سووده‌كانى به‌ڕۆژوو بونى مانگى ڕه‌مه‌زان
به‌ڕۆژوو بوون له مانگى ڕه‌مه‌زان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌جێهێنانى فه‌رمانێكى ئاینییه، له هه‌مان كاتدا سوودى زۆرى هه‌یه بۆ تاك و كۆمه‌ڵ و ده‌وروبه‌ر. به‌ڕۆژوو بوون له مانگى ڕه‌مه‌زان هه‌نگاوێك ده‌بێت بۆ دروست كردنى ده‌وروبه‌رێكى ته‌ندروست، هه‌ركاتێكیش ده‌وروبه‌ر دروست بێت، ئه‌وا ئاده‌میزاد جه‌سته‌و ده‌روونى ته‌ندروست ده‌بێت. ته‌ندروستى لاى شاره‌زایانى بوارى ته‌ندروستى بریتییه له پێگه‌یشتنى بیر‌و جه‌سته‌و ئابوورى و لایه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تى مرۆڤ نه‌وه‌ك ته‌نها دوور بوون بێت له نه‌خۆشى و په‌ككه‌وته‌یى، به‌ڕۆژوو بوون هۆكاره بۆ به‌دیهێنانى هه‌موو لایه‌نه‌كانى ته‌ندروستى به ته‌واوی.
ده‌توانین سووده‌كانى به‌ڕۆژوو بوونی مانگى ڕه‌مه‌زان له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه كورت بكه‌ینه‌وه:
- دروست كردنى ده‌وروبه‌رى ته‌ندروست به‌هۆى:
1 - سوودى ئاینى
به‌ڕۆژوو بوون له مانگى ڕه‌مه‌زان به‌جێهێنانى فه‌رمانى خوداى گه‌وره‌یه و په‌یوه‌ندى نوێ كردنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ خوداى گه‌وره. له‌زانستى پزیشكیدا لقێك هه‌یه پێى ده‌وترێت: پزیشكى ئاینى ( Faith medical ) بینراوه ئه‌وانه‌ى ژیان له ژێر سێبه‌رى قوڕئان به‌سه‌رده‌به‌ن له ژیانێكى خۆش ده‌ژین و به‌رگرى له‌شیان به‌هێزه و دره‌نگ تووشى نه‌خۆشى ده‌بن و ئه‌گه‌ر تووشى نه‌خۆشى بوون زوو چاك ده‌بنه‌وه. به‌ڕۆژووبوون و پته‌وبوونى لایه‌نى ئاینى وه‌ك هۆكارێكى خۆپاراستنه و لقێكى زانستى پزیشكییه ( Preventive Medicine ).
2 - سوودى كۆمه‌ڵایه‌تى
مانگى ڕه‌مه‌زان مانگى یه‌كسانى و هاوسه‌نگى و نه‌هێشتنى جیاوازى چینایه‌تییه. مانگێكه بۆ چاره‌سه‌ر كردنى نه‌خۆشییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بۆ نموونه: نه‌خۆشى فشارى كۆمه‌ڵایه‌تى ( Social Pressure ) كه به‌هۆى خراپى بارى كۆمه‌ڵایه‌تى ڕق و قینه له ناو خه‌ڵك په‌ره ده‌سێنێت، به‌ڕۆژوو بوون چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه‌و به‌مه‌ش ده‌وروبه‌ر ته‌ندروست ده‌بێت.
3 - سوودى دارایى
به‌ڕۆژوو بوون له مانگى ڕه‌مه‌زان ده‌روون ئارام ده‌كات. مرۆڤ دوور ده‌بێت له ڕه‌زیلى و چاوچنۆكى و مرۆڤ هان ده‌دات، ده‌ست به ڕزق و ڕۆزى بگرێت. ماڵى به‌ره‌كه‌تى دهكهوێتێ و له ئه‌نجامدا چاو تێر ده‌بێت و زیاتر ماڵى خۆى ده‌به‌خشێت و به‌خشینه‌كان زیاد ده‌كات.
4 - سوودى ژینگه‌یى
به‌ڕۆژوو بوون هۆكاره بۆ دروست بوونى ژینگه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى و بایۆلۆجیى بۆ ده‌وروبه‌رى مرۆڤه‌كان، به‌مه‌ش دروست بوونى ژینگه كاردانه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆى هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤه‌كان و كۆمه‌ڵگا. به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
A - گرینگى مانگى ڕه‌مه‌زان له‌سه‌ر له‌ش و هۆڕمۆنه‌كان
بینراوه نێره و مێیه‌ى مرۆڤ، وه‌ك هه‌موو شیردهرهكانى تركاتێك مه‌یلیان بۆ یه‌كتر ده‌بزوێت له ئاره‌قه ڕژێنه‌كان و وه له‌شیان جۆره مادده‌یه‌ك ده‌رده‌درێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆى كارى هاوبه‌شى نێوان جه‌سته و گیان. ئه‌م هۆڕمۆنانه ئاره‌زوو و مه‌یلى نێوان تاكه‌كان ڕێك ده‌خات. جا زیاد بوون و زۆربوونى ئه‌و هۆڕمۆنانه مه‌ترسى لێده‌كه‌وێته‌وه. وه‌كاتێكیش كه مرۆڤ به‌ڕۆژوو ده‌بێت ڕێژه‌ى ئه‌و هۆڕمۆنانه كه‌م ده‌كات. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه پێغه‌مبه‌رمان ( دروودى خواى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر بێت ) ئامۆژگارى ئه‌و گه‌نجانه ده‌كات كه تواناى ژن هێنانیان نییه، به‌ڕۆژوو بن، له‌به‌رئه‌وه‌ى زیاد بوونى ئاره‌زوو و مه‌یل جیگای مه‌ترسییه پێویسته به‌وردی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت . جا كاتێك گه‌نجێك به‌ڕۆژوو ده‌بێت ئه‌وا هۆڕمۆنهكانى سێكسى كه له له‌شی ده‌رده‌چێت كه‌م ده‌بێته‌وه. بۆیه كوڕ و كچ ئاره‌زوو و مه‌یلیان بۆ یه‌كتر كه‌م ده‌بێته‌وه.
B - ڕێكخستنى كاتژمێرى بایۆلۆجى له‌ش
له‌شى ئاده‌میزاد له كۆبوونه‌وه‌ى چه‌ند كۆئهندامێك پێك دێت. هه‌ر كۆئهندامێك له كۆبوونه‌وه‌ى چه‌ند ئه‌ندامێك پێك دێت، هه‌ر ئه‌ندامێك له كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك شانه پێك دێت، وه شانه‌ش له كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك خانه پێك دێت، وه خانه بچووكترین یه‌كه‌ى زیندووى ناو له‌شى مرۆڤه. هه‌موو زینده كارلێكه‌كانى ناو خانه كه ژیان به‌سه‌ریه‌وه به‌نده، به‌هۆى ڕێكخستنێكى زۆر ورد ڕێك ده‌خرێت، پێى ده‌وترێت كاتژمێرى بایۆلۆجى له‌ش. كه مرۆڤ وا ڕاهێنراوه له كاتى ڕۆژى ڕووناكدا كاربكات و شه‌ویش بۆ خه‌وتن بێت، هه‌موو كرداره كیمیایى و بایۆلۆجى و فهسلهجییهكانى له‌ش به‌هۆى كاتژمێره بایۆلۆجییهكه ڕێك ده‌خرێت. به‌ڕۆژوو بوون له مانگى ڕه‌مه‌زان كردارى ڕێك خه‌ره‌وه و سه‌ر له‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى ئه‌و كاتژمێره بایۆلۆجییهیه. به‌مه‌ش جه‌سته‌ى مرۆڤ له‌گه‌ڵ دڵ و ده‌روونى له مانگى ڕه‌مه‌زان ساغ و نوێ ده‌بێته‌وه.
- سووده پزیشكییه‌كان
* ده‌روونى
1 - ئارامى و ئاسووده‌یى به مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
2 - په‌یوه‌ندى به‌هێز له نێوان ڕوحى و جه‌سته‌یى هه‌یه، ده‌بێته هۆى به‌هێزكردنى
( System Psyche – Mind Body ) ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى زیادكردنى به‌رگرى له‌ش، مرۆڤ ته‌ندروستیه‌كى باشى ده‌بێت و نه‌خۆش ناكه‌وێت ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بكه‌وێت زووتر چاك ده‌بێته‌وه.
3 - دره‌نگ تووڕه ده‌بێت و ئارام ده‌بێت: هه‌ر تاكه كه‌سێك له ئێمه كاردانه‌وه‌ى ده‌بێت به‌رامبه‌ر ڕووداوى كتوپڕ و ناخۆش (ٍStress )، ئه‌م كاردانه‌وه‌ش به سێ قۆناغ تێپه‌ڕ ده‌بێت:
A - قۆناغى ئاگاداركردنه‌وه ئه‌ویش به ده‌ردانى هۆڕمۆنى ئه‌درینالین، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى زیاد لێدانى دڵ و به‌رز بوونه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن و شه‌كر و گرژبوونى ماسوولكه‌كان.
B - قۆناغى ماندوو بوون: ئه‌ویش به‌هۆى ده‌ردانى هۆڕمۆنه سترۆیدیهكان كه ئه‌مانه‌ش ده‌بنه هۆى ماندوو كردنى تاكه‌كه و نزمبوونى به‌رگرى له‌ش (ئه‌گه‌ر زۆرى خایاند). هه‌ر به‌م هۆیه‌یه كه گرژبوونى ده‌روونى و خه‌م و دڵه‌ڕاوكێ یه‌كێكه له‌و فاكته‌رانه‌ى كه پێویسته هه‌بێت بۆ تووش بوونى مرۆڤ به به‌رزبوونه‌وه‌ى پاڵه په‌ستۆى خوێن و نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و سنگه كوژێ و نۆره‌ى مێشك. به‌م جۆره، ڕۆژووگرتن وه‌ك ڕێگایه‌كى خۆپاراستنه له نۆره‌ى دڵ و نۆره‌ى مێشك و نه‌خۆشییه‌كانى دڵ.
C - قۆناغى به‌رگرى: تاكه‌كه توشى زیاد ده‌ردانى هۆڕمۆنى تر و ته‌نگه نه‌فه‌سى ده‌بێت.
4 - بینراوه ئه‌گه‌ر ئاده‌میزاد له ده‌روونه‌وه ئارام و ئاسووده بێت، ئه‌وا له مێشكدا جۆره مادده‌یه‌ك ده‌رده‌درێت كه پێى ده‌وترێت (ُEndorphin) ئه‌و مادده‌یه وه‌ك ئه‌و ده‌رمانه‌یه كه بۆ لابردنى ژان به‌كاردێت واته (ئازار شكێن)، وه‌ك ڤۆڵتارین و پڕۆفین جا ڕێژه‌ى ئه‌و مادده‌یه له له‌ش زیاد ده‌بێت، واته به‌ڕۆژووبوون وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كاردێت.
5 هه‌موو ئه‌مانه‌ش هۆكارن بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى خه‌مۆكى و خۆكوشتن و دیارده‌ى خۆ سووتاندن.
* جه‌سته‌یى
1 - به‌ڕۆژووبوون نایه‌ڵێت مرۆڤ تووشى شێرپه‌نجه بێت چونكه به‌رگرى له‌ش زیاد ده‌كات.
2 - گلاندى شێوه هه‌رمێ یه (Pineal Gland) پێشتر كارى ئه‌م گلانده له ئاده‌میزاد له لایه‌ن زانایان نه‌زانراوبوو، به‌ڵام به‌م دواییه ئاشكرا بوو كه ئه‌م گلانده ده‌بێته هۆى ده‌ردانى هۆڕمۆنى (Melatonin) وه فه‌رمانه‌كانى ئه‌م هۆڕمۆنه:
A - ڕێگه گرتن له پیربوون.
B - دژى نه‌خۆشى یه.
C - نه‌هێشتنى دڵه‌ڕاوكێ (وه‌ك ده‌رمانێك بۆ نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان).
D - چاره‌سه‌ر كردنى نه‌خۆشییه‌كانى خه‌وتن (وه‌ك خه‌و زڕان).
E - وه ده‌ردانى ئه‌م هۆڕمۆنه له له‌شدا جیاوازى هه‌یه، له ڕۆژدا جیاوازه وه‌ك له شه‌ودا، وه له‌به‌ر سێبه‌ردا جیاوازه وه‌ك له‌به‌ر خۆردا، وه له مانگى ڕه‌مه‌زاندا ئه‌م هۆڕمۆنه به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر ده‌رده‌درێت له شه‌ودا، وه بوونى ئه‌م هۆڕمۆنه وا ده‌كات كه ڕژێنه‌كانى سه‌ر گورچیله جۆره هۆڕمۆنێك ده‌ربدات كه پێى ده‌وترێت (DHEA) (Dehydropiandrosterone) كه ده‌بێته هۆى زیادبوونى بیر تیژى و هه‌ست به خۆشى كردن.
*كۆئه‌ندامى هه‌رس
سووده‌كانى به‌ڕۆژووبوون له مانگى ڕه‌مه‌زان له‌سه‌ر كۆئه‌ندامى هه‌رس ئه‌مانه‌ن:
A - نه‌خواردنى خۆراك ده‌بێت هۆى كه‌م بوونه‌وه‌ى ترشه‌لۆكى ناو گه‌ده، وه‌ك یارمه‌تى بۆ كۆئه‌ندامى هه‌رس له ئه‌نجامى ئه‌و گۆڕانانه‌ى به‌سه‌ر له‌شدا دێن، به‌مه‌ش ناو پۆشى و ڕووكه‌شى شانه‌كانى هه‌رس به‌هێز ده‌كه‌ن.
B - به‌هۆى كه‌م خواردن: هه‌لى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ى كه به‌ڕێگاى ده‌م و ده‌ست بڵاوده‌بنه‌وه كه‌م ده‌بێته‌وه.
C - وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشییه‌كانى كۆڵۆن و نه‌خۆشییه‌كانى قه‌بزى و نه‌خۆشییه‌كانى دڵپڕى و دڵ تێكهه‌ڵاتن.
D - كه‌متر كرم و مشه‌خۆره‌كان بڵاوده‌بنه‌وه.
E - وه‌ك ڕێگایه‌كى خۆپاراستن له شێرپه‌نجه‌ى ڕیخۆڵه و گه‌ده.
*كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دان
A - گرژبوونى دیوارى بۆڕى هه‌ناسه له ئه‌نجامى وشك بوونه‌وه‌دا، وا ده‌كات مرۆڤ چوست بێت.
B - له خوێندا هه‌ڵگرى ئۆكسجین زیاد ده‌بێت.
C - ده‌ردراوى ڕژێنه‌كان (Secretion) كه‌م ده‌بێته‌وه،به‌م جۆره كه‌سه‌كه به‌ڵغه‌م و كۆخهى نابێت، ئىم نه‌خۆشییانه‌ى كه به‌هۆى به‌ڵغه‌م و پژمین بڵاوده‌بێته‌وه، ده‌توانرێ ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت به‌هۆى مانگى ڕه‌مه‌زانه‌وه.
*پێست
به‌ڕۆژووبوونى مانگى ڕه‌مه‌زان بۆ ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشى پێستیان هه‌یه گرینگییه‌كى زۆرى هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ى:
A - چه‌ورى ناو خوێن كه‌م ده‌بێته‌وه.
B - ئه‌وانه‌ى هه‌سته‌وه‌رى پێستیان (حساسیه الجلد)یان هه‌یه، ههستهوهرییهكهیان كه‌م ده‌بێته‌وه و چاك ده‌بێته‌وه.
C - ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشى (حب الشباب)یان هه‌یه نه‌خۆشییه‌كه‌یان چاك ده‌بێته‌وه.
*چاو
له كاتى به‌ڕۆژووبوون چڕى خوێن زیاد ده‌كات واته بڕى ئاو له ناو خوێن كه‌م ده‌كات، به‌مه‌ش بڕى هۆڕمۆنه‌كان كه له ڕژێنه‌كانه‌وه ده‌رده‌درێت كه‌م ده‌كات، له‌وانه‌ش ئه‌و شانه ئاوییهى كه له ناو چاو هه‌یه كه بۆ كارى چاو پێویسته، به‌مه‌ش فشارى ناو چاو كه‌م ده‌كات. به‌مه‌ش نیشانه‌كانى زۆر نه‌خۆشى چاو وه‌ك ئاوى ڕه‌ش كه‌م ده‌كات هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى نه‌خۆشییه‌كانى تۆڕى چاو كه‌متر ده‌بێته‌وه.
- له زانستى پزیشكى نوێ دا:
ده‌ركه‌وتووه كه جگه له ڤایرۆس و به‌كتریا كه مرۆڤ توشى نه‌خۆشى ده‌كه‌ن، توخمێكى تر هه‌یه كه مرۆڤ توشى نه‌خۆشى ترسناك ده‌كات. ئه‌ویش بریتییه له توخمى سه‌ربه‌ست (Free Radicals). توخمى سه‌ربه‌ست گه‌ردیله‌ى ئۆكسجینى ناتێر و ناجێگیرن، هه‌روه‌ك ده‌زانین كه ئۆكسجین زۆر پێویسته بۆ به‌جێهێنانى زیندهكردار و زینده چالاكییه‌كانى ناو له‌ش، وه له له‌شدا ئۆكسجین به دوو جۆر هه‌یه جێگیر و ناجێگیر، ناجێگیرهكه له ئه‌نجامى كرداره‌كانى ناو له‌شى ئۆكسجین ئهلیتڕۆنێك ون ده‌كات، به‌مه‌ش ناجێگیر ده‌بێت و هه‌وڵده‌دات خۆى جێگیر بكات بۆ جێگیربوونى ئهلیكتڕۆن له خانه‌ى هاوسێى خۆى وه‌رده‌گرێت و به‌مه‌ش خانه‌كه ناجێگیر ده‌كات و ده‌بێته هۆى گۆڕان له ناووكه ترشى (DNA) واته بۆماوه بابه‌تى خانه‌كه و مردنى خانه‌كه. بوونى توخمى سه‌ربه‌ست پێویسته له له‌ش بۆ به‌رگریكردن له له‌ش و گه‌شه‌كردن به‌ڵام زیادبوونى ڕێژه‌یان ئه‌وا نه‌خۆشى ترسناك له مرۆڤ دروست ده‌كات. سه‌رچاوه‌ى توخمى سه‌ربه‌ست له له‌شى مرۆڤدا له‌مانه‌وه دێت: جگه‌ره‌كێشان و زۆر خواردن، پیسبوونى ژینگه مادده تیشكده‌ره‌كان و مادده قهڵاچۆڵ كهرهكانى مێش و مه‌گه‌ز (Pesticides)، وه بینراوه ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ڕۆژووبێت، ئه‌وا دوور ده‌بێت له زیادبوونى توخمى سه‌ربه‌ست به‌مه‌ش له زۆر نه‌خۆشى به دوور ده‌بێت، به‌م جۆره ده‌بینین بهڕۆِژووبوونى مانگى ڕه‌مه‌زان ده‌بێته هۆى:
A - نایه‌ڵێت مرۆڤ زوو پیر بێت، ئه‌ویش به دروست كردنى هاوسه‌نگى له نێوان توخمه سه‌ربه‌سته‌كان هه‌روه‌ها مرۆڤ دره‌نگ نه‌خۆش ده‌كه‌وێت.
B - نایه‌ڵێت مرۆڤ توشى نه‌خۆشى دڵ بێت.
C - نایه‌ڵێت مرۆڤ توشى ئاو سپى چاو بێت.
- خوێن
به‌ڕۆژووبوون له مانگى ڕه‌مه‌زان گۆڕان له هه‌ندێ مادده‌ى ناو خوێن دروست ده‌كات وه‌ك:
A - دابه‌زینى ڕێژه‌ى شه‌كر.
B - هۆڕمۆنى گلوكاگۆن و هۆڕمۆنى گه‌شه زیاد ده‌كات.
C - زیادبوونى ئه‌نزیمى جگه‌ر (CyclicAmp).
*چه‌ورى
A - چه‌ورى سیانه (TG)و چه‌ورى كۆلیستڕۆل داده‌به‌زێت.
B - زیادبوونى ڕێژه‌ى چه‌ورى (HDL) كه چه‌ورییه‌كى سوود به‌خشه.
C - ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى له چه‌ورى به گوێره‌ى چۆنێتى و جۆرى خۆراكى به‌ربانگ و پارشێو ده‌گۆڕدرێت.
- كێشى له‌ش
قه‌ڵه‌وى له‌م ڕۆژانه‌دا به نه‌خۆشى سه‌رده‌م داده‌نرێت و هه‌ر كاتێك قه‌ڵه‌وى بڵاوبۆوه نه‌خۆشى شه‌كره و فشارى خوێن و نه‌خۆشییه‌كانى دڵ زیاد ده‌بێت. مانگى ڕه‌مه‌زان وه‌ك مانگێكى خۆپاراستنه له قه‌ڵه‌وى و ده‌بێته هۆى دابه‌زینى كێشى له‌ش.
ئاماده كردنی: دكتۆر زیره‌ك |