فەزڵ و گەورەیی دە رۆژی یەکەمی مانگی زیلحیجە فه‌زڵ و گەورهيي 10ڕۆژی يه‌كه‌می مانگی ذي الحجة ( نۆمینه‌ی حاجیان) و ئه‌و کار‌و كرده‌وانه‌ی كه سونه‌ته تێيدا ئه‌نجام بدرێت: یه‌كه‌م: خوای گه‌وره تايبه‌ت مه‌ندی داوه به چەند (كات و شوێن و كەسێك) 1- نمونه‌ی كاتەكان وه‌ك: مانگی ڕه‌مه‌زان، ڕۆژی هه‌ينی، ڕۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و جه‌ژنی قوربان، 10 ڕۆژی يه‌كه‌می مانگی ذي الحجة. 2- نمونه‌ی شوێنه‌كان وه‌ك: مزگه‌وتی حه‌رام ( مسجد الحرام) مزگه‌وتی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر سه‌لات و سه‌لامی خودای لێبێت لەشاری مەدینەی منەوەرە، مزگه‌وتی ئه‌قسا لەقودسی پیرۆز. 3- نمونه‌ی كه‌سه‌كان وه‌ك: پێغه‌مبه‌رانی خودا سه‌لامي خودايان لێبێت لهسهروههموشيانهوه پێغه‌مبه‌رمان محمد سه‌لات و سه‌لامی خودای لێبێت، هاوه‌ڵانی به‌ڕێزی پێغه‌مبه‌رو كۆچكه‌ران لهمهكهوه بۆ مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره و پشتيوانان ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خودا له‌سه‌ر ههمويان بێت. دووه‌م: 1- فهزڵو گةورهيی 10 ڕۆژی يه‌كه‌می مانگی ذي الحجة: خوای گه‌وره سوێندی خواردووه به 10 ڕۆژی يه‌كه‌می مانگی ذي الحجة وده‌فه‌رموێت ( والفجر، وليال عشر). پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم هانمان ده‌دات كه زۆرترين كرده‌وه‌ی چاك له‌م 10 ڕۆژه‌ی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجةدا ئه‌نجام بده‌ين و ده‌فه‌رموێت ( ما من أيام العمل الصالح فيها أحب الى الله من هذه الأيام) واته لای خوداي گه‌وره هيچ ڕۆژانێك نيه به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌م 10 ڕۆژه كرده‌وه‌ی چاك تێيدا خۆشهويستربێت .) 2- كۆبونه‌وه‌ی دايكی كرده‌وه چاكه‌كان له‌م 10 رۆژه‌دا وه‌ك: نوێژ ، ڕۆژوو، ماڵ بەخشين، حه‌ج و عومره و تەواف . 3- چه‌ند ڕۆژێكی دياری كراوی تێدايه وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (ويذكروا اسم الله في أيام معلومات...) الحج 28 4- ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ی تێدایه كهڕۆژێكی گه‌وره‌یه لای خودای گه‌وره‌و حاجيانی ماڵی خودا له‌و ڕۆژه‌دا له كێوی عه‌ره‌فه‌دا ده‌وەستن . 5- هه‌ر موسڵمانێك له‌ڕۆژی عه‌ره‌فه‌دا به‌ڕۆژوو بێت خوای گه‌وره لةگوناهی دوو ساڵی خۆشده‌بێت ساڵی ڕابردوو وه‌ساڵی داهاتوو، كه ڕۆژی 9ي ذي الحجةيه وه‌ك پێغه‌مبه‌رمان هانمان ده‌دات كةتێيدا به‌ڕۆژوو بين و ده‌فه‌رموێت: (صيام يوم عرفة احتسب على الله أن يكفر السنة التي قبله والتي بعده) رواه مسلم. سێیه‌م: هه‌موو كردهوهيهكي چاك له‌م ڕۆژانه‌دا سونه‌ته‌و خێري زۆر گه‌وره‌ي تێدايه، به‌تايبه‌ت پێويسته ئه‌م عيبادهتانه لهبيرنهكهين له‌م 10 ڕۆژه‌داو ئه‌نجاميان بده‌ين ئه‌وانیش: 1- ته‌وبه‌كردن له‌گوناهه‌كانی رابردوو. 2- قورئان خوێندن و خه‌تم كردنی له‌م 10 رۆژه پیرۆزه‌دا. 3- ڕۆژوو گرتن له‌م 10 ڕۆژه پیرۆزه‌دا. 4- زيكرو يادی خوای گەوره وه‌ك: الله أكبر، الحمد لله، لا اله الا الله، أستغفر الله. 5- بةخشينی ماڵ و سامان له‌م 10 ڕۆژه‌دا به‌تایبه‌ت ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌خوای گه‌وره نيعهتی ماڵ و سامانی پێداون، به‌تايبه‌ت لةئێستادا خةڵكی هه‌ژار و نه‌دار زۆره‌و بێ پاره‌ی و بێ موچهيی ڕووی له‌خه‌ڵكی كوردستان كردووه‌و ماوه‌ی چەند ساڵێكه به‌رده‌وامه‌و خه‌ڵكانێكي زۆر هه‌يه پێويستيان بههاوكاريه. 6- نوێژ كردنی سونه‌ت له‌م 10 ڕۆژه‌دا به‌زۆری، خوای گەوره ده‌فه‌رموێت به‌نده‌كانم به ئه‌نجام دانی سونه‌ته‌كان لێم نزيك ده‌بنه‌وه تاخۆشم بوێن وه‌ك ده‌فه‌رموێت:(وما يزال عبدي يتقرب إليّ بالنوافل حتى أحبه)رواه البخاري 7- سه‌ڵاواتدان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر سهلاتو سه‌لامی خودای له‌سه‌ربێت. 8- چاكه كردن له‌گه‌ڵ دايك و باوك و گه‌ياندنی سيله‌ی ڕه‌حم و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمان و سه‌لام كردن له‌خه‌ڵكی و خواردن دان به‌هه‌ژاران و چاكه كردن له‌گه‌ڵ دراوسێداو ڕێزگرتن لهميوان و يارمه‌تی دانی منداڵانی بێ باوك و ماڵ به‌خشين و پاراستنی زمان له‌وته‌ی نابه‌جێ و چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆست و برادهرانداو سه‌ردانی كردنی نه‌خۆش و ئه‌نجام دانی نوێژه‌كان بةجهماعهت له‌مزگه‌وتدا و خه‌رجكردنی خه‌رجی پێويست بۆ ماڵ و منداڵ و دڵخۆش كردنيان له ڕۆژانی جه‌ژنداو ئه‌نجام دانی نوێژی جه‌ژن له‌مزگه‌وت و خوێندنی سوره‌تی الكهف له‌ڕۆژی ههينيداو گه‌ر بتوانيت قوربانی بكه‌يت بۆ خوای گه‌وره به‌سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵێك له (حوشتر، مانگا، مه‌ڕ، بزن) و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هه‌ژاراندا، ئه‌نجام دانی هه‌موو سونه‌ته‌كان لةنوێژو زيكرو ويرده‌كان، ئه‌مانه ئه‌نجام بده له 10 ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگي ذي الحجة تاببێتة توێشويهك بۆ ڕۆژی دوايت ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌خوای گه‌وره باسی ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: ( يوم لا ينفع مال ولا بنون إلا من أت الله بقلب سليم) واته: ئه‌و ڕۆژه‌ی كه ماڵ و منداڵ هيچ سودێك به‌مرۆڤ ناگه‌يه‌نێت ته‌نها دڵێكی ساغ و سه‌ليم نه‌بێت كهلهدنيادا ته‌نها خۆشه‌ويستی خودای تێدابوبێت و يه‌ك لا بوبێته‌وه بۆخودا په‌رستی كه‌مه‌به‌ست ڕۆژی دواييه خوای گه‌وره لهناڕەحەتيهكانی بمان پارێزێت، خوای گەوره كار‌و كرده‌وه‌ی هه‌مو لايه‌كمان وه‌ربگرێت و لةگوناههكانمان خۆشبێت و حه‌جی ماڵی خودا بكات بهنسيبی هه‌موان، لةدۆعای خێر بێ به‌شمان مه‌كه‌ن. |