یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە   
محەمەد ھەسنانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/07/2012 : 13:20:22
قه‌باره‌ی فۆنت
ئایا عیبادەت تەنها رۆژو نوێژە ؟

ئەوەی لەسەرەتاوە منی دڵخۆش كرد پەیام‌و لێدوانی بەشێك لە بەرپرسان بوو، گوایە ئەمساڵ هەوڵ دەدرێت لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان، چاودێری توند بخرێتە سەر بازاڕو لە كۆنتڕۆلكردنی هەڵاوسانی نرخەكان، چونكە ئەوە دیاردەیە وەك نەریتێكی ساڵانە لەم مانگەدا دووبارە دەبێتەوەو خەڵكی هەژارو دەست كورتێش باجەكەی دەدەن، كەچی بەداخەوە پێشبینیەكانم بەپێچەوانە بوون، تەنانەت ئەمساڵ رۆژانی بەر لەهاتنی مانگی رەمەزان، لەلایەن بەشێك لە بازرگان‌و دوكانداران، دەست و قۆڵەكانییان لێی هەلكردوو، گیرفان پڕكردنییان خستە سەرووی مرۆڤایەتی‌و ئاینەكەیان.

 

زۆرم لاسەیرە بەشێك لەوانەی لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام تێنگەیشتوون، هەمیشە قۆڵبڕین‌و عیبادەتیان هاوتای یەكتری كردووە، ئەمەش دیاردەیەكی ڕوون‌و بەرچاوە، لە بازاڕ نرخی كاڵاكان بەرزدەكەنەوەو لە مزگەوتەكانیش لەكاتی نوێژو تەڕاویح لەبەر ئەوان، شوێنی كەسانی دیكە نەبێتەوە، دەبێت چارەنوسیان چۆن بێت‌و رۆژێك لە رۆژان چۆن وڵامی پەروەردیگاریان بدەنەوە.

 

نابێت ئەوەشمان لەیاد بچێت، كە بەشێك لە هاوڵاتیان هۆكارێكن لە بەرزبوونەوەی نرخەكان، بۆنموونە ئەگەر سەیری بازاڕێكی وەك شاری سۆران بكەین، لەگەڵ هاتنی ئەم مانگەو بۆنەكانیش بەگشتی، خەڵكێكی بەرچاو دەڕژێنە ناو بازاڕ بەمەبەستی كڕینی خواردەمەنی‌و كەل‌و پەلەكان، ئەمەش دەبێتە هەڵێكی گونجاو بۆ دوكاندارو فرۆشیاران، كە دەست بكەن بە بەرزكردنەوەی نرخی كاڵاكانییان، دیارە زیاتریش ئەم كەسانەن كە دەوڵەمەندو پلەدارو مووچە خۆرن، كەسیش هەژارو كەمدەرامەتانی بە خەیاڵدا نایەت، كە خەون بە پارو نانێك‌و پۆشاكێك دەبینن. لاتان سەیرنەبێت خێزانە هەژارێكی ئەم شارە چەند مانگێك گۆشت‌و میوەی نەچوبێتە ماڵەوەی، كەسانێكێش خەریكی مۆدێلیات‌و گۆڕینی ئۆتۆمبێل‌و كۆشك‌و تەلارەكانیان بن‌و سفرەی ماڵەكانیشیان بە جۆرەها خواردن‌و خواردنەوە بڕازێننەوەو هەرگیز بەخەیاڵیاندا نەهێت كەسانێكی هەژار لەم وڵاتە بوونیان هەبێت، چەند رۆژێك لەمەوبەر گوێبیستی بەڵێندەرێكی پڕۆژەیەك بووم، دەیگوت "پێموانییە فەقیر لەم شارە وجوودی هەبێت، من بەناهەقەی ناگرم چونكە لەوانەیە بە ویستی خۆی سامانی وڵاتەكەی گلدابێتەوەو بە سێ‌ چوار ساڵ پڕۆژەیەك جێبەجێ‌ بكات‌و داهاتێكی باشی هەبێت".

 

نامەوێت چیتر باس لەو دیاردەیە بكەم، نەوەك خوانە خواستە دوكاندارو بازرگانان بەقسەكانم نیگەران بن، بەڵكو ئەمەوێت پرسیار رووبەڕوی لایەنی پەیوەندیدار بكەمەوە، كوا لیژنەكانی كۆنتڕۆلكردنی نرخەكان لەكوێن، دەترسم من بەهەڵە تێگەیشتبم دوای تێپەڕینی ئەم مانگە دەست بەكاربن، نەوەك دوكاندارو كاسبكاران لێان زۆێربن، یان خوانە خواستە بازرگانان كەسانی نزیك‌و هاوبەشی خویان بن، ئەگەرنا بۆچی چارەسەرێكی ئەم دیاردە ناكرێت‌و هەركەسەو بەناوی بازاڕی ئازاد، دەست‌و قۆڵەكانی هەڵكردووەو هەژارانیش باجەكەی دەدەن".

 

ئەوەی ماوەتەوە بڵێم "بابەسبێت خۆپەرستی‌و گیرفان پڕكردن‌و پەرواێز خستنی دین‌و ئایەن، با هەموو لایەك دەستی یارمەتی بۆ هەژاران درێژ بكەین، هیوادارم بازرگان‌و دوكاندارانیش لەو مانگە پیرۆزە، لەبڕی بەرزكردنەوەی كاڵاكانییان، نرخەكان داببەزێن‌و بەرژەوەندی گشتی لەبەرچاو بگرن، لایەنی پەیوەندیداریش هەنگاوەكانی بەهێزتر بكات، بۆ كۆنتڕۆلكردن‌و جیاوازی لە نرخەكانی بازاڕ.