من شافیعی کوردستانم گەر خۆشویستنی نیشتیمان پیاسەی ڕۆحم بۆ ژوانگەی، سەربەخۆیی و بوون بە سوڵتان لە فەرهەنگی شێواوتانا ڕافزییبوون دەگۆڕێ بە ناونیشانم چاك بمناسن من بیدعەچی و ڕێبەری ڕافزییەکانم بەناوی خواو کەرامەتی مرۆڤەوە مۆری کوفر لەژێر دەستەیی دەدەم و هاوار دەکەم کوا کۆماری کوردستانم؟ گەر گیانیشم لە ئەم ڕێبازەدا دانا دوای مردنیش دەیکەم بە پاسەوانێکی قەت نەخەوتووی گێڵگەی سەوزی خەونەکانم *كاتی خۆی هەندێ کەسی کاڵفام، لەسۆنگەی خۆشویستنی زۆری ئیمام شافیعی، بۆ ئال و بەیتی پێغەمبەر (د.خ)، ناو و ناتۆرەی ڕافزیان خستبووە شوێنی! (کە لە مێژوودا وەك ئاوەڵناوێکی نەرێنی بۆ شیعەی دوانزە ئیمامی بەکارهاتووە) |