ئه‌نفالی قورئان و ئه‌نفالی سه‌دام و ئه‌نفالی یه‌کیه‌تی و پارتی هه‌رکه‌س له ئێمه وه‌ك که‌سێكی ڕاستخواز ده‌بێت گشت شته‌کان وه‌ك ئه‌وه‌ی که هه‌یه بیانناسین نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆمان باس ده‌که‌ن یان له زمانی دوژمنان و نه شاره‌زاو فێڵزان و گهلۆرهکانهوه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و کاره‌که په‌یوه‌ست بوو به دینه‌که‌مانه‌وه، وه زۆر زۆر به تایبه‌تتر ئه‌گه‌ر بویسترێت ئاینهکهشمانی پێ ناشرین بکه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ناوی ئه‌نفاله‌وه سه‌دام کردی و وه ده‌سته‌ڵاتی کوردی یه‌کیه‌تی و پارتی و به‌ناوی حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌رده‌وام ئه‌و ناوه به‌جۆرێك به‌کار ده‌هێنن وه‌ك ئه‌وه‌ی که‌سێکی ئیسلام و ئیسلام زاده ئه‌و کاره‌ی کردبێت، وه بۆ ڕه‌واجدان به کاره ناشایسته‌کانی خۆیان که که‌متر نین له کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفال و بۆ شاردنه‌وه‌ی زۆر ڕاستیه‌کان، به پله به‌ندی دێینه سه‌ری هه‌مووی . ئه‌نفال چی یه؟ سوره‌تێکی قورئانی پیرۆزه له 114 سوره‌تی قورئان که به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێ ده‌کات. يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَنْفَالِ ۖ قُلِ الْأَنْفَالُ لِلَّهِ وَالرَّسُولِ ۖ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَصْلِحُوا ذَاتَ بَيْنِكُمْ ۖ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (Al-Anfaal :1) مه‌به‌ست له (انفال) ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌یه که له کاتی شه‌ڕی موسڵمانان له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕاندا ده‌ستیان ده‌که‌وێت. (انفال) کۆی (نفل) ه، که له بنه‌ڕه‌تدا به‌مانای زیاده‌یه. ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه له‌غه‌زای به‌دردا هاتوه‌ته خواره‌وه تا شێوازی دابه‌شکردنی ده‌ستکه‌وته‌کان ڕوون بکاته‌وه.. ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر! (ص) موسڵمانه‌کان که له جه‌نگی به‌دردا به‌شدار بوون، پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی شه‌ڕه‌که بۆ کێ ده‌بێت؟! وه چۆن چۆنی دابه‌ش ده‌کرێت؟! تۆ پێیان بڵێ: ده‌ستکه‌وته‌کان بۆ خودا‌و پێغه‌مبه‌رن (ص) و، خودا بڕیاری چۆنیه‌تی دابه‌شکردنه‌که‌ی ده‌دات و، ئینجا پێغه‌مبه‌ریش(ص) به‌و شێوه‌یه دابه‌شی ده‌کات.. جا له خودا بترسن و به‌چاکی بیپه‌رستن و، دووربکه‌ونه‌وه له مشت‌ومڕ ناکۆکی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابه‌شکردنی ده‌سکه‌وته‌کان و. ڕازی بن به‌وه‌ی که پێغه‌مبه‌ر (ص) دیاری ده‌کات... هه‌روه‌ها له نێوان خۆتاندا چاك بن و ڕه‌وشتان له‌گه‌ڵ یه‌کدی باش بێت و، نه‌که‌ن له‌سه‌ر ماڵ و سامانی دنیا له نێوان خۆتاندا ناکۆك بن.. ئه‌گه‌ر به‌ڕاستیی ئیماندارن، ئه‌وه گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌کانی خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن.(ته‌فسیری گوڵشه‌ن) هه‌ڵه‌یه‌کی ئێمه‌ی کورد ئه‌وه‌یه له سه‌ره‌تاوه هه‌موو عه‌ره‌بمان به هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر ده‌زانی و هه‌رکه‌س به عه‌ره‌بی قسه‌ی بکردایه لێمان ده‌بوو به قورئان و جۆرێك له پیرۆزیمان پێ ده‌دان، هه‌ربۆیه هه‌موو سه‌رۆکانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی و حووکمهکانیانمان به ئیسلامی ده‌زانی! ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه ده‌توانم بڵێم له دڵ سافی و گومانبردنی چاکه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و دڵ سافی و باش گومانبردنه زه‌ره‌ری زۆریشی لێداوین و هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو که کوردستانی به پارچه پارچه‌کردن داوه، به‌ڵام بۆ گه‌شتن له هه‌ر که‌سێك که خاوه‌نی هه‌ر بیرۆکه وه‌یان ده‌سته‌ڵاتێك بێت، گه‌رهاتوو له چوارچێوه‌ی ئیسلامدا هه‌ژماردمان کرد ده‌بێت به پێوه‌ره ئیسلامیه‌کانیش له قاڵبی بده‌ین له‌به‌ر دووهۆکار. یه‌که‌م: بۆ ئه‌وه‌ی که‌سه‌که وه‌یان لایه‌نه‌که وه‌ك خۆی بناسین. دووهه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌ن وه‌یان شتی تری پێوه تاوانبار نه‌که‌ین، که به‌و تاوانبارکردنه خۆمان تاوانبار ببین. لێره‌دا پێویسته سه‌دام و حیزبه‌که‌ی بناسین وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا. سه‌دام کێیه ؟ ناوی ته‌واوی صه‌دام حسێن عه‌بدولمه‌جید تکریتی یه، له دایك بووی 28/04/1937 له گوندی عوجه‌ی تکریت سه‌ر به پارێزگای سه‌لاحه‌دین. بووه به سه‌رۆکی عێراق له ساڵی 1979، به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر حوکم تا 9/04/2003 که ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی عێراقیان داگیر کردوو له‌سه‌ر حوکم به‌ته‌واوی لایان برد، هێشتا خۆی نه‌گرتبوو له‌سه‌ر حوکم و هه‌ر به تێپه‌ڕبوونی ساڵێك وه‌ك که‌سێکی ئاژاوه‌گێڕ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌ستی کرد به شه‌ڕ که له ساڵی 1980 تا 1988 ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وام بوو که به مه‌لاین دۆلار زیانی به ئابووری ووڵاته‌که‌ی گه‌یاند، جگه له کوشتارێکی بێ شومارو بێ سه‌روشوێن کردنی هه‌زاره‌ها هاوڵاتی کوردوو عه‌ره‌ب که تا ئێسته‌ش خه‌ڵکی چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سه‌کانیانن و ئافره‌تی وا هه‌یه تا ئێسته‌ش شووی نه‌کردووه‌ته‌وه هه‌ر به ته‌مای گه‌ڕانه‌وه‌ی مێرده‌که‌یه‌تی. دوابه‌دوای شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌چه‌ند ساڵێك له کۆیتی دا زیان و قوربانیه‌کی یه‌کجاری تری دا. ئه‌و دوو شه‌ڕه له‌گه‌ڵ فارس و عه‌ره‌بدا بوو که په‌یوه‌ندیان به کورده‌وه نه‌بوو وه له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا، جگه له کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌و جێگه کورد نشینه‌کانی تروو جگه له جینۆسایدکردنی کورده‌کان به‌ناوی ئه‌نفاله‌وه. مێژووی حوکمڕانێتی سه‌دام حسێن خوێن له‌سه‌ر جاده‌کان ووشك نهدهبۆیهوهو برینه‌کان ساڕ‌ێژ نه‌ده‌بوو برینی تری به‌دوادا ده‌هات. کوشتن و به‌ده‌رنانی خه‌ڵکی له جێگه‌و ڕێگه‌ی شه‌رعی خۆیان ئاواتی هه‌میشه‌ی سه‌دام بوو، وه‌ك که‌سێکی ده‌رون نه‌خۆش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی خۆیدا ده‌کرد، به ناخۆشیه‌کانی خه‌ڵکی خۆشحاڵ ده‌بوو، له هه‌موو زه‌مه‌نی حوکمڕانێتیدا تاکڕه‌وانه‌و به‌دوور له هه‌موو به‌ها دیموکراسیه‌کان مامه‌ڵه‌ی ده‌کرد، په‌رله‌مان ناوی نه‌بوو له بوونی ئه‌ودا، هه‌ڵبژاردن به‌ناو هه‌بوو به‌ڵام هه‌موو خوله‌کاندا که‌متری له 100% نه‌ده‌هێنا! منداڵ هه‌ر له منداڵیه‌وه به ترسی ئه‌و گۆش ده‌کرا، جاسوسی له‌ناو خه‌ڵکدا به‌شێوه‌یه‌کی وا بڵاو بوو که‌س له که‌سی خۆشی ئه‌مین نه‌ده‌بوو، وه‌ڵامی ڕه‌خنه به گوشتنی ئاشکرا ده‌درایه‌وه، هه‌تا بیری لێ بکه‌یته‌وه‌و چاو به مێژوویدا بگێڕیته‌وه هه‌ر مه‌وقیفی خراپ و کاره‌ساتی جۆراو جۆر به‌به‌رچاو ده‌که‌وێت، کاری چاکی وه‌ك هه‌وێنیش له مێژووی حکووم ڕانیهتیدا به‌رچاو ناکه‌وێت. هه‌ر له سه‌ره‌تایی گه‌نجیه‌وه له ساڵی 1957 په‌یوه‌ندی به حیزبی به‌عسه‌وه کردووه به پاڵپشتی خاڵی خه‌یروڵا طلفاح. ئه‌گه‌ر بێت و له حیزبی به‌عسیش بکۆڵینه‌وه ئه‌وسا پێ ده‌چێت گله‌ی له سه‌دامیش نه‌که‌ین چونکه حیزبێکی وایه ده‌بێت چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می وه‌ك سه‌دامی لێ بکه‌ین، هه‌ربۆیه کاتێك پرسیاریان کرد له شێخی گه‌وره‌ی سعودی ئیبن باز ده‌که‌ن له‌سه‌ر مسوڵمانێتی سه‌دام به کافره وه‌ڵامی ده‌داته‌وه وه‌ك ده‌قی پرسیار‌و وه‌ڵامه‌که‌شی به‌م شێوه‌یه هاتووه: السؤال : هل يجوز لعن حاكم العراق؟ لأن بعض الناس يقولون: إنه ما دام ينطق بالشهادتين نتوقف في لعنه، وهل يجزم بأنه كافر؟ وما رأي سماحتكم في رأي من يقول: بأنه كافر؟ الجواب : هو كافر وإن قال: لا إله إلا الله، حتى ولو صلى وصام، ما دام لم يتبرأ من مبادئ البعثية الإلحادية، ويعلن أنه تاب إلى الله منها وما تدعو إليه، ذلك أن البعثية كفر وضلال، فما لم يعلن هذا فهو كافر، كما أن عبد الله بن أبي كافر وهو يصلي مع النبي - صلى الله عليه وسلم-، ويقول: لا إله إلا الله ويشهد أن محمدا رسول الله وهو من أكفر الناس وما نفعه ذلك لكفره ونفاقه فالذين يقولون: لا إله إلا الله من أصحاب المعتقدات الكفرية كالبعثيين والشيوعيين وغيرهم ويصلون لمقاصد دنيوية، فهذا ما يخلصهم من كفرهم؛ لأنه نفاق منهم، ومعلوم عقاب المنافقين الشديد كما جا‌ء في كتاب الله: {إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَنْ تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا} وصدام بدعواه الإسلام ودعواه الجهاد أو قوله أنا مؤمن، كل هذا لا يغني عنه شيئا ولا يخرجه من النفاق، ولكي يعتبر من يدعي الإسلام مؤمنا حقيقيا فلا بد من التصريح بالتوبة مما كان يعتقده سابقا، ويؤكد هذا بالعمل، لقول الله تعالى: {إِلا الَّذِينَ تَابُوا وَأَصْلَحُوا وَبَيَّنُوا} فالتوبة الكلامية، والإصلاح الفعلي، لا بد معه من بيان، وإلا فلا يكون المدعي صادقا، فإذا كان صادقا في التوبة فليتبرأ من البعثية وليخرج من الكويت ويرد المظالم على أهلها، ويعلن توبته من البعثية وأن مبادئها كفر وضلال، وأن على البعثيين أن يرجعوا إلى الله، ويتوبوا إليه، ويعتنقوا الإسلام ويتمسكوا بمبادئه قولا وعملا ظاهرا وباطنا، ويستقيموا على دين الله، ويؤمنوا بالله ورسوله، ويؤمنوا بالآخرة إن كانوا صادقين. أما البهرج والنفاق فلا يصلح عند الله ولا عند المؤمنين، يقول سبحانه وتعالى: {إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ}، ويقول جل وعلا: {ومن الناس من يقول ءامنا بالله وباليوم الآخر وماهم بمؤمنين * يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَمَا يَخْدَعُونَ إِلا أَنْفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ * فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ فَزَادَهُمُ اللَّهُ مَرَضًا وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ * وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ لا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ قَالُوا إِنَّمَا نَحْنُ مُصْلِحُونَ * أَلا إِنَّهُمْ هُمُ الْمُفْسِدُونَ وَلَكِنْ لا يَشْعُرُونَ * وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ آمِنُوا كَمَا آمَنَ النَّاسُ قَالُوا أَنُؤْمِنُ كَمَا آمَنَ السُّفَهَاءُ أَلا إِنَّهُمْ هُمُ السُّفَهَاءُ وَلَكِنْ لا يَعْلَمُونَ} هذه حال صدام وأشباهه م‌من يعلن الإسلام نفاقا وخداعا وهو يذيق المسلمين أنواع الأذى والظلم ويقيم على عقيدته الإلحادية البعثية. شێخ بن باز به‌عسی به ئیلحادی ناو ده‌بات هه‌ربۆیه لێره‌دا هزری ئیلحادی ده‌ناسێنین هزری ئیلحادی ئه‌م هزره له بێ باوه‌ڕیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و بڕوا بوون ڕه‌د ده‌کاته‌وه. مه‌دره‌سه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی تایبه‌تی به‌و شێوه نی یه که فکری ئیلحادی هه‌مووی پێکه‌وه کۆ بکاته‌وه، به‌ڵام ئاشکرایه ئه‌م هزره پێش ئیسلامیش هه‌بووه وه‌ك به ده‌هریه‌کان ناسراون که ده‌ڵێن ئه‌م جهیانه سه‌ره‌تاو کۆتای نی یه قورئانی ڕاستیش ئه‌م باسه‌مان بۆ ده‌کات و ده‌فه‌رموێت {وقالوا ما هي الا حياتنا الدنيا نموت ونحيا وما يهلكنا الا الدهر وما له‌م بذلك من علم ان هم الا يظنون}الجاثیة 24 واته: بێباوه‌ڕه‌کان ده‌یانووت ئه‌م دونیا چی یه ده‌ژین و ده‌مرین سروشت و ڕۆژگاره ده‌مان ژێنێت و له‌ناومان ده‌بات، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وان ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن له ڕێگه‌ی زانسته‌وه نی یه ته‌نها گومانه. جه‌ماله‌دینی ئهڤغانیش کتێبێکی هه‌یه به‌ناوی به‌ربه‌رچ دانه‌وه‌ی ده‌هریه‌کان، الرد علی الدهریین، وه به‌کارهێنانی ئیلحادیش بۆ ئه‌وه‌یه که باوه‌ڕیان به دین نی یه، ئیتر ده‌کرێت ده‌سته‌واژه‌ی جیا جیا به‌ده‌رکه‌ون وه‌ك لێره‌دا ده‌هری ده‌رکه‌وت گرنگه ئه‌وه‌یه گه‌رچی ناوه‌کانیش جیابن، به‌ڵام هه‌مووی له ژێر ئیلحاددا یه‌ك ده‌گرن، به‌ڵام هه‌تا ناوی ئیلحاد خۆشی له قورئاندا هاتووه وه‌ك له‌م ئایه‌تانه‌دا ده‌بینرێت: {ولله الأسماء الحسنى فادعوه بها وذروا الذين يلحدون في اسمائه سيجزون ما كانوا يعملون} سورة الأعراف180 واته: هه‌ر بۆ خوایه هه‌موو ناوه جوان و پیرۆزه‌کان، جا (ئه‌ی ئیمانداران) به‌و ناوانه دۆعا و نزا بکه‌ن و هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته به‌رن، واز بهێنن له‌وانه‌ی که له ناوه پیرۆزه‌کانی خوادا لادان ده‌که‌ن و (سیفه‌ت و ناوه‌کانی خوا به‌کارده‌هێنن بۆ غه‌یری خوا)، له ئاینده‌دا پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یان وه‌رده‌گرن که ئه‌نجامیان ده‌دا. لێره‌دا به ئاشکرا خوای گه‌وره ناوه‌کانی خۆی به بیر مسوڵمانان ده‌خاته‌وه‌و فه‌رمان ده‌کات که به‌و ناوانه دوعا بکه‌ن و واز له‌وانه بهێنن که باوه‌ڕیان پێی نی یه‌و گرنگی پێ ناده‌ن به نا ئاگا له‌ڕاستی خوای گه‌وره ناویان ده‌بات. {ولقد نعلم انهم يقولون انما يعلمه بشر لسان الذي يلحدون اليه اعجمي وهذا لسان عربي مبين} سورة النحل103 واته: سوێند به خوا ئێمه به‌ڕاستی ده‌زانین بێ باوه‌ڕان ده‌ڵێن: ئه‌م قورئانه ته‌نها که‌سێك فێری ده‌کات، (به‌مه‌ر جێك) زمانی ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌وان ده‌ڵێن قورئان فێری محمد ده‌کات، عه‌جه‌میه‌و عه‌ره‌بی نیه‌و ڕه‌وان نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌م قورئانه به زمانی عه‌ره‌بی و پاراوو ڕوون و ئاشکرا داڕێژراوه. {{ان الذين يلحدون في اياتنا لا يخفون علينا افمن يلقى في النار خير ام من ياتي امنا يوم القيامة اعملوا ما شئتم انه بما تعملون بصير} سورة فصلت 40 واته: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که سه‌رسه‌خت و بێ بڕوان و دژایه‌تی ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه ده‌که‌ن و لێی لاده‌ده‌ن. خۆیان ناشارنه‌وه له ئێمه، باشه، ئه‌وه‌ی فڕێ بدرێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه چاکتره یان ئه‌و که‌سه‌ی که به‌دڵنیایی و ئارامی و هێمنیه‌وه دێت له ڕۆژی قیامه‌تداو به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێ ده‌کرێت؟! ئه‌ی بێ باوه‌ڕان هه‌رچیتان له ده‌ست دێت بیکه‌ن، چونکه له ده‌ستی خوا ده‌رناچن، دڵنیاش بن خوا بینایه به‌و کرده‌وانه‌ی ده‌یکه‌ن. ده‌بینی له‌هه‌ر سێ ئه‌و ئایه‌تانه‌ی که هێنامانه‌وه ووشه‌ی ئیلحاد بێ باوه‌ڕ هاتووه، به‌ڵام ئه‌م بێ باوه‌ڕی و ئینکاری کردنه وه‌ك له سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌مان پێ دان جۆریان زۆره هه‌یه بۆ نمونه باوه‌ڕی هه‌یه به‌خوای گه‌وره به‌ڵام ئینکاری شتی تر ده‌کات که ئه‌ویش هه‌ر له ژێر ئیلحادی نایباته ده‌ره‌وه وه‌ك قورئانی پیرۆز ئه‌مه‌شمان بۆ باس ده‌کات و ده‌فه‌رموێت {ولئن سالتهم من خلق السماوات والأرض وسخر الشمس والقمر ليقولن الله فانى يؤفكون}العنکبوت 61 موئهریخێکی ئیغریقی به‌ناوی بلوتارك وه‌ڵامێکی جوانی ده‌داته‌وه وه‌ك ده‌ڵێ( لقد وجدت في التاریخ مدن بلا حصون، و مدن بلا قصور، و مندن بلا مدارس، ولکن لم توجد أبدا مدن بلا معابد) واته له مێژوودا شارم بینی به‌بێ قه‌سرو قسور ، شارم بینی به‌بێ باڵه‌خانه، شارم بینی به‌بێ قوتابخانه، به‌ڵام هه‌رگیز شارم نه‌دی به‌بێ په‌رستگا، یانی ئه‌وه چ باوه‌ڕێکه ئه‌وه ڕه‌د بکاته‌وه، له‌کاتێکدا ئه‌و هه‌موو شته گرنگه دونیایانه زۆرجار له شاردا بوونی نه‌بووه به‌ڵام په‌رستگا هه‌بوون. هه‌روه‌ها لقی تری لێ ده‌بێته ئه‌م ئیلحادانه وه‌ك لا دینیه‌کان که ئه‌سڵه‌ن ده‌ڵێن دین مرۆڤه‌کان خۆیان دروستیان کردووه یانی هه‌ر بوونی نه‌بووه خۆی، وه لا أدري یه‌کان که نازانن هه‌یه یان نا!، وه ڕهبانیهکان که باوه‌ڕیان به خوا هه‌یه به‌ڵام دینیش به گرنگ نازانن. به‌ڵام ئه‌م هزره که له ئێسته‌دا هه‌ر ئه‌و هزره‌ی پێش ئیسلام نی یه به‌ڵکو له‌ناو مه‌سیحیه‌کاندا زیاتر ئه‌مه دروست بوو له دژی مه‌سیحیه‌ت و بڕوایان وایه که دین مرۆڤه‌کان کۆت ده‌کات و ڕێگری ده‌بێت له داهێنان جا گه‌ر بێت و خۆتی لێ داماڵی ده‌توانیت پێش بکه‌ویت، که مشتومڕێکی یه‌کجار زۆری له‌سه‌ره. هه‌موو ئه‌م هزرانه هه‌ڵقوڵاوی ناوچه مه‌سیحیه نشینه‌کانن به‌ڵام له‌گه‌ڵ فراوانیان و هۆی پشتگیریان له‌لایه‌ن زۆرێکه‌وه ئیتر خۆیان لا زیاتر گه‌وره بووه‌و به پێوه‌ری خۆیان پێوایانه بۆ ووڵاتانی تریش داناوه‌و ووتوویانه دین هه‌ر دینه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش وه‌ك ئێمه پێش بکه‌ون ده‌بێت وازی لێبهێنن و خۆتانی لێ دابماڵن، به‌ڵام له ڕاستیدا دین هه‌ر دین نی یه چونکه ئه‌حکامی شهرعهکانیان جیاوازی هه‌یه، هه‌ربۆیه کاتێك له ووڵاتانی ئیسلامی به‌دوای ئه‌م جۆره هزرانه که‌وتن بینیان هه‌م دینه‌که‌شیان له ده‌ستداو وه هه‌م پێشیش نه‌که‌وتن به‌ڵکو بۆ دواوههاتن، ئه‌و ساته‌ی که ده‌سته‌کان به ئیسلامه‌وه پابه‌ند بوون له قیمه‌ی پێشکه‌وتندا بوون و ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا به‌ده‌ست پیاوانی کهنیسهوهو به‌ده‌ست شه‌ڕه‌وه ده‌یان ناڵاند له له‌نده‌ندا تا ئه‌ژنۆ له قوڕدا ده‌چه‌قی له ئه‌نده‌لوس که ئیسپانیای ئێسته‌یه هه‌موو کۆڵانه‌کان ڕووناك بوون، که ئێسته‌ش ئاسه‌واری حه‌زاره‌تی ئیسلامی ئه‌وکاته‌ی پێوه دیاره. له ڕێگه‌ی ڕۆژههڵاتناسهکانیانهوه دیسان توانیان گورزی به‌هێز له ووڵاتانی ئیسلامی بده‌ن و داگیریان بکه‌ن و به‌سه‌رخۆیاندا دابه‌شیان بکه‌ن و وه سود له زانسته ئاینیه‌کانیش بۆ خۆیان وه‌ربگرن و به‌رگی تری به‌به‌ردا بکه‌ن و بیکه‌ن به هی خۆیان، هه‌ربۆیه ئێسته که سه‌رنج له هه‌ندێك یاساکانیان ده‌ده‌ین له ڕاستیدا ئیسلامین و پێش هه‌موو که‌س ئیسلام دایهێنانهوهو پیاده‌ی کردووه، ئه‌وانیش ئهکفهرهو ئهلحهدهیان کردووه بۆ خۆیان، نمونه ئه‌و حه‌سانه‌ی که به منداڵ ده‌درێت و مافی منداڵی له ژێردا ده‌پارێزرێت ئاشکرایه له‌سه‌رده‌می ئیمامی عومه‌ردا ڕه‌زای خوای لێ بێت داهێنرا له ئه‌نجامی گریانی منداڵێک‌دا، وه‌یان سیستمی پۆست و گه‌یاندن، له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن له ڕووی دیموکراسی و ئازادی خۆیانی تێدا ده‌رده‌بڕن له ئیسلامه‌وه هاتووه، ته‌نها ناوه‌که گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ئالیه‌ت و شوێنی دانیشتن‌دا، که‌چی ئێسته له ئه‌وانه‌وه بۆ ئێمه دێته‌وه هێشتا ئێمه‌ش قبوڵمان نی یه! ئه‌وه‌تا زۆرێك له ووڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی په‌رله‌مان هه‌ر بڤه‌یه! مافی ئافره‌ت که کردوویانه به موڵکی خۆیان ئاشکرایه‌و هیچ به‌ڵگه‌ی ناوێت که تا پێش ئیسلام ئافره‌ت چۆن دهچهوسایهو زینده به‌چاڵیان ده‌کردن که ئیسلام هات چۆن ئه‌و که‌لتوره‌ی گۆڕی و خۆشی بۆ ده‌کردن که به عه‌قیقه ناسراوه له ناو مسوڵماناندا دایهێناو تا ڕۆژی قیامه‌ت هه‌ر سونه‌ته، هه‌رکه‌س دوو کچ به‌چاکی به‌خێو بکات جێگه به‌هه‌شته پێ‌کرد، له هه‌موو کار‌و چالاکیه دینیه‌کانیشدا ده‌بینین ئافره‌ت هاوکاربووه له‌گه‌ڵ پیاوانداو هیچیش عه‌یب و عار نه‌بووه، له پهرستنهکانیشدا له‌گه‌ڵ پیاواندا نوێژیان کردووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌بینینه‌وه ئافره‌ت له ڕۆژئاوا ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه له به‌ره‌و پێشبردنی ووڵاتداو له ووڵاتانی ئیسلامی ده‌ستیان ناوه‌ته بینه‌قاقه‌یان به زیندووی له ماڵدا وه‌ك کوژراویان لێهاتووه، پشتگیری من ڕه‌هایی نی یه بۆ ئافره‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕۆژئاوا هه‌یه‌و زۆرێك له به‌ره‌ڵایی تێکه‌ڵ کراوه‌و دژی ئه‌و ئافره‌تانه‌ش نیم که‌وا حه‌یای خۆیان ده‌پاریزن و چاودیری ماڵ ده‌که‌ن، به‌ڵام ئافره‌ت گهرتواناکانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ کاری زۆریان پێ ده‌کریت و ده‌توانن له‌گه‌ڵ پیاواندا چمکێکی ژیان به‌رزبکه‌نه‌وه، وه‌ك ئاشکراشه هه‌ندێك کار به ئافره‌ت نه‌بێت ناکرێت له فیقهی ئیسلامیشدا گرنگی ئافره‌ت به‌سه‌ر پیاودا دراوه له‌و ڕوانه‌وه مه‌گه‌ر له‌به‌ر ناچاری نه‌بوونی ئافره‌ت پیاوان به مه‌رجه‌وه قبوڵ بکات. ته‌نها وه‌ڵامی ئه‌و شێخه گه‌وره له‌سه‌ر خودی سه‌دام و حیزبه‌که‌ی به‌سه بۆ وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌دام به ئیسلامه‌وه ده‌گلێنن و کاره‌کانی شه‌رعیه‌تی ئیسلامی پێ ده‌ده‌ن، چونکه به ئاشکرا شێخ ده‌ڵێ کافره هه‌تا شه‌هاده‌ش بهێنێت و خۆی به مسوڵمان نیشان بدات، ده‌یشوبهێنێت به عه‌بدوڵای کوڕی ئوبه‌ی که مونافیق بوو، وه حاڵی مونافیقیش له ئیسلامدا له کافریش خراپتره‌و جێگه‌که‌شی له قیامه‌تدا له جێگه‌ی کافران خراپتره‌و له ژێره‌وه‌ی ئاگره، چونکه به‌هۆی دینه‌وه خه‌ڵکیان خه‌ڵه‌تاندووه‌و ناخی خۆیانیان لای خه‌ڵکی شێواندووه‌و نمونه‌ی ناشرینی ئیسلامیان به‌خه‌ڵکی گه‌یاندووه. لێره‌دا وه‌ڵامی شێخ زۆر ڕوونه له‌سه‌ر کافریتی سه‌دام و حیزبه‌که‌ی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای من بۆته پرسیار بۆ شێخ ئیبن باز له‌و کاته‌دا ئه‌و فه‌توای داوه که له کۆیت درا 1991 که کیمیا باران و به‌ناو ئه‌نفال و زۆر له جینوسایدهکانی تر پیش 1991 کراوه. ئه‌و پرسیاره لای من زۆر جدی بوو له سه‌فه‌رێکمدا بۆ سعودیه ڕووبه‌ڕووی که‌سانێکم ده‌کرده‌وه کاتێك وه‌سفی کوردیان ده‌کردوو به نه‌وه‌کانی سه‌لاحه‌دینیان ناو ده‌بردین، وه‌ڵامی ئه‌وانیش ئه‌وه بوو ده‌یانووت ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی که ئێسته له‌به‌رده‌ستایه وه‌ك ڕاگه‌یاندنه‌کان و سه‌ته‌لایت به‌م شێوه‌یه نه‌بوو، وه ده‌یانووت ئێمه به‌گوێره‌ی پێویست ئاگامان له سه‌دام نه‌بووه‌و نه‌مانزانیووه ئه‌وه‌نده سته‌مکاره تا دای له کۆیت، ئه‌وسا که بۆمان ده‌رکه‌وت به‌هۆی ئه‌و سته‌مه‌وه سته‌مه‌کانی تریشمان بۆ ده‌رکه‌وت و کاره‌ساته‌کانی به‌ناو ئه‌نفال و کیمابارانهکان کردمان به سیدی و بڵاومان ده‌کردنه‌وه که تا ئێسته‌ش له مه‌کته‌به‌کان و چه‌نده‌ها جێگه‌ی تایبه‌ت دامان ناون. وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وان دوو پرسیاری تریش دروست ده‌کات که ڕوو به‌ڕووی کورد ده‌بێته‌وه. یه‌که‌م: که‌مته‌رخه‌می کورد له گه‌یاندن و ناساندنی سه‌دام و حیزبه‌که‌ی به ووڵاتانی دراوسێ به تایبه‌ت زانایانی ئیسلام که فه‌تواکانیان کاریگه‌ری گرنگی هه‌یه له ووڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بیدا، هه‌روه‌ك کاتێك ئیبن باز ئه‌و فه‌توای دا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌ی دروست کرد له ووڵاتانی عه‌ره‌بی به تایبه‌تی، وه‌ڵامه‌که‌ی بن باز له‌سه‌ر کافرێتی سه‌دام په‌یوه‌ست نی یه به لێدانی کۆیتهوه به‌ڵکو پرسیاره‌که ئه‌و کاته لێیان کردووه، له وه‌ڵامه‌که‌یدا ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که سه‌دام هه‌ر له ئه‌وه‌ڵ ساتی هاتنه سه‌ر حوکمیه‌وه ئه‌و حوکمه‌ی به‌سه‌ردا سهپیووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه که‌سایه‌تیه دینیه کوردیه‌کان ده‌بوایه هه‌ر زوو ئه‌و پرسیاره‌یان له که‌سانێکی وه‌ك بن باز بکردایه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر زوو بۆ خه‌ڵکی ده‌ربکه‌وتایه‌و به‌هۆشیه‌وه کێشه‌کانی ئێمه زیاتر ده‌ناسراو ڕێگه‌یه‌ك بوو بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی، وه‌ك چۆن ئێسته‌ش بووه به گرێیه‌ك له دڵی خاوه‌ن شه‌هیده‌کانی کیمیا باران و به‌ناو ئه‌نفاله‌کان که سه‌دام بۆ له‌سه‌ر کێشه‌ی دووجهیڵ له سێداره درا ده‌بوا له‌سه‌ر ئه‌نفال و کیمیا باران له سێداره بدرایه، بێگومان ئه‌گه‌ر وا بوایه کێشه‌کانی ئێمه چاره‌سه‌ره‌کانی ده‌چووه پێشه‌وه زووتر. دووهه‌م: خه‌منه‌خواردنی که‌سایه‌تیه به‌رپرسیه کوردیه‌کان له دروست نه‌کردنی لیژنه‌یه‌کی چاودیری ئاینی، ئێمه له خاڵی یه‌که‌مدا مامۆستایانم تاوانبار کرد به‌وه که‌مته‌رخه‌م بوون له گه‌یاندنی ئه‌و ڕاستیانه به زانایانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی ئیسلامی، به‌ڵام به پله‌ی یه‌که‌م به‌ر پرسه کورده‌کان تاوانبارن له دروست نه‌کردنی لیژنه‌یه‌کی وا که به‌خه‌م ئه‌و جۆره کارانه‌وه بڕۆن، چونکه تاك وه‌ك خۆی ئه‌وه‌نده‌ی پێ ناکرێت، هه‌تا ئێسته‌ش که کورد خاوه‌نی کیانێکی تا ڕاده به‌هیزی هه‌یه به به‌راورد له چاو پێشوودا به‌داخه‌وه ئه‌و لیژنه کارا هه‌ر نابینین گه‌رچی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و په‌یوه‌ندیه‌کی زۆریش له‌گه‌ڵ ووڵاتانی عه‌ره‌بی و دراوسێدا هه‌یه. به‌ده‌مه‌وه نه‌بوون و نه‌چوونی ئه‌م پرسه گرنگه ئه‌و گومانه‌ش دروست ده‌کات که که‌سانێکی کورد‌و له ئاستی بهپرسیاریهتیدا ده‌ستیان له‌و تاوانانه‌دا هه‌بووه، هه‌ربۆیه به گوێره‌ی پێویست و له‌کاتی خۆیدا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر پشتگوی خراوه، هه‌رچه‌ند ئێمه ده‌ڵێین گومان به‌ڵام خۆی ڕاستیه‌و ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌وا ده‌ستی ڕه‌شیان له‌گه‌ڵ ده‌ستی سوری سه‌دامدا هه‌بووه به‌شێکی ئه‌و تاوانانه‌یان خستووه‌ته گه‌رده‌نی خۆیان، کوردیش ڕقی خۆی به‌سه‌ر قورئاندا ده‌ڕێژێ! له کاتێکدا نهدوور نه نزیك نه کاره‌که وه نه حیزبه‌که‌ی سه‌دام و خودی خۆی په‌یوندیان به ئیسلامه‌وه ته‌نها مونافیقیهتی بووه، هه‌ربۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی ئه‌و گله‌ییه له‌خۆمان بکه‌ین که به شتی لاوه‌کیه‌وه خه‌ریك نه‌که‌ین و به‌تاوانبارکردنی بێ تاوانه‌کان خۆمان له بنه‌ڕه‌تی کێشه‌کان نه‌دزینه‌وه. لێره‌دا پێویسته هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئیسلام و ئامانجه‌کانی بکه‌ین ئیسلام و ئامانجه‌کانی مه‌به‌ست له‌م زنجیره باسه‌ی ئێمه له‌باوی ئه‌نفالی قورئان و ئه‌نفالی سه‌دامه‌وه بۆ گه‌شتنه له ڕاستێتی ئه‌و کردارانه‌ی که سه‌دام به‌ناوی ئه‌نفاله‌وه که سوره‌تێکی قورئانه کردی، هه‌ربۆیه گرنگه بۆ گه‌شتن له ڕاستێتی باسه‌که ئامانجه‌کانی ئیسلام بزانین، ئایا له ئیسلامدا ئه‌و جۆره کارانه ڕێگه پێ دراوه؟ وه‌یان چ قه‌واره‌یه‌کی هه‌یه ئیسلام له‌مه‌ڕ کاره‌کانی، ئه‌ڵبه‌ت له به‌شه‌کانی تردا وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌و زۆرێك له پرسیارانی تریشمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، به‌ڵام بۆ به‌رچاوی ڕوونی ده‌بێت بزانین ئایا ئیسلام بۆچێ هاتووه؟ چونکه هۆکاری نه‌زانین و له‌بیر کردنی ئه‌و ڕاستیانه‌یه کارانێکی وه‌ك ئه‌و جینۆسایدانه‌ی که سه‌دام کردی به ئیسلامه‌وه بگلێنن، له کاتێکدا له هیچ جێگه‌یه‌کی ئاینی ئیسلامدا کاری له‌و شێوه جێگه‌ی نابێته‌وه. زۆرن ئه‌و پرسیارانه‌ی که لای زۆرمان دروست ده‌بێت له‌سه‌ر کوشت و کوشتارو جۆره‌کانی له به‌شی داهاتوودا هه‌مووی به ووردی باس ده‌که‌ین، به‌ڵام پێش ئه‌وه پێویسته له دڵماندا ئه‌وه جێگیر ببێت ئه‌م ئیسلامه به‌و هه‌موو پشتگیری و ئه‌ندامانه‌یه‌وه ده‌کرێت بێ ئامانج بێت؟ بێگومان نه‌خێر له سوره‌تی ئه‌نفال و باقی سوره‌ته‌کانی تریشدا ئه‌و ڕاستیه سه‌لماوه، که ئیسلام بۆ پاراستنی پێنج شت هاتووه، له‌سه‌ره‌نجامی گه‌شتن له ده‌قه شه‌رعیه‌کان به ڕاسته‌وخۆو نا ڕاسته‌وخۆ به‌ڕوونی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و پێنج شته بریتین له: پاراستنی دین پاراستنی مرۆڤه‌کان پاراستنی وه‌چه پاراستنی ژیری پاراستنی ماڵ پاراستنی دین مه‌به‌ست له پاراستنی دین چی یه؟ ا‌لدین : هو مجموع العقائد والعبادات والاحكام التی شرعها الله سبحانه وتعالی لتنظیم علاقه الناس بربهم وعلاقات بعضهم ببعض. دین بریتیه له کۆمه‌ڵه بیروباوه‌ڕو پهرسنێك له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێك یاسادا که خوا ڕێگه‌ی پێداوه‌و به پێویستی داناوه بۆ ڕێکوپێك کردنی نێوان مرۆڤه‌کان له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌داو له‌نێوان خۆیاندا. حیث قصد الشارع بتلك الاحكام إقامه ا‌لدین وتپبیته فی النفوس.. وذلك باتباع أحكام شرعها.. واجتناب أفعال أو أقوال نه‌ی عنها... حفاظا علی ا‌لدین. مه‌به‌ست له‌م شه‌رعیه‌ت دانه به جێگیرکردنی یاسا شه‌رعیه‌کانه له دڵی که‌سه‌کاندا، ئه‌ویش به شوێنکه‌وتنی بنه‌ما شه‌رعیه‌کانه، وه دوورکه‌وتنه‌وه له هه‌ندێك کردار‌و گوفتار که ڕێگری لێ کراوه، له‌به‌ر پاراستنی دین. قال أبو حامد الغزالی : " إن مقصود الشرع من الخلق خمسه : وهو أن یحفظ علیهم دینهم ونفسهم وعقلهم ونسلهم ومالهم.. ئه‌بوی حامد غه‌زالی ده‌فه‌رموێت: مه‌به‌ست له شه‌رعیه‌ت دانی پاراستنی ئه‌و پێنج شته بۆ ئه‌وه‌یه دین و جه‌سته‌و ژیروی وه‌چه‌و ماڵ و سامانیان پارێزراو بێت. واته که‌س ده‌ستدرێژی نا شه‌رعی نه‌کاته سه‌ریان، چونکه خوای گه‌وره شه‌رعیه‌تی به پاراستنی داوه‌و یاسای تایبه‌تی خۆی بۆ داناوه‌و ته‌واوی ئیسلام له‌ده‌ور ئه‌و ئامانجانه ده‌سوڕێنه‌وه. فكل ما یتچمن حفظ هذه اڵ‌صول الخمسه فهو مصلحه. وكل مایفوت هذه اڵ‌صول فهو مفسده ودفعها مصلحه. هه‌رشتێك ببێته مایه‌ی پاراستی ئه‌و پێنج ئامانجه به به‌رژه‌وه‌ندی داده‌نرێت. وه هه‌رشتێك ببێته مایه‌ی له ده‌ستدانی ئه‌و ئامانجانه ئه‌وه خراپه‌یه‌و به‌رگری کردن لێی به‌رژه‌وه‌ندیه، مه‌به‌ست له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌یه که شه‌رعیه‌تی له دیندا پێ دراوه، چونکه کاتێك سه‌دام جینۆسایدی ده‌کرد به به‌رژه‌وه‌ندی ده‌یناساند وه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و یهکپارچهیدا، وه‌هه‌تا زۆرێك له سته‌مکاران که کارێکی خراپ ده‌که‌ن حه‌تمه‌ن به به‌رژه‌وه‌ندی داده‌نێن، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی شه‌رعی جیایه له‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه، وه له دینیشدا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له پێش به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌وه‌یه، هه‌ربۆیه له زۆر کاردا ده‌بینین شه‌رع ته‌حامولی له ده‌ستدانی به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌س ده‌کات له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا، بۆ نمونه جێگه‌یه‌ك ڕێگه‌ی گشتی یه وه ئه‌رزه‌که‌ش خاوه‌نی هه‌یه ئه‌وسا شه‌رع بۆ مانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ڕێگه به‌و که‌سه نادات که ڕێگه‌که له خه‌ڵکی ببڕێت، کاره‌کانی سه‌دام زۆربه‌ی له‌به‌رخاتری مانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تاکی خۆی بوو له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات، ئه‌و هه‌موو کوشتاره نا هه‌قانه‌ی ده‌کرد که‌چی ئامانجه‌که‌شی بۆ نه‌هێنایه دی و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ری خه‌ڵکیدا هێنا هه‌مووی به‌سه‌ر خۆیدا هاته‌وه، ماڵ ڕمان، کوڕ کوشتن، ژن و ماڵ ئاواره بوون، له سێداره‌دانی خۆی، که هه‌موو ئه‌و کرده‌وانه‌ی به‌سه‌ر هاووڵاتیانی عێراقیدا ده‌هێنا، که له ڕاستیدا په‌یامێکی گرنگی تێدایه بۆ هه‌موو ده‌سته‌ڵاتداران و پێیان ده‌ڵێ په‌تی نادادگه‌ری کورته، وه هه‌موو ئه‌وانه‌شی که ده‌ستیان له‌و کارانه‌دا هه‌بوو سه‌ره‌نجامیان له سه‌دام باشتر نابێت، چونکه ئه‌و کارانه‌ی که سه‌دام له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا ده‌یکرد پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئامانجه‌کانی ئیسلامدا بوو، که ئه‌م ئامانجانه‌ی ئیسلام درێژه پێده‌ری هه‌موو ئامانجه ئاینه ئاسمانه‌کانی تریش بووه وه‌ك ئیمامی غه‌زالی ده‌فه‌رموێت (أن كافه الشرائع والملل قد أگبقت علی حفڤ الچروریات الخمس) بێ دینی له‌که‌س قبوڵ ناکرێت له دینی ئیسلامداو خوای گه‌وره داوای مسوڵمانێتی له گشت ئاده‌مێزاد ده‌کات وه‌ك ده‌فه‌رموێت { وَمَنْ ێبْتَغِ غَیْرَ الْإِسْڵامِ دِینًا فَڵنْ یُقْبَڵ مِنْهُ وَهُوَ فِی الْاَخِرَهِ مِنَ الْخَاسِڕینَ } *ێ‌ل عمران الایه 85 ئه‌م خاڵه گرنگه مێژوو گه‌واهی ده‌دات که گه‌لی کورد به‌بێ گرفت و به دڵێکی فراوانه‌وه ئیسلامی وه‌رگرتووه‌و هه‌نوکه په‌یڕه‌وی ده‌کات. جگه له جۆرێتی کوشتنه‌که‌ی له دیندا زۆر به توندی دژی وهستراوه. خویه‌کی پیس له‌ناو عه‌ره‌بدا پێش ئیسلام زینده به‌چاڵکردنی کچه‌کان بوو، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی 1400 ساڵ به‌سه‌ر په‌یامی ئیسلامی‌دا که‌سێك ئه‌و کاره بکات چ شه‌رعیه‌تیه‌کی هه‌یه، له کاتێکدا زینده بهچاڵکردنهکهی سه‌دام زۆر له‌وه‌ی پێش ئیسلام خراپتر بوو، به کۆمه‌ڵ و به گشت ڕهگهزهکانهوهو به جیاوازی ته‌مه‌ن، که بهههزرهها منداڵی نا باڵغ و ئافره‌تی حامیله‌ی تیدا بووه. پاراستی جه‌سته گه‌رچی هه‌ندێك ئاماژه‌مان به‌م خاڵه کرد له سه‌ره‌وه‌و له به‌شی داهاتووشدا به ڕوونی باسی کوشت و ڕای ئیسلام له‌سه‌رئه‌و جۆره کارانه ده‌که‌ین، به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه گرنگه بزانین پاراستنی مرۆڤه‌کان له ئیسلامدا یه‌کێکه له ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانی و دوای دین دێت، هه‌ربۆیه‌ش ده‌بینین یاسایه‌کی زۆرتوندو بنبڕ دانراوه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌تا که تاوانباریشن، به تاوانی گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ی کوشتنه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌سپاندن و دڵنیای بێت نه‌وه‌ك وههم و خه‌یاڵ و حه‌زو ترسی به‌رانبه‌ر، ده‌بینین مرۆڤه‌کان ئه‌وه‌نده به‌لای خوای گه‌وره‌وه گرنگن کوشتنی یه‌کێك وه‌ك کوشتی هه‌موو سه‌ر زه‌وی ده‌شوبهێنێت وه‌ك ده‌فه‌رموێت{من قتل نفسا بغیر نفس أو فساد فی الارض فکأنما قتل الناس جمیعا}مائده 32 ئه‌وه‌ی که‌سێک به‌ناحه‌ق بکوژێت و له جیاتی کوژراوێک نه‌بێت، یان گوناهو تاوانی گه‌وره‌ی ئه‌نجام نه‌دابێت له‌زه‌ویدا (وه‌کوجه‌رده‌یی و ده‌ستدرێژی و... هتد)، ئه‌وه وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کوشتبێت. ته‌نها کوشتنی که‌سێك ئه‌وه‌نده گه‌وره بێت لای خوای گه‌وره ئه‌ی میلله‌تێك ده‌بێت چۆن بێت؟ خۆ گه‌ر پاساوی نا ڕه‌واش بۆ کاره‌کانی دابنرێت به تاوانبار کردنی هه‌ندێك له که‌سه‌کان که شه‌رعیه‌تیشی ئه‌گه‌ر هه‌بوو بێت که پێچه‌وانه‌ش بووه، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو منداڵ و ئافره‌ته چ پاساوێکی بۆ هه‌یه.! پاراستنی وه‌چه له‌به‌ر پاراستنی وه‌چه‌یه ده‌بینی له‌ئیسلامدا یاسا‌و ڕێسا‌و تۆڵه‌ی زۆر توند دانراوه، زینا کرد حه‌رام کراوه له‌به‌ر پاراستنی وه‌چه‌کان، ئافره‌تێك که مێرده‌که‌ی ده‌مرێت وه‌یان ته‌ڵاق ده‌درێت ماوه‌یه‌ك دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی بمێنێته‌وه به‌بێ شوو تا دڵنیا ده‌بێت له‌وه‌ی حامیله نی یه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌چه‌کان تێکه‌ڵ نه‌بن، کاتێك که‌سێك زینای کرد ئه‌گه‌ر ژنی نه‌بوو ده‌بێت دارکاری باش بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی جورئه‌تی ئه‌و کاره جارێکی تر نه‌کاته‌وه، وه‌گه‌ر ژن وه‌یان شووی هه‌بوو ده‌بێت به به‌رد سه‌روگوێی بشکێنرێت تا ده‌مرێت بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه پیس نه‌بێت و وه‌چه‌کان به ته‌ندروست بێنه دونیایه‌وه، منداڵ چ تاوانی هه‌یه ببێته قوربانی خۆشیه‌کی کاتی پیاو یان ئافره‌ت به‌هۆی زیناوه. هه‌ندێك له‌و ئافره‌تانه‌ی که که جینۆساید کران کاری به‌د ڕه‌وشتیان له‌گه‌ڵدا کراوه له کاتێکدا به‌د ڕه‌وشی ئه‌و تۆڵه توندانه‌ی بۆهه‌یه له کاتێکیشدا ئه‌گه‌ر به ئاره‌زووی هه‌ردوولاش بێت چ جای ئه‌وه‌ی به گیراوی و به زۆریش بوو بێت، ئافره‌تی وا هه‌یه ئه‌وکات فرۆشراون به ووڵاتانی دره‌وه‌و له هه‌ندێك گه‌ڕانه‌کاندا له‌و ئافره‌تانه دۆزراونه‌ته‌وه، له دوا سیمینارماندا له‌سه‌ر ئه‌نفال له به‌ریتانیا که‌سێك هه‌ندێك له‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی گێڕایه‌وه که باوکی له‌و جۆره ئافره‌تانه‌ی له کوه‌یت بینووه‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردوون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و کاره‌ی که به زۆر پێی کراوه ئیتر ناچار بووه وه‌ك که‌سێکی ئه‌و ووڵاته بژی و بۆ هه‌تا هه‌تایه هه‌موو که‌س و کاری و ووڵات و گشت حه‌زه‌کانی به قوربانی هزری ئیلحادی سه‌دام بکات. پاراستنی ژیری له‌به‌ر پاراستنی ژیریه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت له ئیسلامدا حه‌رام کراوه، وه‌ك مه‌شروباتی سه‌رخۆشکه‌ر، ماده بێهۆشکه‌ره‌کان، به ده‌یان و بگره سه‌دان به‌هۆی توندی سته‌م و نا دادگه‌ری سه‌دامه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی قومێك مه‌شروب بخۆنه‌وه ژیریان له ده‌ستداوه‌و به‌رده‌وام به‌و ئازارانه‌وه تلاونه‌ته‌وه. پاراستنی ماڵ له‌به‌ر پاراستنی ماڵه کۆمه‌ڵه یاسایانێکی وا دانراوه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا که وورده‌کاری و چۆنێتی و جۆرێتی پاراستنی ماڵ و به‌ده‌سهێنانی و له‌ده‌ستدانی کراوه، هه‌ر له‌به‌ر پاراستنی ماڵه ده‌بینین دزی حه‌رام کراوه‌و ئه‌گه‌ر که‌سێك دزی کرد شایه‌نی ئه‌وه ده‌بێت ئه‌و ده‌سته که کۆمه‌ڵگه پیس ده‌کات ببڕدرێت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستێکی تر جورئه‌تی درێژ کردنی نه‌بێت بۆ سه‌ر ماڵی خه‌ڵکی، هه‌ر له‌به‌ر پاراستنی ماڵه ڕیباو هه‌ندێك له مامه‌ڵه‌کانیش به حه‌رام کراوه، ته‌نها شتێکیشه له قیامه‌تدا دووجار پرسیاری لێ ده‌کرێت له‌باره‌وه که ئه‌وانیش له کوێوه به‌ده‌ستت هێناوه‌و وه چۆن سه‌رفت کردووه، که فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی له‌باره‌وه هاتووه، ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که به‌بێ تاوان جینۆسایدیش ده‌کرا ماڵه‌که‌شی به فیڕۆ یان ده‌برا وه‌یان ده‌فه‌وتا. ئه‌گه‌ر واقعیانه بۆ ئامانجه‌کانی ئیسلام بڕوانین و به‌راوردیان بکه‌ین له‌گه‌ڵ کاره‌کانی سه‌دامدا له مه‌ڕ جینۆسایده‌کاندا ئه‌وا ده‌بینین پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئامانجه گرنگه‌کانی ئیسلامه‌و، هیچ ئامانجێکی ئه‌و نه‌بوو له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیسلامدا یه‌ك بگرێت، میلله‌تێکی مسوڵمان و دیندار که خاوه‌نی دین بووه به ناحه‌ق کوشتوونی، به‌د ڕه‌وشتی له‌گه‌ڵ کردوون، ژیری تێکداون ماڵهکهشیانی به فیڕۆ داوه، له چ جێگه‌یه‌کی ئیسلامدا ئه‌م کارانه جێگه‌ی ده‌بێته‌وه؟، سه‌رم سوڕ ده‌منێت له‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و کارانه به ئیسلامه‌وه ده‌نوسێنن، که ئاشکرایه ئه‌و که‌سانه پێویستیان به دیراسه‌کردنی ئیسلامه بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق له ناحه‌ق جیا بکه‌نه‌وه. خوایه گیان مۆفه‌قمان که‌یت بۆ تێگه‌شتن له دینه‌که‌ت. خوایه گیان که‌س نه‌توانی له دینه‌که‌ی تۆ لامان بدات. هیدایه‌تمان بده‌یت له‌سه‌ر ئه‌م ڕێبازه پاکه. ناحه‌زان و دوژمنانی ئه‌م دینه ڕیسوای دونیا‌و قیامه‌ت بکه‌یت. له گوناهی ئێمه‌و گشت مسوڵمانان خۆش بیت. عومه‌ر عه‌لی-مزگه‌وتی ته‌قوا به‌ریتانیا 2012/04/20 |