مامۆستا عبدالله عبدالعزیز هه‌رته‌لی بِسْمِ الله الرَّحْمنِ الرَّحِیمِ اَلْـحَمْدُ للهِ رَبِّ الْـعَاڵمِینَ ۆالـصَّڵاهُ ۆالسَّڵامُ عَڵی سَیِّدِنَا مُحَمَّدٍ وآلِهِ ۆصَحْبِهِ أَجْمَعِینَ. ئاشكرایه: خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری خۆی صلى الله عليم وسلم بۆ ئێمه ناردوه تاكو فێری یهكخواناسینو خواپه‌رستیمان بكا، كه‌وابوو: هه‌ر خواپهرستنێك به‌گوێره‌ی ڕێبازی پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم نه‌بێ، ئه‌وه پوچهڵهو خوا قبوڵی ناكا و بكه‌ره‌كه‌شی گوناهبار ده‌بێ؟ چونكه پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم فه‌رمویه‌تی: [مَنْ عَمِڵ عَمَلاً ڵیْسَ عَڵیْهِ أَمْرُنَا فَهُۆ رَدٌّ] صحیح مسلم (رقم: 1718)، هه‌ركه‌سێك كرده‌وه‌یه‌كی ئایینی بكا-كه فه‌رمانی ئێمه‌ی له سه‌ر نه‌بێ- ئه‌وه لێی وهرناگیرێو ئه‌درێته‌وه به سه‌ریا. جا كه ئه‌وه‌ت زانی، ئه‌مه‌ش بزانه: له‌م سه‌رده‌مه‌دا -دژ به ڕێبازی پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم- (بِدْعَه قَبِیحَه)یه‌ك په‌یدا بووه، ئه‌ویش دانانی كورسی‌و قه‌نه‌فه‌یه له هه‌ندێ مزگه‌وته‌كاندا بۆ نوێژ له‌سه‌ركردن! بێ ئه‌وه‌ی بڕیاری شه‌ریعه‌تی ئیسلام ڕه‌چاو بكرێ: كه نوێژكردن له سه‌ر كورسی‌و ئه‌و جۆره شتانه دروست نیه‌و (بِدْعَه قَبِیحَه)یه‌و له سه‌رده‌می پێغهمبهروصلى الله عليم وسلم (السّڵفِ الصّالِح)دا نه‌بوه. جـا به هۆی ئه‌و (بِدْعَـه)یه خه‌ریكه-نَعُوژُ بِالله- دیارده‌ی هـه‌نـدێ مزگه‌وت وه‌ك كه‌نیسه‌ی گاوره‌كان=دیانه‌كان لێبكه‌ن، كه ئه‌وان له كه‌نیسه‌كانیاندا له سه‌ر كورسی خواپه‌رستی خۆیان ده‌كه‌ن! به‌ڵێ: خه‌ریكه-نَعُوژُ بِالله- فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم له مزگه‌وته‌كانیشدا دێته‌جێ، كه فه‌رموویه‌تی: [لَتَتَّبِعُنَّ سَنَنَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ شِبْرًا بِشِبْرٍ ؤذِراعًا بِذِراعٍ حَتَّي لَوْ دَخَلُوا فِي جُحْرِ ضَبٍّ لَاتَّبَعْتُمُوهُمْ. قُلْنَا: يَا رَسُولَ اللهِ يَلْيَهُودَ ؤالنَّصَارَي؟ قَالَصلى الله عليم وسلم: فَمَنْ؟] صحیح البخاری (رقم: 3456) وصحیح مسلم (رقم: 2669)، ئێوه شوێن دابونه‌ریتی ئوممه‌ته‌كانی پێش خۆتان ده‌كه‌ون: بست به بستو گه‌ز بهگهز، به جۆرێكی وه‌ها: ئه‌گه‌ر ئه‌وان بچنه ناو كونی سوسه‌مار، ئێوه‌ش شوێنیان ده‌كه‌ون، گوتمان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا مه‌به‌ستت شوێنكه‌وتنی جوله‌كه‌و دیانهكانه؟ پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم فه‌رموی: ئه‌دی مه‌به‌ستم كێیه؟ واته: مه‌به‌ستم ئه‌وانن. جا–ئه‌ی موسوڵمانی به‌ڕێز-بۆیێ ئه‌م بابه‌ته ده‌نووسم، تاكو به به‌ڵگه دڵنیات بكه‌م: كه نوێژكردن له سه‌ر كورسی‌و ئه‌و جۆره شتانه دروست نیه‌و پێغهمبهروصلى الله عليم وسلم (السّڵفِ الصّالِح) نوێژیان له سه‌ر كورسی نه‌كردوه. هه‌روه‌ها له‌م نامیلكه‌یه‌دا چۆنیه‌تی نوێژی بێ هێزه‌كان‌و نه‌خۆشه‌كانیش ڕوون ده‌كه‌مه‌وه، إن شاوالله تعالی. *- پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم فه‌رمانی پێ كردوین‌و فه‌رمویه‌تی: [...صَلُّوا كَمَا رَأَیْتُمُونِی أُصَلِّی] صحیح البخاری (رقم: 631)، نوێژ بكه‌ن وه‌ك منتان بینی چۆن نوێژ ده‌كه‌م. كه‌وابوو: ئه‌گه‌ر له سه‌ر كورسی‌و ئه‌و جۆره شتانه نوێژ بكه‌ین، ئه‌و نوێژكردنهمان وه‌ك نوێژكردنی پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم نابێ؟ چونكه پێغهمبهروصلى الله عليم وسلم (صحابه)كانv له هیچ حاڵه‌تێكی نهخۆشیو بێ هێزی دا نوێژیان له سه‌ر كورسی‌و ئه‌و جۆره شتانه نه‌كردوه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و حه‌دیسانه‌ی داهاتوو: *-پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم له نه‌خۆشی وهفاتدا نوێژی له سه‌ر كورسی نه‌كرد –هه‌رچه‌ند زۆریش بێ هێز بوو- به‌ڵكو به دانیشتوویی له سه‌ر زه‌وی نوێژی كرد: حه‌زره‌تی (عائشه)-رچی الله عنها- له‌باره‌ی نه‌خۆشیی پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم فه‌رموویه‌تی: [...فَأَرْسَڵ النَّبِیُّصلى الله عليم وسلم إِڵی أبیبَكْرٍ بِأَنْ یُصَلِّێ بِالنّاسِ...پُمَّ إِنَّ رَسُوڵ اللهِصلى الله عليم وسلم ۆجَدَ مِنْ نَفْسِهِ خِفَّهً، فَخَرَجَ بَیْنَ رَجُڵیْنِ لِصَلاهِ الڤُّهْڕ ۆأَبُوبَكْرٍ یُصَلِّی بِالنَّاسِ...فَأَجْڵسَاهُ إِڵی جَنْبِ أَبیبَكْرٍ، ۆكَانَ أَبُوبَكْرٍ یُصَلِّی ۆهُۆ قَائِمٌ...ۆالنَّبِیُّ صلى الله عليم وسلم قَاعِدٌ] صحیح البخاری (رقم: 687) وصحیح مسلم (رقم: 418)، پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم ناردیه لای ئیمام (أبوبكر)c تا پێشنوێژی بۆ خه‌ڵكه‌كه بكا...ئینجا پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم هه‌ستی بهخۆیكرد نه‌خۆشی سوك بووه، جا له نێوان دوو پیاودا چـووه مـزگـه‌وت بۆ نـوێـژی نیوه‌ڕۆ، له‌و كاتدا ئیمام (أبوبكر)c پێشنوێژی بۆ خه‌ڵكه‌كه ده‌كرد... جا پێغهمبهریانصلى الله عليم وسلم له ته‌نیشت ئیمام (أبوبكر)c دانیشاند، ئیمام (أبوبكر)c به پێوه نوێژی ده‌كرد، پێغهمبهریشصلى الله عليم وسلم به دانیشتوویی نوێژی ده‌كرد. مه‌به‌ست ئه‌مه‌یه: پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم-به هۆی نه‌خۆشی- ئه‌وه‌نده بێ هێز بوو: نه‌یتوانی به پێوه نوێژ بكا، به‌ڵكو به دانیشتوویی له سه‌ر زه‌وی نوێژی كرد‌و له سه‌ر كورسی نوێژی نه‌كرد. واته: ئه‌گه‌ر نوێژ له سه‌ر كورسی دروست بوایه، ئه‌وه پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم نوێژی له سه‌ر ده‌كرد؟ چونكه له ناو مزگه‌وتدا كورسی هه‌بوو، به به‌ڵگه‌ی ئه‌م حه‌دیسه: [عَنْ أَبِي رِفَاعَةَc: اِنْتَهَيْتُ إِلَي النَّبِيِّصلى الله عليم وسلم ؤهُؤ يَخْطُبُ، قَالَ فَقُلْتُ: يَا رَسُولَ اللهِ رَجُلٌ غَرِيبٌ جَاوَ يَسْأَلُ عَنْ دِينِهِ لا يَدْرِي مَا دِينُهُ؟ قَالَ: فَأَقْبَلَ عَلَيَّ رَسُولُ اللهِصلى الله عليم وسلم ؤتَرَكَ خُطْبَتَهُ حَتَّي اِنْتَهَي إِلَيَّ، فَأُتِيَ بِكُرْسِيٍّ حَسِبْتُ قَؤائِمَهُ حَدِيدًا، قَالَ: فَقَعَدَ عَلَيْهِ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليم وسلم ؤجَعَلَ يُعَلِّمُنِي مِمَّا عَلَّمَهُ اللهُ، ثُمَّ أَتَي خُطْبَتَهُ فَأَتَمَّ آخِرَهَا] صحیح مسلم (رقم: 876)، هاتمه لای پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم له‌وكاتدا وتاری ده‌دا، جا گوتم: هۆ پێغه‌مبه‌ری خواصلى الله عليم وسلم پیاوێكی نامۆی نه‌شاره‌زا هاتووه له‌باره‌ی ئاینی خۆی پرسیار ده‌كا نازانێ ئاینی چییه؟ جا پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم وازی له وتاردان هێنا و ڕوی كرده لام تا گه‌یشته لای من، جا كورسیه‌كیان بۆ هـێنا، وا تێده‌گه‌م پێچكهكانی ئاسـن بون، جـا پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم له سه‌ر كورسیه‌كه دانیشت‌و ده‌ستی به فێركردنی من كرد له‌و ئایینه‌ی خوا فێری وی كردوه، ئینجا گه‌ڕاوه بۆ وتارهكهیوكۆتاییهكهی ته‌واوكرد. مه‌به‌ست ئه‌مه‌یه: له ناو مزگه‌وتدا كورسی بۆ پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم داندرابوو له سه‌ری داده‌نیشت‌و ده‌رسی ئایینی به (صحابه)كانv ده‌گوت، به‌ڵام وتاری (جمعه)ی له سه‌ر كورسیه‌كه نه‌ده‌خوێنده‌وه‌و نوێژی له سه‌ر كورسیه‌كه نه‌ده‌كرد، هه‌رچه‌ند نهخۆشو بێ هێزیش بووایه. *-پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليم وسلم) ڕێگه‌ی نه‌داوه مرۆڤی نه‌خۆش نوێژ له سه‌ر شته‌كانی تری وه‌ك كورسیش بكا: [عن جابرٍc أَنَّ رَسُولَ الله صلى الله عليم وسلم عادَ مَرِيضاً فَرَآهُ يُصَلِّي عَلَي وِسادَةٍ، فَأَخَذَها فَرَمَي بِها، فَأَخَذَ عُوداً لِيُصَلِّيَ عَلَيْهِ فَأَخَذَهُ صلى الله عليم وسلم فَرَمَي بِهِ ؤقالَ صلى الله عليه وسلم: صَلِّ عَلَي اْلَاَرْضِ إِنِ اسْتَطَعْتَ ؤإِلاّ فَأَوْمءِ إِيماءً ؤاجْعَلْ سُجُودَكَ أَخْفَضَ مِنْ رُكُوعِكَ]رواه البيهقي في السنن الكبري (رقم: 3768)، قال الحافظ العسقلاني في بلوغ المرام: بسند قوِيّ، لكن صحّح أبوحاتم وقفه. پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليم وسلم)) سه‌ردانی نه‌خۆشێكی كرد، دیتی نه‌خۆشه‌كه نوێژ له سه‌ر بالیف=سه‌رین ده‌كا، جا پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم بالیفه‌كه‌ی گرت‌و فڕێی‌دا، جا نه‌خۆشه‌كه دارێكی هێنا تا نوێژی له سه‌ر بكا، پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم داره‌كه‌شی گرت‌و فڕێی‌دا و فه‌رمووی: نوێژ له سـه‌ر زه‌وی بكه ئه‌گه‌ر توانات هه‌یه، ئه‌گـه‌ر توانات نیه ئاماژه بكه، واته: بۆ ڕوكوعو سوجده خۆت كووڕ بكه‌وه‌و سوجدهكهت نزمتر بكه له ڕوكوعهكهت. شوێنی بهڵگهكهمان: (صَلِّ عَڵی اْڵاَرْض) نوێژ له سه‌ر زه‌وی بكه؟ واته: نوێژ له سه‌ر بالیفو ئه‌و جۆره شتانه، نابێته نوێژی له سه‌ر زه‌وی. كه‌واته: هه‌ر كه‌سێكیش نوێژ له سه‌ر كورسی بكا، دروست نیه: ببێته ئیمامی نوێژ و پێشنوێژی بۆ كه‌سانی تر بكا؟ چونكه هه‌م نوێژه‌كه‌ی خۆی دروست نیه‌و هه‌م نوێژی مهئمومهكانیش دروست نابێ كه ئه‌و پێشنوێژییان بۆ ده‌كا، كه‌وابوو: ئه‌گه‌ر ئیمامێك به دانیشتوویی توانای پێشنوێژی نه‌بو، پێویسته یه‌كێك له جێی خۆی دابنێ، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم ئیمام (أبوبكر)یc له‌جێی خۆی دانا بۆ پێشنوێژی. جا بزانه: مرۆڤی نه‌خۆش به هه‌ر شێوه‌یه‌ك دابنیشێ نوێژه‌كه‌ی دروسته، جا بۆ ڕوكوع خۆی كووڕ ده‌كاته‌وه، جا ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی سوجده به ته‌واوی ببا، ئه‌و كات بۆ سوجده‌ش زیاتر له ڕوكوع خۆی كووڕ ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك له‌و حه‌دیسه‌دا پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم وه‌های فه‌رموو. پرسیار: بۆچی ده‌بینین له مزگه‌وته‌كانی (مكه)و (مدینه)دا كه‌سانێك نوێژ له سه‌ر كورسی ده‌كه‌ن؟ وه‌ڵام: كرداری ئه‌و كه‌سانه نابێته به‌ڵگه‌ی دروستبوون، چونكه به سه‌دان كه‌س له‌وێ كرداری هه‌ڵه ده‌كه‌ن، به‌ڵكو خه‌ڵكێكی زۆر له حهجو عومڕهشدا هه‌ڵه ده‌كه‌ن، هۆیه‌كه‌شی ئه‌مه‌یه: مامۆستایانی ئایینی له (مكه)و له(مدینه)دا بهروهستی ڕێنموونی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه ناكه‌ن، چونكه ژماره‌یان له دوو ملیۆن‌و سێ ملیۆن زیاتره، هه‌م ئه‌و خه‌ڵكه هه‌مووی عه‌ڕه‌بی نازانێ، كه‌وابوو: به چاولێكردنی ئه‌وێ دروست نیه نوێژ له سه‌ر كورسی بكرێ، چونكه حه‌دیسی پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم له‌كردار و گوفتاری هه‌موو كه‌سێك له‌پێشتره ڕه‌فتاری پێ بكرێ. [چۆنیه‌تی نوێژی نه‌خۆش و بێ هێزه‌كان] [عَنْ عِمْرَانَ بْنِ حُصَیْنٍc: كَانَتْ بِی بَۆاسِیرُ فَسَأَلْتُ النَّبِیَّ صلى الله عليم وسلم عَنِ الصَّلاهِ؟ فَقَاڵ صَلِّ قَائِمًا، فَإِنْ ڵمْ تَسْتَطعْ فَقَاعِدًا، فَإِنْ ڵمْ تَسْتَطعْ فَعَڵی جَنْبٍ] صحیح البخاری (رقم: 1117)، (عِمْرَان بنِ حُصَیْنٍc) فه‌رموویه‌تی: پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم فه‌رمووی: (نوێژ به پێوه بكه، جا ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی، ئه‌و كاته به دانیشتوویی نوێژ بكه، جا ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی به دانیشتوویی بیكه‌ی، ئه‌و كات له سه‌ر ته‌نیشت نوێژ بكه). جا بزانه: ئه‌مه‌ش له سه‌ر ته‌نیشت بۆ ڕوكوعو سوجده به سه‌ری خۆی ئاماژه ده‌كا، واته: ئه‌گه‌ر نه‌خۆش نه‌یتوانی به دانیشتوویی له سه‌ر زه‌وی نوێژ بكا، بۆی دروست نیه له سه‌ر كورسی‌و ئه‌و جۆره شتانه نوێژ بكا، به‌ڵكو یه‌كسه‌ر له سه‌ر ته‌نیشت نوێژ ده‌كا؟ چونكه نوێژ له سه‌ر ته‌نیشت به بڕیاری پێغهمبهرهصلى الله عليم وسلم، نوێژی له سه‌ر كورسیش دژ به فه‌رمووده‌كانی ڕابردووی پێغهمبهرهصلى الله عليم وسلم. پرسیار: شتێكی زۆر سه‌یر و ناله‌باره مرۆڤی نه‌خۆش له ناو مزگه‌وتدا له پشت ئیمام به جه‌ماعه‌ت نوێژ له سه‌ر ته‌نیشت بكا! چونكه ڕیزه‌كانی جه‌ماعه‌ت تێك ده‌چن؟ وه‌ڵام: پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی عه‌فو كردون‌و ڕێگه‌ی داونێ نه‌یه‌نه مزگهوتو له ماڵه‌وه‌یان نوێژ بكه‌ن، به به‌ڵگه‌ی ئه‌م حه‌دیسه: [عَنْ أَنَسَc: قَالَ رَجُلٌ مِنْ اْلَاَنْصَارِ لِلنَّبِيِّ صلى الله عليم وسلم: إِنِّي لا أَسْتَطِيعُ الصَّلاةَ مَعَكَ-ؤكَانَ رَجُلاً ضَخْمًا- فَصَنَعَ لِلنَّبِيِّ صلى الله عليم وسلم طَعَامًا فَدَعَاهُ إِلَي مَنْزِلِهِ فَبَسَطَ لَهُ حَصِيرًا ؤنَضَحَ طَرَفَ الْحَصِيرِ فَصَلَّي عَلَيْهِ النَّبِيُّ صلى الله عليم وسلم رَكْعَتَيْنِ...] صحیح البخاری (رقم: 670) والسنن الكبری للبیهقی (رقم: 3781)، پیاوێكی (أنْصار)ی گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا من ناتوانم نوێژ به جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ تۆ بكه‌م -پیاوه‌كه پیاوێكی قه‌ڵه‌و بوو- جا پیاوه‌كه خواردنێكی ئاماده كرد‌و پێغهمبهریصلى الله عليم وسلم ده‌عوه‌ت كرده ماڵی خۆی، جا حه‌سیرێكی بۆ ڕاخستو پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم دوو ڕه‌كعه‌ت نوێژی له سه‌ر حه‌سیره‌كه كرد. واته: ئه‌م پیاوه له به‌ر قه‌ڵه‌وی نه‌یده‌توانی نوێژی به جه‌ماعه‌ت له پشت پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم بكا، جا پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم ڕێگه‌ی دایێ له ماڵه‌وه‌ی نوێژ بكا و نه‌یه‌ته مزگه‌وت. بۆیێ پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم نوێژی له سه‌ر حه‌سیره‌كه كرد تا پیاوه‌كه دڵنیا ببێ. له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌توانێ به ته‌نهایی به پێوه نوێژ بكا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به جه‌ماعه‌ت نوێژ بكا ناتوانێ به پێوه بیكا، ئیمامی (الشافعی) cفه‌رموویه‌تی: (من فـه‌رمانی پێ ده‌كه‌م: به ته‌نهایی نوێژ به پێوه بكا، ئه‌وه بۆ وی ده‌بێته عوزر تاكو نوێژ به جه‌ماعه‌ت نه‌كا). هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ناتوانێ له سوجده‌دا سه‌ری له سه‌ر زه‌وی دابنێ، ئیمامی (الشافعی) cفه‌رموویه‌تی: (ئه‌گه‌ر بالیفێك دابنێ‌و سوجده‌ی له سه‌ر ببا، بۆی دروست ده‌بێ). [عَنِ الْحَسَن عن أُمِّهِ قاڵتْ: رَأیْتُ أُمَّ سَڵمَه زَوْجِ النَّبِیِّ صلى الله عليم وسلم تَسْجُدُ عَڵی وِسادَهٍ مِنْ أَدَمٍ مِنْ رَمَدٍ بِها] السنن الكبری للبیهقی (رقم: 3773)، دیتم (أُمَّ سَڵمَه)=هاوسه‌ره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌رصلى الله عليم وسلم سوجده له سه‌ر بالیف ده‌با چونكه چاوی ده‌ئێشا.(اڵاُمّ، للشافعی) ب(1) ل(167). له كۆتاییدا تكا له مامۆستایانی ئایینی ده‌كه‌م: له لۆمه‌ی لۆمه‌كار نهترسێنو فه‌رمان به چاكه‌و ڕێگری له خراپه بكهنو به چاولێكردنو لاساكردنه‌وه‌ی بهههڵهداچووهكان ئایینی خوا ئه‌نجام نهدهنو (بِدْعَه قَبِیحَه)كه‌ی كورسیدانان له مزگه‌وته‌كانیان قه‌ده‌غه بكه‌ن. ؤصَلّي اللهُ ؤسَلَّمَ عَلي سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ وآلِهِ ؤصَحْبِه أَجْمَعِين، ؤالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعالَمِين، ولا حَـوْلَ ؤلا قُـوَّةَ إِِلاّ بِاللهِ الْعَـلِيِّ الْعَـظِيِم. |