نمونه‌ش وه‌ك: باس كردن و دوباره كردنه‌وه‌ی نه‌ژادی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره و جه‌خت كردنه‌وه له‌پاكی و بێگه‌ردی نه‌ژادی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره كه‌ئه‌وه‌ش له‌وكارو پێویستیانه‌یه كه‌له‌ئاینی ئیسلامدا ده‌بێت منداڵه‌كانمانی پێ ئاشنا بكه‌ین به‌ر له‌وه‌ی بیان به‌رینه قوتابخانه. هۆكاری چواره‌م: سازكردنی ئاهه‌نگی یادی مه‌ولود خۆی له‌خۆیدا سه‌ڵه‌وات دانه له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رو ستایش كردنێتی كه‌ئه‌مه‌ش بۆ خۆی یه‌كێكه له‌و كاره جوان و چاكانه‌ی كه‌پێویسته ئێمه‌ی شوێن كه‌وتوانی پێی هه‌ڵسین وه‌ك ئه‌رك و مافێكی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به‌سه‌رمانه‌وه، هه‌روه‌ها به‌و سه‌ڵه‌واتانه‌ش ئه‌جرو پاداشتی زۆرمان ده‌ست ده‌كه‌وێت هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت واته: هه‌ر كه‌س یه‌ك جار سه‌ڵه‌واتێكم له‌سه‌ر بدات ئه‌وه خوای گه‌وره ده‌جار سه‌ڵه‌واتی له‌سه‌ر ده‌دات، بێگومان كه له‌و مانگه‌و له‌كاتی به‌رێوه‌چونی ئاهه‌نگه‌كانی مه‌ولودا زۆرترین رێژه‌ی سه‌ڵه‌وات بۆ پێغه‌مبه‌ری ئازیز ده‌چێت، به‌جیا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م مانگه‌كانی تر. هۆكاری پێنجه‌م: گومانی تێدا نیه كه‌له هه‌موو جیهاندا دوژمن و نه‌یاری ئه‌و پێغه‌مبه‌ره یه‌كجار زۆرن كه حه‌زناكه‌ن به‌م شێوازه ناو‌و ناوبانگی سات له‌دوای سات به‌رزترو گه‌وره تر بێت، بۆیه موسڵمانانیش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و نه‌یارانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا گرنگه كه‌ساڵانه كه‌رنه‌ڤاڵێكی له‌و چه‌شنه ساز بكه‌ن تا هه‌موو جیهان بزانێت و چاكتر بۆی ده‌ركه‌وێت كه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی ئه‌وان چاویان پێی هه‌ڵنایات كێه‌و خاوه‌نی چۆن پێگه‌و پله‌و كه‌سایه‌تیه‌كه. ئه‌مانه‌ی كه‌باس كرا گرنگترین ئه‌و خاڵ و هۆكارانه بون كه‌پاڵنه‌ری سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێمه یادی له‌دایك بونی پێغه‌مبه‌ر بكه‌ینه‌وه. |