ڕۆژانی ته‌مه‌نی تێپه‌ڕین به‌رهه‌می ژیانی ته‌نها چه‌ند منداڵێكه‌و، گه‌نجێتی ته‌واو بوو و، پیری ده‌ركه‌وت و دیاریدا، له لێواری ژیاندا وه‌ستاوه‌و به ماندوویی سه‌یری دونیا‌و ڕۆژانی ڕابوردووی ده‌كات، چاوه‌ڕوانی دڵ نه‌رمی و چاكه‌و خۆشه‌ویستی له ده‌وروبه‌ری ده‌كات، چاوه‌ڕوانی ده‌ست و هیممه‌تی منداڵه‌كانه ئاخۆ بیریان ماوه ئه‌م چی بۆ كردن. مژده‌و خۆشبه‌ختی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی چاكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، خراپه‌ی به‌رانبه‌ر ناكات، مژده بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یخاته پێكه‌نین و نایگریه‌نێت، مژده بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی دڵخۆشی ده‌كات و غه‌مباری ناكات، مژده بۆ ئه‌و مه‌رده‌ی ڕێزی لێده‌گرێت و سوكایه‌تی پێناكات، مژده‌و سه‌ربه‌رزی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی به چاوی به‌زه‌یی و خۆشه‌ویستی سه‌یری ده‌كات و به نیگای چاو كامه‌رانی پێده‌به‌خشێت. خۆشبه‌ختی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌وان ڕۆژ ده‌كاته‌وه له خۆشه‌ویستی ئه‌ودا، ئافه‌رین بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێت به دایك بۆ ئه‌و دایكه‌و وه‌كو منداڵ نازی ده‌كێشێت، مردن و سه‌رشۆڕی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یگریه‌نێ و دڵته‌نگی ده‌كات و گاڵته‌ی پێده‌كات، دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی به فرمێسكی چاوی دایكی ده‌ستنوێژ ده‌گرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له میحرابی زه‌لیلی ژنه‌كه‌یدا ڕكوع ببات . |