یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات   
مامۆستا تاهیر بامۆكی
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/06/2015 : 07:55:00
قه‌باره‌ی فۆنت
(جیاوازی نێوان دەوڵەمەندێكی رەزیل‌و زاناو مەلایەك چیە كە ناخوێنێتەوە ؟!!

(جیاوازیان چی یه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندێكی ره‌زیل وچروك ده‌ستی نه‌چێته‌ سامانه‌كه‌ی) له‌گه‌ڵ( زاناو مه‌لایه‌ك كه‌ نه‌خوێنێته‌وه‌ وكتێبه‌كانی تۆزیان لێ نیشتبێت وبه‌رده‌وام قسه‌ی به‌سه‌رچووبكات و بڵێته‌وه‌)

     ئه‌گه‌ر یه‌ك تۆز به‌رگه‌ی ره‌خنه‌ و گله‌یی دۆستان ونه‌یارانیش بگرین و هه‌ڵ نه‌چین و بریار بده‌ین له‌ سه‌دا په‌نجا به‌رامبه‌ره‌كه‌مان هه‌قیه‌تی دڵنیام كه‌ نیوه‌ی كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌بن . زۆرن ئه‌وانه‌ی گله‌یی ده‌كه‌ن له‌ مامۆستایانی ئاینی به‌رێز له‌ رووی وتارو ئامۆژگارییه‌كانمانه‌وه‌ ،به‌ بێ سوودو لاوازو دووباره‌و ده‌باره‌ و درێژوو توند و توره‌و قیڕه‌و ده‌نگ ناخۆشی وهه‌ڵه‌ی زۆری قه‌واعیدی و فتوای نادروست وهه‌ندێ جار ناوزراندن له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.

        یه‌ك مه‌لا نی یه‌ له‌م دنیایه‌دا نه‌زانێ یه‌كه‌م وشه‌ له‌ قورئان كه‌ هاته‌ خواره‌وه‌ (اقرأ) ه‌،                                                                                یه‌ك مامۆستا نییه‌ قه‌ناعه‌تی له‌ صه‌دا صه‌دی به‌وه‌ نه‌بێ ئه‌وانه‌ی ئه‌زانن و ئه‌وانه‌ی نازانن وه‌ك یه‌ك نین ،‌یه‌ك دوكاندارم نه‌بینیوه‌ حه‌ز نه‌كات مشته‌ ری زۆربێت ، خۆزگه‌ نوێژی جومعه‌ فه‌رز نه‌بوایه‌ ئاره‌زوو مه‌ندانه‌ بوایه‌ كێ ئاره‌زووی هه‌یه‌ بروات و هه‌ركه‌سیش ئاره‌زووی نه‌ بوایه‌ نه‌رۆشتایه‌ و له‌ گوڵێ كاڵتریشی پێ نه‌وترایه‌ له‌ دونیا وله‌ قیامه‌تدا، وا ئه‌زانم زیاده‌ رۆیی ناكه‌م ئه‌گه‌ر بڵێم چۆڵترین بازاڕ بازاڕی مزگه‌وته‌كان ئه‌بوو، ئه‌زانی به‌ چیدا ئه‌زانم ؟ ئێستا خوا ئه‌مری كردوه‌ و سزای داناوه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی نارۆن بۆ نوێژی جومعه‌ ، پێغه‌مبه‌ریش ئه‌فه‌رموێت هه‌ركه‌سێك سێ جومعه‌ به‌ سه‌ر یه‌كه‌وه‌ بفه‌وتێنێ  به‌بێ بیانو خوا مۆری نیفاق ئه‌دا له‌دڵی ، له‌ترسی ئه‌م هه‌ره‌شه‌و سزا سه‌ختانه‌ خه‌ڵكێكی زۆر ئاماده‌ی نوێژی هه‌ینی ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و رامانه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌دا شه‌ستی مامۆستا خه‌تیبه‌كان ناخوێننه‌وه‌و خۆ ئاماده‌ ناكه‌ن بۆ وتاره‌كانیان ،  بگره‌ زۆر جار بینینی ( شه‌ڕێك له‌ بازاردا ، یا رووداوێكی هاتوچۆ، یا بینینی خه‌وێك،یا شه‌ره‌ كه‌ڵه‌شێری ته‌له‌ فزوێنێك كه‌دوو ئیسلامی به‌رئه‌بنه‌ سه‌رو وێزه‌ی یه‌كتر ، یا ئیسلامی یه‌ك و عیلمبازمانیه‌ك به‌رئه‌بنه‌ یه‌كتر ئه‌وه‌ی بشێ و نه‌شێ له‌ زبڵ و خاشاك ئه‌یكه‌ن به‌ سه‌رو گوێلاكی یه‌كتریدا و ناویشی ئه‌نێن فه‌زای ئازاد ، یا ته‌له‌ فونی براده‌رێك بۆمامۆستاكان ئۆتۆماتیك جه‌نابی مامۆستای مزگه‌وت ده‌یكات به‌ وتارێك به‌ تووره‌بوونێكی زۆره‌وه‌ به‌ر ئه‌بینه‌ گیانی ئاماده‌ بووه‌كان وكارێكیان پێ ده‌كه‌ین با به‌ ده‌واری شڕی نه‌كردبێت، هه‌رچی خه‌شم و قینمان هه‌یه‌ هه‌ڵی ئه‌رێژین به‌سه‌ر بابای هه‌ژاری به‌رده‌مماندا علی ئه‌ساس دیوار له‌گه‌ڵ تۆمه‌و پاسار گوێت لێبێت ، كوره‌ ئه‌وه‌ی من و تۆ لێی تووره‌ ئه‌بین وه‌الله‌ نه‌ دێت بۆ مزگه‌وت و نه‌به‌ حه‌یاتی ته‌له‌فزیۆن ئه‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی وتاری مه‌لا لێ ئه‌ده‌ن ، توخوا با ئیتر له‌ مه‌ولا دڵی ئه‌مانیش نه‌ تۆرێنین وئه‌م مشته‌رییه‌ به‌رده‌وام و گوێگره‌ باشانه‌ش له‌ خۆمان نه‌كه‌ین .

   له‌ پیاوێكی قانونی زۆر ژیریان پرسی به‌ بۆ چوونی به‌رێزتان كۆسپی گه‌وره‌ی پێش نه‌كه‌وتن و سه‌رنه‌كه‌وتنی موسڵمانان چی یه‌‌، ئه‌ویش فه‌رمووی( رۆڵه‌كانمان نازانن و فێر نابن و زاناكانمان ناتوانن و هه‌وڵناده‌ن) و ناچنه‌ ناو كۆمه‌ڵگا و له‌ فیقهی واقع ورووداوی رۆژ ته‌پی ڵێ ناپێكن ، كه‌سیش ناوێرێ بڵێ مامۆستا پشتی چاوت برۆیه‌ ،هه‌رچی شتی عه‌جایب و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌ له‌ بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ ده‌یبیستێ وله‌ خولگه‌ی موسڵمانێتی و مرۆڤ بوون ئه‌كرێته‌ ده‌ره‌وه‌‌ بۆیه‌ ناوێرێ ده‌ری ببڕێت تا به‌كافرو بێ دین نه‌درێته‌ قه‌ڵه‌م، مامۆستا هه‌یه‌،وه‌ك له‌ سه‌ده‌ی پانزه‌ هه‌میندا بژی نه‌ رادیۆ نه‌ ته‌له‌ فزوێن ونه‌ مۆبایل و ئینته‌رنێت، نه‌رۆژنامه‌ وگۆڤارنه‌كتێب ونامیلكه‌، زۆربه‌ی خه‌ڵك گله‌یی ده‌كه‌ن وبێزارن له‌ :-

1-    بابه‌تی وتاره‌كان ، ناو ونیشانی وتار كاریگه‌ری خۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر جۆشدانی جه‌ماوه‌ر.

2-    له‌ فۆنه‌تیك و صه‌وتی مامۆستاكان ، زۆربه‌ مان ده‌نگمان گڕه وبه‌رزه‌و كه‌چی موكه‌به‌ره‌شی بۆ دا ئه‌نێین .‌

3-     له‌ بێ ناوه‌رۆكی وتاره‌كان ، جاری واهه‌یه‌ ناوی وتاره‌كه‌ جوانه‌ و باشه‌ به‌ڵام له‌ ناوه‌وه‌ خاڵی یه‌ به‌ گوله‌ی قه‌ناسه‌ش ناروات به‌لای ناوه‌كه‌یدا .

4-     له‌ غه‌ڵه‌تی زۆری مامۆستاكان له‌ خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كان، له‌ به‌رمان نی یه‌ و نایشی نوسینه‌وه‌ تا به‌ رێكی بیخوێنینه‌وه‌ .

 5-    له‌ قسه‌كردنی مامۆستا كان له‌ هه‌رچی جۆری عیلم و تكنۆلۆ جیایه‌ به بێ‌ شاره‌زایی وخۆ ئاماده‌كردن و پرس به‌ دوو دكتۆر و ئه‌ندازیارو له‌دادوه‌رێك پرسیار كردن ده‌رباره‌ی یاساكان ،جارێك باسی پیاوێكم كرد وتم ماشا‌ءالله‌ ته‌مه‌نی نزیكه‌ی هه‌شتاوپێنج ساڵه‌ چونكه‌ سیواك ده‌كات ددانه‌كانی نه‌كه‌وتوون ، به‌رێزێكی نزیكی وتی برا وه‌الله‌ تاقمی له‌ ده‌مدا بوو، براگیان من ته‌ریق بوومه‌وه‌ نازانم چۆن سه‌كته‌م نه‌كرد.

 6-    زۆرجار ئه‌یكه‌ین به‌ هه‌ڵا فڵانه‌ شت خراپه‌ ،دوایی ده‌رئه‌كه‌وێت كه‌ زۆر باشه‌ ،وه‌ جاری واهه‌یه‌ ئه‌ڵێین فڵانه‌ شت باشه‌ به‌ڵام ده‌ر ئه‌كه‌وێت ئه‌ولای خراپیشه‌، بۆ چونكه‌ بێ دیراسه‌ و سه‌رپێی، یا له‌ ده‌می عه‌وامه‌وه‌ قسه‌كه‌مان وه‌رگرتووه‌ .

 7-    له‌ دنیادا له‌وه‌ عه‌یبتر و خراپتر نی یه‌ مامۆستا خۆی ئۆتۆماتیك ئاگای له‌ زه‌مانه‌ی خۆی نه‌بێت و رووداوه‌گه‌وره‌و گرنگه‌ كانی گه‌له‌كه‌ی ومیژوونه‌زانێ، ئه‌گه‌رحه‌زره‌تی حیزب فه‌رمووی چه‌پڵه‌ چه‌پڵه‌، وه‌ ئه‌گه‌رفه‌رمووی پوكاڵاو پوكاڵاو بگرێت.

با ئه‌و حه‌وت خاڵه‌ به‌س بێت به‌خوا هه‌ڤده‌ی تریش هه‌یه‌ له‌وجۆره‌ خاڵانه‌ ،مامۆستا هه‌یه‌ زۆر به‌ ته‌مه‌نه‌ و نه‌خۆشه‌ وتوانای نه‌ماوه‌ گۆی رابگرێت بۆ ئیمامه‌ت و وتاردان ،به‌ڵام له‌ به‌ر كه‌م نه‌بوونه‌وه‌ی موچه‌كه‌ی یا له‌به‌رده‌رنه‌كردنی له‌ خانووه‌كه‌ی مزگه‌وت، یا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا پارچه‌زه‌وییه‌كی وه‌ر نه‌گرتووه‌ كه‌ بریاره‌ بیدرێتێ ، یا به‌ته‌مایه‌ بینێرن بۆ حه‌ج و عه‌مره‌،یاوا ئه‌زانێ ئه‌م مزگه‌وته‌ تازه‌ موڵكی خێزانه‌كه‌ی به‌رێزیانه‌ ( كابرا عن كابر) پشتاوپشت بۆیه‌ (عض علی المزگه‌وت با لنواجز).

بۆیه‌ تكا ده‌كه‌م له‌ گشت مامۆستا به‌رێزه‌كان با یه‌كێ له‌م رێگایانه‌ بگرنه‌ به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه‌ :-

1-    ئه‌گه‌ر خۆی توانای زانستی و گه‌رانی هه‌یه‌ و كتێب و سه‌رچاوه‌ی هه‌یه‌ با وتاره‌كه‌ی باش ئاماده ‌بكات و دڵی دۆست خۆش بكات و كه‌له‌ی ناحه‌زانیش بته‌زێنێ .

2-    ئه‌گه‌ر خۆی دان به‌وه‌دا ده‌نێت وتاره‌كانی لاوازو بێ ناوه‌رۆكن به‌ڵام توانای ئاماده‌ سازی وتاری نی یه‌ با داوا بكات له‌ كورو كچه‌كانی یا خوێنده‌واری گه‌ره‌كی مزگه‌وته‌كه‌ی با شتی باشی بۆ بهێنن له‌ كتێب و گۆڤارو رۆژنامه‌كان و كه‌ناڵه‌كان و ئینته‌ر نێته‌وه‌ ومامۆستایش دووسێ جار پرۆڤه‌ی بكات وبیر له‌ ماناو محته‌واكه‌ی بكاته‌وه‌ جا پێش كه‌شی بكات .

3-    ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی بۆ نه‌كرا با سوود وه‌ر بگرێت له‌ وتاری زانایانی به‌توانا كه‌زۆر خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن، چه‌ند مانگێك له‌ وه‌و پێش وتاره‌كانی بهێنێ و به‌ شێوه‌یه‌كی جوان له‌ گه‌ڵ مزگه‌وته‌كه‌ی خۆی و ئاماده‌بوانی جومعه‌كه‌یدا بگونجێ پێشكه‌شی بكات .

4-    خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌شی بۆ نه‌كرا با مه‌ردانه‌ و دیندارانه‌ ئاش به‌تاڵی لێ بكات و بروات به‌ده‌م ئیشێكی تره‌وه‌ كه‌ تواناو سه‌لیقه‌ی باشه‌ له‌و بواره‌دا وچیتر خۆیشی و خه‌ڵكیش تووشی گوناحی غه‌یبه‌تكردن نه‌كات و خه‌ڵك له‌ مزگه‌وت و ئیسلام نه‌تارێنێ و نه‌ تۆرێنێ .

5-    ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رێزێك هیچ كام له‌و چوارخاڵه‌ی پێشووی به‌دڵ نه‌بوو ، وه‌پێی نابوو به‌وه‌یسه‌و سێ به‌سێ طلاقی خواردبوو تا ته‌ڕایی له‌ به‌ده‌نیا بێت ئه‌وه‌ جێگایه‌تی و لاناچێ، ئیتر ئیشی حكومه‌ته‌ ئه‌مر بكات به‌( با) هه‌ڵی بدات بۆ هیندستان و حه‌زره‌تی قبیزیش له‌وێ ئینتڤاری بكات به‌ كێرده‌كه‌یه‌وه‌ تا خپی بكات .

6-    ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و ده‌سته‌ڵاتیش ئه‌ركی خۆی جێ به‌‌‌جێ نه‌كرد ،ئه‌گه‌ر بموێرایه‌ و گوناح نه‌بوایه‌ ولیژنه‌ی فتوای باڵا به‌ باشی بزانیایه‌ ،یه‌ك فتوای بچكۆلانه‌ی بدایه‌ بۆ ئه‌هلی ئه‌و مزگه‌وتانه‌ ومه‌ئمومی ئه‌و جۆره‌ مه‌لایانه‌ بیفه‌رموایه‌ جومعه‌تان له‌سه‌رنی یه‌ و نوێژه‌كه‌ی نیوه‌رۆ بكه‌ن و نۆ صه‌ڵاوات بده‌ن له‌ سه‌ر رۆحی ره‌سول الله‌ و یه‌كی سێ جاریش ده‌ست به‌رز بكه‌نه‌وه‌ و به‌كوڵ دۆعا بكه‌ن خوا ئه‌م سێ به‌ڵایه‌مان له‌ كۆڵ بكاته‌وه:-‌

أ‌-       ئه‌و جۆره‌ مه‌لاو خةتیبانه .

ب‌-  شه‌وه‌ ومۆته‌كه‌ی داعش‌ .

ت‌-   حه‌ششددی شه‌عبی و و‌طنی.

ئه‌ترسم و له‌وانه‌یه‌ یه‌كێ بێ به‌ خه‌یاڵیدا و وابزانێ خۆم و وتاره‌كانمم زۆر پێ باشه‌ و شمولی من ناكات ئه‌م بابه‌ته‌ ، نا سوێند به‌ خوا یه‌كه‌م كه‌س من ئاماده‌م لیژنه‌یه‌كی پسپۆرو لێزان و له‌ خواترس ودڵسۆز به‌ ئیسلام و گه‌لی كوردی موسڵمان پێك بهێنرێت له ‌منه‌وه‌ بسم الله‌ ی لێ بكه‌ن ،خوا ئه‌گرم به‌ شاهید هه‌میشه‌ شیعره‌كه‌ی مه‌وله‌ویم بیر ئه‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ ئه‌فه‌رموێت

(له‌ بێ كه‌سی خۆم تۆم كردوه‌ به‌كه‌س  نه‌به‌كه‌س ده‌رچویت نه‌به‌ نیوه‌ كه‌س )

 

                          مامۆستا مه‌لا طاهر بامۆكی 

                 پێش نوێژو وتار خوێنی مزگه‌وتی پێشه‌وا

                      عمری كوری خه‌ تاب-هه‌ڵه‌بجه‌

        10-5-2015 -21-رجب 1436 –19-گوڵان -2715

 

هـ.بـ