سه‌ره‌تا: قسه‌كردن له‌سه‌ر پێگه‌و ئه‌و خزمه‌تانه‌ی زانایانی ئایینی پێشكه‌شیان كردووه بۆ گه‌له‌كه‌یان له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و مێژوویی و بواره جیاجیاكان، زۆر زه‌حمه‌ته كۆكردنه‌وه‌یان، نمونه‌ی دڵۆپێكی هه‌ڵێنجراوی ده‌ریایه، له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و ئه‌رشیفه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی هه‌یان بووه له‌رۆڵی پیرۆزی خۆیان بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمهڵگاو بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی مرۆڤسالاری و میانره‌وی و قوڵتركردنهوه هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌ری. شوناسی مه‌لای كورد مه‌لای كورد كاروانێكی دوور‌و درێژ‌و پڕ مه‌ینه‌تی و ده‌رده‌سه‌ری بڕیوه، گه‌نجی و كاتی لاوی خۆی تێدا خه‌رجكردووه، قۆناغ دوای قۆناغی خوێندن، له كۆتاییدا بوه‌ته رابه‌ر و چاوساغ و مه‌رجه‌ع و جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵكی موسڵمان. سه‌رده‌می پێشوو خوێندن گران و به ئه‌رك بووه‌و، ئه‌گه‌ر كه‌سانێك توانیبێتیان كوڕه‌كه‌یان قورئانیان پێ خه‌تم كرد بێت ئه‌وا بۆ خوێندنی دی پێویست بووه كوره‌كه‌یان ماڵ و شوێنی خۆی به‌جێبهێلێت و ڕوو له گوند و شارانی دی بكات وه ئه‌مه‌یش بێگومان خه‌رج و ده‌رامه‌تی ویستووه‌و، زیاد له‌مه‌ش ده‌بێ باوك و دایكی فه‌قێ ده‌ستیان له‌و كوره شوشتبێ و به‌هیوای هیچ كار‌و كاسبیه‌كی ئه‌و كوره‌یان نه‌بوو بن، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌س و كاری فه‌قێ بوو بن شانازی به‌وه‌وه كردوه، فه‌قێ كه‌وا مه‌لای دوا رۆژه، چه‌نده‌ها مه‌دره‌سه ده‌گه‌را تا ده‌گه‌یشته لای مه‌لایه‌كی وا به‌دڵی بێ و بتوانی باش ده‌رسی لێ فێر بێت، تا دواتر بتوانی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌ربگرێت. له په‌رتووكی (بوژانه‌وه‌ی مێژووی زانایانی كورد) دا هاتووه، د. مصطفی زه‌ڵمی – خوای گه‌وره لێی خۆش بێت – باس ده‌كات و ده‌لێت: "له‌وانه‌یه چل مه‌دره‌سه و لای چل ماموستا زیاتر چووبم و لایان خوێندبێتم". له كورده‌واریدا، له شار‌و لادێ، مزگه‌وت هه‌یه، مه‌لایه‌كی لێیه، ئیشی ئه‌و سه‌ره‌رای كاروباری ئایینی، هه‌موو ئه‌و شتانه بووه كه خه‌ڵك پێویستی پێیان بكه‌وێ، بریاریان له‌سه‌ر هه‌ر شتێك دابێ هه‌ر ئه‌وه بووه‌و گێرانه‌وه‌ی نه‌بووه. له‌م باره‌وه، ماموستای خوا لێخۆش‌بوو عه‌لائه‌ددینی سه‌جادی، له (رشته‌ی مرواری)، له‌ژێر ناونیشانی (سرنجێك)، ئه‌ڵێت: " ئه‌بێ ئێمه ئه‌وه بزانین كه له‌ناو كوردا (مه‌لا) ده‌سته‌یه‌كی دیار‌و ئاشكرا بوون، به‌ره‌ی خوێنده‌وار و زانیار هه‌ر ئه‌وان بوون، له‌هه‌موو وهختێكاو له هه‌موو شوێنێكا به په‌نجه، په‌نجه‌یان بۆ راكێشراون، ئه‌م ده‌سته‌یه له‌ناو مه‌ردو ما تا ئه‌وپه‌ری، به‌چاوی گه‌وره‌یی ته‌ماشا كراون، له ئیشی بچوك و زلدا پرس به‌وان كراوه و بریویانهتهوه، ته‌نانه‌ت ناوی (مه‌لا)) به‌جۆرێك به‌رز بۆته‌وه ناوی هیچ چینێكی تر نه‌بووه به‌رامبه‌ری ناوی ئه‌وان بكا. له‌به‌ر ئه‌مه ناوی ئه‌مان له‌سه‌ر زمانی گه‌وره‌و بچوك بووه. فه‌رمانێ كه ئه‌مان دابێتیان گێرانه‌وه‌ی نه‌بووه. جا به‌م بۆنه‌وه هه چ كار‌و فه‌رمانێك بوو بێت دراوه‌ته پاڵ ئه‌وان و وتویانه : (مه‌لا وای وتووه) یا (مه‌لا وتی) ئه‌م ناوه له‌سه‌ر زمانی خه‌ڵك هه‌مووی خۆشه‌ویستی و گه‌وره‌یی ئه‌وان بووه". به‌ڵێ سه‌ره‌رای ئه‌مه‌یش مه‌لایه‌تی و ده‌رس وتنه‌وه، هه‌ست و سۆزی عیشقێكی خوایی بووه له ناخ و ویژدانی مه‌لایه‌تی كورداو، به‌و سۆزه‌وه توانیویانه به‌سه‌ر هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌كی ژیاندا زاڵ‌بن، جۆره خۆشی و تامێكیان له ده‌رس وتنه‌وه‌یان وه‌رگرتووه جێگه‌ی خۆشی و رابواردن و سه‌روه‌ت و سامانی دونیای بۆ گرتونه‌ته‌وه، ئه‌م ئه‌رك و ماندوو بوونه‌یان به‌گه‌لێ شت نهگۆریوهتهوه، كه خه‌ڵكانێك شه‌ریان له‌پێناویدا كردووه. مه‌لای كورد‌و خزمه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی: سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ی باسمان كرد، له رووی رۆل و پێگه‌ی (مه‌لای) كورد، به‌درێژایی پتر له هه‌زار ساڵ، هه‌زاران گوندی كوردستان و شاره‌كانی، بێ حوجره‌و (مه‌لا) نه‌بووین، رۆشنبیریان بڵاوكردۆته‌وه و مه‌لای دانا و زانایان پێگه‌یاندوه.زاناكان رۆڵی دینهمۆیان بۆ راپه‌راندنی كاری چاكه و رێنمایی كردنی خه‌ڵك بینیوه و سه‌ره‌رای ئه‌ركی ئاینی خۆیان به‌شداری هه‌موو روداو و به‌سه‌رهات و ترش و تاَلیهكی ژیانی گه‌لی خۆیان كردووه. كورد وه‌ك گه‌لێكی له هۆز پێكهاتووی خاوه‌ن نه‌ریت و زوبانی خۆی هه‌زاران ساڵه له‌سه‌ر خاكی خۆی ده‌ژیت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا تاكو دوا دواكانی سه‌ده‌ی نۆزده لای ره‌هبه‌رانی كورد بیرۆكه‌ی یه‌كێتی كورد له چوار چێوه‌ی یه‌ك ده‌وڵه‌تدا دروست نه‌بوو بوو، به‌ڵام دواتر هه‌وڵی ههمهجۆر بۆ گه‌یشتن به‌و ئاواته‌ی دراوه. له سه‌ده‌ی حه‌ڤده تاكوو سه‌ده‌ی بیست، زۆرینه‌ی كورد كه‌وتبوونه ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه، ئه‌وانیتریش كه‌وتبوونه ژێر ده‌ستی ئێرانی سه‌فه‌وییه‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا، یه‌ك له‌دوای یه‌ك كورد راپه‌رینی هه‌ڵگیرساندووه. په‌یمانی (سیڤه‌ر) كه ئابی ساڵی (1920) له نێوان ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمانه‌كان و سوڵتانی عوسمانی‌دا مۆر كرا، دان به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك له كوردستان نراوه، به‌ڵام ئه‌م مافه له‌لایه‌ن (ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی توركی) یه‌وه دانی پێدا نه‌نرا. له كاتێكا زۆر نه‌ته‌وه دینیان بۆ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان به‌كار هێناوه زانایانی ئاینی كورد توانیویانه به تێگه‌یشتن له قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێ بێت)، جیاكاری له نێوان دوو جۆری چه‌مكی نه‌ته‌وه‌دا بكه‌ن: یه‌كه‌م: نه‌ته‌وایه‌تی مرۆیی: ئه‌مه له‌سه‌ر بنچینه‌ی تێروانینی ئه‌رێنی و خۆشه‌ویستی و رێزگرتن بۆ گشت نه‌ته‌وه‌و خێل و هۆزێك دامه‌زراوه، دوور له هه‌موو ده‌مارگیری و نه‌ژاد په‌رستی. خوای گه‌وره رێگه‌ی راست و دروستی نیشانی گه‌لان داوه، له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ل یه‌كتریدا، فه‌رمویه‌تی: (ێا أَیُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَڵقْنَاكُمْ مِنْ ژَكَرٍ ۆأُنْپَی ۆجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا ۆقَبَائِڵ لِتَعَارَفُوا) الحجرات: ١٣ واته ئه‌ی خه‌ڵكینه بێ گومان ئێمه هه‌موو ئێوه‌مان له پیاو و ژنێ دروست كردووه كه ئاده‌م و حهووان و، ئێوه‌مان كردووه به چه‌ند نه‌ته‌وه‌و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌چه‌ند خێل و هۆز، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو خۆتان یه‌كتر بناسن، به‌راستی به‌قه‌ده‌رو حورمه‌تتان لای خوا ئه‌وه‌تانه زۆرتر له‌خوا بترسێ و خۆی له‌گوناه بپارێزێ، خوا له‌هه‌موو شتێ ئاگاداره. دووه‌م: نه‌ته‌وایه‌تی ده‌مارگیری: ئه‌وه‌یه كه‌خۆی له‌به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه بهرههاو گه‌وره‌تر ده‌زانێت، لێره‌وه له‌سه‌ر ره‌وشتی ناپه‌سه‌ندو نه‌رێنی به‌رپا ده‌بێت، ئه‌م جۆره بووه‌ته مایه‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌رو ئاژاوه‌و چه‌ندین گه‌لان زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه، هه‌ندێكیشیان له‌ناو براون. گه‌لی كوردی موسڵمان یه‌كێكه له‌مانه‌ی بووه‌ته قوربانی بیری شۆڤێنی‌و نه‌ژاد په‌رستی، وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه قورئانی پیرۆز دانی پێداناوه، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه، مافی خوراوه، خاكی داگیر كراوه. به‌ڵام پێشه‌واو رێبهرو شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كوردی وه‌ك شێخ سعیدی پیران و سه‌ید ره‌زا و شێخ محمود و قازی محمد‌و مه‌لا مصگفی بارزانی و چه‌نده‌ها زانای ئایینی كورد، مه‌لاو رێبه‌ری دین بوون. به تێگه‌یشتنێكی راست و ره‌وا بۆ دینه‌كه‌یان، خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌یان و شه‌هید بوونیان له پێناو گه‌یشتنی گه‌له‌كه‌یان به مافی خۆی، به ئه‌ركی دینی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان زانیوه، ئه‌گه‌ر وه‌ك نمونه باس له هه‌ندێكیان بكه‌ین ده‌بینین، خوالێخۆشبوو (شێخ سعیدی پیران) خۆی و (47) كه‌سی دی له‌سه‌ركرده‌كانی كوردی باكوور له سێداره‌دران، له گۆره‌پانی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی (دیاربكر)، له ساڵی (1925ز)، چونكه داوای مافی شه‌رعی گه‌لی كوردی كردووه، داواكاری و خه‌باتی ئه‌م سه‌ركرده كورده ئاین په‌روه‌ره، بریتیبوون له نه‌مانی جیاكاری له نێوان كورد و تورك، وه گه‌رانه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت یان ده‌وڵه‌تیش بۆ كوردستان، واته یان هه‌موو لایه‌ك بگه‌رێته‌وه سه‌ر (ئومهمیهتهكه) و كه‌س ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت یان با هه‌موو هه‌یان بێت (واته كوردیش ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێت). له‌و روانگه ویژدانییه (نجم ا‌لدین ئه‌ربه‌كان) راستیه‌كی وای له شارۆچكه‌ی (بنگۆل)، له ساڵی (1993) ووت‌و بووه هۆی له ده‌ستدانی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی له توركیا، ئه‌مه‌یش ده‌قی ووتهكهیهتی: (رۆڵه‌كانم ئه‌م گه‌له به درێژایی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك كردنه‌وه‌ی ده‌وامی قوتابخانه‌یان به (بسم الله) یان ده‌كرده‌وه، ئێوه هاتوون ئه‌م (بسم الله)یه‌تان هه‌ڵگرت! چیتان له‌جێگای دانا؟ ده‌ڵێن: توركم – راستم – خهباتكارم، ئێوه كه ئه‌مه ده‌ڵێن له‌به‌رامبه‌ردا رۆڵه‌یه‌كی موسڵمان به ئه‌سڵ كورد حه‌قی خۆیه‌تی بڵێت: ئه‌منیش كوردم راسترم –خهباتكارم). ئه‌مه تێروانینێكی دادپه‌روه‌رانه‌یه بۆ مافی نه‌ته‌وه‌كان، دووره له شۆڤێنیه‌ت و نه‌ژاد په‌رستی. هه‌روه‌ها خوا لێخۆش‌بوو (قازی محمد) زانای ئایینی و پێشه‌وا، سه‌رۆكی (كۆماری مه‌هاباد)، له ته‌مه‌نی (54) ساڵیدا، له‌مه‌یدانی چوار چرا له مهاباد له سێداره‌درا ساڵی (1947)، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، وه‌ك مه‌لاو قازی و پێشه‌وا كۆماری كوردستانی دامهزراندو ئاڵای كوردستانی به‌رز ڕاگرت. هه‌ر مرۆڤێك، چاو بخشێنێت به میژووی خه‌بات و به‌رخودانی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌گاته ئه‌م راستیه كه زانایانی كوردستانیش وه‌ك تاك یان كۆ، له كاروانی چاكسازی و فیداكاری و شۆرش و خه‌باتدا، وه‌ك هه‌موو شۆرشگێر‌و دڵسۆزانی وڵات، بوونی خۆیان له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه له‌گه‌ڵ برا پێشمه‌رگه‌كان بینیوه‌و قۆڵی خه‌باتیان له پێناو به‌رگری كردن له نه‌ته‌وه‌ی كوردی سته‌م لێكراو، له هه‌موو قۆناغه‌كانی شۆرشدا هه‌ڵماڵی و ره‌نج و خوێنیان داوه. ئه‌گه‌ر شۆرشی ئه‌یلول به نمونه وه‌رگرین ئه‌وانه‌ی مه‌لاش نه‌بوون، رۆژێك له حوجره بووبن، نازناوی مه‌لایه‌تیان بۆ خۆیان دانابوو. سه‌ركردایه‌تی ئه‌و كاته‌ی شۆرش كه مرحوم (مه‌لا مصگفی بارزانی) بووه، رێز‌و حورمه‌تی زۆری بۆ زانایانی ئایینی هه‌بووه، هه‌ر بۆیه‌ش مه‌لای كورد به‌دڵ و نیه‌تێكی پاكه‌وه، دهورهیانداو، پشتگیریان لێ‌كرد، ئه‌و شانازی به مه‌لایه‌تیه‌وه كردووه، ئه‌و مه‌لایانه‌ی زۆر لێی نزیك بوونه، ڕه‌وشتی (مه‌لا مصگفی) یان به ڕه‌وشتی خوله‌فای ڕاشیدین چواندوه، له هه‌ق بێژی و غیره‌ت و چاونه‌ترسی و هه‌ڵمه‌ت بردن و خۆنه‌ویستی و داپه‌روه‌ری و ... هتد. دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، له 21/9/1970، به پشتگیری رابه‌رایه‌تی شۆرش چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی مه‌لای كورد بوو، وهپشتگیریو ره‌وایی دان بوو بۆ ئه‌و شۆرشه نه‌ته‌وایه‌تیه. دیاره مه‌شخه‌ل و داینه‌مۆی هه‌موو ئه‌و شۆرشانهش زانایانی ئایینی و ماموستایان و رۆشنبیر‌و كه‌سی به‌توانا و زیره‌ك و دڵسۆز به‌خاك و خه‌ڵك بوون. گه‌لی كوردیش له‌و گه‌لانه‌یه كه زۆرترین سته‌می لێكراوه و زۆرترین شۆرشی ئازادی خوازی ئه‌نجام داوه. وه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و شۆڕشانه له لایه‌ن مه‌لاو پیاوانی ئایینی و رۆشنبیران بهرێوهبراون. ئه‌مه شتێكه نكۆڵی لێناكرێ و مێژوو شاهێده، كه له‌ژێر چه‌تری ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئه‌نجام دراون و سه‌ركه‌وتنیشیان به‌ده‌ست هێناوه، سه‌روه‌ری گه‌وره‌یان بۆ كاتی خۆیان و پاش خۆشیان تۆمار كردووه. ئه‌و زانا‌و عارف و شاعیرانه‌ی رابه‌رایه‌تی شۆرشهكانیشیان نه‌كرد بێت، توانیویانه چه‌مكه نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمانی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان بكه‌ن به هه‌وێنی بابه‌ته شیعرییه‌كانیان، وه‌ك مه‌لای جزیری و ئه‌حمه‌دی خانی و فه‌قێ ته‌یران و نالی و مه‌حوی و مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه‌و چه‌نده‌های تر، كه له‌گه‌ڵ ئازار‌و خه‌می گه‌له‌كه‌یاندا ژیاون، ئه‌وه‌تا (مه‌لای گه‌وره) ده‌ڵێت: هه‌تا ده‌مرم له‌بۆ كوردان ده‌ناڵم عیلاجیان چۆن بكه‌م هاوار به‌ماڵم به‌زۆری جاهیل و نه‌خوێنده‌وارن له لای نه‌وعێ به‌شه‌ر بێقهدرو خوارن پۆشاكی مه‌لای كورد له‌سه‌ره‌تا پێویسته واتای پۆشاك له روانگه‌ی قورئانی پیرۆزه‌وه بزانین خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: (يَا بَنِي آَدَمَ قَدْ أَنْزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًا يُوَارِي سَوْآَتِكُمْ وَرِيشًا وَلِبَاسُ التَّقْوَى ذَلِكَ خَيْرٌ ذَلِكَ مِنْ آَيَاتِ اللَّهِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ) اڵاعراف: ٢٦. واته: خوای گه‌وره له رێگای پێغه‌مبه‌رانه‌وه، به بنیاده‌می فه‌رموو: ئه‌ی ئاده‌مزاد ، ئێمه شتی وه‌هامان بۆ دروست كردوون كه بۆ جوانی ده‌به‌ری كه‌ن، به‌ڵام پۆشاكی له‌خودا ترسان و خۆ دوور خستنه‌وه له گوناه باشترین به‌رگ و پۆشاكه، ئه‌مه‌یش نیشانه‌ی گه‌وره‌یی و میهره‌بانی خودایه، به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه و شوكری نیعمه‌ته‌كانی خودا بكه‌ن. هه‌روه‌ها له قورئانی پیرۆزدا هاتووه: (فَكَفَرَتْ بِأَنْعُمِ اللَّهِ فَأَذَاقَهَا اللَّهُ لِبَاسَ الْجُوعِ وَالْخَوْفِ بِمَا كَانُوا يَصْنَعُونَ) النحل: ١١٢. واته: له ئه‌نجامی كوفر كردنیان به نیعمه‌ته‌كانی خودا، خوایش پۆشاكی برسییه‌تی و ترسی كرده به‌ریان. بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌وا پۆشاك به‌مه‌عنای حه‌قیقی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ ئه‌یكاته به‌ر خۆی و وه به‌واتای: حه‌یاو باوه‌ڕو داپۆشینی عه‌وره‌ت و پۆشاكی ترس و برسییه‌تیش هاتووه. دیاره عه‌ره‌به‌كان، له كاتی ته‌واف به ده‌وری كه‌عبه‌دا، خۆیان رووت كردۆته‌وه خوای گه‌وره فێری كردن، پۆشاك بكه‌نه به‌ریان. ئه‌وه‌ی كه گرنگه، ئه‌وه‌یه كه ئیسلام پۆشاكێكی ئایینی دیاری كراوی نییه. ره‌چاوی داب و نه‌ریتی گه‌لانی جیاواز له‌یه‌كتری كردووه، زیاتر بایه‌خی به ناوه‌رۆك داوه نه‌وك ڕواڵه‌ت. ئه‌وه‌ی زاندراوه، پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) مێزه‌ره‌كه‌ی ره‌ش بووه، هه‌ندێ جاریش ڕه‌نگی سپی بووه، هه‌ر وه‌ك عاده‌تی عه‌ره‌ب. واته ئیسلام نه‌هاتووه بۆ ته‌عریب كردنی گه‌لانی غه‌یری عه‌ره‌ب. به‌ڵگه‌مان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: یه‌كه‌م: ئه‌م ئایه‌تانه‌ی كه وشه‌ی (لباس)یان تێدا هاتووه، پێمان ده‌ڵێن: (ته‌قوا) خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌پارێزێ له عه‌زاب و توڕه‌یی خودا، هه‌روه‌ك پۆشاك مرۆڤ ده‌پارێزی له‌سه‌رماو گه‌رما. دووه‌م: پێغه‌مبه‌ری خودا، خۆی له‌خه‌ڵك جیانه‌كردۆته‌وه، به‌وه‌ی كه پۆشاكێكی تایبه‌ت بكاته به‌ر خۆی، هه‌ر بۆیه كاتێك كه‌وا هاتوون بۆ لای، كه‌سانێك كه پێشتر نه‌یان بینیوه، پرسیاریان كردووه: (أَيُّكم مُحَمَّدٌ؟)، ؟)، واته كامتان پێغه‌مبه‌ری خودایه؟ (البخاری : 63). سێیه‌م:. ئیمامی عمر (خوا لێی رازی بێت)، قبولی نه‌بوو یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ر، پۆشاكی غه‌یری عه‌ره‌بی بپۆشن، به‌ڵگه‌ش ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه: (عن ابي عثمان قال: كتب إلينا عمر ونحن بأذربيجان: (...وإيَّاكُمْ والتَّنَعُّمِ وَزِيِّ العَجَمِ ،...) ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئیمامی موسلیم باسی كردووه له بابه‌تی (پۆشاك و زینه)، ژماره‌كه‌ی (2069) یه. ئیمامی نه‌وه‌وی (خوا لێی خۆش بێت)، ده‌ڵێت (قصد عمر محافظتهم على طريقة العرب في ذلك). (صحیح مسلم شرح النووی : 14/2572). واته مه‌به‌ستی ئیمامی عمر ئه‌وه بووه: هه‌ر گه‌لێك پابه‌ند بێت به پۆشاكی نه‌ته‌وه‌یی خۆی. ئه‌و رقی له پۆشاكی عه‌جه‌می نه‌بووه. ئه‌گه‌ر سه‌یری پیاوانی ئایینی، ئاینه‌كانی دی بكه‌ین، ده‌بینین: هه‌ریه‌كه‌یان ره‌نگێكی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، بوزیه‌كان ره‌نگی زه‌ردی پرتهقالیه، جوه‌كان ره‌نگی ره‌شه، سیخه‌كان ره‌نگی سپیه. مه‌لای كورد، پابه‌ند بووه به پۆشاكی نه‌ته‌وه‌یی خۆی، زانیویه‌تی (جوبه‌و عه‌مامه) پۆشاكی ره‌سه‌نی خۆی نییه، به‌ڵام كه مێزه‌رێكی سپی به‌ستووه، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بووه خه‌ڵك بیناسن و بچن بۆ لای بۆ ڕاپه‌راندنی كاروباری ئایینی. بۆ ئاشنابوون به به‌ڵگه‌و رۆنكردنهوهی زیاتر ده‌كرێ كتێبی (تاریخ التعریب الدینی) بخوێنیته‌وه، دانراوی ماموستای به‌رێز د. (عرفات كرم ستونی). خوای گه‌وره ئاگاداری نیه‌تمانه. |