یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات   
م. ئەبوبەكر پێنجوێنی
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/03/2016 : 11:57:24
قه‌باره‌ی فۆنت
فه‌توا له‌سه‌ر فه‌توا

(ئەم بابەتەی بەڕێز مامۆستا مەلا ئەبوبەکرد پێنجوێنی گوزارشت لە رای بەڕێزیان دەکات و، لە ئەنجامی بروابوونمان بە ئازادی رادەربڕین بڵاومان کردەوە).

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر فه‌تواى (حوكمى كرِین و فرۆشتن به‌ چه‌كى بانكى

له‌لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاى فه‌تواى شه‌رعى له‌ یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان له‌ به‌روارى 1؟ 12؟ 2015

مامۆستایانى گه‌وره‌و به‌رِێزم له‌ (لیژنه‌ى باڵاى فه‌توا) له‌ یه‌كێتى زانایانى ئاینى سه‌ره‌تا به‌ داواى لێبوردنه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌مانه‌تى عیلمى و گه‌یاندنى راستیه‌كان  نه‌بوایه‌ هه‌رگیز رێگام به‌ خۆم نه‌ده‌دا له‌ خزمه‌تى ئێوه‌ى به‌رِێزو ئازیزدا هیچ رونكردنه‌وه‌و سه‌رنج و رِه‌خنه‌یه‌ك بخه‌مه‌ رِوو، هیوادارم به‌رِێزتان وه‌ك فه‌قێ‌ و شاگرد ێكى خۆتان قبوڵمان بكه‌ن و رونكردنه‌وه‌كه‌مان به‌ هه‌ند بگرن له‌ پێناوى پاراستنى ئه‌مانه‌تى عیلمى، به‌ تایبه‌ت به‌رِێزانتان باش ده‌زانن كه‌ فه‌توادان واته‌ واژۆكردن و ره‌زامه‌ندى دان له‌ برى خوداى گه‌وره‌ .

سه‌ره‌تا به‌رِێزتان ئاماژه‌تان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ رِاوێژتان به‌لایه‌نى پسپۆرِانى فیقهى كردووه‌ و پشتان به‌ كۆرِبه‌ندى فیقهى ئیسلامى به‌ستوه‌ له‌ فه‌تواكه‌تاندا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ چه‌ندین هه‌ڵه‌ى زه‌ق و ئاشكرا له‌ ناوه‌رِۆكى فه‌تواكه‌دا بوونى هه‌یه‌و به‌ته‌واوى مانا راستیه‌ شه‌رعیه‌كه‌ى ئاوه‌ژو كردووه‌ و مه‌خزاو جه‌وهه‌رى فه‌تواكه‌ دژه‌ به‌و مه‌رجانه‌ى كه‌له‌خاڵى یه‌كه‌مدا خستوتانه‌ته‌ روو وه‌ك ده‌سته‌واژه‌كانى (التماثل) و (الحلول) و (التقابض) هه‌روه‌ها له‌ خاڵى دووه‌مدا ئاماژه‌تان داوه‌ به‌ (حلول و تقابض) ، دواتر راو بۆچوونى زانایانى فیقهى هاوچه‌رختان خستووه‌ته‌ روو له‌باره‌ى چه‌كى بانكیه‌وه‌ ئه‌و راو بۆچونه‌تان  به‌لاوه‌ په‌سه‌ند بووه‌ كه‌ (چه‌كى بانكى له‌ برى وه‌رگرتنى پاره‌ دروسته‌، ئه‌گه‌ر چه‌كه‌كه‌ متمانه‌ پێكراو بێت (مصدق) له‌لایه‌ن بانكه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ، بۆ پشت راستكردنه‌وه‌ى بۆ چونه‌كه‌ى خۆتان ئاماژه‌تان داوه‌ به‌ بریارى ژماره‌ (55) ى خولى شه‌شه‌مى كۆرِبه‌ندى فیقهى ئیسلامى به‌م شێوه‌یه‌:

(إن من صور القبض الحكمى المعتبره‌ شرعا و عرفا.. وتسلم الشیك اذا كان له رصید قابل للحسب بالعمله‌ المكتوبه‌ بها عند استفائه، وحجزه المصرف)

ئه‌وه‌ى تێگه‌یشتنى ئێمه‌یه‌ له‌باره‌ى ناوه‌رِۆكى فه‌تواكه‌ى به‌رِێزتانه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و چه‌كه‌ بانكیه‌ى كه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ماوه‌ى ئه‌م قه‌یران و ته‌نگژه‌ داراییه‌ دا ده‌یدات به‌ خه‌ڵكى به‌ڵێنده‌رو بازرگان به‌لاتانه‌وه‌ دروست و ره‌وایه‌ له‌ بازارِه‌كاندا بگۆرِێته‌وه‌ به‌ پاره‌یه‌كى جیا له‌ خۆى به‌هه‌ر نرخێك بێت!!!.

بێكومان فه‌تواكه‌ى به‌رِێزتان له‌ چه‌ند رویه‌كه‌وه‌ جێگه‌ى سه‌رنج وسه‌رسورِمان و له‌سه‌ر وه‌ستانه‌ له‌وانه‌:

یه‌كه‌م: گه‌وره‌ زانایانێكى وه‌ك به‌رِێزتان خه‌مخۆرى و داخ و كه‌سه‌رتان پێوه‌ دیار نیه‌ بۆ ئه‌و هه‌موو زه‌ره‌رو زیانه‌ى كه‌ده‌ستى كار ده‌یكات له‌م وڵاته‌دا به‌ گۆرِینه‌وه‌ى چه‌كى پاره‌كه‌یان به‌ ناچارى و له‌ ژێر فشارى بارى ئابوریاندا.

دووه‌م: وه‌ك پێویست ئاگادارى بازارِو بارودۆخى ئابورى وڵات نین  ئه‌گه‌ر نا حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ پێدانى چه‌كى بانكى به‌ هه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵیدا به‌ڵێن نامه‌ى ئه‌وه‌  وه‌رده‌گرێت كه‌ نابێت داواوى به‌ پاره‌كردنى ئه‌و چه‌كه‌ بكات تا كاتێكى نادیار.

سێیه‌م : بوونى چه‌كى بێره‌سید له‌م  وڵاته‌دا به‌شێكى تره‌ له‌نه‌هامه‌تیه‌كان و ده‌روازه‌یه‌كى گه‌وره‌یشه‌ بۆ گه‌نده‌ڵى و به‌رتیلدان و به‌ پاره‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كانه‌ له‌ لایه‌ن خه‌ڵكێكى خاوه‌ن نفوزى سیاسى و ئیدارى دواى ئه‌وه‌ى كه‌ به‌ برِه‌ پاره‌یه‌كى كه‌م چه‌كێك ده‌كرِنه‌وه‌ كه‌ بره‌ِ پاره‌یه‌كى زۆرى له‌سه‌ر نوسراوه‌، به‌ نمونه‌ برِى (100) دۆلار كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ (122000) سه‌دو بیست و دووهه‌زار دینار به‌ پاره‌ى كاش، به‌ڵام  به‌ چه‌كى بانكى (100) دۆلار گه‌یشته‌ نزیكه‌ى (320000) سێ‌ سه‌دوو بیست هه‌زار دینار، كێ‌ باجى ئه‌م زه‌ره‌رو زیانه‌ ده‌دات،

چواره‌م: چه‌كى بێرِه‌سید له‌ جیهاندا تاوانێكى یاساییه‌ و پێچه‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌مى یاسا داراى و دراوییه‌كاندا ، هه‌ر ده‌وڵه‌ تێك كۆمه‌لێك رێ‌ و شوێنى یاسایى تایبه‌ت  به‌خۆى هه‌یه‌ بۆ سزادانى هه‌ركه‌س و لایه‌نێك كه‌ چه‌كى بێرِه‌سید ده‌ربكات ، له‌ حاڵه‌تێكى وه‌ك ئێستادا ده‌بوایه‌ داواكارى گشتى بهاتایه‌ته‌ سه‌ر خه‌ت و رێ‌ وشوێنى پێویستى بگرتایه‌ته‌به‌ر به‌رابه‌ر به‌م دوَخه‌ نه‌خوازراوه‌ى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان.

پێنجه‌م: هه‌ڵه‌ى زه‌ق و دیارى فه‌تواكه‌ى به‌ رِێزتان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دوورو نزیك نه‌چوون به‌لاى جیاوازى چه‌كى بانكى بێرِه‌سیدو و چه‌كى بانكى ره‌سیددار بۆیه‌ ئه‌و ده‌قه‌ى كه‌له‌ برِیارى (55) ى خولى شه‌شه‌مى كۆرِبه‌ندى فیقهى ئیسلامى كردوتانه‌ته‌ به‌ڵگه‌ بۆ دروستى فه‌تواكه‌تان ، نه‌ك نابێته‌ به‌ڵگه‌ بۆتان به‌ڵكو به‌ڵگه‌یه‌كى زه‌ق و حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ له‌سه‌رتان  وه‌ك ده‌قه‌كه‌ ده‌ڵێت: (اذا كان له رصید قابل للحسب بالعمله‌ المكتوبه‌ بها عند استفائه، وحجزه المصرف)

ماناى ئه‌م ده‌قه‌ به‌م شێوه‌یه‌ : ( ئه‌گه‌ر چه‌كه‌كه‌ ره‌سیدى كاشى هه‌بێت و بتوانرێت رابكێشرێت به‌ هه‌مان دراو و برِ كه‌له‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌ نوسراوه‌، بانكه‌كه‌یش ئه‌و برِه‌ پاره‌یه‌ ده‌ست به‌سه‌رابگرێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خاوه‌نى چه‌كه‌كه‌) واتاكه‌ى زۆر رونه‌.

واته‌: ئه‌گه‌ر چه‌كێك ره‌سیدى نه‌بێت به‌ پاره‌ى كاش دانانرێت و به‌ مانایه‌كى تر (حلول و تقابچ) نایه‌ته‌دى وه‌ك به‌رێزتان ده‌فه‌رموون –  ماوه‌ى تێدا نه‌بێت و هه‌ردوو دراوه‌كه‌ ئاماده‌بن و هه‌ردوولا له‌ یه‌كترى وه‌ربگرن بێ‌ دواخستن، ئاماژه‌ى ده‌قه‌كان رون و ئاشكران (إن كان یدا بید فلا بأس وإن كان نساء فلا یصح) وه‌ ( لا تبیعوا الذهب بالذهب الا مثلا بمثل و .. ولا تبیعوا منها غائبا بناجز).

بۆیه‌ وه‌ڵامى دروست بۆ چه‌كى بانكى ئه‌مرِۆى هه‌رێمى كوردستان ( واته‌ ئه‌و چه‌كه‌ بانكیانه‌ى كه‌ ره‌سیدى بانكیان نیه‌ و به‌ڵێن نامه‌ له‌ خاوه‌نه‌كانیان وه‌رگیراوه‌ كه‌ داواى پاره‌ نه‌كه‌ن له‌ حكومه‌ت تا كاتێكى نا دیار ئه‌وه‌یه‌ ، (به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك  دروست نیه‌ به‌ كه‌متر له‌ برِو به‌ هاى خۆى بگۆرِرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر كارى له‌و شێوه‌یه‌كرا ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ گۆرِینه‌وه‌ى قه‌رزێك به‌ برِه‌ پاره‌یه‌كى حازر به‌زیاده‌ ئه‌مه‌یش خودى ( ریبا) و سووخۆرییه).

بۆیه‌ به‌ڵگه‌ى به‌رِێزتان (قیاس مع الفارق)ه‌ له‌ بابه‌ته‌كه‌دا، به‌ڵكو رێگاى دروست بوَ مامه‌ڵه‌كردن به‌و جۆره‌ چه‌كه‌ بانكیانه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

أ‌-        وه‌ك به‌رِێزتان ئاماژه‌تان داوه‌ له‌ كۆتایى فه‌تواكه‌دا كاڵاو شمه‌ك بكرِرێت- به‌چه‌ك- جگه‌ له‌ ئاڵتون و زیوو و دراوه‌كان) با نرخى كاڵاو شمه‌كه‌كه‌ جیاوازیش بێت چونكه‌ وه‌ك فرۆشتنى كاڵاو شمه‌كه‌ به‌قه‌رزو و به‌نرخى زیاتر له‌ حازر، ئه‌مه‌یش دروسته‌.

ب‌-      خاوه‌نى ئه‌و جۆره‌ چه‌كه‌ باككیانه‌ده‌توانێت  قه‌رزو باجى حكومه‌تى پێبداته‌وه‌ یان خه‌ڵكێكى تر كه‌ قه‌رزو باجى حكومه‌تى له‌سه‌ره‌ وه‌ك هاوكارى خاوه‌نى ئه‌و چه‌كه‌ بانكیانه‌ له‌برى ئه‌وه‌ى پاره‌ى كاشى خۆى بداته‌ حكومه‌ت، چه‌ك له‌ دۆست و نزیكانى خۆى وه‌ربگرێت و باج و قه‌رزى حكومه‌تى پێ‌ بداته‌وه‌ و پاره‌ى كاشى خۆى له‌ به‌رابه‌ردا بداته‌ خاوه‌ن چه‌كه‌ بانكیه‌كان ـ ئه‌گه‌ر چى ئه‌م كاره‌ گرفتى دراوى نه‌ختینه‌( كاش) قوڵتر ده‌كاته‌وه‌ له‌ ئێستادا.

تێبینى:

1-      له‌ سوَنگه‌ى هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتى، به‌ نده‌ له‌ خزمه‌تى هه‌ردوو براو ماموَستاى رێزدار د.خالید محمد صاڵح ، د.محمود زمناكۆیى له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌ردانى مامۆستایانى به‌رِێزمان كرد له‌ لیژنه‌ى باڵاى فه‌توا به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تا كاتى نوسینى ئه‌م بابه‌ته‌ به‌رِێزیان هیچ (ته‌داروك)ێكیان نه‌كردوه‌ له‌ فه‌تواكه‌یاندا بۆیه‌ نوسینى ئه‌م بابه‌ته‌مان به‌ پێویست زانى .

2-      بۆ زیاتردڵنیایى خۆمان له‌ هاتنه‌وه‌ى ئه‌م سه‌فه‌ره‌ى جه‌نابى پرِۆفیسۆر على قه‌ره‌داغیدا له‌ كۆرِێكى فراوانى زانایانى ئاینى دا به‌نده‌ ئه‌م بابه‌ته‌م وه‌ك پرسیار ئاراسته‌ كرد و راوبۆچونى پێچه‌وانه‌ى  ئه‌و چه‌ند مامۆستایه‌م عه‌رزكرد سه‌باره‌ت به‌خودى فه‌تواكه‌، به‌رِێزیان پشتگیرى راو بۆچونه‌كه‌ى ئێمه‌ى كردوو فه‌رمووى ئێوه‌ له‌سه‌ر حه‌ق و راستین، من خۆم له‌  خولى شه‌شه‌مى كۆرِبه‌ندى فیقهى ئیسلامیدا به‌شداربووم و ئاگادارى ئه‌و برِیارانه‌م به‌ وردى ، - هه‌موو لایه‌كیش ئه‌و راستیه‌ ده‌زانین كه‌ جه‌نابى دكتۆر على قه‌ره‌داغى وه‌ك مامۆستا قه‌رزاوى ده‌فه‌رموێت: خاڵى هاوبه‌شى تێكرِاى كۆرِو كۆبوونه‌وه‌و كۆنفرانس و كۆنگره‌و ناوه‌نده‌ فیقهیه‌كانه‌، جه‌نابیان یه‌كێكه‌ له‌و شاره‌زاو زاناو  برِواپێكراوانه‌ى ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرێت له‌ناو زانایانى ئیسلامیدا هه‌روه‌ك له‌ مێژه‌ وتراوه‌ (إذا قالت حذام فصدقوها ...  فإن القول ما قالت حذام ....).