یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات   
مه‌لا محمد به‌رزێوه‌ی*
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/09/2013 : 14:54:01
قه‌باره‌ی فۆنت
موفتی‌و زانای ناوداری جیهانی ئیسلامی

ماموستا مه‌لا عبدالكریمی موده‌ریس

 barzewae84@gmail.com

مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس له‌ پیاوه‌ مه‌زن‌و بلیمه‌تانه‌ی كورده‌، كه‌ نووسه‌ر و زانایه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌ و زیاتر له‌ ٦٠ په‌رتووكی زێده‌ به‌نرخی ئایینی‌و وێژه‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كردۆته‌وه‌، هه‌ر هه‌مووشیان ده‌چنه‌ خانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی هه‌مه‌لایه‌نی‌و خودایی‌و دونیاییه‌وه‌.

 

 كتێبه‌كانی ماموستا بریتین له‌ ته‌فسیری قورئان به‌شێوه‌یه‌كی ئێجگار فراوان و به‌زمانی كوردی و عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها ساغكردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی چه‌ندین شاكاری شیعری مه‌زنی كلاسیكی كوردی، نموونه‌ی مه‌وله‌وی، نالی، مه‌حوی، فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ندی و چه‌ند شاعیرێكی‌ دیكه‌ش،وه‌هه‌روها چه‌ندین به رتوكی تری بواری فقهی و موعه‌زه‌ و بواری تر..

 ژیاننامه‌ مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس له‌ به‌هاری ساڵی ١٩٠١دا له‌ گوندی ته‌كیه‌ی سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی خورماڵ‌ هاتووه‌ته‌ دنیاوه‌ ‌و ناوی ته‌واویشی عه‌بدولكه‌ریم محه‌مه‌د فه‌تاح‌ ه‌ و سه‌ره‌تا خوێندنیشی به‌ قورئان و په‌رتوكه‌ ئایینییه‌كان ده‌ستپێكردووه‌ و ساڵی ١٩١٣ یش سه‌ره‌تاكانی نه‌حو سه‌رفی خوێندووه‌.

 

 له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیشدا له‌مزگه‌وتی مه‌ڵكه‌ندی شاری سلێمانی نیشته‌جێ بووه‌و ده‌ستی به‌خوێندنی په‌رتووكی شه‌رحی جامی كردووه‌و دواتر چووه‌ته‌ مزگه‌وتی مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌مین بالیكه‌ده‌ری و له‌ ساڵی ١٩٢٤یشدا له‌ ئاهه‌نگێكی فراواندا له‌ شاری سلێمانی مۆڵه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه‌.

 

كاروانی ژیانی مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس له‌ساڵی ١٩٦٠ له‌ مزگه‌وتی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی له‌ به‌غدا به‌ناونیشانی ” موده‌ریس” دامه‌زراوه‌، زیاتر له‌ ٥٠ فه‌قێ له‌سه‌رده‌ستی مۆڵه‌تی زانستییان وه‌رگرتووه‌، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ به‌بێ‌ پشوودان خه‌ریكی وانه‌وتنه‌وه‌ بووه‌ له‌ زانسته‌ شه‌رعی و وێژه‌ی و عه‌ره‌بییه‌كاندا.

 

مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس چه‌ندین په‌رتووك و به‌رهه‌می وه‌ك نووسینه‌وه‌ی ژیان و به‌سه‌رهات و شیعری چه‌ندین شاعیری وه‌ك مه‌ولانا خالید و “شێخ عوسمان و سه‌راجه‌دین”ی بڵاوكردووته‌وه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین شیعریشی له‌ژێر نازناوی ” نامی” دا بڵاوكردۆ‌ته‌وه‌،

 

هه‌روه‌ها ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بووه‌ له‌ به‌كوردی كردنی فیقهی ئیسلامی و ته‌فیسری قورئانی پیرۆز و ته‌جویده‌كه‌یدا. نموونه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رتووكه‌ به‌نرخه‌كانی مامۆستاش به‌زمانی كوردی ئه‌مانه‌ن:

 

یادی مه‌ردان له‌ دووبه‌رگدا، بنه‌ماڵه‌ی زانیاران، ژماره‌یه‌ك په‌رتووك له‌ باره‌ی شه‌ریعه‌ت و ئیسلامه‌وه‌، كۆمه‌ڵه‌ شیعری فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند، ته‌فسیری نامی حه‌وت به‌رگ، مه‌كتوباتی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ چوار به‌رگ، عه‌قیده‌ی مه‌رزیه‌ی مه‌وله‌وی، دیوانی نالی، دیوانی مه‌وله‌وی، دیوانی مه‌حوی و چه‌ندین په‌رتووكی دیكه‌شی‌ به‌زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی نووسیوه‌ و بڵاوی كردۆته‌وه‌.

 

مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عێراقیشدا به‌ زانایه‌كی گه‌وره‌ ناسرابووه‌ و خاوه‌نی‌ توانای‌ فتوای ئایینی بووه‌، بۆیه‌ چه‌ندین ساڵ‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی “رابگه‌ علما‌‌و العراق” ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتبوو، له‌وه‌ش گرنگتر له‌م ساڵانه‌ی دوایی ٣ هه‌زار زانای ئایینی سوننی ڕێڕه‌و كه‌ له‌ هه‌موو پارێزگا‌كانی عێراق هاتبوون و له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌، به‌بێ به‌شداریكردن و ئاگاداری خۆی جه‌نابی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی مود‌ه‌ریس به‌ سه‌رۆكی (الَامين العليا للافتا‌‌ء والتدريس والبحوث والتصوف) هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی ناله‌باربووه‌ ئه‌و پۆسته‌ی‌ ڕه‌تیكردبۆوه‌.

 

و‌ێڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك ئه‌ندامی كارای كۆڕی زانیاری عێراق – د‌ه‌سته‌ی كورد – بووه‌، هه‌روه‌ها باو‌ه‌ڕپێكراوی كۆڕی زانیاری وڵاتی ئوردونیش بوو.

مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس له‌ته‌مه‌نی ١٠٤ ساڵیداو له‌ كاژمێر ١٢ی شه‌وی ٢٩ له‌سه‌ر ٢٠٠٥/08/٣٠ له‌ شاری به‌غدا كۆچی داویی كرد.

هه‌ندێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی :

 ١. باخچه‌ی گوڵان

 ٢. بارانی ڕه‌حمه‌ت

 ٣. به‌هارو گوڵزار

 

 ٤. بنه‌ماڵه‌ی زانیاران

 ٥. بهارستان مولانا جامی

 ٦. ته‌صریفی زنجانی

 ٧. ته‌فسیری نامی (له‌ چه‌ند به‌رگێكدا)

 ٨. سه‌ناو سكاڵا

 ٩. حه‌ج نامه‌

 ١٠. خوڵاصه‌ی ته‌فسیری نامی

 ١١. دانشمندان كرد – در خدمت علم ودین (فارسی)

١٢. دوو رسته‌ی مرواری

 

 ١٣. دیوانی فه‌قێ قادری هه‌ماوه‌ند

 ١٤. دیوانی مه‌حوی

 ١٥. دیوانی مه‌وله‌وی

 ١٦. دیوانی نالی

  ١٧. ڕۆژگاری ژیانم

١٨. ڕۆژگای به‌هه‌شت

 ١٩. ڕێگای پێغه‌مبه‌ر

 ٢٠. سه‌رچاوه‌ی ئایین

 ٢١. سۆسه‌نی كۆسار

 ٢٢. شه‌ریعه‌تی ئیسلام – له‌ ٤ به‌رگدا

 ٢٣. شه‌مامه‌ی بۆندار

 ٢٤. شه‌وچرا

 

 ٢٥. شمشێر كاری

 ٢٦. شه‌ڕحی (عه‌قیده‌ی مرچیه‌)ی مه‌وله‌وی

 ٢٧. شه‌ڕحی (فوائد الفوائح) ی مه‌وله‌وی كه‌ عه‌قیده‌مانه‌یه‌كه‌ به‌فارسی.

 ٢٨. كه‌راماتی حچره‌ چیا‌و الدین “قدس سره”

 ٢٩. له‌په‌نای پێغه‌مبه‌ر

 ٣٠. لیمۆی مه‌زه‌دار

 ٣١. مه‌ولودنامه‌ و میعراجنامه‌

 ٣٢. نوسراوه‌كانی كاك احمدی شیخ

 ٣٣. مناجات (پاڕانه‌وه‌كان)

 ٣٤. نامه‌ی به‌ختیار

 

 ٣٥. نامه‌ی پیرۆز

 ٣٦. نامه‌ی هۆشیار

  ٣٧. نامه‌ی بۆدار

 ٣٨. نووری ئیسلام

 ٣٩. نووری قورئان

 ٤٠. هۆنراوه‌ له‌په‌نای پێغه‌مبه‌ر و یاوه‌رانیدا

 ٤١. وه‌فات نامه‌

 ٤٢. وه‌نه‌وه‌شه‌ی نازدار

 ٤٣. وتاری ئایینی

 ٤٤. یادی مه‌ردان (دوو به‌رگ)

 ٤٥. ئه‌ساسی سه‌عاده‌ت(بناغه‌ی به‌خته‌وه‌ری)

  ٤٦. ئیمان وئیسلام

 

  هه‌زار هه‌زار درود له‌گیانی پاكی تاجی سه‌ری مه‌لاكانی كوردستان و مفتی عێراق ماموستا ملا عبدالكریمی مدرس ، زانای ربانی و موجاهید، كه‌ شافعی، اشعری، صوفی، بوو..

زانیاری زورم بو ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ماڵپه‌ری مه‌دینه‌ وه‌ركرتوه‌.

* ماجستیر له‌ دیراساتی قورئانی