یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات   
ئارام نجم الدین برادۆستی
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/02/2013 : 13:07:21
قه‌باره‌ی فۆنت
چوارچێوەی یاسای ئایینداری‌و پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئایینیەكان‌و پەیوەندی لەگەڵ ئازادی رادەربرین

پێشەكی

بێگومان سروشتی مرۆڤ وایە لایەنێكی روحی هەیە، واتە زۆرینەی مرۆڤەكان لەكاتی ژیانیاندا هەست بەوە دەكەن دەبێت ئەوان بۆ ئاسودەی هەست و نەستی خۆیان ویژدانیان ئاسودە بكەن، بۆ ئەم مەبەستە یەكێ‌ لە بیركەرەوەكانی مرۆڤ ئەوەبووە هەوڵی داوە بۆ پركردنەوەی ئەم بۆشاییە پەرستراوێكی هەبێت، ئینجا ئەگەر بەهۆی ئاینێكەوە گەیشتبێتە راستی ئەو بەندایەتیە، ئەگینا بەهۆی كۆمەڵێك پاڵنەرەوە بەرەو جۆرە بەندایەتیەك چووە لەوانەیە هاوتەریب نەبێت لەگەڵ ئەوی لە ئاینەكان باسی لێوەكراوە، بەڵام ئەوەی خاڵی گرنگە وە هاوبەشە لە زۆربەی ئاینەكان ئەوەیە زۆری بۆ پیادەكردنی ئاین لەلایەن تاكەكانەوە نیە، ئەمە لە دوا ئاینیش كە ئاینی ئیسلامە دووپاتی لێكراوەتەوە كاتێ‌ خوای گەورە دەفەرموێت (لا إكراه فی الدین).

 

لەلایەكی ترەوە ئەگەر تاماشای مێژوو بكەین دەبینین ئاین هەندێ‌ جار هۆكارێك بووە بۆ نانەوەی شەرو كوشتار كاتێ‌ وەكو خۆی‌و بەدیوە راستەقینەكەی بەكار نەهاتوە، بەسەردەمی ئیستاشەوە زۆربەی توێژەرەوان كاتێ‌ لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی كێشەكان دەكەن بۆیان دەردەكەوێت پیادەكردنی ئایین بە شێوەیەكی بەرتەسك و هەوڵدان بۆ سەپاندنی ئاینێك یاخود رێبازیك هۆكار دەبیت بۆ نانەوەی كێشەو ململانێ‌، بۆ نمونە ئەوەی لەساڵانی رابردوو لە نێوان سودان و باشوری سودان روییدا دەربارەی جێبەجێكردنی شریعەتی ئیسلام، هەروەها كێشەی نێوان شیعەو سوننە لە عێراق سەرەرای ئەوەی لایەنێكی گرنگی كێشەكە هۆكاری سیاسیە، لەناوبردنی موسڵمانەكانی بۆرما لەلایەن بوزیە توندرەوەكانی، چەندین جەنگی خوێناوی نێوان رێبازەكانی ئاینی مەسیحی لەوڵاتانی ئەوروپاو چەندین مەرگەساتی تر، هەموو ئەوانە هۆكاربوون بۆ بیركردنەوە لەدانانی چەندین بنەما لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی‌و هەرێمی‌و وڵاتان، بۆ نمونە هەوڵەكانی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ ئەم مەبەستە، هەوڵە هەرێمیەكان، دواتریش چەسپاندنی كۆمەڵێك بنەمای گشتی لە دەستوری زۆر لەوڵاتانی جیهان دەربارەی ئایینداری، لەبەرئەوە ئیمەش بە گوێرەی ئەم باسەی سسەرەوە چوارچێوەی یاسای ئاینداری دەخەینەروو وە دواتریش باس لەو پەیوەندیەوە دەكەین كە هەیە لەنێوان ئاینداری‌و پرۆژەی یاسای پاراستنی پیرۆزیە ئاینەكان‌و ئازادی رادەربرین بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

یەكەم: چوارچێوەی یاسای ئایینداری لە بەڵگەنامە نێو دەوڵەتیەكان

 

(1-1): ئاینداری لە بەڵگەنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان 

ئەگەر بەشێوەیەكی گشتی تەماشای بەڵگەنامەی نەتەوەیەكگرتوەكان بكەین دەتوانین بڵیین خۆی دەبینێتەوە لەچەندین بنەمای گشتی، وە زۆر لەمادەكانیشی پەیوەندیدارن بەچۆنیەتی دانانی ئەم رێكخراوەو لێژنەكانی‌و چۆنیەتی بوون بە ئەندام تییایداو دەستەڵاتەكانی‌و دەستەڵاتی لێژنەكانی، بەڵام ئەوی گرنگە لەمادەی یەكەمی دووپاتی لەسەر كۆمەڵێك مەبەست كردۆتەوە، وە ئەگەر بمانەوێت بە ووردی ئەم رێكخراوە دووپاتی لە بابەتێك كردبێتەوەی ئەوە بە شێوەیەكی ناراستەوخۆ هەستی پێدەكەین بەتاییبەت لە مقاصدەكانی.

 

هەر بۆیە كاتێك تەماشای مادەی یەكەمی بەڵگەنامەكە دەكەین دەبینین دووپات لەسەر پاراستنی ئەمن‌و ئاسایشی نێودەوڵتی‌و لابردنی ئەو هۆكارانەی دەبنە تێكدانی ئاشتی دەكاتەوە، دیارە ئەو هۆكارانەش زۆرن كە دەبنە هۆی تێكدانی ئاسایش‌و ئاشتی نێوان وڵاتان، سیاسەتی ئیستعماری، پیادەكردنی حوكمی تاكرەوی، نەبوونی مافی بریادانی چارەنوس، هەژاری، لاوازی ئاستی رۆشنبیری، پیادەكردنی بەرتەسكی ئایینداری، هەموو ئەوانە هۆكارن بۆ تێكدانی ئاسایشی نێوان وڵاتان، بەڵام ئەوەی بابەتی ئێمەیە پیادەكردن‌و سەپاندنی ئاینە بە شێوەیەكی نادروست كە لەئەنجامدا دەبێتە هۆی تێكدانی ئاسایشی ناوەخۆی وڵاتێك، دواتر درێژە دەكێشێت بۆ تێكدانی ئاسایشی نێوان ژمارەیەكی زۆر لەوڵاتان، وەك پیادەكردنی ئاینی ئیسلام لەسەر هەژموونی ئاینی مەسیحی، یاخود بەپێچەوانەوە یاخود ئاینی یەهودی لەسەر هەژمونی ئاینی ئیسلام یاخود بەپێچەوانەوە، یان سەپاندنی مزهەبێك لەسەر هەژموونی مزهەبێكی تر، بۆ نمونە جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق- ئێران یەكێك لە هۆكارەكانی وەك پاڵنەر هەژموونی شیعایەتی یاخود سوننایەتی بووە چەندین وڵاتانی جیهانیش بەشێوەیەكی ناراستەوخۆ تێوە گڵان بەهۆی هاوكاریكردنی سەربازی و مادیان كە تاوەكو ئێستاش لەم دوو وڵاتە درێژەی هەیە. كەواتە لێرەدا دەبینین یەكێك لە مەبەستەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكەوێتە ترسناكیەوە بە هۆی نەبوونی یاساو رێسای پێویست لە هەر وڵاتێك بەگوێرەی بارودۆخ‌و كات‌و ساتی خۆیەوە بەشێوەیەك پیادەكردنی ئایینەكان پارێزراو بكات‌و ئەوانەی وەك هۆكار بەكاری دەهێنن بۆ شێواندنی ئارامی سزایان بدات.

 

هیچ پێكهاتەیەكی ئاینی دەست بەرداری ئاینەكەی خۆی نابێت تەنانەت ئەگەر لەپێناویشیدا رووبەروی ململانێی چەكداری‌و توندوتیژی ببێتەوە

 

لەهەمان مادە لەبڕگەی سێیەمیدا باس لەهێنانەدی هاریكاری نێوان وڵاتان دەكات لەبوارەكانی ئابوری و كۆمەڵایەتی‌و رۆشنبیری‌و مرۆڤایەتی‌و پتەوكردنی رێزگرتنی مافەكانی مرۆڤ‌و ئازادییە بنەرەتیەكان بۆ خەڵكان بە گشتی، وە هاندان لەم بوارەدا بەشێوەیەكی رەها بەبێ‌ جیاوازی بەهۆی ئاین، رەگەز، زمان، یاخود جوداكردن لەنێوان پیاوان و ئافرەتان، ئەمەش بۆ دروستكردنی كەشێكی خۆشگوزەرانی بۆ هاونیشتمانیان. بۆ نمونە دەقەكە بەم شێوەیە هاتووە (تحقيق التعاون الدولي علي حل المسائل الدولية ذات الصبغة الاقتصادية والاجتماعية والثقافية والإنسانية، وعلي تعزيز احترام حقوق الإنسان والحريات الَاساسية للناس جميعاً، والتشجيع علي ذلك إطلاقاً بلا تمييز بسبب الجنس أو اللغة أو الدين ولا تفريق بين الرجال والنسا‌و).

هەروەها لەبرگەی (ج) مادەی (55)ی ئەم بەڵگەنامەیە كاتێ‌ باس لەئەنجومەنی ئابوری و كۆمەڵایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات دووپات لە كاركردنی ئەم ئەنجومەنە دەكاتەوە لەرێگەی هاندانی وڵاتانی جیهان بۆ رێزگرتن لەمافەكانی مرۆڤ و  ئازادییە بنەرەتیەكان بەبێ‌ جیاكاری بەهۆی ئاین، زمان، رەگەز لەرێگەی بەم شێوەیە (ان یعمل علی أن یشیع فی العالم احترام حقوق الإنسان والحریات اڵاساسیە للجمیع بلا تمییز بسبب الجنس أو اللغە أو الدین، ولا تفریق بین الرجال والنسا‌و، ومراعاە تلك الحقوق والحریات فعلاً) بێگومان مافی پیادەكردنی ئایینداریش یەكێكە لەو مافانەی كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دووپاتی لەسەر كردۆتەوە.

 

بەپێی جاڕنامەی مافەكانی مرۆڤ دەردەكەوێت كە گوزارشت لەبیروڕا بەشێوەیەك ببێتە هۆی هێرشكردنە سەر كەسێك، لایەنێك، ئاینێك‌و مەبەست لێی ناوزڕاندن‌و گاڵتەپێكردن‌و سوكایەتیكردن بێت، بە هیچ شێوەیەك بە ئازادی رادەڕبرین لەقەلەم نادرێت

 

هەروەها لە برگەی دووەمی مادەی (62) جارێكی تر دووپات لەسەر مافەكانی مرۆڤ دەكاتەوە كاتێك باس لە ئەرك‌و دەستەڵاتەكانی ئەنجومەنی ئابوری‌و كۆمەڵایەتی دەكات‌و هاتووە (وله أن يقدِّم توصيات فيما يختص بإشاعة احترام حقوق الإنسان والحريات الَاساسية ومراعاتها).

 

كەواتە لەو دەقانەی خستمانە روو بینیمان چۆن نەتەوەیەكگرتووەكان دووپات لەسەر رێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ دەكاتەوە، بەجۆرێك هێنانەدی ئاسایش‌و ئارامی‌و هاریكاری نێوان وڵاتانی بەستۆتەوە بە دابین كردن‌و رێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ، بێگومان یەكێَكیش لەو مافانە مافی ئایینداریە، بەشێوەیەك هیچ پێكهاتەیەكی ئاینی دەستبەرداری ئاینەكەی خۆی نابێت تەنانەت ئەگەر لەپێناویشیدا رووبەروی ململانێی چەكداری‌و توندوتیژی ببێتەوە.

 

(1-2): ئایینداری لەجارنامەی جیهانی بۆ مافەكانی مرۆڤ 1948

لەم جارنامەیەدا لەكۆی (30) بەندی پەیوەندیدار بە مافەكانی مرۆڤ تەنها لەبەندی (18) باس لە مافی ئایینداری كراوە، ئەویش بەم شێوەیە هاتووە (كل فرد الحق في ممارسة حرية الفكر والضمير والدين وكذلك كل الحرية في تغيير دينه ومعتقده وله حرية التعبير عن دينه ومعتقده إما بشكل فردي أو ضمن جماعات علنا أو بشكل غير علني وممارسة الدعوة والعبادة والطقوس والشعائر).بەشێوەیەك رێگەی داوە بە هەموو تاكێك ئازادبن لە پەیرەوكردنی ئاینی خۆیان‌و چۆنیەتی گوزارشت كردن لێی، بەڵام ئەوەی كە جێگەی تێبینیەو وە پێموایە ناگونجێت لەگەڵ ئاینی ئیسلام ئەوەیە لەم بەندە مافی گۆرینی ئاینی داوە بە مرۆڤ ئەوەش لەئاینی ئیسلام نیە، چونكە لەئیسلامدا زۆری لە هیچ كەسێك ناكرێت بەمەبەستی موسڵمانبونی، وە كاتێك تاكێك مسڵمان بوو ناكرێت پاشگەز ببێتەوە لەئاینی ئیسلام.

 

هەروەها ئەگەر تەماشای بەندی (19) ئەم جارنامەیە بكەین دەبینین باس لە ئازادی رادەربرین دەكات و سنورەكەشی دیاریكردووە كە بریتیە لە ئازادی توێژینەوە، وەرگرتنی زانیاری، دابەشكردنی زانیاری بە هەموو جۆرە  وەسیلەیەكی بڵاوكردنەوەو راگەیاندن وە دەقەكە بەم شێوەیە هاتووە (لكل فرد الحق في حرية الرأي والتعبير عنه وهذا الحق يتضمن حرية اعتناق الَارا‌و بدون تدخل خارجي وحرية البحث وتلقي وتوزيع المعلومات والَافكار بكافة وسائط النشر والإعلام)، كەواتە ئەمەیە پێناسەی مافی رادەربرین لەجارنامەی جیهانی مافی مرۆڤ، بۆیە ئەگەر ووردببینەوە لەم پێناسەیە بۆمان دەردەكەوێت كە گوزارشت لە بیرورا بەشێوەیەك ببێتە هۆی هێرشكردنە سەر كەسێك، لایەنێك، ئاینێك‌و مەبەست لێی ناوزراندن‌و گاڵتەپێكردن‌و سوكایەتیكردن بێت پێی بە هیچ شێوەیەك بە ئازادی رادەربرین لەقەلەم نادرێت. كەواتە بەبروای من پێناسەی راستەقینەی ئازادی رادەربرین بریتیە لە ئازادی وەرگرتنی بیروراو گواستنەوی لە سەرچاوە جۆراوجۆرەكانی زانیاری بەهۆی سەرجەم ئامێرەكانی راگەیاندنەوە.

 

(1-3) العهد الدولی الخاص بالحقوق المدنیة والسیاسیة 1966

مادەی (18) ی ئەم عهدە كە پێكهاتووە لە چوار خاڵ پەیوەندیدارە بەچۆنیەتی پیادەكردنی دینداری لەلایەن تاكەكانەوە، لە خاڵی یەكەمی مادەكە دووپات لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە هەر كەسێك ئازادە لەهزر و ویژدان‌و ئاین‌و پیادەكردنی دروشمە ئاینیەكان ئینجا بەتەنیا بێت یاخود لەگەڵ خەڵكانی تر بێت بەكۆمەڵ (لكل إنسان حق فی حریە الفكر والوجدان والدین. ویشمل ژلك حریته فی أن یدین بدین ما، وحریته فی اعتناق أی دین أو معتقد یختاره، وحریته فی إڤهار دینه أو معتقده بالتعبد وإقامە الشعائر والممارسە والتعلیم، بمفرده أو مع جماعە، وأمام المڵا أو علی حدە).

 

هەرچی خاڵی دووەمە دووپات لەسەر ئەوە دەكاتەوە نابێت هیچ كەسێك رووبەروی زۆرلێكردن ببێتەوە بەهۆیەوە ئازادیەكەی لەدەست بدات‌و ناچاربكرێت بۆ هەڵبژاردنی یاینێك (لا يجوز تعريض أحد لإكراه من شأنه أن يخل بحريته في أن يدين بدين ما).

 

ئەوەی جێگەی سەرنجە لە هەموو بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەكان كاتێك باسی ئازادی رادەربرین دەكرێت تەنها بۆ لای ئەوە دەڕوات كە ئازادی رادەربربن بریتیە لە وەرگرتنی زانیاری لەسەرچاوە جۆراوجۆرەكانەوەو گواستنەوەی لەرێگەی سەرجەم وەسیلەكانی راگەیاندنەوە بەشێوەیەك لەبەرژەوەندی گشتی بێت!

 

بەڵام ئەوەی بە لامانەوە گرنگەو لەو مادەیە ئاماژەی پێكراوە خاڵی سێیەمی ئەم مادەیەیە كاتێك دووپات لەسەر ئەوە دەكاتەوە نابێت ئازادی مرۆڤەكان ملكەچ بكرێت لە دەرخستنی ئاین یاخود بیروباوەرەكەی خۆیان بۆ هیچ شتێ‌ تەنها بۆ ئەو بەربەستانە نەبێت كە یاسا دەیسەپێنێت وە ئەم بەربەستانەش دەبێت پێویست‌و گرنگ بن بۆ پارێزگاریكردن لەئاشتی‌و سیستەم و تەندروستی و ئادابی گشتی و ماف و ئازادی تاكەكانی تر، وەك هاتووە (لا يجوز إخضاع حرية الإنسان في إظهار دينه أو معتقده، إلا للقيود التي يفرضها القانون والتي تكون ضرورية لحماية السلامة العامة أو النظام العام أو الصحة العامة أو الَاداب العامة أو حقوق الَاخرين وحرياتهم الَاساسية)، واتە تاكەكان لەكاتی پیادەكردنی ئاینداریش بەشێوەیەكی رەها دەرفەتیان پێنادرێت بەڵكو ئازادی لەئاینداری دەبێت بەشێوەیەك دەبێت بگونجێت لەگەڵ بەرژەوەندی گشتی وە دەبێت بە یاسا رێكبخریت، ئەی ئەگەر ئاینداری كە لایەنێكی رێكخستنی پەیوەندی مرۆڤەكانە لەگەڵ خوای گەورە وە زۆرینەی مرۆڤەكان باوەریان بە ئاینێكی ئاسمانیە بخرێتە ژێر بەربەستی یاسای چۆن ئازادی ناكرێت بەربەستی یاسای بۆ دابنرێت بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی بەزاندنی سنوری ئاینەكان؟ وەڵامی ئەم پرسیارەمان زۆر بە روونی لەمادەی (19)ەیەمی ئەم عهدە بۆ دەردەكەوێت كاتێك باسی ئازادی رادەربرین دەكات‌و هاتووە (1- لكل إنسان حق في اعتناق يَ‌را‌و دون مضايقة. 2- لكل إنسان حق في حرية التعبير. ويشمل هذا الحق حريته في التماس مختلف ضروب المعلومات والَافكار وتلقيها ونقلها إلي يَ‌خرين دونما اعتبار للحدود، سوا‌و علي شكل مكتوب أو مطبوع أو في قالب فني أو بأية وسيلة أخري يختارها).

 

لێرەدا دەبینین دووپات لە ئازادی رادەربرین دەكات بە شێوەیەك ئەم ئازادیە مافی گەیشتن بەسەرچاوە جۆراوجۆرەكانی زانیاری دووپات دەكاتەوە وە وەرگرتنی و گواستنەوەی بۆ كەسانی ترو بەبێ‌ سنوور، بە نووسین بێت یاخود چاپ، یاخود لەشێوەی هونەری یاخود بەهەر وەسیلەیەكی تربێت، ئەمەیان كارێكی دروستە، ئەوەی جێگەی سەرنجە لە هەموو بەڵگەنامە نێودەوڵەتیەكان كاتێك باسی ئازادی رادەربرین دەكرێت تەنها بۆ لای ئەوە دەروات كە ئازادی رادەربربن بریتیە لە وەرگرتنی زانیاری لەسەرچاوە جۆراوجۆرەكانەوەو گواستنەوەی لەرێگەی سەرجەم وەسیلەكانی راگەیاندنەوە بەشێوەیەك لەبەرژەوەندی گشتی بێت.

 

بەڵام كاتێك سەیری خاڵی سێیەمی هەمان مادە دەكەین بۆمان دەردەكەوێت بەڵێ‌ ئازادی رادەربرین رەها نییەو بەڵكو سنوری بۆ دانراوە، بۆ نمونە (3- تستتبع ممارسة الحقوق المنصوص عليها في الفقرة 2 من هذه المادة واجبات ومسئوليات خاصة. وعلي ذلك يجوز إخضاعها لبعض القيود ولكن شريطة أن تكون محددة بنص القانون وأن تكون ضرورية: (أ) لاحترام حقوق الَاخرين أو سمعتهم. (ب) لحماية الَامن القومي أو النظام العام أو الصحة العامة أو الَاداب العامة). لێرەدا دەبینین پیادەكردنی مافی ئازادی رادەربرین ئەرك‌و بەرپرسیاریەتی لەگەڵە، بەشێوەیەك پیادەكەرانی دەبێت بكەونە ژێر كۆمەڵێك بەربەست، وە ئەم بەربەستانە دەبێت بە یاسا دیاریبكرێن‌و پێویست بن بۆ رێزگرتن لە مافەكانی خەڵكانی ترو ناوبانگیان لەلایەك وە پاراستنی ئاسایش‌و تەندروستی‌و سیستەم‌و ئادابی گشتی لە لایەكی ترەوە .

 

دووەم: ئایینداری لەدەستوری نوێی عێراق‌و پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان

 

دەستوری نوێی عێراق مادەكانی (41، 42، 43) تەرخان كردووە بۆ باسی پیادەكردنی ئاینداری لەلایەن تاكەكانیەوە، هەروەها پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان لە هەندێ‌ مادە بە شێوەیەكی راستوخۆ باس لەئاینداری دەكات وەك برگەی (10و 11) لەمادەی (18) هەروەها لە هەندێ‌ مادەی تر بە شێوەی ناراستوخۆ باس لەئایینداری دەكات، بۆیە سەرەتا باس لەئایینداری دەكەین لەدەستوری عێراقدا، دواتر لە پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان.

 

 1- ئایینداری لەدەستوری عێراق بۆ ساڵی 2005

مادەی (41) لە دەستوری عێراقدا باس لەوە دەكات كە عێراقیەكان ئازادن لە پابەندبونیان بە باری كەسێتی خۆیانەوە بەگوێرەی ئایینەكانی خۆیان، یاخود مەزاهب، یاخود بیروباوەرەكانی خۆیانەوە یاخود هەڵبژاردنی خۆیانەوە، وە ئەمەش بە یاسا رێك دەخسترێت، نصەكە بەم شێوەیە هاتووە: (العراقيون احرار في الالتزام باحوالهم الشخصية، حسب دياناتهم أو مذاهبهم أو معتقداتهم أو اختياراتهم، وينظم ذلك بقانون). دیارە تاكو ئێستاش یاسایەك لە لایەن پرلمانی عێراقەوە دەرنەچووە  چۆنیەتی پیادەكردنی ئاین و دروشمە ئایینیەكان لە عێراقدا رێك بخات، بۆیە كاتێك دانەرانی دەستوری عێراقی ئەم دەستورەیان داناوە هەستیان بە بۆشاییەكی یاسای لەم بوارەدا كردۆتەوە بۆیە وتویەتی (وينظم ذلك بقانون)، كەواتە نەك پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئایینیەكان لە كوردستان، بەڵكو چەندین یاسای ترمان لە عێراق و كوردستانێكی فرە ئاین پێویستە بۆ رێزگرتن لەئاینەكان‌و پیرۆزیەكانیان‌و پیادەكەرانی‌و شوێنەكانی بەندایەتی‌و خوداپەرستی.

 

چەندین یاسامان پێویستە بۆ ئەوەی پیادەی پیادەكردنی ئاین‌و دروشمەكانی لە كوردستان رێك بخات‌و بەرێزلێگیراوی بمێننەوە

 

مادەی (42) ئازادی داوە بەتاكەكان لە هزرو ویژدان و بیروباوەر، بەم شێوەیە (لكل فرد حریە الفكر والچمیر والعقیدە)، پێموایە ئەم مادەیە شیكردنەوەی جۆراوجۆر لە خۆدەگرێت، چونكە بیروباوەر لەوانەیە هەر بیروباوەری ئاینی نەگرێتەوە بەڵكو ئازادی لەبیروباوەری سیاسیش بگرێتەوە.

 

مادەی (43) دووپات لەوە دەكاتەوە كە پەیرەوكەرانی هەر ئایینێك یاخود مەزاهبێك ئازادن لە بەكارهێنانی دروشمە ئایینیەكانی خۆیانەوە بە دروشمەكانی حسینیەوە، هەروەها ئازادن لە بەرێوەبردنی ئەوقاف‌و كاروباری دەزگا ئایینیەكانی خۆیانەوە، دەقەكە بەم شێوەیە هاتووە: المادة (43) –اولا– إتباع كل دين أو مذهب احرار في: أ– ممارسة الشعائر الدينينة، بما فيها الشعائر الحسينية. ب– ادارة الاوقاف‌و شؤونها و مؤسساتها الدينية، و ينظم ذلك بقانون.

 

ئەمەشیان بەهەمان شێوە ئاوا بەئاسانی ناتوانن دروشمەكانیان بەكاربێنن‌و كاروبارەكانیان بەرێوەبەرن ئەگەر یاسایەك نەبێت ئەم كارانە ریك نەخات‌و ئەم بۆشاییە پرنەكاتەوە، بەتایبەت لەم وڵاتە فرە ئایینە هەر لە رابردووەوە تاكو ئێستا چەندین كێشەی ئاینی دروست بوە زۆربەیان دژی پیادەكردنی دروشمەكانی حسینیە بوون، وە هەندێ‌ كاتیش بە هەبوونی پاڵنەری شاراوەو سیاسی پیادەكەرانی ئایینی مەسیحی رووبەروی پاڵەپەستۆ و زۆرلێكردن بونەتەوە.

 

هەرچی برگەی دووەمی ئەم مادەیەیە باس لەوە دەكات كە دەوڵەت دەبێت ئازادی بەندایەتی‌و پاراستنی شوێنەكانی خواپەرستی دەبێت لە ئەستۆ بگرێت . ثانيا– تكفل الدولة حرية العبادة و حماية اماكنها.2- ئایینداری لە پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان

 

لەبەشی یەكەمی مافە بنەرەتیەكان لە مافە مدنی و سیاسیەكانەوە لە مادەی (19)دا لەخاڵی (9و 10) باس لەچۆنیەتی پیادەكردنی ئاین كراوەتەوە بەم شێوەیە: المادة 19/تاسعاً– لا إكراه في الدين، ولكل شخص الحق في حرية الدين والعقيدة والفكر والضمير وتكفل حكومة الاقليم ضمان حرية المسلمين والمسيحيين والايزديين وغيرهم في ممارسة عباداتهم وشعائرهم وطقوس دياناتهم دونما تعرض، وضمان حرمة الجوامع والمساجد والكنائس ودور العبادة، ولصون حرمتها وقدسية رسالتها يحظر اتخاذ الجوامع أو المساجد أو الكنائس ودور العبادة لممارسة النشاط الحزبي او السياسي).  لێرەدا بۆمان دەردەكەوێت كە دانەرانی پرۆژە دەستوری هەرێم دووپات لەوە دەكەنەوە كە زۆرلێكردن لە ئاین نیەو هەموو كەسێك مافی ئازادی ئاین‌و هزرو ویژدانی هەیە، وە پێویستە حكومەتی هەرێم بەرگەی ئەوە بكات كە موسڵمانەكان‌و مەسیحیەكان‌و ئێزدیەكان ئازادبن لەپیادەكردنی بەندایەتی‌و بەكارهێنانی دروشمەكانی ئاینی خۆیان بەبێ‌ ئەوەی كەس پێشیان بگرێت، هەروەها حكومەت دەبێت بەرگەی دڵنیای رێزگرتنی مزگەوت و كەنیسەو شوێنەكانی بەندایەتی لەئەستۆ بگرێت، بێگومان حكومەتیش ناتوانێت مسۆگەری ئەم رێزگرتنە بگرێت ئەگەر رێكی نەخات ئەم بوارە، وە باشترین هۆكاریش بۆ ئەم رێكخستنە هەبوونی یاسایە، بۆیە لێرەدا جارێكی تر دەڵیین چەندین یاسامان پێویستە بۆ ئەوە پیادەی پیادەكردنی ئاین و دروشمەكانی لەكوردستان رێك بخات و بە رێزلێگیراوی بمێننەوە.

 

مافی گۆرینی ئاین لە ئیسلام نەگونجاوە كە ئاینی زۆرینەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستانە

 

بەڵام خاڵی گرنگ ئەوەیە كە لە برگەی (10)ی هەمان مادە ئاماژەی پێكراوە كاتێك باس لە ئازادی رادەربرین دەكات وا هاتووە (لكل شخص الحق فی حریە التعبیر ویجب چمان حریە الصحافە ووسائل الرای والاعلام الاخری وتعددیتها ولا ینسحب هژا الحق علی التشهیر أو التجاوز علی حقوق الغیر أو إهانە مقدساتهم الدینیە أو التحریچ علی العنف أو الترویج علی الكراهیە بین مكونات شعب كوردستان– العراق) واتە وای دادەنێت كە هەموو كەسێك مافی ئازادی رادەربرینی هەیە وە دەبێت مافی ئازادی رۆژنامەگەری و وەسیلەكانی رادەربرین و راگەیاندن لەئەستۆ بگیردرێت، بەڵام نابێت ئەو مافە پەلبكێشێت بۆ توانج و تەشەرە و ناوزراندن یاخود بەزاندنی مافەكانی خەڵكانی ترو پێشێلكردنی پیرۆزییە ئایینیەكانیان‌و یاخود هاندان‌و بروپێدان بۆ توندوتیژیو رق‌و كینە لەنێو پێكهاتەكانی گەلی كوردستان– عێراق. پرسیاری گرنگ لێرەدا ئەوەیە ئایا پیشێلكردنی پیرۆزییە ئاینیەكان لەلایەن هەر كەس‌و دەزگاو لایەنێكەوە بێت تانەو تەشەرەو هاندان بۆ توندوتیژیو برەوپێدانی رق‌و كینە نیە لەنێو پێكهاتەكانی گەلی كوردستان؟؟؟ بێگومان هەر ئامانج لەم جۆرە كارانە نانەوەی ئاژاوەیە، چونكە پەیرەوكەرانی هەر ئاینێك رازی نین پیرۆزیەكانی ئایینەكەیان پیشێلبكرێت. بۆیە لێرەدایە گرنگی هەبونی یاسای پاراستنی پیرۆزیە ئایینیەكانمان بۆ دەردەكەوێت لە هەرێمی كوردستان

 

هەروەها بەمەبەستی بێبەش نەبوونی تاكەكانی كوردستانی لەمافەكانی مرڤ لە پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان لەمادەی (37)ی پەیوەندیدار بە (الاتفاقيات والمواثيق والقوانين الدولية) هاتووة "لكل شخص حق التمتع بالحقوق الواردة في الاتفاقيات والمواثيق والعهود والاعلانات الدولية المتعلقة بحقوق الانسان التي انضم اليها أو صادق عليها العراق، إضافة الي الحقوق المكفولة له بموجب هذا الدستور والقانون الدول). واتە جگە لەو مافانەی لەم پرۆژەیە هاتوون بۆ تاكی كوردستانی، تاكی كوردستانی دەتوانێت سود وەربگرێت لە هەر مافێك كە هاتبێت لە رێكەوتنامە بەڵگەنامەو راگەیینراوە نێودەوڵەتیەكانی پەیوەندیدار بە مافەكانی مرۆڤ كە عێراق ئەندام بێت تیای یاخود مصادقەی لەسەر كردبێت. ئەمەش لە سەرێكەوە باشە، بەڵام لەسەرێكی ترەوە لەوانەیە لەگەڵ بارودۆخی هەرێمی كوردستان نەگونجێت، چونكە هەندێ‌ ماف كە لەبەڵگەنامە نێودەوڵەتیەكانەوە بەخشراوە بە كەسێك لەوانەیە بۆ كۆمەڵگەی ئێمە دروست نەبێت، بۆ نمونە مافی گۆرینی ئاین لەجارنامەی جیهانی مافی مرۆڤ لەمادە (18) رێگەی پێدراوە بەڵام لەگەڵ ئاینی ئیسلام نەگونجاوە كە ئاینی زۆرینەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستانە.

 

لێرەدا بۆمان دەردەكەوێت كە پیادەكردنی ئاین لەسەرجەم بەڵگەنامە نێودەوڵەتیەكان بەشێوەیەكی راستەوخۆ یاخود بەشێوەیەكی ناراستەوخۆ باسی لێوەكراوە وە جێگەی بۆ كراوەتەوەو دووپاتیش لەسەر پێویستی پاراستنیان و رێزگرتن لێیان كراوەتەوە، كاتێ‌ باســیش لە ئـازادی رادەربرین كراوە بەشێوەیەكی رەهاو بێ‌ سنور باسی لێوەنەكراوە بەڵكو سنوری بۆ دانراوە، یەكێك لەم سنورانەش ئاینەو نابێت ئاین و دروشمەكانی ئیینەكان‌و پیرۆزیەكانیان‌و شوێنەكانی بەندایەتی‌و خواپەرستی بكرێنە ئامانجی هێرشەوانان‌و بەئارەزووی خۆیانەوە تانەو تەشەری لێبگرن ئینجا بەهەر شێوەیەك بیت‌و لەژێر هەر ناوێكەوە بێت‌و بەهەر هۆكارێكەوە بێت.

 

 لەسەرجەم بەڵگەنامە نێودەوڵەتیەكان كاتێ‌ باس لەئازادی رادەربرین كراوە بەشێوەیەكی رەهاو بێ‌ سنور باسی لێوەنەكراوە بەڵكو سنوری بۆ دانراوە

 

سێیەم: پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئایینەكان و ئازادی رادەربرین

 

لێرەدا بەپێوستی دەزانم باس لە چەند تەوەرێك بكەم، لەسەرەتادا پێویستی هەبوونی پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئاینەكان‌و دواتر پەیوەندی نێوان ئەم پرۆژە یاسایە لەگەڵ ئازادی رادەربرین‌و یاسای رۆژنامەگەری كوردی‌و پاشانیش خستنەرووی پەیوەندی نێوان پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئایینیەكان‌و یاسای رۆژنامەگەری كوردی، بۆیە دابەشمكردووە بۆ سێ‌ تەوەر بەم شێوەیە:

 

یەكەم- پێویستی هەبونی پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئایینەكان

 

بە پێوستی دەزانم پێویستی ئەم پرۆژە یاسایە لەم خاڵانەی خوارەوە بخەمەروو :

 

1- لەرووی سەردەم‌و كاتی ئەم پرۆژەیە، پرۆژە یاسایەكی سەردەمی‌و بەسودە بۆ بەرژەوەندی گشتی، چارەسەرە بۆ رێگرتن لە زۆر لەو كێشانەی هەن‌و دروست دەبن لەداهاتودا، هۆكارێكی باشە بۆ پێكەوە ژیانی ئاینی لەهەرێمی كوردستان.

 

2- گونجاوە لەگەڵ بنەماكنی مافی مرۆڤ و بەڵگەنامە نێودەوڵەتیەكان‌و هەرێمی x دەستوری عیراق‌و پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان.

 

3- ئەو بۆشاییە یاساییەی لەم بوارەدا هەیە پردەبێتەوە بەیاسا رێك دەخسترێت.

 

4- وا دەكات ئاین بەشێوەیەكی تەندروست بەكاربهێنرێت‌و وەكو هۆكارێكیش بۆ سەرهەڵدانی كێشەو ململانێ‌ دووردەكەوێتەوە، كە خۆی لەبنەرەتدا هۆكار نییە بەڵام كاتێك رێز لەپیرۆزییەكانی ئاینێك ناگیرێت پیادەكەرانی پەلكێش دەكات بۆ برگریكردن لێی‌و لەئەنجامدا دووبەرەكی‌و توندوتیژی دروست دەبێت.

 

5- دەبێتە هۆی رێزگرتن لەپیرۆزییەكانی ئاینەكان‌و دروشمەكانیان‌و پاراستنی شوێنەكانی خوداپەرستی‌و بەندایەتی.

 

پرسیار ئەوەیە چ پەیوەندییەك لەنێوان مافی ئاینداری‌و مافی ئازادی رادەربرین هەیە؟

 

دووەم: پەیوەندی نێوان پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئایینەكان‌و ئازادی رادەربرین

بەگوێرەی ئەوە لەبەڵگەنامە نێودەوڵەتیەكانەوە هاتووە هەموو كەسێك (سروشتی بێت یاخود مەعنەوی) مافی ئازادی رادەربرینی هەیە، وە هەموو كەسێكی سروشتیش مافی ئاینداری هەیە، لێرەدا پرسیار ئەوەیە چۆن پەیوەندیەك هەیە لە نێوان مافی ئاینداری و مافی ئازادی رادەربرین؟

بێگومان هەموو ئاینەكان دووپات لەسەر مافی ئازادی رادەربرین دەكەنەوە، بۆ نمونە لەگەڵ هاتنی ئاینی ئیسلام مرۆڤ لە زۆر كۆت و بەند و بەندایەتی كردن رزگاربیوو وە گەورەی مرڤایەتی بۆ گەرایەوە، ئەو بێرێزیەی بەرامبەر ئافرەت دەكرا لەگەڵ هاتنی ئاینی ئیسلام نەما، چونكە زیندەبەچاڵكردنی مناڵی كچ یەكێك بوو لەو نەریتانەی بەر لە هاتنی ئاینی ئیسلام هەبوو، بۆیە لێرەدا هەست بە بوونی گرنگی ئازادی رادەربرین دەكەین لە ئاینی ئیسلامدا، كەواتە پەیوەندییەكە لێرەدا پەیوەندیەكی راستەوانەیە.

 

بەهەمان شێوە كاتێك دێینە سەر باسی ئازادی رادەربرین بەگوێرەی ئەوەی هاتووە لەبەڵگەنامە نێودەوڵەتیەكان، دەتوانین بڵێین ئازادی رادەربرین بریتیە لە ئازادی وەگرتنی زانیاری و گەیاندنی لەرێگەی ئامرازەكانی راگەیاندنەوە بە شێوەیەك لەگەڵ بەرژەوەندی گشتی بێتەوەو گونجاوبێت. وە ئازادی رادەربرین نابێت لەسەر هەژموونی ئاین و پیرۆزیەكانی بێت‌و بەڵكو دەكرێت بەربەستی بۆ دابنرێت‌و ئەم بەربەرستانەش دەبێت دیاریبكرێن بەیاساو دەبێت پێویست بن بۆ پاراستنی تەندروستی‌و سیستەم‌و ئادابی گشتی.

 

سێیەم: پەیوەندی نێوان پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئایینەكان‌و یاسای رۆژنامەگەری كوردی

 

پەیوەندی نێوان پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئایینەكان‌و یاسای رۆژنامەگەری كوردی دەوەستێتە سەر ئەو راڤەیەی بۆ یاسای رۆژنامەگەری كوردی دەكرێت بەتایبەت لەمادەی دووەمیدا هەروەكو هاتووە (یەكەم: رۆژنامەگەری ئازادەو هیچ سانسۆرێكی لەسەر نییەو ئازادی دەربرین و بڵاوكردنەوە بۆ هەموو هاوڵاتیان دەستەبەرە، لەچوارچێوەی رێزگرتنی ماف و ئازادییە تاییبەتیەكانی تاكەكان و تاییبەتمەندی ژیانیان بەپێی یاساو پابەندبوون بە ئیتیكی رۆژنامەگەری بەپێی بەڵیننامەی فیدراسیۆنی نێودەوڵتی رۆژنامەنووسان (لەساڵی 1954 هەمواركراو)، دووەم: رۆژنامەنووس بۆی هەیە لەسەرچاوە جیاوازەكانەوە هەر زانیارییەك كە بایەخی بۆ هاوڵاتیان هەبێ‌‌و پەیوەندییان بە بەرژەوەندی گشتییەوەبێ‌ وەدەست بینێ‌ بەپێی یاسا. سێیەم :...............).

 

كەواتە ئەگەر لێرەدا مەبەست لەكاری رۆژنامەگەری بریتی بێت ئازادییەكی رەها بۆ رۆژنامەنووسان‌و بە ئارەزووی خۆیانەوە ئەوەی بیانەوێت بیڵێن‌و بینوسن، بێگومان ئەوە نەك لەگەڵ ئەم پرۆژە یاسایە ناگونجێت، بەڵكو لەگەڵ پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستانیش ناگونجێت كاتێك لە مادە (19/10) بەربەستێی بۆ كاری رۆژنامەگەری داناوە كاتێك دەڵێت (لكل شخص الحق في حرية التعبير ويجب ضمان حرية الصحافة ووسائل الراي والاعلام الاخري وتعدديتها ولا ينسحب هذا الحق علي التشهير أو التجاوز علي حقوق الغير أو إهانة مقدساتهم الدينية أو التحريض علي العنف أو الترويج علي الكراهية بين مكونات شعب كوردستان– العراق) واتە  وای دادەنێت كە هەموو كەسێك مافی ئازادی رادەربرینی هەیە وە دەبێت چمانی ئازادی رۆژنامەگەری و وەسیلەكانی رادەربرین و راگەیاندن لە ئەستۆبگیردرێت، باڵام نابێت ئەو مافە پەلبكێشێت بۆ تانج و تەشەرە و ناوزراندن یاخود بەزاندنی مافەكانی خەڵكانی ترو پێشێلكردنی پیرۆزییە ئایینیەكانیان‌و یاخود هاندان‌و برەوپێدان بۆ توندوتیژیو رق‌و كینە لە نێو پێكهاتەكانی گەلی كوردستان– عێراق.

 

ئەگەر مەبەست لە كاری رۆژنامەگەری بریتی بێت لە ئازادییەكی رەها بۆ رۆژنامەنووسان‌و بەئارەزووی خۆیانەوە ئەوەی بیانەوێت بیڵێن‌و بینوسن، بێگومان ئەوە نەك لەگەڵ ئەم پرۆژە یاسایە ناگونجێت، بەڵكو لەگەڵ پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستانیش ناگونجێت

 

وە لای هەموان ئاشكرایە لەهەموو وڵات و هەرێمێك هەر دەقێكی یاسای نەگونجێت لەگەڵ دەقێكی دەستوری ئەو هەرێمە یاخود ئەو وڵاتە ئەوا ئەو دەقە یاساییە دەبێت هەڵبوەشێتەوە، بۆیە ئەگەر مادەی دووەمی یاسای رۆژنامەگەی كوردی دەستەڵاتێكی رەهای دابێتە كاری رۆژنامەنوسی لە هەرێم، ئەوا ئەم دەقە پوچەڵە، چونكە ناگونجێت لەگەڵ برگەی دەیەمی مادەی (19) پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان.

 

بەڵام ئەگەر یاسای رۆژنامەگەری كوردی دەستەڵاتیكی رەهای نەدابێتە رۆژنامەنووسان‌و (بەرژەوەندی گشتی) كە لەبرگەی دووەمی مادەی دووەمدا هاتووە وەك بەربەستێك شیكردنەوەی بۆ بكرێت گوایە هەندێ‌ كاری رۆژنامەنووسی  كاریگەری خراپی دەبێت بۆ سەر بەرژەوەندی گشتی، وە بەرژەوەندی گشتی خۆی ببینێتەوە لەتەندروستی و سیستەم و ئاداب و رەوشتی گشتی، بێگومان ئەو كات بەزاندنی پیرۆزییە ئایینیەكان بەبەرژەوەندی گشتی دادەنرێن و نابێت سوكایەتیان پێبكرێت، چونكە هاندان و برەوپێدان دەبێت بۆ توندوتیژیو  رق و كینە لە نێو پێكهاتەكانی گەلی كوردستان – عێراق، بۆیە لەو كاتەدا پەیوەندی نێوان پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئایینەكان و یاسای رۆژنامەگەری كوردی پەیوەندییەكی تەندروست دەبێت.

 

دەرەنجام

لەپوختەی ئەم لێكۆڵینەوەی ئەنجامان دا دەتوانیین بڵیین گەیشتینە ئەم دەرەنجامانەی خوارەوە كە بە لامانەوە گرنگ بوون:

 

1- ئەم پرۆژە یاسایە، پرۆژەیەكە لەبەرژەوەندی گشتی گەلی كوردستانی عێراقە، پێكەوە ژیانێكی ئارام لەنێوان پێكهاتە ئایینیەكای هەرێمی كوردستان دینێتە كایەوە، بۆیە پێویستە سستی نەكرێت لەدەرچواندنی جێبەجێكردنی.

 

2- ئەم پرۆژە یاسەیە گونجاوە لەگەڵ بنەماكانی مافی مرۆڤ‌و بەڵگەنامە نێودەوڵەتیەكان‌و هەرێمی‌و دەستوری عیراق‌و پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان، هەروەك لە پێویستی هەبوونی پرۆژەكە ئاماژەمان پێیكرد.

 

3- دژ نییە لەگەڵ یاسای رۆژنامەگەری كوردی، ئەگەر دەستەڵاتێكی رەها نەدرێتە رۆژنامەنووسان‌و دانانی سنور بۆیان لەبواری ئەو هۆكارانەی دەبنە هاندان‌و برەوپێدان دەبێت بۆ توندوتیژیو رق‌و كینە لەنێو پێكهاتەكانی گەلی كوردستان- عێراق.

 

4- پێویستە پرۆژە یاسای تری ئاینی ئامادەبكرێت‌و پەسەند بكرێت، ئەوانەی پەیوەندیان بەرێكخستنی پیادەكردنی ئاین هەیە لەهەرێمی كوردستان، بەتایبەت لەبواری كاركردن لەسەر پەیرەوكەرانی ئاینی ئیسلام لەلایەن بانگەوازكەران‌و دەزگا تاییبەتیەكانی ئاینەكانی تر.

 

5- پێویستە وشەی (ئیینەكان) بۆ دەقی برگەی دووەمی مادەی دووەمی پرۆژەی پاراستنی پیرۆزییە ئاینەكان زیاد بكرێت بۆ ئەوەی هەموو ئاینەكان بگرێتەوە.

 

المصادر

1- ميثاق الامم المتحدة.

2- اعلان العالمي لحقوق الانسان لسنة 1948.

3- العهد الدولي الخاص بالحقوق المدنية والسياسية لسنة 1966.

4- دستور جمهورية العراق لسنة 2005.

5- مشروع دستور اقليم كوردستان-العراق/ مصادق عليه برلمان اقليم كوردستان- العراق بتأريخ 24/6/2009.

 

ئەم بابەتە لە ژمارە (87)ی پەیامی زانایان بڵاوكراوەتەوە.