پیشه‌كی پاس سوپاس و ستایشی خوای په‌روه‌دگارو ، داوای درودو میهرو سۆز بۆ سه‌رداری سه‌روه‌ران په‌یامبه‌ری ئیسلام ، یاران و شوێن كه‌وتوانی هه‌تا گه‌یشتن به ساته‌كانی رۆژی دوایی. به پێویستی ده‌زانین پێش ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی بۆچونی فیقهی ئیسلامی قسه‌بكه‌ین له مه‌ڕ ئه‌وانه‌ی جووت ڕه‌گه‌زن، یان ڕه‌گه‌زی جینده‌ریان ئاسایی نیه، تیسشك بخه‌ینه سه‌ر واتای هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی تایبه‌ت به‌م بابه‌ته‌وه. 1ـشوناسی جێنده‌ری:(Gender identity) جیندر ئایدینتیتی هه‌ستیناوه‌كیكه‌سێكه‌به‌مێبوونی، یاخودنێربوونیخۆی,چۆن كه‌سه‌كانخۆیانده‌ناسێننوچۆنخۆیانبانگده‌كه‌ن.شوناسیجێنده‌ریهه‌ر یه‌كێكده‌كرێتگونجاوبێتله‌گه‌ڵئه‌وڕه‌گه‌زه‌یكه‌له دایكبونیه‌وه‌پێیبه‌خشراوه‌یاخودنه‌گونجاو بێت. 2ـ خواستی ره‌گه‌زی: (Sexual orientation) سیكسول ئورینته‌یشن هه‌ستێكی نه‌گۆڕی درێژخایه‌نه، یاخود مه‌یلێكی جه‌سته‌ییه به‌رامبه‌ر به كه‌سێكیدیكه. 3ـ هه‌ڵسوكه‌وتی ڕه‌گه‌زی:(Sexual behavior) سیكسول بیهایفه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی ڕه‌گه‌زی كاتی و،هه‌میشه‌یی كه‌سه‌كانه، كه بۆی هه‌یه پشتببه‌ستێت به‌توانای گه‌شتنی كه‌سه‌كه به‌ڕه‌گه‌زی خۆیی یاخود ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ری. 4ـ ده‌رخسته‌ی جێنده‌ری: (Gender expression) جیندر ئیكسبریشن ڕوخساری ده‌ره‌کی شوناسی جێنده‌ری كه‌سێكه، كه زۆربه‌ی كات ده‌ریده‌بڕێت له‌ڕێگه‌ی جلوبه‌رگوشێوازی قژبڕین، یاخود ده‌نگی كه‌بۆی هه‌یه بگونجێت یان نه‌گونجێت له‌گه‌ڵ نه‌رێته پێشبینیكراوه‌كانی جێنده‌ره‌كه‌ی چ ڕه‌فتاری پیاوانه بێت، یاخود ژنانه. 5ـ ئه‌م پیتانه ( L.G.B.T.Q .I):كورتكراوه‌ی چه‌ند ووشه‌یه‌كه كه‌به‌كاردێت بۆ ده‌ربڕینی حاڵه‌ته‌كانی شوناسی جێنده‌ری، بریتین له: (هاوڕه‌گه‌زخواز، دوو ڕه‌گه‌ز خواز، ڕه‌گه‌ز گۆڕ, ڕه‌گه‌ز جێگۆڕ،یاخود جووت ڕه‌گه‌ز بێت). ئێڵ : لیزباین،هاوڕه‌گه‌زی مێ.المثلية جی: گه‌ی، هاوڕه‌گه‌زی نێر. المثلیه بی: بایسیكشوال، دووڕه‌گه‌زخواز، إزدواجیة المیول الجنسیة تی: ترانس جندر، ترانس سكشوال، ڕه‌گه‌زگۆر، متغیر النوع الأجتماعی أو الجنس كیو: كویر، ڕه‌گه‌زجێگۆر، أحرارالجنس. ئای: ئینترسیكس، جووتڕه‌گه‌ز، ثنائی الجنس هاوڕه‌گه‌زخوازی مێینه:(Lesbian) كه‌سێكی مێینه‌یه كه به‌هه‌ست و سۆز‌و مه‌یلی جه‌سته‌یی سه‌رنجی بۆ لای ڕه‌گه‌زی خۆی ده‌ڕوات. هاوڕه‌گه‌زخوازی نێرینه: (Gay) كه‌سێكی نێرینه‌یه كه به هه‌ستوسۆزومه‌یلی جه‌سته‌یی سه‌رنجی بۆ لای ڕه‌گه‌زی خۆی ده‌ڕوات. دووڕه‌گه‌زخواز: (بایسیكول Bisexual) كه‌سێكه به هه‌ستوسۆزومه‌یلی جه‌سته‌یی سه‌رنجی بۆ لای هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێ ده‌ڕوات، به‌ڵام مه‌رج نیه وه‌ك یه‌ك بێت. ڕه‌گه‌ز گۆر : (transgender ترانس جیندر) به‌و كه‌سانه ده‌وترێت كه شوناسی جێنده‌ری و ده‌رخسته‌ی جێنده‌ریان جیاوازه له گه‌ڵ پیشبینیه شارستانیه‌كانی، بۆیان هه‌یه به پێی ئه‌و ڕه‌گه‌زه‌ی پێی هاتوه‌ته دنیاوه، مه‌رج نیه خواستی ڕه‌گه‌زی دیاری كراوی هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌توانێت جیاڕه‌گه‌ز خواز، هاوڕه‌گه‌ز، دوو ڕگه‌ز خوازبێت. ڕه‌گه‌ز جێگۆڕ:( كوییرQueer ) به‌كار دێت بۆ وه‌سفكردنی خواستی ڕه‌گه‌زی و شوناسی جێنده‌ری هه‌ندێك له كه‌سه‌كان، كه هه‌ست ده‌كه‌ن ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێن له هه‌مان كاتدا، وه هه‌ندێكی دیكه‌یان هه‌ست به‌وه ناكه‌ن كه نێرینه‌ن یان مێینه‌ن، وه هه‌ندێكیدیكه‌یان خۆیان به ته‌واوی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه كه‌دا ده‌بینن. جووت ڕه‌گه‌ز: (انتر سیكسIntersex ) به‌و كه‌سانه ده‌ووترێت كه كۆئه‌ندامی زاوو زێیان ناتوانرێت بخرێته چوار چێوه‌ی كۆئه‌ندامێكی ئاسایی و نمونه‌یی زاوزێی نێر‌و مێ. هه‌ردوو كۆئه‌ندامه‌كه‌یان هه‌یه، به‌لام ئاسایی نین. بێ مه‌یلی: (ئه سیكسولA sexual )نه‌بوونی مه‌یلی جه‌سته‌یی بۆ كه‌سانی تر.(1) ئه‌مانه كۆمه‌ڵه چه‌مكێك بوو كه له شوناسی جێنده‌ری ئه‌مرۆدا ناویان دێت و ئه‌م بابه‌ته‌ی پێ پۆلێن ده‌كرێت. گه‌ر بگه‌رێنه‌وه بۆ فیقهی ئیسلامی ناوی ئه‌م بابه‌ته شوناسی جێنده‌ری، یان ڕه‌گه‌زی جنسی ده‌بینین و خراوه‌ته به‌رباسو قسه‌یان ده‌رباره كردوه‌و، له ژێر ناوی (الخنثى). پێناسه‌ی (الخنثى): ده‌وترێت : (خنث الرجل كلامه: إذا شبهه بكلام النسا‌ء لینا و رخامه.فالرجل مخنث.وخنث الشئ: ثناه.وأماله).به پیاوێك ده‌ڵێن كه شیوه‌ی زاری قسه‌كانی وه‌ك ئافره‌تان لێ ده‌كات، به ناسكی و به‌خاوی ده‌ری ده‌بڕێت، وه‌كه ده‌وترێ خنث الشی‌ء واته ده‌یكاته دوانه یان به‌ره‌و لای خوار ده‌بێته‌وه. كه‌واته:(المخنث: هو الذی یشبه المرأة فی اللین، والكلام.والنظر، والحركة، ونحو ذلك).(2) ئه‌و كه‌سه‌یه كه له نه‌رمونیانی و ناسكی وقسه‌و نواڕین و جوڵه‌و وێنه‌ی ئه‌مانه له ئافره‌تان بچێت، یان خۆی وا لێ بكات. بۆیه عبدالله ی كوڕی عباس(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت:(لعن رسول الله صلى الله علیه وسلم المخنثین من الرجال، والمترجلین من النسا‌ء).(3) واته: پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌فره‌تی كردوه له‌و پیاوانه‌ی خۆیان وه‌ك ژنان لێ ده‌كه‌ن، وه له‌و ژنانه‌ی خۆیان وه‌ك پیاوان لێ ده‌كه‌ن.ئه‌مانه به مه‌به‌سته‌وه به خواستی خۆیان سیفه‌تی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ریان به‌كار ده‌هێنن، به‌شێكیان مه‌به‌ستی فێڵ‌و خه‌ڵه‌تاندنه، به‌شێكی دیكه‌یان مه‌به‌ستی خۆ شاردنه‌وه‌یه، به‌شێكی دیكه‌شیان گاڵته‌كردنه، هه‌ر كامێكیان بێت كارێكی شیاوون دروست نیه. هه‌ر ڕه‌گه‌زێك چۆن دروست بووه ده‌بێت وه‌ك خۆی ده‌ركه‌وێت و پارێزگاری له سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی خۆی بكات. لێره‌دا زانایان ده‌بن به دووبه‌شه‌وه: به‌شی یه‌كه‌میان ئه‌وانه‌ن كه خۆیان هه‌روا دروست بوون و له دایك بوون، ئه‌مه‌یان تاوانبار نین چونكه ده‌ستی خۆیانی تیانیه. به‌شی دووه‌م: ئه‌وانه‌ن كه وه‌ك به‌شی یه‌كه‌م نین، به‌ڵكو خۆیان به جۆرێك له ئه‌ركو ماندوو بوون و خۆ ڕاهێنان هه‌وڵی جێبه‌جێ كردنی ڕه‌ووشت و ئاكاری ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ریان ده‌ده‌ن، له شێوه‌ی جوڵه‌و ووته‌و پۆشاك و شێوه‌ی جه‌سته‌یی و هتد.(4) جورجانی ده‌ڵێت:(الخنثى فی الشریعة شخص له ألتا الرجال والنسا‌ء، أو لیس له شی‌و منهما أصلا).(5) له فیقهی ئیسلامی‌دا به‌كه‌سێك ده‌ڵێن، كه هه‌ردوو ئامێری نێرینه‌و مێینه‌ی هه‌بێت، یان هیچیانی نه‌بێت.كه‌واته كه‌سێكه كه باری جێنده‌ری ڕون نیه نازانێت نێری ته‌واوه یان مێی ته‌واوه، یان هیچیان نیه، یان ڕه‌گه‌زی خۆی بۆ ده‌رنه‌كه‌وتوه به‌كامیان ژیان ده‌باته سه‌ر، یان به‌جه‌سته‌و ئه‌وه‌ی له ڕوه ڕه‌گه‌زی نێرینه‌ی هه‌یه، به‌ڵام به سۆز‌و مه‌یلی سێكسی ڕه‌گه‌زێكی دیكه‌ی هه‌یه، یان به جه‌سته‌و ئه‌وه‌ی له ڕوه ڕه‌گه‌زی مێینه‌ی هه‌یه، به‌ڵام به مه‌یلی سێكسی ڕه‌گه‌زی دیكه‌ی هه‌یه، یان جه‌سته‌ی نێرینه‌یه به‌ڵام هیچ خواستێكی نیه نه بۆ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ری، نه بۆ ڕگه‌زی خۆی. یان جه‌سته‌ی مێینه‌یه به‌ڵام هیچ خواستێكی نیه نه بۆ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ری نه بۆ ڕگه‌زی خۆی. كه‌واته حاڵه‌ته‌كانی جووت ڕه‌گه‌زی بریتین له مانه‌ی خواره‌وه: 1ـ هه‌ردوو ئامێری نێرینه‌و مێینه‌ی هه‌یه و هه‌ردوكیان كاران وه‌ك یه‌ك. 2ـ هه‌ردوو ئامێری نێرینه‌و مێینه‌ی هه‌یه و هه‌ردوكیان كاران، به‌ڵام ڕه‌گه‌زی نێرینه‌ی كاراتره. 3ـ هه‌ردوو ئامێری نێرینه‌و مێینه‌ی هه‌یه و هه‌ردوكیان كاران، به‌ڵام ڕه‌گه‌زی مێینه‌ی كاراتره. 4ـ هه‌ردوو ئامێری نێرینه‌و مێینه‌ی هه‌یه و هه‌ردوكیان كاران، به‌ڵام ڕه‌گه‌زێكیان زۆرتر كارایه، ئه‌وی تریان ناو به‌ناوه. 5ـ هه‌ردوو ئامێری نێرینه‌و مێینه‌ی هه‌یه و هه‌ردوكیان ناو به‌ناو كار ده‌كه‌ن. 6ـ هه‌ردوو ئامێری نێرینه‌و مێینه‌ی هه‌یه و ته‌نها یه‌كیان كارایه.ئه‌وی تریان ته‌نها به‌ڕه‌مزی بوونی هه‌یه. 7ـ هه‌ردوو ئامێری نێرینه و مێینه‌ی هه‌یه، به‌ڵام یه‌كیان ته‌واوه ئه‌وی دیكه‌یان شێواوه به‌رونی ده‌رناكه‌وێت و ناناسرێت. 8ـ هه‌ردوو ئامێری نێرینه‌و مێینه‌ی هه‌یه، یه‌كیان به‌كار ده‌هێنێت بۆ میزكردن. 9ـ هه‌ردوو ئامێری نێرینه‌و مێینه‌ی هه‌یه، هه‌ردوكیان به‌كار ده‌هێنێت بۆ میزكردن. 10ـ هه‌ردوو ئامێری نێرینه‌و مێینه‌ی هه‌یه یه‌كیان به‌كار ده‌هێنێت بۆ میز كردن ئه‌وی تریان جار جار لینجیه‌ك ده‌رده‌كات له مه‌نی ده‌چێت، یان مه‌نی پیادێت. 11ـ ئامێری نێرینه‌ی هه‌یه، به‌ڵام سیفه‌تی مێینه‌ی هه‌یه، واته حه‌زده‌كات شوبكات و دایك بێت.مه‌یلی سێكسی ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی تره. 12ـ ئامێری مێینه‌ی هه‌یه ، به‌ڵام سیفه‌تی نێرینه‌ی هه‌یه، واته حه‌ز ده‌كات ژن بهێنێت و باوك بێت.مه‌یلی سێكسی رٍه‌گه‌زه‌كه‌ی تره. 13ـ ئامێری مێینه‌ی هه‌یه ، به‌ڵام خواستی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ری نیه‌و مه‌یلی بۆ ڕه‌گه‌زی خۆیشی ناڕوات. 14ـ ئامێری نێرینه‌ی هه‌یه ، به‌ڵام خواستی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ری نیه‌و مه‌یلی بۆ ڕه‌گه‌زی خۆیشی ناڕوات. 15ـ یان هیچ كام له ئامێره‌كانی نێرینه‌و مێینه‌ی نیه، ده‌كرێت خواستی ڕه‌گه‌زی نێرینه‌ی هه‌بێت.یان به پێچه‌وانه‌وه. ئه‌م حاڵه‌تانه له په‌رتوكه فیقهیه‌كاندا به‌م شێوه‌یه باسیان هاتوه: (وتتبين الذكورة والانوثة بظهور علامات كل منهما.وهي قبل البلوغ تعرف بالبول فإن بال بالعضو المخصوص بالذكر فهو ذكر، وان بال بالعضو المخصوص بالانثى فهو أنثى، وإن بال منهما كان الحكم للاسبق. وَرُوِيَ ذَلِكَ عَنْ عَلِي وَمُعَاوِيَةَ، وَسَعِيد بْن الْمُسَيِّبِ، وَجَابِرِبْن زَيْدٍ. وبعد البلوغ إن نبتت له لحية ، أو أتى النسا‌ء، أو احتلم كما يحتلم الرجال فهو ذكر، وإن ظهر له ثدي كثدي المرأة، أو در له لبن، أو حاض، أو حبل فهو أنثى، وهو في هاتين الحالتين يقال له خنثى غير مشكل، فإن لم يعرف أذكر هو أم أنثى؟ بأن لم تظهر علامة من العلامات، أو ظهرت وتعاضت فهو الخنثى المشكل).(6) واته: نێری و مێی به نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر پێش پێگه‌یشتن بێت ئه‌وه، به كامیان میزی كرد به‌وه‌دیان ده‌ناسرێت، گه‌ر به هه‌ردوكیان كردی كامیان له پیّشتر بووه به‌ویان ده‌ناسرێت، ئه‌م بوچونه له پێشه‌وا على و معاویه‌و سعیدی كوری مسیب، جابری كوڕی زه‌یده‌وه گێڕاوه‌ته‌وه. له دوای پێگه‌یشتن سه‌رنج ده‌درێت، ئه‌گه‌ر ڕیشی لێڕوا، یان حه‌زی له ئافره‌ت بوو، یان وه‌ك پیاوان له‌شی گران ده‌بوو، ئه‌وه به ڕه‌گه‌زی نێر ده‌ناسرێت، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌مكی هه‌بوو، یان شیری لێ ده‌رۆی، یان سوڕی مانگانه‌ی هه‌بوو، یان شوی كرد و سكی كرد ئه‌وه به مێ ده‌ناسرێت، له‌م دوو حاڵه‌دا جووت ڕه‌گه‌زی دیار‌و ئاشكرایه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌زانرا نێره یان مێ، به‌م ڕه‌نگه هیچ نیشانه‌یه‌كی له نیشانه‌كانی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی تیا ده‌رنه‌كه‌وت، یان ده‌ركه‌وت به‌ڵام دژ به‌یه‌ك بوون، جارێ به نێر‌و جارێ به‌مێ، یان له لایه‌كه‌وه هێنده‌ی نیشانه‌ی نێری هه‌یه‌و هه‌ندێكی مێینه، وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌كی هه‌یه و ریشیشی هه‌یه، حه‌ز له ژن ده‌كاتو، به‌ڵام سوڕی مانگانه‌ی هه‌یه.ئه‌مه‌یان جووت ڕه‌گه‌ی نادیاره. كۆده‌نگی زانایان هه‌یه ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانی مه‌نیو پیتاندنی، یان میز كردن ته‌نها له ئه‌ندامی نێرینه‌وه ده‌ركه‌وت ئه‌وه پیاوه، ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی سوڕی مانگانه‌ی به دڵنیاییه‌وه، سككردن، یان میز كردن ته‌نها له ئه‌ندامی مێینه‌وه بوو ئه‌وه مێیه‌و ئافره‌ته. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له هه‌ردوو ئه‌ندامه‌كه‌یه‌وه میز وه‌ك یه‌ك ده‌رده‌چوو، ئه‌وه نیشانه‌كانی پێگه‌یشتنی سروشتی وه‌ك نیشانه‌ی پێگه‌یشتنی نێر‌و مێ وایه.به‌ده‌ركه‌وتنی مه‌نی و ڕیش و جگه له‌مان له نیشانه هاوبه‌شه‌كان و تایبه‌ته‌كان بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌درێت.ئه‌مه بۆ چونی مالیكیه‌كان و حه‌نبه‌لیه‌كان و هه‌ندێ له شافعیه‌كانه. (وَاتَّفَقُوا أَنه ان ظَهرت عَلَامَات الْمَنِيّ والاحبال، أَوالْبَوْل من الذّكر وَحده أنه رجل،... وَاتَّفَقُوا أَنه ان ظَهرت عَلَامَات الْحيض الْمُتَيَقن،أَوالْحَبل أَو الْبَوْل من الْفرج وَحده فانه أُنْثَى. وَإن كَانَ الْبَوْل ينْدَفع من كلا الثقبين اندفاعا وَاحِدًا مستويا ، فَعَل اَمَاتُ الْبُلُوغِ الطَّبِيعِيَّةُ لَدَيْهِ كَعَلاَمَاتِ الْبُلُوغِ لَدَى الذُّكُورِ أَوِ الإْنَاثِ، فَيُحْكَمُ بِبُلُوغِهِ بِالإْنْزَال أَوِ الإْنْبَاتِ أَوْ غَيْرِهِمَا مِن الْعَلاَمَاتِ الْمُشْتَرَكَةِ أَوِ الْخَاصَّةِ،... وَهَذَا قَوْل الْمَالِكِيَّةِ وَ الْحَنَابِلَةِ، وَهُوَقَوْل بَعْضِ الشَّافِعِيَّةِ وَهُوَ الْمُعْتَمَدُعِنْدَ الشَّافِعِيَّةِ: أَنَّهُ لاَبُدَّ مِنْ وُجُودِ الْعَلاَمَةِ فِي الْفَرْجَيْنِ جَمِيعًا، فَلَوْ أَمْنَى الْخُنْثَى مِنْ ذَكَرِهِ، وَحَاضَتْ مِنْ فَرْجِهَا، أَوْ أَمْنَى مِنْهُمَا جَمِيعًا حُكِمَ بِبُلُوغِهِ، أمَّا لَوْ أَمْنَى مِنْ ذَكَرِهِ فَقَطْ، أَوْ حَاضَتْ مِنْ فَرْجِهَا فَقَطْ فَلاَ يُحْكَمُ بِالْبُلُوغِ. (7) له زۆرێك له په‌رتوكه‌كاندا هاتوه كه ده‌ڵێن به‌شێك له جووت ڕه‌گه‌زه‌كان ئه‌وانه‌ن دوو ئامێریان هه‌یه و نیشانه‌كانیان یه‌كسانه، جۆرێكی دیكه هیچ كامیانی نیه، ته‌نها كونێك نه‌بێ. (نَوْعٌ لَهُ آلَتَانِ، وَاسْتَوَتْ فِيهِ الْعَلاَمَاتُ، وَنَوْعٌ لَيْسَلَهُ وَاحِدَةٌ مِنَ الآْلَتَيْنِ وَإِنَّمَا لَهُ ثُقْبٌ). (8) هه‌ندێ له زانایان وه‌ك مالیكیه‌كان و حه‌نبه‌لیه‌كان و ابویوسف و محمد ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت، ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ئه‌ندامه‌كه‌ی وه‌ك یه‌ك بوو، ئه‌وه سه‌یری ڕێژه‌ی زۆری ده‌كرێت، مه‌به‌ستیش له‌م زۆریه بریتیه له جارێ به دووجار . (وَإِنِ اسْتَوَيَا فَذَهَبَ الْمَالِكِيَّةُ وَ الْحَنَابِلَةُ وَأَبُويُوسُفَ وَمُحَمَّدٌ مِنَ الْحَنَفِيَّةِ إِلَى اعْتِبَارِ الْكَثْرَةِ، وَحُكِيَ هَذَاعَنِ الأْوْزَاعِيِّ، لأِنَّ الْكَثْرَةَ مَزِيَّةٌ لإِحْدَى الْعَلاَمَتَيْنِ، فَيُعْتَبَرُبِهَا كَالسَّبْقِ،..إِلاَّ أَنَّ بَعْضَ الْمَالِكِيَّةِ قَال: لَيْسَالْ مُرَادُ بِالْكَثْرَةِ أَنْ يَكُونَ أَكْثَرَ كَيْلاً أَوْ وَزْنًا، فَإِذَا بَالمَرَّتَيْنِ مِنَ الْفَرْجِ وَ مَرَّةً مِنَ الذَّكَرِ دَل عَلَى أَنَّهُ أُنْثَى).(9) هه‌ندێكی دیكه وه‌ك پێشه‌وا سیوتی و اسنوی ئازایه‌تی و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمن سوار چاكی و هتدیان كردوه به نیشانه‌ی ده‌ركه‌وتنی نێری یان مێیه‌تی. (وَكَذَلِكَ ظُهُورُ الشَّجَاعَةِ وَالْفُرُوسِيَّةِ، وَمُصَابَرَةِ الْعَدُوِّ دَلِيلٌ عَلَى رُجُولِيَّتِهِ كَمَا ذَكَرَهُ السُّيُوطِيُّ نَقْلاً عَنِ الإْسْنَوِيِّ).(10) به‌ڵام له بابه‌تی حه‌زو خواستی بۆ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ری زانایان ده‌ڵێن: له كاتی ده‌سته‌وسان بوندا ده‌كرێته نیشانه‌ی جیاكه‌ره‌وه‌و ساغ بوونه‌وه، تا نیشانه‌ی تر هه‌بێت ئه‌م خواسته ناكرێته به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه، گه‌ر هیچ نه‌بوو ئه‌وكاته ئه‌گه‌ر خواستی بۆ ڕه‌گه‌زی نێر بوو، ئه‌وه مێیه‌و ، بۆ مێ بوو ئه‌وه نێره، خۆ گه‌ر ووتی: خواستی هه‌ردوكیانم هه‌یه وه‌ك یه‌ك، یان خواستی هیچیانم نیه، ئه‌و كاته به ڕه‌گه‌ز نادیار دائه‌نرێت. (ۆأَمَّا الْمَیْل، فَإِنَّهُ یُسْتَدَل بِهِ عِندَ الْعَجْزِ عَنِ الإْمَارَاتِ السَّابِقَه‌ِ، فَإِنْ مَال إِڵى الرِّجَال فَامْرَأَه‌ٌ، ۆإِنْ مَال إِڵى النِّسَا‌ء ِفَرَجُلٌ، وإِن قَال أَمِیل إِڵیْهِمَا مَیْلاً واحِدًا، أَوْ ڵاأَمِیل إِلى واحِدٍ مِنْهُمَا فَمُشْكِلٌ). (11) ئه‌بو حه‌نیفه‌و ئه‌بو یوسف له‌كاتێكدا هه‌ردوو ئامێركه‌ی یه‌كسان بوو، یان حه‌زه‌كانی وه‌ك یه‌ك بوو ، ڕاوه‌ستاوون و دایان ناوه بۆ ئه‌وه‌ی بارێكیان ده‌ركه‌وێت، كه‌ئه‌م بۆچونه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ده‌بێت له ڕێی پزیشكیه‌وه كاری له‌سه‌ر بكرێت و نیشانه‌كانی، یان ساغ بوونه‌وه‌ی بڕیار بدرێت.(12) له كۆی ئه‌م ووتانه‌ی زانایانه‌وه هه‌موو ئه‌و گریمانه‌مان وه‌رگرتوه، كه به‌ڕونی دیاره ئه‌گه‌ره‌كان هه‌ر ئه‌مه‌نده ده‌بن، ده‌كرێت هه‌ندێكیان له یه‌ك نزیك بن، به‌ڵام زۆر پێویسته بزانرێت، كه بابه‌تێك هه‌یه به ناوی تێكچوونی شوناسی جه‌نده‌ری و ڕه‌گه‌زی ، كه ئیستا كه‌سانێك هه‌ن به‌م حاڵه‌وه ده‌ناڵێن و به‌ده‌ستی خۆیان نیه‌و باری ژیانیان ئاسایی نیه، به‌ڵگه‌ی زانایانیش بۆ ئه‌م بابه‌تانه‌و نیشانانه بریتیه له ده‌قی فه‌رموده‌یه‌ك كه ده‌فه‌رموێت: ((عَنْ أَبِى صَالِحٍ عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ: أَنَّ رَسُوڵ اللَّهِ صلى الله علیه وسلم سُئِڵ عَنْ مَوْلُودٍ وُلِدَ ڵهُ قُبُلٌ و ذَكَرٌ مِنْ أَیْنَ یُورث؟،فَقَاڵ النَّبِىُّ صلى الله علیه وسلم :« یُۆرَّث مِنْ حَیْث يبُولُ)).(13) وأنه (صلى الله علیه وسلم) أتی بخنثى من الأنصار فقال : ((ورثوه من أول مایبول منه))(14) بۆ ئه‌وه‌ی پۆڵنێكی دروست بكه‌ین و هه‌موو هاوڕه‌گه‌ز بازێك به‌یه‌ك چاوو سه‌یر نكه‌ین به‌م شێوه‌یه ناو زه‌دیان ده‌كه‌ین. 1ـ مرۆڤێكی جووت ڕه‌گه‌ز، كه‌ر هه‌ردوو ڕگه‌زه‌كه‌ی هه‌یه، ئه‌مه‌یان ده‌توانێت ده‌ر بكه‌وێت كامیان لای خۆی ئاساییه‌و حه‌زی له‌گه‌ڵ كامیان گونجاوه‌و، له ڕێگه‌ی زانستی پزیشكیه‌وه یه‌كلا بێته‌وه.هه‌ر چون بێت ده‌توانرێت حاڵه‌ته‌كه‌ی بۆ دیاری بكرێت، كێشه‌ی له خودی ئامێره‌كاندا زۆر بۆ دروست نابێت مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی كه ئامێره‌كانی ته‌واو نیه، ئه‌مانه‌ش ده‌بێت له ڕێگه‌ی پزیشكیه‌وه به شوێن چاره‌سه‌ریان بگه‌ڕێن. له ڕوی مامه‌ڵه‌كردنه‌وه هه‌روه‌ك كه‌سێكی ئاسایی دیكه سه‌یر ده‌كرێن، حاڵه‌ته‌كه‌یان له‌كه نیه بۆیان، كه‌سێتیان پێی كه‌م نابێته‌وه‌و دور ناخرێنه‌وه، وه‌ك كه‌سێی نامۆ نابێت بناسرێن. ئه‌مه حاڵه‌تێكی سروشتیه.تا ئه‌و كاته‌ی رون ده‌بێته‌وه بارێكی ئاسایی بۆ به‌رجه‌سته‌ده‌بێت، ده‌توانبێت تێكه‌ڵی هه‌ردوو ڕگه‌ز بكات. (قَاڵ أَبُوحنیفَه ۆأَصْحَابه فِی الْخُنْثى الْمُشكل یُصَلِّی بین صُف وفى الرِّجَال وبَین صُفُ وفي النِّسَا‌ء).(15) 2ـ مرۆڤێكی هاو ڕه‌گه‌زباز، واته یه‌ك جۆر ئامێری هه‌یه، یان ته‌نها كۆ ئه‌ندامی نێرینه‌ی هه‌یه، یان ته‌نها كۆ ئه‌ندامی مێینه‌ی هه‌یه، به‌ڵام له ڕووی حه‌زه‌وه(میل) خواستی ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی خۆیی هه‌یه، ئه‌مه‌یان ده‌كه‌ینه چه‌ند به‌شێك: أـ كه‌سێكه به‌جه‌سته‌ی كه‌سیه‌تی پیاو ده‌نوێنێت، كۆئه‌ندامی نێرینه‌ی هه‌یه‌و، هه‌موو نیشانه‌كانی پیاوی تێدایه، به‌ڵام خواستی ڕه‌گه‌زیه‌كه‌یو شوناسی جه‌نده‌ریه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌یه، حه‌ز ده‌كات ببێته‌دایك و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێك بكات نه‌ك له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ری كه ئافره‌ته، به‌ڵكو ئافره‌ت به‌لایه‌وه ناشیرینه‌و هیچ خواستی له‌سه‌ری نیه.واته: پیاوه حه‌زو خواستی له‌سه‌ر پیاو هه‌یه كه‌سێكسی له‌گه‌ڵ بكات. ب ـ كه‌سێكه وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشه‌وه، به‌ڵام جار جارێك خواستی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ری ده‌كات، واته خۆی لێیپرسی حه‌ز له هاوسه‌رگیری له گه‌ڵ پیاوێك هه‌یه، به‌ڵام ده‌ڵێت جار جاریش حه‌زم هه‌یه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك هاوسه‌رگیری بكه‌م.هه‌ستم ده‌جوڵێت به‌ڵام زۆر كه‌مه. ت ـ كه‌سێكه به جه‌سته‌ی كه‌سیه‌تی ئافره‌تی هه‌یه، كۆئه‌ندامی ژنانه‌ی هه‌یه‌و ته‌واوه، هه‌موو نیشانه‌كانی ژنی تێدایه، به‌ڵام خواستی ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی خۆی ده‌كات، شوناسی جه‌نده‌ریه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌یه، حه‌ز ده‌كات ژن بهێنێ و ببێته باوك، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك بكات، حه‌زی بۆ ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی به‌رامبه‌ری نیه، خۆی به پیاو هه‌ژمارده‌كات، خۆ گه‌ر بڵێت شوبكه لای زۆر زه‌حمه‌ته‌و له سه‌ردڵی زۆر گرانه.واته: ئافره‌ته‌و خواستی له سه‌ر ئافره‌تێك هه‌یه كه سێكسی له‌گه‌ڵ بكات. پ ـ كه‌سێكه وه‌ك كه‌سی خاڵی (ت) به‌ڵام جارجارێك حه‌زی ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی تری به‌رامبه‌ری ده‌كات،ئه‌ویش حاڵه‌ته، به‌ڵام زۆرتر هه‌ستی ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی خۆی هه‌یه. ح ـ كه‌سێكه خواستی جه‌نده‌ری ته‌واوه، به‌ڕه‌گه‌ز نێره‌و كۆئه‌ندامی نێرینه‌ی ته‌واوه‌و خواستی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ری هه‌یه، ده‌یه‌وێت ژن بهێنێت و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافرتدا بكات، به‌ڵام پاشبازه‌و له‌گه‌ڵ پیاودا سێكس ده‌كات، حه‌زی ئه‌م لایه‌نه‌ی هه‌یه. ئێمه لێره‌دا قسه‌مان له خاڵی دووه‌م هه‌یه كه هاو ڕه‌گه‌زبازه و ئه‌و جۆرانه‌ی كه ئاماژه‌مان پێكرد، جۆری چواره‌میان(ح) دیاره بێگومان په‌یوه‌ندی زۆرى هه‌یه به‌لایه‌نی ڕاهاتن و فێر بوون، خولیا بوون.ئه‌مه‌یان حاڵه‌تی نه‌شازو تێكچوونی جه‌نده‌ری نیه، مه‌گه‌ر له‌وانه‌دا كه دوایی شوناسی جه‌نده‌ریان گۆڕابێت، ئه‌وه‌ش پێویسته ئازمایشی بۆ بكرێت و پشت ڕاست بكرێته‌وه به ئامێری پێشكه‌وتو له له تاقیگه پێشكه‌وتوه‌كاندا. دیدی فیقهی ئیسلامی: 1ـ سه‌ره‌تا له خاڵی (ح) وه ده‌ست پێده‌كه‌ین:پێویسته ئه‌وه بزانین ئه‌وه‌ی كه پاشبازی بكات و ئه‌و شوێنه به‌كار بهێنێت بۆ سێكس كارێكی نه‌شیاوه‌و دروست و ڕه‌وانیه، به‌ڵكو ده‌چێته خانه‌ی (لواط) كه به‌ده‌قێكی ڕاشكاوانه‌و به نمونه‌ی پێغه‌مبه‌رێك كه كاری ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره سێكسه بووه قورئانی پێرۆز دژی وه‌ستاوه‌و به‌دروستی دانانێت.ده‌فه‌رموێت [وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ أَتَأْتُونَ الْفَاحِشَةَ مَاسَبَقَكُمْ بِهَا مِنْ أَحَدٍ مِنَ الْعَالَمِينَ (80) إِنَّكُم لتَأْتُونَ الرِّجَالَ شَهْوَةً مِنْ دُونِ النِّسَاءِ بَل أَنْتُمْ قَوْمٌ مُسْرِفُونَ].الاعراف 80ـ81. واته: پێغه‌مبه‌ر ( لوط) وتی: به‌گه‌له‌كه‌ی ئێوه كارێكی و خراپ‌و قێزه‌وون ده‌كه‌ن، هیچ كه‌س پێش ئێوه كاری ئاوای نه‌كردوه، ئێوه جگه له ژنان ده‌چنه لای پیاوان له‌به‌ر ئاره‌زوتان، به‌ڵكو ئێوه گه‌لێكی ده‌رچوون له ڕاسته ڕێ. ئه‌و كاره‌ی به (فاحیشه) ناوبردوه كه ئاماژه‌یه بۆ خراپی خودی كاره‌كه‌و، لێكه‌وته‌و ئاسه‌واری نه‌رێنی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه. مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وگه‌له كه له ده‌ریای مردوو بوون، له‌وێدا ژیاون . كارێك بووه به‌و جۆره له پێش ئه‌واندا كه‌س به‌و جۆره نه‌بووه، كه‌واته داهێنراوێكه‌و ئامانجی باشی له پشته‌وه نیه. چوونه‌لای پیاوان و سێكس كردن به (شه‌وه) ئاره‌زوو حه‌ز ناو ده‌بات، نه‌ك نه‌خۆشی یان تێكچوونی شوناسی جه‌نده‌ری. سێكس له گه‌ڵ پیاوان له كاتێكدا بووه كه حه‌زیان بۆ ئافره‌تان هه‌بووه، چونكه (دون النسا‌ء) به‌كارهێناوه كه مانای جگه له‌وانی هه‌یه. كه‌واته ده‌رچوونه له باری ئاسایی سێكسی كه له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ره، بۆیه له كۆتاییدا وشه‌ی (مسرفون) به‌كارده‌هێنێت. هه‌ڵوێستی پێغه‌مبه‌ر لوط سه‌لامی خوای له‌سه‌ر رێگری بوو له كاره‌كه‌یان و به ناپه‌سه‌ند ناساندنی بوو {قَاڵ إِنِّی لِعَمَلِكُم مِّنَ الْقَالِینَ}.الشعرا‌ء،اڵایه: 168. دواتر ڕێگه‌ی دروستی سێكسیان فێر ده‌كات كه له‌گه‌ڵ كچان و ئافره‌تانه، به‌ڵام ئه‌وان به‌وه قایل نابن:{قَالُوا ڵقَدْعَلِمْتَ مَاڵنَا فِی بَنَاتِكَ مِنْ حَقّ ۆإِنَّكَ ڵتَعْڵمُ مَانُریدُ} هود،اڵایه: 79. وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ئه‌وان ده‌زانن ئه‌وه هه‌یه به‌ڵام حه‌زیان له‌وه نیه ، ده‌ڵێن تۆ به‌دڵنیاییه‌وه ده‌زانیت ئێمه چیمان ده‌وێت، پیاوه‌كان هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ هه‌ندێكیان جووت ده‌بوون، ژنه‌كانیش هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ هه‌ندێكیان ئه‌وكاره‌یان ده‌كرد. قورئان سێ سیفه‌ت باس ده‌كات بۆ ئه‌م گه‌له: 1ـ زیاده‌ڕۆيیان له سنورده‌رچوان:{بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ مُّسْڕفُونَ}. 2ـ سته‌مكاری سنوربه‌زێن:{بَل أَنتُمْ قَوْمٌ عَادُونَ}.الشعرا‌ء،اڵایه: 166. 3ـ خۆتان گێل ده‌كه‌ن: {بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ}.النمل،اڵایه: 55. هه‌موو ئه‌م سیفه‌تانه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن، ئه‌م جۆره كه‌سانه‌تووشی جۆرێك له ناڕێكی هزری و بیركردنه‌وه‌ی نادروست بوون، كه لادانه له سروشتی خودی مرۆڤ و ده‌رچوونه له سنوری ده‌رونێكی ته‌ندروست. پێشه‌وا مالك و شافعی و احمد : پێیان وایه كه پاشبازی(اللواط) كارێكه بكه‌ره‌كه‌ی شایسته‌ی سزا ده‌كات كه به‌ده‌ق پێویست بووه، ئه‌ویش وه‌ك زیناكار هه‌ژمار ده‌كرێت. پێشه‌وا ابوحنیفه: ده‌فه‌رموێت: پاشبازكار بكه‌ره‌كه سزایه‌كی ته‌مێكی كردنی هه‌یه، واته به پێی ده‌ق نابێت به‌ڵكو دادگا بڕیار ده‌دات چ جۆره سزایه‌ك گونجاوه. به‌ڵام ظاهریه‌كان واده‌بین كه پاشبازی وه‌ك زینا نیه و شتێكی دیكه‌یه‌و، ده‌چێته خانه‌ی گوناهه‌وه‌و به تاوان هه‌ژمار ده‌كرێت، ته‌مێكردنی له‌سه‌ره. "قال مالك والشافعی وأحمد: إن اللواط يوجب الحد؛ لأن الله سبحانه غلظ عقوبة فاعله في كتابه المجيد، في جب فيه حد الزنا، لوجود معنى الزنا فيه. وقال أبوحنيفة: يعزر اللوطي فقط، إذ ليس في اللواط اختلاط أنساب، ولايترتب عليه غالباً حد وثم نازعات تؤدي إلى قتل اللائط،وليس هو زنا". وأما الظاهريون فيرون اللواط شيئًا آخر غير الزنا، فهو معصية يُعزَّر عليها ".(16) 2ـ بابه‌تێكی دیكه‌هه‌یه كه پێی ده‌ووترێت پێشبازی (سحاق) لێخستنی كۆئه‌نادمی نێرینه بۆ نێرینه‌یه‌كی دیكه، یان كۆئه‌نادمی مێینه بۆ مێینه‌یه‌كی دیكه،واته دوو نێر كۆئه‌ندامی پێشه‌وه‌یان به‌كار بهێنن بۆ یه‌كتر بێ پاشبازی، یان دوو مێ كۆئه‌ندامی پێشه‌وه‌یان به‌كار بهێنن بۆ یه‌كتر،ئه‌مه‌ش كارێكی ناشایسته‌یه‌و له‌گه‌ڵ كه‌سیه‌تی مرۆڤێكی دروست و رێكخودا یه‌ك ناگرێته‌وه‌و، خودی پێشبازی زیاتر بۆ ئافره‌تان به‌كاردێت، به‌ڵام هه‌موو جۆره به‌ركه‌وتنێكمی كۆئه‌ندامه‌كان به‌بێ چوونه ناو كۆم یان كۆئه‌ندامی مێینه به (سحاق) ناوده‌برێت. ئه‌م پێشبازیه سزای ته‌مێكاری هه‌یه، دادگا سه‌رپشكه له‌وه‌ی چ جۆره سزایه‌ك دیاری ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌بگرێت له ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره‌كاره، ئه‌ویش له به‌ر پارێزگاری كه‌سیه‌تی مرۆڤ‌و ڕێگه‌ی دروستی سێكس كردنه. "السحاق: أَنْ تَفْعَل الْمَرْأَه ُبِالْمَرْأَه ِمِثل صُورَه‌ِ مَاێفْعَل بِهَا الرَّجُل، واما مساحقه الرِّجَال بِالرِّجَالِ فانها ڵاتحرم شَیْئا، وفیهَا التَّعْزِیر وڵیْسَ فِیهَاحد، واما مساحقه النِّسَا‌ء بِالرِّجَالِ مثل الْعنین والخصی والمجبوب والغلمان الَّذین ڵایصلونَ الى الِاسْتِمْتَاع، فَإِنَّهَا فِی التَّحْڕیم كالجماع وفیهَا التَّعْزِیر، وڵیْسَ فِیهَا حدا یچا".(17) كه‌واته شه‌ریعه‌تی ئیسلامی دژی هه‌موو ئه‌و كردارانه‌یه كه له گه‌ڵ كه‌سیه‌تی مرۆڤدا گونجاونیه‌و زیان ده‌گه‌یه‌نێت به كه‌س و تاك و كۆمه‌ڵگه‌و نه‌وه‌ی ئاده‌میزادی. 3ـئه‌وانه‌ی كه شوناسی جه‌نده‌ریان ته‌اوو رێك نیه و ، وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی ناتوانن ژیانیان به‌سه‌ر به‌رن، دیوی دیاری جه‌سته‌یان له گه‌ڵ دیوی ناوه‌وه‌یان یه‌ك نیه‌و، مه‌یلی سێكسیان پێچه‌وانه‌ی شێوه‌ی دیاری جه‌سته‌یانه، وه له خاڵه‌كانی(أـ ب ـ ت، پ) باسمان كردوه ، ده‌رباره‌ی ئه‌م جۆره حاڵه‌تانه به‌م شێوه گه‌نگه‌شه‌ی ده‌كه‌ین: ئه‌وه‌ی كه‌یه‌ك ئامڕازی هه‌یه‌و خواستی جه‌نده‌ری پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ جه‌سته‌یی، واته به جه‌سته‌نێری ته‌واوه، یان مێی ته‌واوه، به‌ڵام خواسته‌كه‌ی پێچه‌وانه‌یه، لێره‌دا به خودی مه‌یل و حه‌زو خواسته‌كه‌یان ده‌ناسرێنه‌وه، واته ئه‌گه‌ر حه‌زو مه‌یلی بۆ نێر بوو ئه‌وه ئافره‌ته، وه ئه‌گه‌ر بۆ مێ چوو ئه‌وه پیاوه.وه‌ك زانایان ده‌فه‌رمون مه‌یل و حه‌ز ده‌بێته نیشانه‌ی جیاكه‌ره‌وه له‌و كاته‌ی كه‌نیشانه‌ی ترمان نیه. (وأَمَّاالْمَیْل، فَإِنَّهُ یُسْتَدَل بِهِ عِندَ الْعَجْزِ عَنِ الإْمَارَاتِ السَّابِقَه‌ِ، فَإِنْ مَال إِڵى الرِّجَال فَامْرَأَه‌ٌ، ۆإِنْ مَال إِڵى النِّسَا‌ء فَرَجُلٌ).كه‌واته له وێنه‌ی هاوڕه‌گه‌ز بازاندا سه‌رنجی حه‌زو مه‌یل و خواستیان ده‌درێت. پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری دروست له باره‌یانه‌وه بده‌ین بگه‌ڕێین به‌دوای هۆكاری ڕودانی ئه‌م جۆره حاڵه‌ته له‌كه‌سیه‌تی مرۆڤێكدا، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای پزیشكه به‌ڕێزه‌كان ئه‌وان ده‌توانن ده‌نیشانی هۆكاره‌كان بكه، ئه‌و كاته ده‌ركه‌وتنی خودی هۆكاره‌كان ده‌بنه به‌شێك له چاره‌سه‌رو بڕیاری دروست له باره‌یه‌وه، ئایا هۆكار بریتیه له تێكچوونی هۆڕمۆنه‌كانی، وه ئایا په‌یوه‌ندی به كرۆمۆسۆمه‌كانه‌وه هه‌یه یان هیچیان،یانپه‌یوه‌ندی به هۆكاری تره‌وه هه‌یه، ئه‌مانه‌له تایبه‌تمه‌ندی زانستی پزیشكیه‌و ده‌بێت ئه‌وان بڕیار بده‌ن. ده‌كرێت هۆكاره‌كان هه‌نێكیان له پێشی هاوسه‌رگیریدا بێت، په‌یوه‌ندی به جۆری شیاوی نێوانی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه هه‌بێت، ئه‌وه ده‌كرێت له پێش هاوسه‌رگیریدا ڕێێ لێبگیرێت به‌وه‌ی كه هاوسه‌رگیری نه‌كه‌ن یان چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت. ئه‌م كه‌سانه‌ی كه ئه‌م حاڵه‌ته‌یان هه‌یه واته شوناسی جه‌نده‌ریان ناڕێكه‌و به ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی خۆی ناخوات، ده‌بێت له ناو خێزانه‌كاندا به‌ووریاییه‌وه له‌گه‌ڵیان مامه‌ڵه بكرێت، بێ رێز سه‌یر نه‌كرێن و ناوێكی خراپ، یان ناتۆره نه‌خرێته‌دوایان، به‌ڵكو ده‌بێت ڕێزیان بگرین له‌گه‌ڵ ناڕه‌حه‌تیه‌كه‌یاندا بژین به‌ڕێزه‌وه به‌شوێن چاره‌سه‌ریانه‌وه بین، ئه‌مانیش مرۆڤن و هیچ كات حه‌زیان نه‌كردوه كه به‌م حاڵه‌وه بن، كه‌ی حه‌ز ده‌كات به‌ده‌رونێكی تێكه‌ڵو دژوار‌و دژاو دژ و نارێك بێت.خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:[ڵقَدْ خَڵقْنَا الْإِنْسَانَ فِی أَحْسَنِ تَقْوِیمٍ] التین 4. له جوانترین و رێكترین نه‌خشه‌و جه‌سته‌دا دروستی كردوه، ده‌ی ئه‌گه‌ر جه‌سته‌ی رێك بوو، به‌ڵام تواناكانی ناوه‌وه‌ی ڕێك نه‌بوو هه‌ندێكیان ده‌بووه ڕێگر له كاری هه‌ندێكی دیكه‌یان، ئه‌وه جۆرێك له لادان دروست بووه له‌م تقویمه خواییدا.ناكاته بێڕێزی و جێێ توانج (وَالتَّقْوِيمُ: جَعْل الشَّيْءِ فِي قَوَامٍ، أَيْ عَدْلٍ وَتَسْوِيَةٍ، وَحُسْن التَّقْوِيمِ أَكْمَلُهُ وَأَلْيَقُهُ بِنَوْعِ الْإِنْسَانِ، أَيْ أَحْسَنُ تَقْوِيمٍ لَهُ،... وَيَتَّضِحُ ذَلِكَ فِي تَعْدِيل الْقُوَى الظَّاهِرَةِ وَالْبَاطِنَةِ بِحَيْثُ لَاتَكُونُ إِحْدَى قُوَاهُ مُوقِعَةً لَهُ فِيمَا يُفْسِدُهُ، وَلَايَعُوقُ بَعْضُ قُوَاهُ الْبَعْضَ الْآخَرَ عَنْ أَدَاءِ وَظِيفَتِهِ فَإِنَّ غَيْرَهُ مَنْ جِنْسِهِ كَانَ دُونَهُ فِي التَّقْوِيمِ.)(18)ڕێز گرتن له‌م كه‌سانه بۆ ئه‌وه نیه بره‌و به كارێكی ناشایسته بده‌رێت، كه پاشبازیه یان پێشبازی، به‌ڵكو بۆ ڕاستكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌رو خوڵقاندنی ژینگه‌یه‌كی له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی فشاری ده‌رونی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه لابرێت و خودی كۆمه‌ڵگه‌و خێزان نه‌بنه هۆكارێكی دیكه‌ی ناله‌بار كردنی ژیانیان.كه‌مكردنه‌وه‌ی ترس و بیم و له‌كه‌یه له‌سه‌ریان. ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لایه‌نی چاره‌سه‌ر كردن، ئه‌م بابه‌ته پێچه‌وانه‌ی (أصل) و حاڵه‌تی سه‌ره‌كی مرۆڤ بونه، ده‌بێت ڕه‌گه‌زی نێر و مێ له یه‌ك جیا بكرێنه‌وه، گیرۆده بوونی كه‌سێك به دوو ڕه‌گه‌زی ده‌ژ به‌یه‌ك ناته‌ندروسته‌و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دروست بوونه‌یه كه خوای گه‌وره به ڕێگه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ مرۆڤی ڕه‌چاو كردوه، كه مادام له سكێچی سه‌ره‌كی خۆی لایداوه، ده‌كرێت بخرێته‌وه سه‌ر سكێچه‌كه‌ی خۆی. به‌م شێوه‌یه: 1ـ ئه‌مه‌ش له ژیّر ڕۆشنایی یاسای (الضرَرُ یُزَالُ)دا، ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌و حاڵه‌ته زیانه له خودی ئه‌و كه‌سه‌و نه‌وه‌و وه‌چه‌كه‌ی، هه‌روه‌ك زیانه له ڕوی كۆمه‌ڵایه‌تی خێزانداریه‌وه، زیاد له‌وه‌ش نائارامی ده‌رونی دروست ده‌كات و ، جاری وایه ناچار به‌كارێكی نادروست ده‌بێت كه دروستكردنی خێزانه له ڕواڵه‌تی هاوسه‌رگیری دوو پیاودا، یان دوو ژن‌دا. بۆیه ده‌ڵێم ڕواڵه‌ت چونكه ئه‌و پیاوه‌ی شوو ده‌كات به‌ڕواڵه‌ت پیاوه، به‌هه‌ست و سۆز‌و حه‌زو مه‌یل ئافره‌ته، خۆیشی ئه‌مه ناشارێته‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌و ئافره‌ته‌ی ژن ده‌هێنێت به ڕواڵه‌ت ئافره‌ته، به هه‌ست و سۆز‌و سلوك و حه‌زو مه‌یل پیاوه. ئالێره‌وه پێویسته ئه‌و زیانه لابرێت به ڕێگه‌ی پزیشكی گونجاوو، یان ڕاهێنان و ڕاستكردنه‌وه‌ی سلوكی كه‌سیه‌تی ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به‌م لایه‌وه هه‌بوو. 2ـ خۆ ناكرێت بووترێت جۆرێكی سێهه‌مه له ڕه‌گه‌ز دروست ببێت كه نه‌نێره نه‌مێ، چونكه یاسا گشتیه‌كه‌ی قورئان ده‌فه‌رموێ: [ۆأَنَّهُ خَڵقَ الزَّوْجَیْنِ الذَكَرَ و الْأُنْثى} النجم 45. {أَڵمْ ێكُ نُطفَه ًمِنْ مَنِی یُمْنَى (37) ثمَّ كَانَ عَڵقَة فَخَڵقَ فَسَوَّى (38) فَجَعَڵ مِنْهُ الزَّوْجَیْنِ الذَكَرَ والْأُنْثى } القیامه 37ـ 39. ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه یه‌كیان نێره ئه‌وی دیكه مێیه، ئیتر ده‌بێت به شوێن ساغ بوونه‌وه‌دا بگه‌ڕێن تا یه‌كلا ده‌بێته‌وه (بل المذهب فيه أنه إما رجل وإما امرأة و ليس نوعا ثالثاً).(19) پێشه‌وا مالك (ڕحمه‌تی خوای لێبێت)، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له سه‌ر ڕێبازی ئه‌وون، قه‌ناعه‌تیان به جوت ڕه‌گه‌زی نادیار نیه، به‌ڵكو ده‌ڵێن هه‌ر یه‌ك ڕه‌گه‌زه، بۆیه ابن منژر ده‌ڵێت: له پێشه‌واوه هیچم نه‌بیستوه ده‌رباره‌ی جوت ڕه‌گه‌زان، ئه‌وه‌ی ووتراوه دواینه‌كانفه‌رمویانه (وقد صحَّ عن تلميذه ابن القاسم أنه كان يقول: لم يكن أحدٌ يجترئ أن يسأل مالكاعن الخنثى المشكل. وكذا ابن المنذر قال: ولا أحفظ عن مالك فيه شيئا).(20) بۆ دوپاتی ئه‌م قسه‌یه حه‌سه‌نی به‌صری (ڕحمه‌تی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: خوای گه‌وره نایه‌وێت و خواستی نیه به‌نده‌یه‌ك له به‌نده‌كانی خۆی تووشی ته‌نگانه‌یه‌ك بكات و دونیای لێ ته‌سك بكاته‌وه‌و نه‌زانێ نێره یان مێه (لم يكن الله عزوجل ليضيق على عبد من عبيده حتى لايدري أذكر هو أم أنثى).(21) 3ـ خودی ڕواڵه‌تی به‌ڵگه نیه له سه‌ر لایه‌نی ڕه‌گه‌زی، چونكه ده‌كرێت ئه‌وه به گوێره‌ی كه‌سه‌كان جیاوازی تیا بێت، بونی ڕیش مه‌رج نیه نیشانه‌ی نێر بوون بێت، هه‌روه‌ك نه‌بوونی مه‌رج نیه نیشانه‌ی مێ بوون بێت، یان بوونی مه‌مك یان نه‌بوونی مه‌رج نیه نیشانه‌ی ته‌واو بێت (ذهب أكثرهم إلى أن نبات اللحية ونهود الثدي لادلالة فيهما؛ لأن ذلك قد يختلف، ولأنه لاخلاف أن عدم اللحية في وقته لايدل للأنوثة، ولاعدم النهود في وقته للذكورة).(22) 4ـ فیقهناسان زۆرتر رۆچون له‌م بابه‌ته‌داو له كاتی نه‌بوونی نیشانه‌ی یه‌كلا كه‌ره‌وه ده‌ستیان بردوه بۆ پێكهاته‌ی جه‌سته‌و جیاوازیه‌كانی نێوانی پیاو ژن ، یان نێر‌و مێ، له ڕویی فسیولۆجی ئه‌گه‌ر ده‌كرا به‌پێی ده‌ركه‌وتن بكرێنه نیشانه، باسی په‌راسویان كردوه ئایا ده‌كرێ بكرێنه نیشانه، پێشه‌وا جوێنی( رحمه‌تی خوای ایبێت) پێی وایه نابێته نیشانه، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه پێیان وایه ده‌كرێته نیشانه (فإن كانت أضلاعه من الجانب الأيسر ناقصة ضلعاً فهو رجل، وإن تساوت من الجانبين فامرأة، وقد أنكر ذلك أبوالمعالي الجويني فقال: هذا الذي قيل من تفاوت الأضلاع لست أفهمه، ولاأدري فرقاً بين الرجال والنسا‌ء).(23) ئه‌مه‌ش ده‌رگایه‌كی دیكه واڵا ده‌كات كه ده‌بێت چاره‌یان بۆ بدۆزرێته‌وه، هه‌روا جێ نه‌هێڵرێن، نه‌خرێنه كه‌ناری كۆمه‌ڵگه‌و ناو‌و ناتۆره‌یان لێ بنرێت. به‌ڵكو ڕێگاكانی یه‌كلا كردنه‌وه‌یان قه‌تیس نامێنێ له سه‌ر ته‌نها نیشانه‌كان، ده‌توانرێت توێكاری زانستی پزیشكیان بۆ بكرێت و له‌وێوه بڕیاری كۆتای ڕه‌گه‌زیان بدرێت. خۆ خودی په‌راسووه‌كان نابنه به‌ڵگه‌و زۆربه‌ی زانانیان به‌په‌رچی ده‌ده‌نه‌وه، وه‌ك پیشه‌وایان: جوه‌ینی و غزالی و نه‌وه‌وی وسیوتی، هتد (ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت)، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌مرۆ له‌ڕێگه‌ی دیكه‌ی زانستیه‌وه بگه‌ینه ئه‌و ڕاستیه. (وَلَانظر إِلَى مَاقيل من تفَاوت عدد الأضلاع فَلَا أصل لَهُ فى الشَّرْع والتشريح).(24) 5ـ بابه‌تی مه‌یل و حه‌زو خواست خۆی ده‌بێته به‌ڵگه ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانی تر زۆر نه‌ده‌چه‌سپان، یان یه‌كلاكه‌ره‌وه نه‌بوون. شافعیه‌كان ده‌فه‌رمون: ئه‌گه‌رله‌هه‌موونیشانه‌كانیڕابردواده‌ته‌وسانبووین،ئه‌وائه‌مجاره‌له‌باره‌یحه‌زومه‌یله‌وڕاگوازیله‌گه‌ڵده‌كه‌ین،به‌ڵامبه‌ته‌نهابه‌مه‌یلدڵنیانابین،چونكه‌نیشانه‌بینراوه‌ومه‌یلیشنه‌بینراوه،وه‌له‌دوایپێگه‌یشتنیشده‌رده‌كه‌وێت.. (قال الشافعية جميعا إنما نراجعه في ميله وشهوته، ونقبل في ذلك قوله إذا عجزنا عن العلامات السابقة، فأما مع واحدة منها فلا نقبل قوله، لأن العلامة حسية، وميله خفي، ولأن الميل إنما يظهر بعد البلوغ هذا هوالمذهب الصحيح المشهور).(25) كه‌واته هه‌ندێ نیشانه‌ی تری پێویسته، وه‌ك سه‌لماندنی پزیشكی وهتد، له حاڵه‌تی ده‌روونی و سلوك ره‌فتارو هه‌رشتێكی دیكه كه ده‌بنه ساغكه‌ره‌وه. به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه حه‌زو خواست پێچه‌وانه‌ی بوونی جه‌سته‌ییه، ئه‌مه‌ش له قسه‌كه‌ی پێشه‌وا نه‌وه‌وی(ڕه‌حمه‌تی خوای لیبیت) وه‌ر ده‌گیرێ كه ده‌فه‌رموێت:شه‌هوه‌ت و حه‌زی ئه‌گه‌ر بۆ ئافره‌ت بووئه‌وه پیاوه‌و یه‌كلا بوه‌ته‌وه‌و ، ئه‌گه‌ر بۆ پیاو حه‌زی هه‌بوو ئه‌وه‌ش یه‌كلابوه‌ته‌وه، چونكه سوننه‌تی خوایی وه‌هایه‌و به‌و شێوه‌یه باری هێناوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له یه‌ك كاتدا حه‌زی بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز هه‌بوو، یان بۆ هیچیان نه‌بوو، ئه‌مه‌یان ده‌بێته جووت ڕه‌گه‌زی نادیار.(ومن العلامات أيضا شهوته وميله إلى النسا‌ء أو إلى الرجال، فإن قال أشتهي النسا‌ء، ويميل طبعي إليهن حكم بأنه رجل، وإن قال أميل إلى الرجال حكم بأنه امرأة، لأن الله تعالى أجرى العادة بميل الرجل إلى المرأة والمرأة إلى الرجل، وإن قال أميل إليهما ميلاًواحداً، أو لاأميل إلى واحد منهما فهو مشكل).(26) 6ـ له هه‌مان كاتدا وه‌رگرتنی ئه‌و هه‌واڵه‌و ده‌ربڕینی پێویسته‌و ده‌بێت بكرێت، نابێت وه‌ك له‌كه سه‌یر بكرێت، وه‌نابێت كه‌سه‌كه ئه‌م حاڵه‌ی خۆی بشارێته‌وه،گه‌ر نه‌یدركێنێ و شاردیه‌وه تاوانبار ده‌بێت و ده‌بێته گوناهو لاڕێ بوون، چونكه ئه‌مه په‌یوه‌سته به باری كه‌سیه‌تی و ژیانی له ناو خێزان و كۆمه‌ڵگه ، ده‌بێت ڕوون بێته‌وه تا بزانرێت چۆن مامه‌ڵه بكات و، چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت. كه‌واته ئه‌و كه‌سانه‌ی گیرۆده‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازیه بوون، كه‌سێكی ده‌ركراوو نامۆ نین له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا، ئه‌وه‌ی هه‌یه كلتورێكی مرۆڤانه‌یه نه‌ك ئایینی، ئیسلام زۆر ڕاشكاوانه له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتن و ڕوون بوونه‌وه‌یه به هه‌ر هۆكارێكی گونجاو كه ده‌كرێت یه‌كلا بكرێته‌وه، تا ژیانێكی ئاسایی به سه‌ر به‌رێت.وه‌ك پێشه‌وا نه‌وه‌وی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت:( وفرع اصحابنا على إخباره فروعا احدها انه إذا بلغ وفقدت العلامات ووجد المیل لزمه ان یخبر به لیحكم به ویعمل علیه فان اخره اثم وفسق كذا قاله البغوی وغیره: الثانی ان الاخبار انما هو بما نجده من المیل الجبلى ولایجوز الاخبار بلا میل بلا خلاف).(27) 7ـ لێره‌دا ئه‌وه زۆر ڕونه‌كه ده‌بێت له وێنه‌ی هاو ڕه‌گه‌زخوازاندا، واته ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی ڕه‌گه‌زێكی ته‌واوی هه‌یه‌و خواستی ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی خۆی ده‌كات، تا ده‌كرێت و ده‌گونجێت ساغكردنه‌وه‌ی بێت به لای ڕه‌گه‌زی ئێستای خۆیدا، گه‌ر ئه‌مه‌یان محاڵ بوون په‌ناببرێت بۆ گۆڕینی ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی. له قسه‌یه‌كی پێشه‌وا به‌غه‌وی ، كه پێشه‌وا نه‌وه‌وی ( ڕه‌حمه‌تی خۆایان لێبێت) باسی ده‌كات،ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی كه ته‌نها یه‌ك كون هه‌یه‌و هیچ ئامێرێكیان نیه، ده‌رده‌كه‌وێت، چاوه‌ڕوانی زه‌مه‌ن ده‌كرێت تا ده‌واتر خۆی ڕه‌گه‌زی گونجاوی خۆی دیاری بكات، سروشتی بۆ كوێ ده‌ڕوات و ده‌خوازێت به‌وه یه‌كلا ده‌كرێته‌وه. (حكم هذا الثاني انه مشكل يوقف أمره حتى يبلغ، فيختار لنفسه مايميل إليه طبعه من ذكورة وأنوثة، فان أمني على النسا‌ء ومال اليهن طبعه فهو رجل، وان كان عكسه فامرأة، ولادلالة فيبول).(28) ئه‌مه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و یاسای زانایانی فیقهی فه‌رمویانه ده‌رباره‌ی ئه‌م جۆره حاڵه‌تانه، كه ده‌بێت په‌له نه‌كرێت له بڕیاردان و ، ساغ كردنه‌وه‌یان، بژارده گیری و خۆپارێزی زۆر زۆری تیا ده‌كرێت، تا ڕه‌گه‌زی گونجاو له‌گه‌ڵ سروشتی خۆی ده‌دۆزرێته‌وه بۆی، هه‌روه‌ك له باره‌ی بڕیاری مامه‌ڵه كردنی له كۆمه‌ڵگه‌دا به ئاسایی ده‌بێ بژی، خۆ پارێزی بكات، وه‌ك تاكێكی ناو خێزان. (الظابِط الْعَامُّ فِی بَێانِ أَحْكَامِ الْخُنْثى الْمُشْكِل أَنَّهُ یُوْخَژُ فِیهِ بِالأْحْوط والأْوْثقِ فِی أُمُور الدِّینِ وڵا یُحْكَمُ بِثبُوتِ حُكْمٍ وقَعَ الشَّكُّ فِی ثبُوتِهِ).(29) له كۆتاییدا: هاوڕگه‌زی و دیارنه‌بوونی شوناسی جه‌نده‌ری به شێوه‌یه‌كی ئاسایی، یه‌كێكه له كێشه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و گرفتێكی هه‌ستیاره، به‌تایبه‌ت بۆ ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه ئاینی و ئیسلامیه‌كان و زانكۆ‌و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه، چونكه بابه‌تێكه ته‌نها په‌یوه‌ندی به بكه‌ره‌كه‌یه‌وه نیه‌و به‌س، به‌ڵكو په‌پوه‌ندی به كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه به هه‌رسێ ڕه‌هه‌نده‌كه‌یه‌وه (ئایین، زانست، سیاسه‌ت).هه‌روه‌ك ناتوانین بڵێن هه‌رهه‌مووی ئاراسته‌یه‌كی خوازیارانه‌ی هه‌یه‌و به‌ده‌ستی كه‌سه‌كه‌یه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك هۆكاری هه‌یه، هۆكاری بایولوجی هه‌یه، هۆكاری ژینگه‌یی هه‌یه، هۆكاری ده‌روونی هه‌یه. توێژینه‌وه‌ی زانستی زۆری له‌سه‌ركراوه له زۆریاندا ئه‌وه ده‌سه‌لمیێنن كه ئه‌م ڕه‌فتاره ڕه‌گه‌زیه یه‌كێكه له جۆره جیاوازه‌كانی مه‌یلی ڕگه‌زی مرۆڤ.وه ئه‌مه ته‌نها له مرۆڤدا نیه به‌ڵكو له گیانه‌وه‌رانی تریش هه‌یه، تا ساڵی (1973) كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی ئه‌مه‌ریكی به ڕه‌فتارێكی نه‌خۆشی و تێكچونی ده‌رونی ناساندبووی، له‌وه‌و دوا له لیستی ئه‌و نه‌خۆشیانه ده‌رهێنا. له ساڵی (2009) كۆمه‌ڵه تویژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام درا، ئه‌وه چه‌سپاند كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به جیناته‌وه، ئه‌و جینانه‌ی به‌رپرسن له حه‌زو مه‌یلی ڕه‌گه‌زی ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره‌كان. به‌ڵگه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن خزمی نزیكی دایك ئه‌و ئه‌و جۆر جینه‌یان هه‌یه زۆر هه‌ڵئه‌گرێ بگوازرێته‌وه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو. هه‌روه‌ها هۆكاری هۆرمونیان سه‌لماند، چالاكی هۆرمۆنی (التستوسترون) واده‌كات مێشكی منداڵ به هه‌ستی نێرینه یان مێیه گه‌شه بكات. وه به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ساڵی (2010) له‌م ڕێگه‌وه شوناسی جه‌نده‌ری وئاراسته‌ی ڕه‌گه‌زی دیاری ده‌كرێت.(30) كه‌واته پێویستی به‌باس و توێژینه‌وه‌ی زیاتره‌و ده‌بێت بكرێته خه‌مێكی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و به هند بگرێت. بۆیه چاره‌سه‌ره‌كان ته‌نها لای زانایانی ئایینی نیه، به‌ڵكو ئه‌وان و پزیشكان و ده‌روناسان و یاساناسان‌و ده‌زگای په‌یوه‌نداری حكومی پێویسته به‌شدار بن. ئه‌وكاته ئه‌وه‌ی ده‌توانرێت بكرێت بۆیان ئه‌نجام بدرێت، به ته‌نها نه‌درێنه ده‌ستی خواستی ئێستای خۆیان، یان ده‌ستی كه‌سانی تر به‌كار بهێنرێن بۆ ئامانجی نه‌شیاو. 1ـ ئه‌وه‌ی به چاره‌سه‌ری هۆرمۆن ده‌كرێت چاره سه‌ریان بۆ بكرێت. 2ـ ئه‌وه‌ی به جینات ده‌كرێت ڕێگه‌ی زانستی چیه بۆ ڕیگری و كه‌م كردنه‌وه‌ی یان چاره‌ی بكرێت ئه‌نجام بدرێت له ناو ووڵات یان ده‌روه حكومه‌ت به‌شێك له ئه‌رك بخاته سه‌ر شانی خۆی. 3ـ ئه‌وه‌ی به‌گۆڕینی ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی ده‌كرێت به پێی شێوازی زانستی گونجاوو له گه‌ڵ پره‌نسیپه شه‌رعیه‌كاندابۆیان ئه‌نجام بدرێت. 4ـ له‌و شوێنه‌ی گرفت دێته پێش بخرێته به‌ر باس و ڕێگه‌ی دروستی بۆ بدۆزرێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێویستی به (گوون)(خصیه) ده‌بێت، ئایا چۆن ده‌كرێت ئه‌مه چاره بكرێت، یان پێویستی به هێلكه‌دان ده‌بێت. ئه‌مه بابه‌تێكه ده‌كرێك بخرێته به‌رباس وتوێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت. ئایا ناكرێك ئه‌و دوانه‌ی كه زانرا كه نێره ده‌بێ ببێته مێ، ئه‌وی دی مێیه‌و ده‌بێ ببێته نێر، له یه‌كتر ماره بكرێن؟ دواتر ئامڕازه‌كانیان بۆ بگۆڕنه‌وه‌و ببنه هاوسه‌ری یه‌كتر، نه‌سه‌بی منداڵه‌كانیان له سه‌ر هه‌ر دوكیان تۆمار كرێت، یان یه‌كیان: خاوه‌نی (گوونی) ئێستا باوكه‌و، خاوه‌نی هێلكه‌دانی ئێستا دایكه؟. یان خاوه‌نی (گوونی) پێشتر باوكه‌و ئه‌می ئێستا ته‌نها به‌كارهێنه‌ره، خاوه‌نی هێلكه‌دانی یه‌كه‌م هه‌ر دایكه ته‌نها به‌كارهێنان گۆڕاوه؟. ئه‌مانه كۆمه‌ڵه پرسیاره‌كه من لێره‌دا ناتوانم یه‌كلای بكه‌مه‌وه چونكه به‌شێكی زۆری پێویستی به زانستی پزیشكی متمانه‌دار هه‌یه‌و ئه‌وه‌م ئێستا له‌به‌ر ده‌ست نیه. هیوام وایه ئه‌مه‌ی به‌رده‌ستان ده‌روازه‌یه‌ك بێت بۆ زیاتر لێكۆڵینه‌وه‌و چاره‌سه‌ری ئه‌م ناله‌باری ڕه‌گه‌زی و شێواوی شوناسی جه‌نده‌ریه كه هه‌ندێك له لاوانی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی كوردستان پێوه‌ی گیرۆده بوون. 1 ـ له ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی ڕاسانه‌وه وه‌رگیراوه. 2ـ القاموس الفقهی،(124)،سعدی أبوجیب، دارالفكر. دمشق – سوریه،الطبعه الثانیه 1408 هـ = 1988 م. 3 ـ بوخاری به ژماره(6445) گێڕاویه‌ته‌وه. 4- القاموس الفقهي لغة واصطلاحا(124). 5- التعريفات(137)،علي بن محمد بن علي الجرجاني، دار الكتاب العربي – بيروت، الطبعةالأولى، 1405،تحقيق : إبراهيمالأبياري 6 ـ فقه السنة(3/655)،سيدسابق، دارالكتابالعربي،بيروت،لبنان، الطبعة الثالثة، 1397 هـ - 1977 م 7 ـ مراتب الإجماع، أبومحمدعلي بن أحمد بن سعيد بن حزم الأندلسي،ص109. ونهايةالمحتاج 4 / 349. 8 ـ ابن عابدين 5 / 464 - 465،وفتح القدير 8 / 504، 505. ومواهب الجليل 6 / 424،والشرح الصغير 4 / 725، 726، 727، والأشباه والنظائر للسيوطي / 241، 242،والمغني 6 / 253، 254،وروضةالطالبين 1 / 78. 9 ـ الموسوعةالفقهيةالكويتية،ج/20، ص23. 10 ـ الموسوعةالفقهيةالكويتية،ج/20،ص23. 11ـ ابنعابدين 5 / 464 - 465،وفتحالقدير 8 / 504، 505 ، والأشباهوالنظائرللسيوطي / 241، 242،وروضةالطالبين 1 / 78،والمغني 6 / 253، 254. 12ـ بدائع الصنايع،ج/7، ص328. 13 ـ السنن الكبرى(ج/1،ص261)أبوبكر أحمد بن الحسين بن علي البيهقي، وقال البيهقي : محمد بن السائب الكلبي لايحتج به، وقال الذهبي:في الضعفاء كذبه زائدة وابن معين وجماعة، إرواءالغليل(ج/6،ص162). وضعف إسناده.، وقال ابن حجرفي التلخيص (1 / 128) الكلبي هو محمد بن السائب: متروك الحديث بلكذاب. 14 ـ أورده المغني (6 / 253) ، ولم نعثرعليه فيما لدينا من كتب السنة. قال في الاروا‌ء(ج/6،ص162) لم أقف على إسناده. 15مختصر اختلاف العلما‌ء، أبو جعفر أحمد بن محمد بن سلامة المعروف بالطحاوي.ج/4، ص459. 16 ـ العناية على هامش فتح القدير: 150/4. الفِقْهُ الإسلاميُّ وأدلَّتُهُ زج/7،ص335.حاشيةالدسوقي: 314/4،المغني: 187/8،المنتقى على الموطأ: 142/7، القوانين الفقهية: ص355.المحلى [ج11 ص285]. 17 ـ الموسوعة الفقهية الكويتية ،ج/24،ص18ـ19.،والشرح الكبير مع حاشيةالدسوقي 4 / 316،كشاف القناع 1 / 143 ،الزواجر عن اقتراف الكبائر 2 / 119 ، النتف في الفتاوى، أبوالحسن علي بن الحسين بن محمدالسُّغْدي،حنفي المتوفى: 461هـ.ص269. 18تفسير التحرير والتنوير ج/30،ص423. 19 ـ المجموع ، للنووي ،ج/2، ص47.، الغررالبهية في شرح البهجةالوردية، زكريا بن محمد بن أحمد بن زكريا الأنصاري، زين الدين أبويحيى السنيكي المتوفى: 926هـ، ج/1 ص133.، 20ـ مواهب الجليل، أبوعبدالله محمد بن محمد بن عبدالرحمن المغربي المعروف بالحطاب الرعيني المتوفي سنة 954 ه، ج/8،ص618.منح الجليل شرح على مختصرسيدخليل. ج/9، ص713. الجامع لأحكام القرآ‌ن، أبوعبدالله محمد بن أحمد بن أبي بكرالدين القرطبي (المتوفى : 671 هـ)، ج/5،ص 65. 21ـ منح الجليل شرح على مختصر سيدخليل،ج/9،ص702. 22ـ روضة الطالبين وعمدة المفتين،أبوزكريا محيي الدين يحيى بن شرف النووي (المتوفى : 676هـ). ج/1، ص189. والوسيط في المذهب، أبوحامد محمد بن محمد الغزالي الطوسي (المتوفى: 505هـ). ج/1،ص322.والأشباه والنظائر في قواعد وفروع فقه الشافعية، عبدالرحمن بن أبي بكر،جلال الدين السيوطي (المتوفى : 911هـ). ص342. المجموع المصدر السابق، ج/1، ص48. 23 ـ نهاية المطلب في دراية المذهب، عبدالملك بن عبدالله بن يوسف بن محمدالجويني، أبوالمعالي، ركن الدين، الملقب بإمام الحرمين (المتوفى: 478هـ، ج/1، ص132. 24 ـ روضةالطالبين ، ج/1، ص78. الوسيط في المذهب،ج/1، ص323. 25 ـ المجموع ج/2، ص49. 26 ـ المجموع ج/2، ص48. 27 ـ المجموع ج/2، ص49. 28 ـ المجموع للنووي ،ج/2، ص47. 29 ـ الموسوعةالفقهيةالكويتية، ج/20، ص23. 30 ـ مقال في موقع دخلك بتعرف، احمد بن فهد ، نشره (11/اكتوبر/2016). والمثليةالجنسيةعلمياوتاريخياودينياواجتماعيا، وبحث بعنوان السببالعلميوراءالمثليةالجنسية، في موقع أنا صديق العلم ،(10/اكتوبر/2015).ودراسة: المثليةالجنسيةتخضعللجيناتالوراثية، الجمعة 14 ربيعالثاني 1435هـ - 14 فبراير 2014م، موقع العربية.http://www.alarabiya.net/ar/medicine-and-health/2014/02/14، والمثليةالجنسية: بينالواقعوالخرافات | دراساتعلمية، موقع مجلة فكرة (7/8/2016) صفحة في افكار علمية،. ومنتدي التوحيد،لموضوع: دراساتعلمية :الشذوذالجنسيسلاحتدميرشاملللانسانية -الجزءالثاني-الدكتورقواسمية،(2013).والمثليةالجنسيةوعلمالنفس، موقع ويكيبيديا، مقالة.دراسةعنالشذوذالجنسي، شبكة الطب البديل،(2011). |