سەلامت لێ بێ خوشەویست لەناخی دڵمانەوە خوشەوستیت بوتە بەشێک لەباوەرو ئیمانەوە سەلامت لێ بێ خوشەویست هەرلەکوردستانوە لەخاکی سلاح الدین وگاوانی باوانە وە لەهەولێری قەڵای ئیمان وسلێمانی بابانەوە لەدهوکی دین پەروە کەکوکی کوردانەوە لەمهاباتی قازی وسنە کرماشانەوە لەدیار بەکرولەقامیشلو لەکویەی خومانەوە لەوڵاتی شێخ ومەلا پێشەواو پیرانەوە سەلامی کوردوکوردستان بوتولەهەموانەوە لە جودی و جێگەی لەنگەری کاروانی ئەمانەوە لە مەنزڵگاو شوێنی نوح و کەشتی و کەشتیوانەوە لە لانکەی دووهەمی مرۆڤ و سەر لەنوێ ژیانەوە دیارو دەست نیشان کراوی بریاری ئاسمانەوە لەو شوێنە پاک و پیرۆزەی کە قورئان ڕازاندیەوە سەلامی گەورە و بچووکی خەڵکی کوردستانەوە دڵسۆز و وەفاداری تۆین لە دێرین زەمانەوە هیوامانبە خوا و بە تۆیەبێن بە فریامانەوە |