نوسينى: ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن عورِابي. وهرگێرِانى: عبدالله مه‌لا تاهير به‌حركه‌يى. بسم الله الرحمن الرحيم خواى په‌روه‌ردگار برِيارى داوه به پاراستنى دينهكهى، وه ئهبوهورِهيرِه (خواى لێ رِازى بێـت) يه‌كێكه له‌وانه‌ى كه خواى په‌روه‌ردگار دينهكهى خۆى به‌هۆيه‌وه پاراست، ئه‌ويش به پاراستنى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر به وتهكان و كرداره‌كان و دانپێدانهنهكانهوه، هه‌رچه‌نده ته‌نيا چوار ساڵ هاوهڵاتى پێغه‌مبه‌رى كرد، كه تيايدا به‌رده‌وام له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا بوو چ له ماڵه‌وه يان له مزگه‌وت با يا له سه‌فه‌ردا. هيممه‌ت به‌رزى ئه‌بو هورِهيرِه واى كرد كه هه‌رچ فه‌رموده‌يه‌ك پێغه‌مبه‌ر بيفهروموبايه له‌به‌رى بكا و خه‌ڵكى فێر بكا، تا سووننهت به‌ته‌واوى گه‌يشته ئێمه هه‌روه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ر فه‌رمويه‌تى. له‌م چه‌ند دێره له گه‌شته كورته‌كه‌ى ئه‌بو هورِهيرِه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا شاره‌زا ده‌بين.
له‌دايك بوون و په‌روه‌رده‌بوونى: هاوه‌ڵى بهرِێز ئه‌بو هورِهيرِه له هۆزى دهوسى وڵاتى يه‌مه‌نه، له سه‌رده‌مى نه‌فامى دا ناوى (عبد شمس كورِى صخر) بوه، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ى مسوڵمان بوو پێغه‌مبه‌ر ناوى گۆرِى به (عبد الرحمن)، وه نازناوه‌كه‌ى كرده (أبو هريره). هۆكارى نازناوه‌كه‌ى: ئه‌بو هورِهيرِه شوانهتى ده‌كرد بۆ خزم و كه‌س وكارى، پشيلهيهكى بچوكى هه‌بوو، له‌كاتى شه‌ودا له‌سه‌ر دارێك داى ده‌نا، وه له‌كاتى رِۆژدا ده‌چوه لاى و يارى له‌گه‌ڵ ده‌كرد، بۆيه پێغه‌مبه‌ر نازناوى كرده ئه‌بو هورِهيرِه – خاوه‌نى پشيله. ئه‌بو هورِهيرِه سپى پێست بوه، رِيشى له خه‌نه ده‌نا، سينگ پان بو، دوو كه‌زى هه‌بوو، ددانه‌كانى شاش بوون.
مسوڵمان بوونى ئه‌بو هورِهيرِه: له‌و كاته‌ى ئه‌بو هورِهيرِه به بانگه‌وازه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌رى خواى زانى باوهرِى پێكرد، كۆچى كرد بۆ شارى مهدينهى پيرۆز بۆ ئه‌وه‌ى مسوڵمان بوونى خۆى رِابگهيهنێ، له‌و كاته‌ى گهيشت پێغه‌مبه‌ر بۆ غه‌زوه‌ى خه‌يبه‌ر له‌شارى مه‌دينه ده‌رچووبوو، ئه‌بو هورِهيرِه نوێژى به‌يانى له مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ر كرد له‌دواى (سباع بن عرفطه) كه پێغه‌مبه‌ر به جێگرى خۆى له مه‌دينه داينابوو، (سباع) له رِهكعهتى يهكهمدا سوره‌تى مهريهمى خوێند، وه لهرِهكعهتى دووه‌مدا سوره‌تى (ويل للمطففين) ى خوێند، له‌و كاته‌ى ئه‌بو هورِهيرِه گوێ ى له ئايهتى پيرۆزى (ويل للمطففين) - هاوار بۆ ئه‌وانه‌ى له كێشانه و پێوانه‌دا زياد و كه‌م ئه‌كه‌ن – بوو له دڵى خۆي‌دا وتى: هاوار بۆ باوكم، قه‌ومه‌كه‌ى من كه‌م كه‌سێكيان هه‌يه دو پێوانه‌ى نه‌بێ بۆ كێشان، پێوانهيهكيان بۆ كرِين و پێوانه‌يه‌كى تر بۆ فرۆشتن بۆ فێڵ كردن. ئه‌بو هورِهيرِه له مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ردا مايهوه و له چاوهرِوانى هاتنه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا دا بوو، وه زانى كه پێغه‌مبه‌ر له غه‌زوه‌ى خه‌يبه‌ر ته‌واو بوه و له رِێگاى گهرِانهوهيه به‌ره‌و مه‌دينه. شه‌وێك پێش ئه‌وه‌ى به خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر بگا ئه‌و كۆيله‌ى كه له‌لاى بوو بۆ خزمه‌تكردنى ون بوو، ئه‌بو هورِهيرِهش به‌رده‌وام ئه‌مه‌ى ده‌خوێنده‌وه: يا ليلة من طولها وعنائها على انها من دارة الكفر نجت به‌يانيه‌كه‌ى ئه‌بو هورِهيرِه چوو بۆ خزمه‌تى پێغه‌مبه‌ر ، له‌پاش ئه‌وه‌ى مسوڵمان بوونى خۆى رِاگهياند پێغه‌مبه‌ر پێى فه‌رموو (ئه‌مه كۆيلهكهته) خواى په‌روه‌ردگار كۆيلهكهكهي بۆ ئه‌بو هورِهيرِه گێرِاوه، ئه‌بو هورِهيرِه فه‌رموى: سوپاس بۆ خوا، ئه‌وا منيش ئازادم كرد له پێناوى خودا. له‌پاش ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر ئه‌بو هورِهيرِهى ناسى پێى فه‌رموو: له كام هۆزى؟ ئه‌بو هورِهيرِه فه‌رمووى: له‌هۆزى ده‌وس، پێغه‌مبه‌ر ده‌ستى موباره‌كى له‌سه‌ر نێو چاوى ئه‌بو هورِهيرِه دانا‌و فه‌رمووى: نه‌مده‌زانى له‌هۆزى دهوسدا پياوى چاك هه‌يه.
خۆشه‌ويست بوونى ئه‌بو هورِهيرِه: دواى مسوڵمان بوونى ئه‌بو هورِهيرِه، رِۆژێك به هاوه‌ڵه‌كانى فه‌رموو: خواى په‌روه‌ردگار هه‌ر مسوڵمانێكى دروست كردبێ ته‌نيا ناوى منى گوێ لێ بوبێ گه‌ر منيشى نهديتبێ منى هه‌ر خۆش ده‌وێ، هاوه‌ڵه‌كانى فه‌رمويان: به چيدا ئه‌زانى؟ ئه‌بو هورِهيرِه به‌م شێوه‌يه وه‌ڵامى دانه‌وه: "دايكم كافر بوو، وه من داوام لێده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى مسوڵمان بێ، رِهتى ده‌كرده‌وه، رِۆژێكيان داوام لێ‌كرد مسوڵمان بێ، شتێكى خراپى ده‌رباره‌ى پێغه‌مبه‌ر وت كه له‌لام گران بوو، رِۆيشتم بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا به گريانه‌وه، وتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا من داوام له دايكم كردووه مسوڵمان بێ رِهتى كردوه‌ته‌وه، وه ئهمرِۆ داوام لێ‌كرد كه مسوڵمان بێ شتێكى خراپى ده‌رباره‌ى تۆ وت كه له‌لام گران بوو، داوا له خودا بكه كه دايكم هيدايه‌ت بدا و مسوڵمان بێ، پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێ فه‌رمووى: (( ئه‌ى خودايه هيدايه‌تى دايكى ئه‌بو هورِهيرِه بده))، له‌لاى پێغه‌مبه‌ر رِۆيشتم تاكو برِۆم بۆ لاى دايكم به مزگێنييهوه، كه لاى ده‌رگاى ماڵه‌وه نزيك بومه‌وه بينيم داخرابوو، دايكم گوێبيستى ده‌نگى قاچه‌كانم بوو، وه وتى له جێگاى خۆت به ئه‌بو هورِهيرِه، دايكم خۆى ده‌شۆرى و گوێم له ده‌نگى ئاو بوو، كه ته‌واو بوو جله‌كانى له‌به‌ر كرد ده‌رگاى كرده‌وه و ووتى: (أشهد ان لا إله إلا الله وأشهد ان محمدا رسول الله)، گهرِامهوه بۆلاى پێغه‌مبه‌رى خوا و هه‌واڵم پێدا كه دايكم مسوڵمان بووه ئه‌ميش سوپاسى خواى كرد، وتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا داوا له په‌روه‌ردگار بكه كه من و دايكم خۆشه‌ويست بكا لاى باوهرِداران، پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمووى: (( ئه‌ى په‌روه‌ردگارا ئه‌م به‌نده بچوكه‌ى خۆت و دايكى خۆشه‌ويست بكه لاى به‌نده باوهرِدارهكانت، وه باوهرِدارانيش لاى ئه‌مان خۆشه‌ويست بكه))، بۆيه خواى په‌روه‌ردگار هه‌ر باوهرِدارێكى دروست كردبێ منى خۆش ده‌وێ گه‌رچى نهشيديبم و ته‌نيا ناوى منى گوێ لێ بوبێ". (موسليم ريوايهتى كردووه).
هاوه‌ڵێتى پێغه‌مبه‌رى خوا : ئه‌بو هورِهيرِه به‌رده‌وام له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا بوو له‌سه‌ره‌تاى مسوڵمان بونييهوه تا ئه‌و كاته‌ى پێغه‌مبه‌ر كۆچى دوايى كرد، پێغه‌مبه‌رى خودا له‌شارى مه‌دينه يان له‌سه‌فه‌ر، له‌دواى شهرِى "خه‌يبه‌ر" له گشت غهزوهكانى تردا له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا پێغه‌مبه‌رى خودا ئاماده بوو، بۆيه خه‌ڵك توشى سهرسورِمانى ببون له‌وه‌ى كه ئه‌بو هورِهيرِه دره‌نگ مسوڵمان بوو بوو كه‌چى فه‌رموده زۆر دهگێرِێتهوه، ئه‌بو هورِهيرِه وه‌ڵامى ده‌دانه‌وه و دهيفهرموو: كاتێك هاتم بۆ شارى مه‌دينه پێغه‌مبه‌رى خودا له خه‌يبه‌ر بوو، من له‌و كاته‌دا ته‌مه‌نم له (30) ساڵ زياتر بوو، له‌گه‌ڵى بۆ هه‌موو شوێنێك ده‌چووم تا كۆچى دوايى كرد، له‌گه‌ڵى ده‌چومه ماڵى خێزانه‌كانى و خزمه‌تم ده‌كرد و له‌گه‌ڵى غه‌زام ده‌كرد و حه‌جم ده‌كرد، تا بوم به شاره‌زاترين كه‌س له فهرمودهكانى پێغه‌مبه‌ردا ، هه‌ندێك كه‌س پێش من مسوڵمان ببون كه‌چى پرسياريان له‌من ده‌كرد ده‌رباره‌ى فهرمودهكانى پێغه‌مبه‌ر له‌وانه (پێشه‌وا :عومه‌ر، عوسمان، عه‌لى، گهلحه، زوبهير) له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئاگادار بوون له‌وه‌ى كه من به‌رده‌وام له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا بوم، وه من كه‌سێكى هه‌ژار بووم هاوه‌ڵێتى پێغه‌مبه‌رم ده‌كرد له‌سه‌ر نانهسك، به‌ڵام كۆچهرييهكان – المهاجرون – بهبازرگانيهوه خه‌ريك بون و پشتيوانهكانيش – الانصار – خه‌ريكى كاروباره‌كانى خۆيان بوون.
شایه‌دى دانى تەڵحه: پیاوێك هات بۆ لاى تهلحَهى كورِى عوبهيدوڵڵا رِهزاى خواى لێ بێ پێى گوت: ئه‌ى باوكى موحه‌ممه‌د نهمانزانيوه كه ئه‌بو هورِهيرِه له ئێوه زياتر شاره‌زايى فهرمودهكانى پێغه‌مبه‌ر بێ ، - له‌حاڵێكدا كه فه‌رموده له‌ئێوه زياتر دهگێرِێتهوه - ئايا فه‌رموده‌يه‌ك له پێغه‌مبه‌ر دهگێرِێتهوه كه گوێى له پێغه‌مبه‌ر نه‌بوبێ يان پێغه‌مبه‌ر نهيفهرموبێ؟ ته‌ڵحه وه‌ڵامى داوه: سوێند به‌خوا گومانمان له‌وه نيه كه ئه‌بو هورِهيرِه گوێ ى له هه‌ندێك فه‌رموده بوبێ كه ئێمه گوێمان لێ نه‌بوبێ، وه شتێك بزانێت كه ئێمه نايزانين، چونكه ئێمه كۆمه‌ڵێكى ده‌وڵه‌مه‌ند بووين و خاوخێزانمان هه‌بوو، وه له‌كۆتايى رِۆژدا ده‌هاتين بۆ خزمه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا ، پاشان دهگهرِاينهوه، وه ئه‌بو هورِهيرِه زۆر هه‌ژار بوو خێزاندار نه‌بوو وه ماڵ و سامانى نه‌بوو، ده‌ستى له‌گه‌ڵ ده‌ستى پێغه‌مبه‌رى خوادا بوو ، پێغه‌مبه‌ر بۆ هه‌ر شوێنێك چووبا ئه‌بو هورِهيرِهش له‌گه‌ڵى ده‌چوو، بۆيه گومانمان له‌وه نيه كه ئه‌و شتێك بزانێ و ئێمه نه‌يزانين، وه گوێ ى له فه‌رموده‌يه‌ك بوبێ كه ئێمه گوێمان لێ نه‌بوه.
پێشه‌واى فهرموودهگێرِهوهكان: ژماره‌ى ئه‌و فه‌رموودانه‌ى ئه‌بو هورِهيرِه له پێغه‌مبه‌رى خواى گێرِاونهتهوه گه‌يشتوونه‌ته 5374 فه‌رمووده، بوخارى و موسليم به هاوبه‌شى – متفق عليه – 326 فهرمودهيان هێناوه، بوخارى به‌ته‌نيا 93 فه‌رموده‌ى هێناوه، موسليم به‌ته‌نيا 98 فه‌رمووده‌ى هێناوه، زياتر له 800 كه‌س فه‌رمووده‌يان له ئه‌بو هورِهيرِه گێرِاوهتهوه.
ئه‌زبه‌ركردنى فه‌رمووده: ئه‌بو هورِهيرِه ته‌نيا يه‌ك پيتيشى له فهرموودهكانى پێغه‌مبه‌رى خوا له‌بير نه‌ده‌چوو، نهێنى ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌يه كه ئه‌بو هورِهيرِه خۆى بۆمان دهگێرِێتهوه و ده‌ڵێ: چوم بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا و پێم وت: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموده‌يه‌كى زۆرم له جه‌نابت گوێ لێ بوه و له‌بيرم چوه، پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمووى: عه‌باكه‌ت رِاخه، ئه‌بو هورِهيرِه عهباكهى رِاخست، پاشان پێغه‌مبه‌رى خوا به‌ده‌ست ئيشارهى كرد و فه‌رمووى ههڵيگرهوه، ئه‌بو هورِهيرِه عهباكهى هه‌ڵگرته‌وه، له‌دواى ئه‌م رِوداوه ئه‌بو هورِهيرِه هيچ شتێكى بير نه‌چوه‌وه، بوخارى رِيوايهتى كردووه.
پارِانهوه بۆ به‌ده‌ستهێنانى زانيارى : ئه‌بو هورِهيرِه توانى فه‌رمووده‌يه‌كى زۆر ئهزبهربكا و بيپارێزێ وه لهبيريشي نه‌كا به‌هۆى به‌ره‌كه‌تى دوعاى پێغه‌مبه‌ر بۆى، رِۆژێكيان ئه‌بو هورِهيرِه له‌گه‌ڵ زه‌يدى كورِى سابيت و پياوێكى تر لاى پێغه‌مبه‌رى خوا دانيشت بوون، پێغه‌مبه‌رى خوا پێى فه‌رموون: دوعا بكه‌ن، زه‌يد و پياوهكهى تر دوعايان كرد پێغه‌مبه‌رى خواش ئامينى فه‌رموو، پاشان ئه‌بو هورِهيرِه دوعاى كرد و وتى: ئه‌ى په‌روه‌ردگارا منيش داواى ئه‌وه‌ت لێده‌كه‌م ئه‌وه‌ى ئه‌و دوو هاوه‌ڵه‌م داوايان كرد، وه هه‌روه‌ها داوات لێده‌كه‌م به زانستێك كه له‌بيرم نه‌چێته‌وه، پێغه‌مبه‌رى خوا ئامينى فه‌رموو، زه‌يد وتى: ئێمه‌ش ئه‌و داوايهمان هه‌يه ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ، پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمووى: ئه‌و به‌نده دهوسيه پێشتان كه‌وت له‌و داوايه. (حاكم ريوايهتى كردووه).
تاقيكردنه‌وه‌ى له ئه‌زبه‌ركردن: مهرِوانى كورِى حه‌كه‌م ويستى تواناى ئه‌زبه‌ركردنى ئه‌بو هورِهيرِه بۆ فهرمودهكانى پێغه‌مبه‌ر تاقى بكاته‌وه، بۆيه فه‌رمانى به نووسه‌ره‌كه‌ى كرد كه له‌پشت په‌رده دابنيشێ به‌شێوه‌يه‌ك كه ئه‌بو هورِهيرِه نهيبينێ، مهرِوان به‌دواى ئهبوهورِهيرِهى دا نارد، كۆمه‌ڵه پسيارێكى لێ‌كرد ده‌رباره‌ى فهرموودهكانى پێغه‌مبه‌ر ئه‌بو هورِهيرِهش وه‌ڵامى ده‌داوه و فه‌رمووده‌ى ده‌خوێنده‌وه، نوسه‌ره‌كه‌ش هه‌ر فهرموودهك ئه‌بو هورِهيرِه بيفهرمووبا دهينووسييهوه به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌بو هورِهيرِه ئاگاى لێ بێ، تا ئه‌بو هورِهيرِه له فه‌رمووده گێرِانهوه ته‌واو بوو، له‌پاش ساڵێك دوباره مهرِوان به‌دواى ئه‌بو هورِهيرِهى دا نارد، ده‌ستى كرد به پرسيار كردن ده‌رباره‌ى هه‌مان ئه‌و فه‌رموودانه كه ساڵى رِابردوو لێى كردبوو، ئه‌بو هورِهيرِهش وه‌ڵامى ده‌داوه و فه‌رموده‌ى ده‌خوێنده‌وه، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌بو هورِهيرِه رِۆيشت، نوسه‌ره‌كه هاته لاى مهرِوان و وتى: نه پيتێكى زياد كرد نه پيتێكى كه‌م كرد وه نه پيتێكى پێش خست وه نه دواشى خست.
كۆشش كردنى له رِێگهى فێربووندا: ئه‌بو هورِهيرِه خۆى دور ده‌گرت له خۆشيه‌كانى دونيا، رِوى له زانست و زانيارى كردبوو، جگه له زانست به‌هيچ شتێكى تر رِازى نه‌بوو، رِۆژێكيان مسوڵمانان ده‌ستكه‌وتێكى زۆري جه‌نگيان كه‌وتبووه ده‌ست، پێغه‌مبه‌رى خوا به ئه بوهورِهيرِهى فه‌رموو: ((ئايا داواى به‌شى خۆت ناكه‌ى له‌و ده‌ستكه‌وتانه هه‌روه‌ك چۆن هاوه‌ڵه‌كانت داوايان كرد؟)، ئه‌بو هورِهيرِه فه‌رمووى: داواى ئه‌وه‌ت لێت ده‌كه‌م كه فێرم بكه‌ى له‌و زانسته‌ى كه خوا پێى داوى، ئه‌و "نهمير"هى كهلهبهرم بوو – جلێكى له پێسته دروستكراو بوو - پێغه‌مبه‌رى خوا رِاى خست له‌نێوانمان، به‌شێوه‌يه‌ك مێرووله‌م ده‌بينى هاتووچۆى ده‌كرد به‌سه‌رى دا، پێغه‌مبه‌رى خوا چه‌ند فهرموودهيهكي فه‌رموو وه منيش هه‌موويم وه‌رگرت، پاشان پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمووى، هه‌ڵى گره‌وه و نهميرهكه لهبهرخۆت بكه، له‌و رِۆژهوه پيتێكيشم له فهرموودهكانى پێغه‌مبه‌رى خوا له‌بير نه‌چووه.
قورِئان پێشه‌نگه: پێغه‌مبه‌رى خوا وه‌فاتى كرد له ئه‌بو هورِهيرِه رِازى بوو، وه ئه‌بوبه‌كرى صديق وه‌فاتى كرد له ئه‌بو هورِهيرِه رِازى بوو، تا سه‌رده‌مى پێشه‌واى باوهرِداران عومه‌رى كورِى خگاب هات. پێشه‌واى باوهرِداران زۆر باش ده‌يزانى كه هه‌ندێك كه‌س زياتر به فه‌رمووده‌وه خه‌ريك ده‌بن له قورِئان، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكيان له كۆرِى ئه‌بو هورِهيرِهدا داده‌نيشن بۆ گوێ بيست بونى فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا و وته‌كانى كه‌عبى ئه‌حبار، پاشان دهرِۆن و وته‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا و كه‌عبى ئهحباريان لێ تێكه‌ڵ ده‌بێ، بۆيه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م هه‌ڵه‌يه رِوو نه‌دا وه خه‌ڵك زياتر به قورِئان خه‌ريك بن پێشه‌واى باوهرِداران فه‌رمانى دا كه ئه‌بو هورِهيرِه فه‌رمووده نهگێرِێتهوه، وه فه‌رمووى واز له گێرِانهوهى فه‌رمووده بێنه ئه‌گه‌رنا دهتگێرمهوه ناو خاكى ده‌وس. له پابه‌ندبونى عومه‌رى كورِى خه‌تاب له‌سه‌ر رِونهدانى درۆ به‌ده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوا و خه‌ريك بون به قورئان دهگێرِنهوه له‌و كاته‌ى كه ئه‌بو موساى ئه‌شعه‌رى بۆ عێراق نارد پێى فه‌رموو: بۆ لاى هه‌ندێ كه‌سان دهچيت كه له مزگهوتهكانياندا خه‌ريكى قورِئان خوێندنن به ده‌نگێكى وا كه له ده‌نگدانه‌وه‌ى هه‌نگ ده‌چێ، بۆيه به فه‌رمووده خه‌ريكيان مه‌كه و وازيان لێبێنه، ئهبوهورِهيرِه چاك لهمهبهستهكهى ئيمامى عومه‌ر تێگه‌يشتبوو، ده‌يگوت: چۆن ئه‌و فه‌رموودانه‌م بۆ گێرِابانهوه كه ئيمامى عومه‌ر زيندوو بوو، سوێند به‌خوا گومانم نه‌بو گه‌ر ئه‌و فهرمودانهم گێرِاباوه داركارى ده‌كرام، چونكه ئيمامى عومه‌ر دهيفهرموو: به فه‌رموده‌ى خوا – قورِئان - خۆتان خه‌ريك بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌و كاته‌ى كه عومه‌ر ره‌زاى خواى له‌سه‌ر بێت دڵنيا بوو له‌وه‌ى قورِئان له‌دڵى خه‌ڵكيدا جێ‌گير بووه رێى به ئه‌بو هورِهيرِه دا كه فه‌رمووده بگێرِێتهوه.
سه‌ركردايه‌تى : له‌سه‌رده‌مى پێشه‌واى باوهرِداران عومه‌رى كورِى خه‌تتابدا ئه‌بو هورِهيرِه كرايه سه‌ركرده‌ى وڵاتى به‌حره‌ين، پاش ساڵێك پێشه‌وا عومه‌ر داواى ئاماده بوونى لێ‌كرد، ئهبوهورِهيرِه ده هه‌زار (دينار)ى له‌گه‌ڵ خۆى هێنا، پێشه‌وا عومه‌ر فه‌رمووى: ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ت چۆن پهيا كردووه؟ ئه‌بو هورِهيرِه فه‌رمووى: ئه‌سپه‌كان زاوزێيان كرد و زۆربون، سه‌روه‌تێكى زۆر كۆبۆوه، دواى ئه‌وه‌ى پێشه‌وا عومه‌ر بۆى ده‌ركه‌وت سه‌روه‌ت و سامانه‌كه ده‌هه‌زاره فه‌رمانى پێكرد كه سه‌روه‌ت و سامانه‌كه ببه‌خشێت، پاشان ئيمامى عومه‌ر داواى لێ‌كرد كه ببێته سه‌ركرده به‌سه‌ر يه‌كێك له وڵاته‌كان به‌ڵام ئه‌بو هورِهيرِه رِازى نه‌بوو. پێشه‌وا عومه‌ر فه‌رمووى: له پێشدا يه‌كێكى تر داواى پله‌ى له ده‌وڵه‌ت كردووه كه له‌تۆش چاكتر بووه ، ئه‌بو هورِهيرِه فه‌رمووى: ئه‌و كه‌سه كێ يه؟ ، پێشه‌وا عومه‌ر فه‌رمووى: يوسف سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، ئه‌بو هورِهيرِه فه‌رمووى: يوسف پێغه‌مبه‌رى خواى كورِى پێغه‌مبه‌رى خوابوو، من ئه‌بو هورِهيرِهى كورِى ئومهيمهم – جياوازيمان زۆره - ، وه له‌سێ شت ده‌ترسم: شتێك بڵێم به‌بێ زانيارى، فه‌رمانێك بده‌م به‌بێ دادگه‌رى، وه له پشتم بدرێ و ناموسم له كه‌دار بكرێ و ماڵم ببردرێت. ئه‌بو هورِهيرِه به‌و شێوه‌يه خۆى دور گرت له پله‌ى ميرى له‌سه‌رده‌مى پێشه‌وا عومه‌ر وه هه‌وره‌ها له‌سه‌رده‌مى پێشه‌وا عوسمان و عهليش، تا سه‌رده‌مى پێشه‌وا موعاويه، موعاويه ئه‌بو هورِهيرِهى كرده كاربه‌ده‌ست له‌سه‌ر شارى مه‌دينه، به‌ڵام دواتر له‌ئه‌بو هورِهيرِه تورِهبوو مه‌روانى كورِى حه‌كه‌مى كرده كاربه‌ده‌ست له‌سه‌ر شارى مه‌دينه و ئه‌بو هورِهيرِهى كرده جێگرى. ئه‌بو هورِهيرِه پێداويستيه‌كانى خۆى به‌خۆى دهكرِى له بازارِ وه خۆى هه‌ڵى ده‌گرت ، كه بارهدارى له‌سه‌ر پشتى هه‌ڵده‌گرت، دهيفهرموو: رِێگا بۆ ئه‌مير واڵا بكه‌ن. مهرِوانى كورِى حه‌كه‌م جارێكيان ويستى ئه‌بو هورِهيرِه تاقي بكاته‌وه سه‌ت دينارى بۆ نارد ، بۆ به‌يانى به‌دواى ئه‌بو هورِهيرِهى دا نارد و وتى: ئه‌و پاره‌يه به هه‌ڵه بۆتۆ هاتووه نه‌مان ويستووه به‌تۆى ببه‌خشين، ويستبومان بهيهكێكى تر‌ى ببه‌خشين، ئه‌بو هورِهيرِه فه‌رمووى: ههمويم به‌خشيوه، ئه‌و كاته‌ى كه موچه‌م هات له موچه‌كه‌م بيگێرِنهوه.
له فهرموودهكانى : ئه‌بو هورِهيرِه ده‌ڵێ : نه‌كه‌ى حه‌سوودى به نيعمه‌تێك ببه‌ى كه گوناحكارێك پێى به‌خشراوه، چونكه جه‌هه‌ننه‌مێك زۆر به په‌رۆشه بۆى، كه چه‌ند جار ئاگره‌كه‌ى لاواز بێت، خوا دووباره ئاگره‌كه‌ى خۆش ده‌كاته‌وه. جارێكيان ئه‌بو هورِهيرِه پێشنوێژي بۆ خه‌ڵك ده‌كرد له‌و كاته‌ى كه سه‌لامى داوه فه‌رمووى: سوپاس بۆ ئه‌و خوايهى كه ئه‌م دينهى به‌هێز كرد و ئه‌بو هورِهيرِهى كرده پێشه‌وا دواى ئه‌وه‌ى كرێ گرته بوو. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: بێگومان ئه‌و پيسيه تێكده‌رى دنيا و قيامهتتانه ، مه‌به‌ستى ئاره‌زووبازى بوو. ئه‌بو هورِهيرِه داوێكى هه‌بوو دوانزه هه‌زار گرێ ى پێوه بوو، تهسبيحاتى پێ ئه‌كرد پێش ئه‌وه‌ى بخه‌وێ، وه دهيفهرموو: به‌قه‌ده‌ر تاوانه‌كانم ته‌سبيحات ده‌كه‌م.
كۆچي يه‌كجارى : ئه‌بو هورِهيرِه پێش ئه‌وه‌ى وه‌فات بكا نه‌خۆش كه‌وت، ده‌ستى كرد به وه‌سيه‌ت بۆ خانه‌واده‌كه‌ى: خێمه‌م له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ده‌ن، به بخور پێكردنه‌وه دوام مه‌كه‌ون، به‌په‌له بمگهيهنن، له‌سه‌رم مهگريهن، له‌سه‌ره مه‌رگا دهگريا، لێيان پرسي بۆچى ده‌گريت: فه‌رمووى: بۆ كه‌مى زاد و سه‌ختى دوا رِۆژ. مهرِوانى كورِى حه‌كه‌م چووه لاى وتى خوا شيفات بۆ بنێرێت، ئه‌بو هورِهيرِه فه‌رمووى: ئه‌ى خوايه من ديدارى تۆم پێخۆشه تۆش ديدارى منت پێ خۆش بێت، دواى ئه‌وه كۆچى دوايى كرد، له ساڵى 59 ى كۆچى بوو، له گۆرِستانى بهقيع به‌خاك سپێردرا. 322016 به‌حركه |