یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات   
عبدالله مه‌لا تاهير به‌حركه‌يى
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/08/2017 : 22:57:11
قه‌باره‌ی فۆنت
ئەبوبەكر ئه‌فەندی شارەزوری، مەردێكی مەیدانی خوداو لەبیركراوی دونیا:

دكتۆر صالح مه‌هدى سامه‌رائي له‌بيره‌وه‌ريه‌كانى خۆى نوسيويه‌تى:

لەنێوان ساڵەكانی 1978-1982 چوار جار چوینە كیشوەری ئەفریقیا، سەردانی وڵاتەكانی سیشل، موریشویس، باشوری ئەفریقیاو زامبیاو زیمبابۆی، حەزم كرد بچینە مەلاوی و مۆزەمبیقیش، به‌لام ڕێگريان لێكردين، لەسەردانی یەكەممان دا لۆ باشوری ئەفریقیای چوینە شارى جوهانبێرك، سەردانی پەیمانگا ئیسلامیەكەی ئەوێمان كرد، كتێبەكمان دیت بەزمانی (ئەفریكانی) نوسەرەكەی ناوی ئەبوبەكر ئەفەندی بوو، وەیەكێك بوو لە كتێبە كۆن و دەگمەنەكانی ئەو وڵاتە، ئەبوبەكرە فەندی، ئەو ناوەم ياداشت كرد و لەبیرم نەكرد، چوینە شاری جنێفی سویسری، لەمەركەزە ئیسلامیەكەی كە كاتی خۆی دكتۆر موحەممەد سعید بۆتانی كوردی دایمەزراند بوو، لەوێ‌ بەڕێوەبەرەكە هه‌واڵى پێدام نوسەرەكی هۆڵەندی ئەو كتێبەی ئەبوبەكرە فەندی وەرگێڕایتە سه‌ر زمانى ئینگلیزی، نامەم لۆ دكتۆر قاسم سامەرایی هاوڕێم نارد كە لە هۆڵەندای بوو، لوتفی نواند و نوسخەكی كتێبەكەی لۆ ناردم، دەستم بە خیندنەوەی كتێبەكەی كرد، لە بیدایەتی نوسەرە هۆڵەندیەكە ئەو زانیاریانەی باس كردبوو:

- كتێبەكەی لە عەرەبی وەرگێڕابوو، لە فیقهی ئیمام ئەبو حەنیفەی بوو، هەرچەندە ئەبوبەكرە فەندی و خەڵكی كیب تاون (دواتر باسی ئەوشارەش دەكا) لەسەر مەزهەبی شافعی بوینە تا ئێستاش هەروان.

- ئەبوبەكرە فەندی زانایەكی كوردی دەشتی شارەزوور بووە، كە ئەوكات لەسلێمانی تا هەولێری پێ وتراوە.

- قات و قڕی و برسیەتی لە شارەزوری پەیدا بووە و ئه‌بوبه‌كره‌ فەندی سەفەری ئەستەنبۆڵی كردیەو داوای یارمەتی كردیەو لەوێ‌ نيشته‌جێ بووه‌.

- موسڵمانەكانی كیب تاون خەڵكی ئەندەنوسیاو مالیزیای بوینە، هۆڵەندیەكان ئەوانیان هینایتە ئەو شارەی به‌زۆرى و لێنەگەراینە عیبادەتی بكەن و مزگەفتیان هەبی.

- لە كۆتایەكانی سەدەی نۆزدە ئینگلیز ئەو شارەی داگیر كرد و شەڕ ڕوی داو خەڵكی كیب تاون بەجەرگ بون، ناچار ئینگلیزەكان هەندەك تەنازولیان كرد و ڕێیان دا مزگەفتی بكەنەوەو عیبادەتی خۆیان بكەن.

- خەڵكی كیب تاون داوایان لە ئینگلیز كرد زانایەكی شافعی مەزهەبیان لۆ بینی و فێرە شەریعەتیان بكا، سەرۆك وەزیرانی بەریتانی داوای لە سەرۆك وەزیرانی دەولەتی عوسمانی (الصدر الأعظم) كرد مەلایەكی شافعی لۆ ئەو خەڵكانە بنێرن.

- توركەكان بەخۆیان حەنەفی بوون، كوردەكان شافعی بوون، داوایەكەی خەلكی كیب تاونیش هاوكات بوو لەگەل چونی ئەبوبەكرە فەندی شارەزوری و شافعی مەزهەب، دەوڵەت هەوالی داواكاری خەلكی كیب تاونی پێدا و جەنابی ئەفەندیش تەشریفی موبارەكی چووە كیب تاونی جنوب ئەفریقیای.

- برایەكەی ئەفەندی قونصلی فەخری سوڵتان عبدالحمیدی بووە لە وڵاتى سەنغافورەی ئەفریقای، قونصولی فەخری سەنغافورە زۆر خۆشەویست بووە لەلای خەلكی، بەلام قونصولەكەی دوای ئەو خۆشەویست نەبوە لای خەڵك . (لەوانەیە هی سەردەمی ئیتیحادی و تەرەقی بی). (1)

لێره‌ بيروه‌ريه‌كه‌ى سامه‌رائى ته‌واو بوو ، دواى ئه‌وه‌ نوسينێكى مامۆستا خالد العسيلى پسپۆرى مێژووى عوسمانيم كه‌وته‌ به‌رچاو و ئه‌و زانياريه‌ى تێدابوو:

(یەك لە قوتابیەكانی ئەبوبەكرە فەندی ناوی محمود فقیه أفندی بووە، لە ساڵی 1851 لە دایك بووە، وە لەساڵی 1894 دەوڵەتی عوسمانی ناردیتیە كیب تاونی لەوێ‌ خزمەتی بڵاوكردنەوەی ئاین و زانست و زانیاری كردیە). (2)

ئەبوبەكرە فەندی مێژووی ژیانی لە هیچ كتێبێكی مێژووی بەرچاوم نەكەت.

چەند ساڵێك لەمەوبەر كەسێك بەناوی محمد غریب سەردانی بەحركەی كرد، چەندەها بەڵگەی ئەرشیفی عوسمانی لابوو كە كاتی خۆی گوندەكانی سیساوەو دەوروبەری دەشتی هەولێر لەسەر باپیرەی ئەو تاپۆ بوە و دواتر سەفەری ئەفریقیای كردووە، باپیرەی ناوی مەلا ئەبوبەكر بووە و وێنەكەشی پاراست بوو، دوورنیە ئەو زانایە بێت.

وه‌رگێڕانه‌كه‌ به‌ده‌ستكاريه‌وه‌يه‌


لينكى بابه‌ته‌كان

(1) http://www.alukah.net/culture/0/19821/#ixzz4qfHfdChp

(2) http://www.trtarabic.tv/%D8%B5%D9%88%D8%B1-%D8%AF%D8%B1%D8…/