كۆمپانیای مێگا هۆڵدین لەگەڵ هاتنی بۆ كوردستان و شاری سلێمانی، لە ماوەیەكی كورتدا توانی سەدان گەنج لەدەوری خۆی كۆبكاتەوە پشت ئەستور بەو خەون و خەیاڵەی كە بۆی نمایشكردبوون لە دەوڵەمەندبوون و بونە خاوەنی بڕە پارەیەكی خەیاڵی، بەڵام زۆری نەبرد پرسی شەریعەت و بابەتی حەڵاڵ و حەرام زۆرینەی ئەم گەنجانەی توشی شۆككردو دوو دڵ بوون لە بەشداریكردن و حەڵاڵی خەون و خەیاڵەكانیان و بردنەوەو دەست كەوتنی ئەو بڕە پارەیەی كە دێتە دەستیان لەبەرەنجامی هێنانی هاوڕێ و خزم و براو خوشكانی خۆیان.. ئیدی پرسی شەریعەت و باسی حەڵاڵ و حەرام هانی دان بەرەو لیژنەكانی فتواو مامۆستایانی ئاینی و بانگخوازانی ئیسلامی و شارەزایانی شەریعەت بە گشتی، داوی چەندین سەردان و هات و چۆ بۆلای شارەزایانی شەریعەت و خستنە رووی شێوەی كاركردنی كۆمپانیای مێگا هۆڵدین و وتووێژی چڕوپڕو راو بۆچوونی زۆرینەی هەرە زۆری _ئەگەر نەوترێت هەموویان – زانایان ئەوە بوو كە كاری كۆمپانیای مێگا هۆڵدین حەرام و ناشەرعیە چونكە لەروی ئامانج و مەبەستە شەرعیەكانەوە لەبواری مامەڵە داراییەكاندا، هیچ جۆرە ئامانجێكی دیاریكراو لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان و خزمەتگوزارییەكی راستەقینە نایەتەدی و بوونی نیە ، بەڵكو ئەو كاڵایەی بەناوی وێپ سایتەوە دەفرۆشرێت ئامانج نیەو هۆكارە بۆ چونە ناو بازاڕە هەرەمیەكەوە بەمەبەستی هێنانی خەڵك و و سوود مەنبوون بە رێگای هێنانی ئەوان، ئەگەر نا ئەو كەسانە ئامانجی سەرەكیان ئەوەنیە كە ببنە خاوەنی وێپ سایت و كاری زانستی یان بازرگانی یان راگەیاندن یان سیاسەتی خۆیانی ئەنجام بدەن.. ئەم كۆمەڵە گەنجە بەڕێزە ماوەیەكی زۆر بوو ناو وكەسێتی جەنابی پڕۆفیسۆر دكتۆری عەلی قەرەداغیان- وەك شارەزایەكی گەورەی ئابوری و بابەتە داراییەكان – بەكار دەبرد لەبەرژەوەندی خۆیان بەندە ئەگەرچی بە ڕێگای تەلەفۆن دووجار پەیوەندیمكرد بەجەنابی دكتۆر عەلی و لەو بارەیەوە قسەمان كرد ، بەڵام خۆشبەختانە لە گەراِنەوەی بەڕێزیان بۆ هەرێمی كوردستان لە كۆڕێكی فراوانی زانایاندا بە دیاریكراوی بەندە پرسیاری دروستی كاری (كۆمپانیای مێگاهۆڵدین) م لێكرد و داوامكرد حوكمی شەرعی بەشداریكردن لەو كۆمپانیایەدا بخاتە روو بەڕێزیان بە سوپاسەوە بەم شێوەیە وەڵامیان دایەوە، دەقی وەڵامی جەنابی دكتۆر عەلی قەرەداغی لە بارەی حوكمی شەرعی مێگا هۆڵدین: (پێش بیست ساڵ ئەم تەسویقی شەبەكیە پەیدابوو یەكەم جار لە دوبەی بۆ یەكەم جار بەناوی ئاڵتونەوە كرایەوە ئێمە فتوایەكی مورەتەبمان دانا بە حوكمی ئەوەی كە من بەرپرس بووم لە بانكی دوبەی .. فتوایەكمان دەركرد بە مەنع ( تحریم ) یەكسەر بە قسەیان كردین كۆمپانیاكەیان قەدەغەكرد لە دوبەی، دواتر گۆڕییان و كردیان بە سەعات، كردیان بە ئەڵماس، كردیان بەچەندین شتی تر، ئێستا كردویانە بە وێب سایت و من رەئیم هەر رەئیەكەی خۆمە و نە گۆڕاوە، بەراستی ئەم تەسویقی شەبەكییە ناگونجێت لەگەڵ مەقاصیدی فیقهی موعامەلات ئەمە گەنج دەكاتە تاڵەی موقەنەع ، ئەم جۆرە كارە هیچ رۆڵیكی نیە لە گەشەپێدانی ئابوری و ئاڵو گۆڕی بازرگانیدا ، خەڵك ئەم وێپ سایتە دەكڕێت بە نیازی ئەوەی كە بڕە پارەیەكی دەست بكەوێت ئەمەیش واتە: (أكل أموال الناس بالباطل) بە گشتی من دەڵێم هەرچی مقاصدی شەریعە هەیە لەم تەسویقی شەبەكیەدا نیە، لەوانەیە ئەگەر زاهیری بێت لە وانەیە بڵێین دروستە بەڵام ئەگەر سەریری مقاصیدی بكەین بۆ موعامەلات بۆ تەنمیە بۆ ئەمانە بۆ ئاسار دوایی ئەمانە توشی داڕمان دەبن من جارێك گەنجێك كە پێم وت حەرامە خەریكبوو موخالەفەی ئەدەب بكات، وتم والله ئەمە تأپیری لە ئەخلاقیشتان كردووە، ئەصل ئەوەیە كە تۆ پرسیارت كرد من وتم حەرامە تۆ بڵێیت (سمعا و طاعە) چونكە من بە دەلیل پێت دەڵێم بەڵام تۆ دوایی موناقەشەم بكەو بڵێ دەلیلەكەت كامەیە من بڵێم باشە بەسەرچاو بەڵام تۆ بتەوێت هەر بڵێیت حەڵاڵە ئەوە نابێت كاكە گیان بۆیە من رەئی خۆم هەر ئەو رەئیە یە، وە زۆریش محاوەلەیان كردووە بیلموناسەبە.. وە زۆر كەسیش ئەو پرسیارەیان كردوە لە مامۆستایان لە برایان من هەر هەمان رەئیم هەبووە، وە هەر ئەم رەئیەشم هەیە بۆ جەنابتان . مامۆستا ناوی مێگا هۆڵدینە بەڵی هاتنە لام یەعنی حەرامە بەلای جەنابتەوە؟ بە ڵێ حەرامە. دوای ئەم وەڵامە رون و ئاشكرایەی بەڕێزیان هیوادارم ئیدی ئەو بەڕێزانەی واتێگەیەنراون كە جەنابی دكتۆر عەلی نەی ووتووە حەرامە!! یان بە حەڵاڵ دای ناوە !! هیچ دوو دڵیەكیان نەبێت لە نا دروستی و حەرامی كاری مێگا هۆڵدین. تێبینی: تۆمارە دەنگیە كە لەلای بەندە پارێزراوە . |