یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لەسەر پرسی کۆچی گەنجان کۆبوونەوەی هاوبەشی لەنێوان یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی ناوخۆ بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی تایبە بە دەستنوسەکانی شێخ محمدی خاڵ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد رەزانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد رۆستەم کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد هەرتەلی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی پەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی وەرتی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەردەکاتەوەو دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله دێلۆیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت   
وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی*
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/09/2023 : 20:57:52
قه‌باره‌ی فۆنت
ئەم دژایەتیەی یادی مولودی پێغەمبەر بۆ..!

وەیسی سەعید وەیسی

ساڵانە رۆژی پیرۆزی ١٢ی رەبیعولئەوەل بۆ زۆرینەی خەڵکی دونیا رۆژێکی تایبەت و واتا دارە، کە سالرۆژی لەدایکبوونی دوایین پێغەمبەرە، بە لەدایکبوونی حەزرەتی محمد المصطفى (سەلاوی خوای گەورەی لەسەربێت) سەرەتايێکی نوێی لەمێژووی مرۆڤایەتی دەستی پێکرد، چونکە لەدوای پێسپاردنی دوایین پەیامی ئاسمانی، شۆرشێکی گەورەی چاکسازی ئەنجامدا، کۆتایی ھێنا بەکۆیلایەتی وچەوساندنەوەو رەفتاری نەشیاو، برایەتی و دادو یەکسانی لەنێوان تاکەکاندا بەرقرار کرد و بناغەی مافی ئازادی لەنێوگەلان راگەیاند ، بۆیەش نازناوی رزگارکەری مرۆڤایەتی پێ بەخشرا، بۆیەش مرۆڤایەتی مافیەتی  شانازی بەم رۆژە پیرۆزەیە بکات و دلخۆشی دەرببرن بەیادی لەدایک بوونی پێغەمبەر.

بە درێژایی مێژوو گەلی كوردستان وەک ھەر سەروەری و شانازيێکی تر کە پێشکەشی ئایینی ئیسلامی کردوە ئەو شانازیەشی تۆمار کردوە ساڵانە یادی مولودی سەرداری پێغەمبەران، له‌ ته‌واوی شارو شارۆچكه‌كان بەرز رادەگرێت ، بەمەش دەردەکەوێت کوردو مولود ھیچ کات لەیەکترجیاناکرێنەوە، ئەوەش وه‌ك گرتنه‌ به‌ری رێچكه‌ی سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین، کەیەکەمین کەس بوو بەئاشکرا یادی لەدایک بوونی پێغەمبەری کردۆتەوە.

ھەرچەندە بەداخەوە سالانە لەکوردستاندا خەڵکانێک کێشە لە نێوان موسلمانان دروست دەکەن، لەجیاتی بەرزراگرتن وخۆشحالی دەربرین بۆ یادەکە، نکۆلی لەبوونی یادەکە دەکەن وبەتاوان لەقەلەمی دەدەن، کەئەمەش جێگای سەرنجە، چۆن رێگا بەخۆیان دەدەن لەمینبەری پیرۆزی پێغەمبەرەوە خەلک لەم یادەیە سارد بکەنەوە، چونکە بەھۆی بەرزراگرتنی یادەکەیە وە خرۆشانێک دروست دەبێت بۆ بەردەوامی دان بەخۆشەویستی پێغەمبەر، وەئامرازێکە لە ئامرازەکانی بانگەواز بۆ ناساندنی بەرنامە و ئەدگارو رەوشتە جوانەکانی تا مرۆڤایەتی سوودو وانەی لێ وەربگرێت.

بۆیەش ناکرێت بەھەر بیانوو بۆھەرمەبەستێک بێت، گرنگی یادکردنەوەی یادی مولود بێ نرخ وبێ بەھا بکرێت، چونکە خاوەنی یادەکە زۆر لەوە زیاتر دەھێنێت یادەکەی بەرز رابگیرێت، وھەمیش بە پێی شەرع رێگەپێدراوە، تەنانەت بەشی ھەرە زۆری زانایان رایان وایە مرۆڤ پاداشت لەسەر ئەنجامدانی یادکردنەوەی مولود وەردەگرێت.

بەدیعوزەمان مامۆستا سەعیدی نوورسی لە بارەی پیرۆزی مولود جوانی فەرمووە (خوێندنەوەی مولود نامەی پێغەمبەرو قەسیدەی میعراج عادەتێکی ئیسلامی جوان و گەلێک سوود بەخشە تەنانەت ماییەی پێکەوە دانیشتن و ھاو دەمێکی ناسک و خاوێنە لەژیانی کۆمەلایەتی موسڵماناندا ھەروەک دەرس و وانەیەکە لەوپەری تام و لەززەت و خۆشی دا بۆیاد خستنەوەی راستیەکانی ئیمان و بزواندنی خۆشەویستی خواو عیشقی پێغەمبەر لەدلی موسلماناندا لە خوا داوا دەکەین ئەم عادەتە تا ئەبەد بە بەردەوامی بھێلێتەوە).

کاتی ھاتووە چیتر رێگە نەدرێت ساڵانە بەم شێوازەیە لەمینبەری مزگەوتەکانی کوردستان دژایەتی یادکردنەوەی مولودی پێغەمبەر بکرێت.