یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات   
حسين مەلا زبير وسو بەرزێوەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/08/2019 : 10:18:37
قه‌باره‌ی فۆنت
با مێشەهەنگوینی بین نەک مێشولەیی

حسين مەلا زبير وسو بەرزێوەیی*

 

(ووشیاری و ڕۆشنبیر کردنی کۆمەڵگا لە گۆشەنیگاو ڕۆشنایی دوو نموونەی قوڕئانی دا)

ئێمەی مرۆڤ کاتێک دەمانەوێت پەیامێک ئاڕاستەی بەرامبەرمان بکەین و لە  مەبەستی پەیامەکەمان بگات بە ئاسانی، یانیش زۆر جاری واهەیە بابەتگەلێک باس دەکەین بەرامبەرەکەمان لێی حاڵی نابێت وەک خۆی؛  بۆیە یەکسەر پەنا دەبەینە بەر نمونە هێنانەوە، وە دەبینین قوڕئانی پیرۆزیش کە پەیامی خودایە بۆ بەندەکانی لە ئایەت و پەیامەکانی بۆ ڕێنوێنی مرۆڤایەتی چاودێری ئەو خوە مرۆیەی کردووەو، زۆرجار دەبینین لە ئایەتە پیرۆزەکانی نمونە بەشتگەلێک دێنێتەوە بۆ ئەوەی ئامانجێک بپێکی لەپاڵ نمونە هێنانەوەکە، ئەوەش لەبەر ئەوەیە بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی باشتری لێ تێبگات، یانیش کاتێک دەتەوێ واتایەک و ئامانجێک بگەیەنی ئەگەر بەنمونە ڕوونی بکەیەوە کەمتر یا دەرنگر لەبیردەکرێت، یان ئەوەتا بەهۆی ئەو نمونە هێنانەوە زۆرترین واتا بەکەمترین دوان دەبەخشێتەوە، ئەگەر سەرنج بدەین لەقوڕئانی پیرۆزدا لە هەندێ لە ئایەتەکانی نمونە بە(مێشەهەنگوین، پێشولە، کوللە، جاڵجالۆکە .... هتد) هاتۆتەوە، وەلێ ئەوەی ئێمە دەمانەوێ باسی بکەین نمونە هێنانەوەی قوڕئانی پیرۆزە بە (مێشە هەنگ و مێشولە)

ئایەتی یەکەم:باسی مێشەهەنگوین دەکات و دەفەرمووێ:(وَأَوْحَىٰ رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ أَنِ اتَّخِذِي مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا وَمِنَ الشَّجَرِ وَمِمَّا يَعْرِشُونَ ، ثُمَّ كُلِي مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلًا ۚ يَخْرُجُ مِنْ بُطُونِهَا شَرَابٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاءٌ لِلنَّاسِ ۗ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ) [سوڕەتی نەحل، ئایەتەکانی:٦۸ ـ ٦۹].

 

ئایەتی دووەم باسی مێشولە دەکات و دەفەرموێ:(يَا أَيُّهَا النَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٌ فَاسْتَمِعُوا لَهُ ۚ إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ لَنْ يَخْلُقُوا ذُبَابًا وَلَوِ اجْتَمَعُوا لَهُ ۖ وَإِنْ يَسْلُبْهُمُ الذُّبَابُ شَيْئًا لَا يَسْتَنْقِذُوهُ مِنْهُ ۚ ضَعُفَ الطَّالِبُ وَالْمَطْلُوبُ) [سورەتی حەج، ئایەتی: ۷۳].

 

ئەم دوو ئایەتە پیرۆزانە دوو پەیامی پێچەوانەی یەکتری ئاڕاستەکراوی تێدایە بۆ مرۆڤ:

یەکەمیان: باسی چاکی هەندێ کردارو ڕەفتاری ناوازەو باشی مێشەهەنگ دەکات

دووەمیان: باسی هەندێ لەکردارە خراپ و قێزەون و ناپەسندەکانی  مێشولە دەکات.

وە پێمان دەڵێ ئەی مرۆڤ ئێوە لەشتە باش و چاک و خوڕەوشتە باڵاکان وەک مێشەهەنگ بن نەک وەک مێشولە، ئەمەش دەستەواژەو نمونەو کورتە پەیامێکی قوڕئانیە بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی لەسەر ئاستی تاک و کۆمەڵگاو دەوڵەتداری، وەگرنترین پەند وانەش کەلێیەوە وەردەگرین ئەمانەن:

۱- مێشەهەنگ: هەمیشە بەدوای گوڵ و گوڵزار دەگەڕێت بۆ ئەوەی شیلەی گوڵان بمژێت بیکاتە هەنگوین، بەڵام مێشولە: بەردەوام بەدوای شوێنی قێزەوەن دەگەڕێت و لەسەر شتی پیس و پۆخەڵ و کەلاکی بۆگەنی دەنیشێتەوە، بۆیە دەبێ ئێمەش وەک تاک یا وەک کۆمەڵگاو ووڵات هەمیشە وەک مێشەهەنگ بەدوای شتی باش بگەڕێین بۆ ڕۆڵەو کۆمەڵگاو ووڵاتمان و بچینە نێو باخی زانست و زانیاری و لە گوڵ و گوڵزاری زانست شیلە وەرگرین و بۆنی خۆشی ئاکارە بەرزو باڵاو جوانەکان هەڵمژین و بێنینەوە لە خۆمان و نەوەکانمان بدەین و ئاکارو ڕەفتارمان پێ جوان و بۆنخۆش بکەین، نەک

 - نەخوازە اللە- بەپێچەوانەوە وەک مێشولە بین کامە داب و نەریتی خراپ و بەسەر چوەوە هەیە بگوازینەوە بۆ کۆمەڵگاو نەوەکانمان و ڕۆڵەی وڵاتمانی پێ گرفتار بکەین، وە بەتایبەتتر لەسەردەمی ئێستادا کە سەردەمی زانست و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و خێرا گواستنەوەی ڕووداو پێشهاتەکانە لە سەرتاپای جیهان کە هیچ کۆسپ و لەمپەرو حاجیزێک نەماوە لە نێوان کۆمەڵکاگان بەرامبەر بە داب و نەریت وکلتوری یەکتری، بۆیە پێویستمان بەفلتەرو پاڵفتەیەکی مێشەهەنگوینی هەیە بۆ ئەوەی داب و نەریت و کلتوری چاک و خراپ لە بێژینگی عەقڵ و زانست بدەین و جیاوازی بکەینەوە ئینجا شتە باش و بەرزو باڵاکان وەک شیلەی هەنگ پێشکەش و هاوردەی کۆمەڵگای بکەین.

 

۲ـ مامەڵەی ئێمە لەگەڵ مێشەهەنگ و مێشولە جیاوازە، هەرچی مێشە هەنگە گرنگی زۆری پێ دەدەین و بەخێوەی دەکەین، بەڵام بۆ مێشولە بەپێچەوانەوە هەمیشە هەموو هەوڵێک توانایەکمان دەدەین بۆ ئەوەی لەخۆمانی دووربخەینەوەو بەجۆرەها دەرمانی کوشندەی لەناوبەر ڕێگەی لێ دەگرین لێ ناگەڕێین بڵاو ببێتەوە لەناومان، بۆیە دەبێ ئێمەش بۆ شتەچاک و بەها باڵاکانی کۆمەڵگا هەمان هەڵوێست و ڕێکارمان هەبێ، هەوڵبدەین زەمینەسازی بڕەخسێنین بۆ بڵاو کردنەوەو پەرە پێدانی شتەچاک و پەسندەکان لەنێو کۆمەڵگا و بەهەموو شێوەیەکیش ڕووبەڕووی خوە ناساغ و یاساغ و ناپەسندەکانی کۆمەڵگا ببینەوە.

 

۳ـ هەنگ و هەنگوین: دەرمانی چەندەها دەردو ناخۆشیە، لێکۆڵینەوە پزیشکیەکانیش ئەمەیان لەچەندەها توێژینەوەی زانستی دەرخستووەو باسیان لێوە کردووە، کەچی مێشولە: هۆکارو بەرپرسە لەگواستنەوە چەندەها دەردو پەتاو نەخۆشی کوشندەو ترسناک، بۆیە ئەبێ ئێمەش زۆر ووشیارو ئاگاداربین چۆن هەنگوین ئەبێتە دەرمانی دەردان و دڵان بەهەمان شێوەش شتەچاک وباشەکان زانست و زانیاری و مەعریفەو ڕشنبیری و ڕۆناکبیری و بەها باڵاکان بەقەد کاڵای خۆیان ئەبنە هۆی خۆشی و ژیانخۆشی و چارەسەری زۆرێک لە دەردی کۆمەڵگامان، بەپێچەوانەوەش چڵۆن مێشولە دەبێتە هۆی نەخۆشی و ناخۆشی کۆمەڵگا بەهەمان شێوەش شتەخراپ و ناپەسندەکانیش وەک مێشولە دەبنە

دەردو بەڵا کۆمەڵگا گرفتار و نەخۆش دەکەن.

 

٤ـ لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە چاوەکانی مێشەهەنگ: تەنیا شتە جوانەکان دەبینێت ودەخوێنێتەوەو بۆیە چاوەکانی دەبێتە هۆی ڕێنومایی و ڕێنیشاندەر بۆ دۆزینەوەی گوڵان و مژینی شیلەی ناسک، وەلێ چاوی مێشولە: ناتوانێ شتەپۆخەڵ و پاکەکان لێک جیاوازبکاتەوەو ناتوانێ ئەو جیاکاریە بکات بۆیە لەسەر هەردووکی دەنیشێتەوە، بۆیە دەبێ ئێمەش لێرەدا مێشەهەنگی بین ئەبێت پەروەردەیەکی تەندروستی و زانستی ڕۆلەو کۆمەڵگامان بکەین خەلفیەیەکی ڕۆشنبیریان بۆ فەراهەم بێنین کە وایان لێبکات تەنیا بۆ شتەباشەکان هەنگاو بنێن، نەک کەمتەرخەم بین بەرامبەریان وەک مێشولەیان لێبێت جیاوازی نەکەن لەنێوان چاکە و خراپە و شتەجوان و قێزەونەکان.

 

٥ـ مێشەهەنگوین ژیانێکی بەرنامەڕێژراویان هەیە، بەتەواوی پەیوەست و پابەندن بەبەرنامەکەیان، وەلە ئەنجامی ئەو بەرنامەڕێژێیەش خۆشترین بەتامترین و بەسودترین خواردن دروست دەکەن بۆ مرۆڤایەتی، لێ مێشولە: ژیانێکی فەوزاوی و بێ سەروبەرو بێ بەرنامەیان هەیە، بۆیە دەبێ ئێمەش خاوەن بیرۆکە بین و کارنامەو بەرنامەو پلانمان هەبێت وەک مێشەهەنگ بۆ ئەوەی دەستکەوت و دەستمایەمان هەبێت،  نەک وەک مێشولە بێ بەرنامە و بەبێ دەستکەوت و دەستمایە بژین.

 

٦ـ مێشەهەنگ حەز بە کرداری بەکۆمەڵ و یارمەتیدان و بەخشین دەکات، وە تخونی مافی کەس ناکەوێت، مەگەر ژیانی بکەوێتە مەترسی بەرگری لەخۆی بکات، وە دروشمی ژیانی کرداری بەکۆمەڵەو بەخشینی هەنگوینە، وەلێ مێشولە دروشمی ژیانیان بردن و تاڵان کردنە بەبێ بەخشین وەهیچ نابەخشێتەوە بەبەرامبەر، بۆیە دەبینین هەڵمەت بۆ گشت لایەک دێنێت خوێنیان دەمژێ و فڕ دەکات بەبێ ئەوەی نققەیەکی لێ ببەخشێتەوە، دەبێ ئێمەش مێشەهەنگی بین سودمان بۆ کۆمەڵگە هەبێت، ببەخشین، ببین بەگوڵ بۆ کۆمەڵگا ئەگەر هیچیش ئەنجام نەدەین بۆنمان خۆش بێت و نەبین بە مایەی ئازار بۆیان، وە لەوەی هەمانە ببەخشین نەک وەک مێشولە بین و ببین بەدڕک لەخەڵک و کۆمەڵگا ڕابچین، هەڵمەت بەرینە سەریان خەڵک لێمان هەراسان بێت.

 

*ماستەر لە دیراساتی قوڕئانی ــ زانکۆی سەڵاحەددین/کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان