1 ئه مه چییه له سه‌ر زه‌وی بڵاوه بۆنی میسك وعهنبهره یانه گوڵاوه ته‌نیا باوه‌ڕدار ئه‌م بۆنه‌ی بۆدێ ده‌یگرێته‌وه له شار بێ یان له دێ چونكه ئه‌م بۆنه تایبه‌ت و خۆشه تۆی باوه‌ڕداریش هه‌رده‌م بینۆشه تا مێشك ودڵتان هه‌رده‌م به‌دووربێ له‌كاری ناڕێك له‌سه‌ر خێر سووربێ دڵێ كه پاك بێ ئه بێ بێ‌باك بێ هه‌رده‌م شه‌یدای خوای بهرزوتاك بێ گوێڕایه‌ڵی خۆی بۆخواو پێغه‌مبه‌ر له ژین ڕهنگبدا هه‌رده‌م سه‌ران سه‌ر تائێره و ئه‌و دیو هه‌ر ده‌م ڕێك بخا ئاڵقه‌و زنجیری زۆرجوان تێك بخا 2 وا یادی پێغه‌مبه‌ر ئه‌كرێته‌وه كورده دینی خۆت بیر نه‌چێته‌وه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت یاد ئه‌كرێته‌وه پێغه‌مبه‌رێكه و ڕووناكی ڕۆژه كه‌وا لایدا تاری ئه‌م شه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست بین برا بین هه‌موو ئاڵای پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵگرین پێكه‌وه له سه‌ر ڕێبازی (محمد) بڕۆین هه‌موو به‌رزیه‌ك هه ر ڕێگای ئه‌وه كوردیش به‌شێكه له نه‌ته‌وه‌كان بۆیه قه‌ت لای خوا بیر نه‌چۆته‌وه ئه‌وه گشت زمانێك هه‌یبوو پێغه‌مبه‌ر كوردیش له‌م به‌شه جێگای بۆته‌وه بۆیه ده‌بینین ئه‌وه گشت ساڵێ یادی ڕابه‌ری هه‌ر كردۆته‌وه 3 نه‌ك له‌به‌ر تۆ وه‌ك بولبول ده چریكێنم خه‌می دڵم دهڕهوێنم نه‌ك له‌به‌ر گوڵ كه هه‌ڵوه‌ری به‌ڵكو هی من بۆ پێغه‌مبه‌ری ئه‌من تینوم ، نه‌ك له‌به‌ر ئاو ده‌مه‌وێ ئه‌مڕۆ بكه‌م سڵاو وه‌ك دیاریه‌ك له بۆ گیانی موحه‌ممه‌د هه‌ر له ئێستا تا كو ئه‌به‌د وه‌ك په‌روانه دێم‌و ده‌چم نه له‌به‌ر ڕو ناهی بچم من عه‌شقم به تاكه چرایه كه‌وا نێرراوی خودایه وه‌ك و ماسی ناژیم بێ ئاو نابمه مرۆی بێ چاو و ڕاو نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆ ئاوا ده‌رخه‌م به‌ڵكو شوێن كه‌وتوی پێغهمبهرهكهم |