گرنگترین ئامانج له فه‌رزكردنی رۆژوودا وه‌ك خوای گه‌وره ئاماژه‌ی بۆ كردووه ته‌قوایه، خوا ده‌فه‌رموێ (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) واته: كۆمه‌لی باوه‌رداران رۆژوو له‌سه‌ر ئێوه واجب كراوه هه‌ر وه‌ك له‌سه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی پێش ئێوه‌ش واجب كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قواتان هه‌بێت. تقوا چیه؟ - قال علي بن أبي طالب رضي الله عنه : (( التقوى هي الخوف من الجليل ، والعمل بالتنزيل ، والقناعة بالقليل ، والإستعداد ليوم الرحيل )) واته: ته‌قوا بریتیه له ترسان له خوای جه‌لیل، كاركردن به قورئان، قه‌ناعه‌ت و رازی بوون به شتی كه‌م، ئاماده‌كاری وبهرههفكرن بۆ رۆژی دوایی. - قال ابن مسعود رضي الله: (أن يطاع فلا يعصي ويذكر فلا ينسى وأن يشكر فلا يكفر)واته: گوێرایه‌لی خوا بكه‌یت و سه‌رپێچی فرمانه‌كانی نه‌كه‌یت، زیكر‌و یادی خوا بكه‌یت و له‌بیری نه‌كه‌یت، سوپاس گوزاری نیعمه‌ته‌كانی بیت و كوفری نه‌كه‌یت. -وقال ميمون بن مهران رحمه الله : (المتقي أشد محاسبة لنفسه من الشريك الشحيح لشريكه) واته: ئه‌و كه‌سه‌ی له‌خوا ترساوه‌و موته‌قیه ئه‌وه‌نده حیساب له‌گه‌له خۆی ده‌كات زۆر زیاتر له كه‌سێكی ره‌زیل و قرچۆك كه حیساب له‌گه‌ل شهریكهكهی ده‌كات. - قال أبو هريرة رضي الله عنه وسئل عن التقوى فقال : هل أخذت طريقا ذا شوك ؟قال : نعم ، قال : فكيف صنعت؟ قال : إذا رأيت الشوك عزلت عنه أو جاوزته أو قصرت عنه ، قال : ذاك التقوى) واته: ئه‌بو هوره‌یره كاتێك پرسیاری لێ ده‌كرێ له‌باره‌ی ته‌قوا له وه‌لامدا نمونه به‌و كه‌سه دێنێته‌وه كه به‌ناو كۆمه‌لێك د‌رك رێ ده‌كات و زۆر به ئاگاداری و له‌سه‌ر خۆیی به‌و رێگایه ده‌روات نه‌وه‌كو دركی له پێ رابچێت، ئه‌و كه‌سه‌ی تهقواشی هه‌یه به‌و شێوه ئاگاداره له‌وه‌ی توشی گوناح و سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی خوا بێت. |