له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابووردودا، هێزێكی جیهادی ئیسلامی به رابه‌رایه‌تی زانایانی ئیسلامی راگه‌یه‌ندرا، ئه‌م هێزه له‌پێناو به‌رهه‌ڵستیكردن له‌و رژێمه‌ی په‌لاماری كوردی ده‌داو ده‌یچه‌وسانده‌وه، فه‌توای واجب‌بوونی جیهادی دا‌و زۆرێك "لبیك"یان بۆ كردوو وه‌ڵامیان دایه‌وه. ئه‌م هێزه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی له‌مپه‌ری له سه‌ر رێگایدا، به‌ڵام هه‌ر بوونی خۆی سه‌لماند، ئه‌گه‌رچی ئه‌م هێزه قۆناغی لاوازوو به‌هێزی هه‌بوو، به‌ڵام له‌هیچ قۆناغێكدا كه‌س نه‌یتوانی نكوڵی له‌بوون و رۆڵی بكات، تا ئه‌وكاته‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هاتنه عێراق و رژێمه‌كه‌یان له‌ناو برد، ئه‌وكاته وترا ئیدی ترس له‌سه‌ر هه‌رێم نه‌ماوه‌و مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری و هێزه سه‌ربازییه‌كه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه. زۆر جار ده‌گوترا ئه‌و ئامانجه‌ی له‌پێناوی دا هێزمان دروست كرد هاتووه‌ته‌دی! بۆیه ئیدی هێزمان پێویست نییه، مه‌گه‌ر ئه‌وكاته‌ی مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروستبێت، یان هێزێك په‌لاماری هه‌رێمه‌كه بدات، ئه‌وكاته ئێمه هه‌ر كوڕه‌كه‌ی جاران ده‌بین، هه‌ر ئه‌و هێزه ده‌بین كه پشتی پێببه‌سترێت. ئه‌رێ براگه‌لینه، ئێستا هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه ترس رووی تێنه‌كردوه؟ ئه‌رێ پێتانوانیه بێده‌نگبوون له‌م كاته‌دا هه‌ڵوێسته‌كانی رابوردوو ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه و، ئایینده‌شمان ته‌ڵخ ده‌كات؟ ئه‌رێ پێتانوانییه پرسیارێك به‌رۆكی گرتووین كه ئیسلامییه‌كانی كوردستان له ئێستادا له كوێی هاوكێشه‌كه‌دان؟ . له‌بیرتانه زۆر جار ده‌مان وت: هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كه‌شتییه‌ك وایه هه‌موومانی هه‌ڵگرتبێت، ئه‌گه‌ر كه‌شتییه‌كه نقوم ببێت، هه‌موومان نقوم ده‌بین، خۆ ئێستا كه‌شتییه‌كه خه‌ریكه له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه كونی تێده‌كرێت و به‌ره‌و غه‌رق بوون ده‌ڕوات، ئه‌ی ئیسلامییه‌كان له‌م كاته‌دا جگه له سه‌یركردن ده‌توانن هه‌ڵوێستی تریان ببێت؟ ئه‌رێ به‌ڕاست زانایانی ئیسلام و هێزی ئیسلامییه‌كانیش هه‌ردوعایان له‌ده‌ست دێت و ده‌توانن ته‌نها بڵێن: خوایه كوردستانه‌كه‌مان بپارێزیت، من پێموایه ئێستا ئیسلامییه‌كان و زانایانی ئیسلامی له‌كوردستان له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارییه‌تێكی گه‌وره‌دان، كه‌چۆن هه‌ڵوێستێكیان هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ی له‌ده‌وروبه‌رمان هاتووه‌ته ئاراوه، ئایا پێناسه‌یان بۆ ئه‌م هێزه تازه‌یه‌ی له‌په‌ناماندا دروست بووه چییه؟ هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانیان چۆنه، كه به‌ناوی ئیسلامه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن؟ چی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ناوی ئیسلامه‌وه ده‌یكه‌ن ئه‌مان له‌به‌رامبه‌ردا رووبه‌روی بووه‌ستنه‌وه‌و به‌خه‌لكی بسه‌لمێنن كه ئه‌وه‌ی به‌ناوی ئیسلامه‌وه ده‌كرێت له‌گه‌ڵ كرۆكی ئیسلامدا یه‌ك ناگرێته‌وه‌و هه‌ڵه تێگه‌یشتنه له دین. چونكه بێ هه‌ڵوێستی و بێده‌نگی زانایان و هێزه ئیسلامییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانی ئه‌وده‌سته‌وتاقمانه‌دا، جۆرێك شه‌رعیه‌ت پێدانیانه، نه‌بوونی هه‌ڵوێستی راشكاوانه‌و بێ پێچ و په‌نای ئیسلامییه‌كان له به‌رامبه‌ر ئه‌و گروپانه‌دا، تائه‌ندازه‌یه‌ك یه‌كێك بووه له‌و هۆكارانه‌ی گه‌نجانی كورد په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن، ده‌بێت هه‌ڵوێستێكی وایان هه‌بێت به‌ته‌واوه‌تی خه‌ڵكی هه‌ست به‌جیاوازیه‌كانیان بكات .. وه‌كو هه‌ڵوێستی مه‌یدانیش، به‌پێویستی ده‌زانم ئیسلامییه‌كانیش به‌شێكبن له هێزی به‌رگری و پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، چونكه دواجار ئێستا به‌شدارن له په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا، به ئه‌ندازه‌ی به‌شداریان ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیان ده‌كه‌وێته سه‌رشان، ئێستا كاتیه‌تی ئیسلامییه‌كانیش هێزی به‌رگریان هه‌بێت، ئێستا كاتییه‌تی ته‌شكیله‌ی سه‌ربازی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت و به‌شێك بن له هێزی نیشتمانی كوردستان. بۆیه ئێستا كاتێكی گونجاوه كه به‌فه‌رمی داوا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكه‌ن ئه‌مانیش ده‌یانه‌وێت به‌رگری له‌نیشتمان بكه‌ن و بێ هه‌ڵوێست نین، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه "متمانه"شیان پێ نه‌كرێت! به‌ڵام هه‌ڵوێستێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌و هیچ نه‌بێ بۆ مێژوو نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌یبینێت. هیوادارم كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وداوایه بكات و هه‌ڵوێستی بێچه‌ندو چوونی خۆی هه‌بێت، له كاتێكدا هه‌موان ده‌زانین كۆمه‌ڵ خاوه‌نی هێزێكی ئاماده‌بووه‌و مۆڵه‌ت دراون، ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی هه‌یه‌و ته‌نها چه‌ك و پێداویستی جه‌نگی پێویسته‌و له كه‌مترین كاتدا ئه‌م هێزه ئاماده ده‌كرێته‌وه، به بۆچونی من ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵ هه‌نگاوێكی پێویست نه‌نێت، ده‌كه‌وێته‌ژێر پرسیاره‌وه. |