موسولمانانی ئازیز پێویستیه‌كی شه‌رعییه كه پابه‌ند بین به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه به‌تایبه‌ت مانه‌وه له ماڵه‌وه. وه به هیچ شێوه‌یه‌ك دڵته‌نگ مه‌بن. ئێمه موسوڵمانین پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان-درودی خوای لێبێت- دلنیایی پێ داوین كه هه‌ر ده‌ردو په‌تایه‌ك خودای گه‌وره بینێرێت چاره‌سه‌رو ده‌رمانیشی بۆ ده‌نێرێت ئه‌وه سوننه‌تیێكی خودایه له‌سه‌ر زه‌وی إن شا‌ء الله به‌م زوانه خودای گه‌وره هیدایه‌تی زانایان ده‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمان بۆ ئه‌م ڤایرۆسه. بڕوانن بۆ دڵنیاییه‌كانی سه‌روه‌رمان -درودی خوای لێبێت- قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: " مَا أَنْزَلَ اللهُ عَزَّ وَجَلَّ دَاءً، إِلَّا أَنْزَلَ لَهُ دَوَاءً، عَلِمَهُ مَنْ عَلِمَهُ، وَجَهِلَهُ مَنْ جَهِلَهُ " رواه الامام احمد صحيح لغيره (شعيب ارنؤوط) واته: خودا هیچ ده‌ردێكی دانه‌به‌زاندووه مه‌گه‌ر ده‌رمانێكیشی بۆ دابه‌زاندووه جا ئه‌وه‌ی زانی زانیی وه ئه‌وه‌ی نه‌یشیزانی نه‌یزانی- مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی خۆی ماندوو بكات ده‌یدۆزێدۆته‌وه- عَنْ جَابِرٍ، عَنْ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنَّهُ قَالَ: «لِكُلِّ دَاءٍ دَوَاءٌ، فَإِذَا أُصِيبَ دَوَاءُ الدَّاءِ بَرَأَ بِإِذْنِ اللهِ عَزَّ وَجَلَّ» مسلم واته: بۆهه‌موو ده‌ردێك ده‌رمانێك هه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌رمانه‌كه به‌ر ده‌رده‌كه كه‌وت به فه‌رمانی خودای شكۆمه‌ند وگه‌وره نه‌خۆشه‌كه چاك ده‌بێته‌وه. عن عبد الله، عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «ما أنزل الله دا‌ء، إلا أنزل له دواء» ابن ماجة محمد فؤاد عبد الباقي] في الزوائد إسناد حديث عبد الله بن مسعود صحيح. رجاله ثقات. واته: خودا هیچ ده‌ردێكی دانه‌به‌زاندووه مه‌گه‌ر ده‌رمانێكیشی بۆ دابه‌زاندووه . عَنْ أُسَامَةَ بْنِ شَرِيكٍ، قَالَ: ..جَاءَ الْأَعْرَابُ مِنْ هَا هُنَا وَهَا هُنَا، فَقَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَنَتَدَاوَى؟ فَقَالَ: «تَدَاوَوْا فَإِنَّ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ لَمْ يَضَعْ دَاءً إِلَّا وَضَعَ لَهُ دَوَاءً، غَيْرَ دَاءٍ وَاحِدٍ الْهَرَمُ» ابو داود صحيح واته: ده‌شته‌كییه‌ك هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر -درودی خوای لێبێت- ووتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا ئایا چاره‌سه‌ری وه‌رگرین كاتێك نه‌خۆش ده‌كه‌وین؟ فه‌رمووی به‌ڵێ چاره‌سه‌ری وه‌رگرن چونكه خودای شكۆمه‌ند و گه‌وره هیچ ده‌ردێكی دانه‌ناوه مه‌گه‌ر ده‌رمانێكیشی بۆ داناوه جگه له ده‌ردێك نه‌بێت كه ئه‌ویش پیرییه. ئیمامی تیرمیزی ئیبن حه‌ببان و ئیبن خوزه‌یمه‌وه چه‌ندین زانای دیكه‌ی فه‌رمووده به‌هه‌مان مانا یان نزیك له‌م مانایه ئه‌م فه‌رموده‌یه‌یان ڕیوایه‌ت كردووه. بۆیه دڵته‌نگ مه‌بن به‌س ته‌نها ئه‌وه‌ی پێویسته بابه‌ند بیین به ڕێنماییه‌كانه‌وه خودای گه‌وره هه‌موان بپارێزێت . |