چه‌ند هاوسهرگیریهكی سه‌رده‌م و ڕای زانایان ده‌رباره‌یان نوسيني: دكتۆر ئاوات صالح مامۆستاي زانكۆ‌و دكتؤرا له فيقهي به راوردكاريدا. 1- هاوسه‌رگیری مسيار ( زواج المسيار): مسيار لەجيەوە هاتووە؟ المسیار له‌سه‌ر وه‌زنی مفعاله- صیغه مبالغه اسم الفاعل من سار یسیر سیرا ومسیرا، والمسیار هو: الرجل الكثیر السیر، واته ئه‌و پیاوه‌ی كه زۆر دهڕواتو هاتو چو ده‌كات، فنقول رجل مسیار وسیّار واته پیاوی زۆر ڕۆشتوو زۆر هاتو چوكهر، بهلاَم هه‌ندێك له لێكۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن وشه‌ی مسیار وشه‌یه‌كی عامیه به‌كار ده‌هێنرێت له‌هه‌رێمی نجد له ولاَتی عه‌ره‌بستانی سعودیه به‌مانای (الزیارة النهاریة) واته سه‌ردانیكردن به‌ڕۆژدا، بۆیه به‌م جۆره هاوسه‌رگیریه ده‌وترێت مسیار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاو به‌زۆری به‌ڕۆژدا سه‌ردانی خێزانه‌كه‌ی ده‌كات. پێناسه‌ی هاوسه‌رگیری مسیار:( هاوسه‌رگیری كردنی پیاوێكی باڵغی عاقڵه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی باڵغی عاقڵدا كهحهلاَڵ بێت بۆی له‌شه‌رعدا كههاوسهرگیری له‌گه‌ڵدا بكات، له‌سه‌ر ماره‌ییه‌كی ئاشكرا، وهبه ئاماده‌بونی دووشایهت كهمهرجهكانی شایه‌تی دانیان تێدابێت وهبهشایهتهكان ده‌وترێت ئه‌م هاوسه‌رگیریه نهێنیهودهبێت شاراوه‌بێت و نابێت ئاشكرابكرێت، تێیدا ئافره‌ت ته‌نازول ده‌كات له حه‌قی نه‌فه‌قه‌و خه‌رجی و سه‌كه‌ن و مانه‌وه‌ی پیاوه‌كه لای به‌شه‌ودا(المبیت)، ئیتر ئه‌م مه‌رجانه باسبكرێت له‌گرێبه‌سته‌كه‌دا یان به‌عورف پابت بووه، وه به‌زۆری ئافره‌ت له‌م جۆره هاوسه‌رگیریه‌دا یان ژنی دووه‌مه یان ژنی سێیه‌مه یان ژنی چواره‌مه) سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی هاوسه‌ر گیری مسیار بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ پێشی چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك هاوسه‌رگیری مسیار بۆیه‌كه‌م جار له ناوچه‌ی (القصیم) لهولاَتی عه‌ره‌بستانی سعودیه دهركهوتو پاشان له‌ناوچه‌ی وسگی بلاَو بویه‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ئه‌م جۆر‌و شێوازه‌ی داهێنا له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا پیاوێك بوو به‌ناوی (فهد الغنیم) وه هۆكاری داهێنانی ئه‌م جۆره هاوسهرگیریهشی ئه‌و ئافره‌تانه بوون كه‌نه‌یان توانی بوو زه‌واجی ئاسایی (ئه‌و زواجه شه‌رعی و صحیحهی كه‌ده‌كرێت) بكه‌ن وه‌ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه له‌ژیانی هاوسه‌رگیری یه‌كه‌میاندا سه‌ركه‌وتو نهبونو جیابونه‌ته‌وه له‌هاوسه‌ره‌كانیان . جیاوازی هاوسه‌رگیری مسیار له‌گه‌ل هاوسه‌رگیری ئاسایدا چیه؟؟ له‌ئه‌نجامی پێناسهكرنی هاوسه‌رگیری مسیاردا بۆمان ڕون ده‌بێته‌وه كه له‌هاوسه‌رگیری مسیاردا بهشایهتهكان ده‌وترێت كه ئه‌م هاوسه‌رگیریه نهێنیه‌و ده‌بێت شاراوه‌بێت و رانه‌گه‌یه‌نرێت، بهلاَم له‌هاوسه‌رگیری ئاسایدا به شایه‌ته‌كان ناوترێت ئه‌م هاوسه‌رگیریه نهێنیه‌و ده‌بێت شاراوه‌بێت، به‌ڵكو له‌هاوسه‌رگیری ئاسایدا هاوسه‌رگیریه‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت و ئاهه‌نگی بۆ ده‌كرێت، له‌هاوسه‌ر گیری مسیاردا ئافره‌ت ته‌نازول ده‌كات له هه‌موو مافه‌كانی یان له هه‌ندێكیان له مانه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی لای به‌شه‌و (المبیت) و نه‌فه‌قه‌و سه‌كه‌ن ، بهلاَم له‌هاوسه‌رگیری ئاسایدا ئافره‌ت ته‌نازول له‌هیچ حه‌قێكی خۆی ناكات له مانه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی به‌شه‌و (المبیت) وه‌له نه‌فه‌قه‌و سه‌كه‌ن، له‌هاوسه‌رگیری مسیاردا قوامهتی (كارسازو سه‌ربه‌رشتی) پیاوو لاوازه، بهلاَم له‌هاوسه‌رگیری ئاسایدا پیاو ته‌واوی قوامهی (كار ساز‌و سه‌رپه‌رشتی) هه‌یه، له‌هاوسه‌رگیری مسیاردا ئافره‌ت یان ژنی دووه‌مه یان ژنی سێیه‌مه یان ژنی چواره‌مه به‌كه‌می ژنی یه‌كه‌مه، بهلاَم له‌هاوسه‌رگیری ئاسایدا یان ژنی یه‌كه‌مه یان ژنی دووه‌مه یان ژنی سێیه‌مه یان ژنی چواره‌مه. هۆكاره‌كانی په‌نابردن بۆ هاوسه‌ر گیری مسیار: 1- ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌په‌یوه‌ستن به‌ئافره‌تانه‌وه: أ- قه‌یره‌بوونی ئافره‌تان و جیابونه‌وه‌ی ئافره‌ت له‌مێرده‌كه‌ی و مردنی مێرده‌كه‌ی. ب- ڕه‌فزكردنی فره‌ژنی له‌لایه‌ن زۆر به‌ی ئافره‌تانه‌وه كه‌هۆكاره بۆئه‌وه‌ی پیاو ئه‌م هاوسه‌ر گیریه به‌نهێنی و شاراوه بكات. ج- پێویستی هه‌ندێك له‌و ئافره‌تانه له‌ماڵه‌كانی خۆیاندا‌و نه‌چن بۆ مالی مێرده‌كه‌یان ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی مندالیان هه‌یه له‌مێردی پێشویان بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كهجیابونهتهوه یان مێرده‌كانیان مردوون‌و مندالیان هه‌یه. 2- ئه‌وهۆكارانه‌ی كه‌په‌یوه‌ستن به‌پیاوانه‌وه: أ- پێویستی سروشتی پیاوان به‌زیاتر له‌ژنێك ، كه‌زۆرێك له‌پیاوان هه‌یه پێویستیان به‌ژنێك زیاتر هه‌یه‌و بۆیه ئه‌م جۆره هاوسه‌ر گیریه به‌گونجاو دهزاننو ده‌یكه‌ن. ب- هه‌ندێك له‌وپیاوانه حه‌زیان له‌چێژ وه‌رگرتنی زیاترهوخێزانهكانیان ته‌مه‌نیان گه‌وره‌یه یان سه‌رقاڵی ماڵ و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵن . ج- هه‌ندێك پیاو حه‌زناكه‌ن تهكالیفی زیاتر بخه‌نه‌سه‌ر شانیان و ژنی دووه‌م بهێنن به‌ئاشكراو وه‌ك ژنی یه‌كه‌م بۆیه په‌نا بۆهاوسه‌رگیری مسیار ده‌به‌ن د- ترسی هه‌ندێك له‌پیاوان له‌ئاشكراكردنی ژن هێنانی دووه‌می و كه‌ر ژنی یه‌كه‌می بزانێت ئه‌وا توشی كێشه‌ی خێزانی ده‌بێت و ماڵه‌كه‌ی به‌ره‌و تێكچون ده‌چێت بۆیه په‌نا بۆئه‌م جۆره هاوسه‌ر گیریه ده‌بات. 3- هۆكاره‌كانی كۆمه‌لگه: أ- ماره‌یی زۆر و به‌رزبوونه‌وه‌ی تهكالیفی هاوسه‌رگیری، بۆیه هه‌ندێك له‌پیاوان ده‌یانه‌وێت ژنی دووه‌م بهێنن بهلاَم به‌هۆی داواكردنی ماره‌یی زۆره‌وه‌و تهكالیفه زۆره مادییه‌كانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه ناتوانن ژنی دووه‌م بهێنن. ب- سه‌یر كردنی كۆمه‌ڵگه به‌چاوێكی كه‌م و شێوه‌یه‌كی نامۆ بۆئه‌و پیاوانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت زیاد له‌ژنێك بهێنن و به‌كه‌سێكی شه‌هوانی سه‌یریان ده‌كه‌ن و كه‌هه‌موو هیواو ئاواتیان بووه به‌ئافره‌ت، وه‌له‌وانه‌شه ئه‌م پیاوه پێویستیه‌كی ته‌واوی به ژنی دووه‌م بێت بهلاَم ناچار ده‌بێت په‌نا بۆ هاوسه‌ر گیری مسیار ببات تا خه‌ڵكی پیی نهزاننو شاراوه‌بێت لایانٍ وهه‌ندێك له تهكالیفی هاوسه‌رگیری سوك ده‌بێت له‌سه‌ری. جیاوازی نێوان هاوسه‌رگیری مسیارو هاوسه‌رگیری موتعه (متعه) 1- هاوسه‌رگیری متعه هاوسهرگیریهكی كاتیه‌و كات دیاری كراوه تێیداو په‌یوه‌سته به‌كاتێكی دیاری كراوه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ماره‌ییه‌كی دیاری كرا‌و یان كرێیه‌كی دیاری كرا‌و ، ئه‌و كرێیه‌ش په‌یوه‌سته به ئه‌ندازه‌ی كاته‌كه‌وه، هه‌ركات كاته‌كه‌ی كۆتایی هات ئه‌وا هاوسه‌رگیریه‌كه‌ش كۆتایی دێت و پێویست به تهلاَق و فه‌سخ خلع ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاته‌كه به‌شێكه له گرێبه‌سته‌كه‌و لێی جیاناكرێته‌وه. 2- هاوسه‌رگیری مسیار هاوسهرگیریهكی بهردهوامو هه‌میشه‌ی و دائمه، هیچ په‌یوه‌ست نیه به‌كاته‌وه، هاوسه‌ر گیری مسیار ته‌نها به تهلاَق و فه‌سخ و خلع كۆتایی پێ دێت له‌به‌رده‌م قازی (دادوه‌ر) دا، ئه‌مانه هاوسه‌رگیری مسیاره جیاده‌كاته‌وه له‌هاوسه‌رگیری موتعه (متعه). ڕای زانایان چیه ده‌رباره‌ی هاوسه‌رگیری مسیار؟ زانایانی سه‌رده‌م ڕایان جیاوازه له‌سه‌ر هاوسه‌ر گیری مسیارو سێ ڕایان هه‌یه: ڕای یه‌كه‌م: هاوسه‌رگیری مسیار ڕه‌وایه (مباح) بهلاَم باشنیه (مكروه) ئه‌و زانایانه‌ش بریتین له دكتوَر یوسف القرچاوی و دكتوَر وهبه الزحیلی به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن عقدی زواجهكه ئه‌ركان و شروگیتێدایهوتهواوهوهاوسهرگیریهكی دروسته، دكتوَر یوسف القرچاوی ده‌ڵێت: (وأری أنه مباح مع الكره) واته من وای ده‌بینم ئه‌م هاوسه‌ر گیریه ڕه‌وایه بهلاَم باشنیه. دكتوَر وهبه الزحیلی ده‌ڵێت (مباح مع الكره) واته ڕه‌وایه بهلاَم باشنیه، وهڕای خۆی ڕون ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: بۆیه باش نیه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م هاوسه‌ر گیریه مه‌رغوب نیه لهشهرعداو مقاصدی شه‌رعی تێدانیه له‌لایه‌نی سكنای نه‌فسیه‌وه وهلهلایهنی سه‌رپه‌رشتی كردنی ماڵ و منداڵ و چاودێری خێزانه‌وه به‌ته‌واوه‌تی و په‌روه‌رده‌یه‌كی مه‌حكه‌می تێدانیه. راِی دووه‌م: كۆمه‌ڵێك له ئه‌هلی علم وه‌ستاون له‌سه‌ر ئه‌م جۆره هاوسهرگیریهو نه‌یان توانیوه نهفهتوای حهلاَڵ بونی یان حه‌رام بونی بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌یان بۆڕون نه‌بوه‌ته‌وه‌و پێویستیان به‌تێڕوانین و بیركردنه‌وه‌ی زیاتره له‌م جۆره هاوسه‌رگیریه‌دا، ئه‌و زانایانه‌ش بریتین له شیخ محمد بن صالح العثیمین و دكتوَر عمر بن سعود العید وه‌هه‌ندێك زانای تر. ڕای سێیه‌م: كۆمه‌ڵێك له‌زانایانی سه‌رده‌م پێیان وایه كه هاوسه‌ر گیری مسیار حه‌رامه‌و دروست نیه، ئه‌و زانایانه‌ش بریتین له: دكتوَر محمد الزحیلی و دكتوَر عمر سلیمان الاشقر و دكتوَر عبدالله الجبوری، دكتوَر إبراهیم فاچل الدبو، دكتوَر جبر الفضیلات وچه‌ند زانانایهكی تر، ئه‌م زانایانه سه‌یری ماهیه‌تی گرێبه‌سته‌كه(عقد) ده‌كه‌ن و سه‌یری ئهوهۆكاروو سلبیاتانه ده‌كه‌ن كه له دوای گرێبه‌سته‌كه (عقد) هه‌یه‌و دێته ئاراوه‌و ڕوده‌دات، كه‌ئه‌مانه ی خواره‌وه هۆكارو سلبیاته‌كانی حه‌رام بونی هاوسه‌رگیری مسیارن لای ئه‌م زانایانه: 1- هاوسه‌رگیری مسیار عه‌داله‌تی تێدانیه، عه‌داله‌تیش واته (المبیت) مانه‌وه‌ی پیاو به شه‌و به‌یه‌كسانی له‌نێوان خێزانه‌كانیدا كه‌واجبه، ابن قدامه ڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت (لا نعلم بین أهل العلم فی وجوب التسویه بین الزوجات فی القسم خلافا)، واته: نه‌مان زانیوه له‌نێوان ئه‌هلی زانست‌دا ڕاجیایی هه‌بێت له واجب بونی یه‌كسانی له‌مانه‌وه‌ی شه‌ودا له‌نێوان خێزانه‌كاندا. 2- هه‌ندێك مه‌رج داده‌نرێت له هاوسه‌رگیری مسیاردا كه‌پێچه‌وانه‌ی داخوازی گرێبه‌سته‌كه (عقد) یه‌و وهپێچهوانهی مقاصدی شه‌ریعه‌یه لهزواجدا، وهپێچهوانهی په‌روه‌رده‌ی منداڵه وهپێچهوانهی واجبیه‌تی عه‌داله‌ته له‌نێوان خێزانه‌كاندا. 3- هاوسه‌رگیری مسیار پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هاوسهرگیریهیه كه شه‌ریعه‌تی ئیسلام دایناوه و هێناویه‌تی بۆمسڵمانان كه‌بریتیه له‌و زواجه صه‌حیح و دروسته كه ئێمه به‌رهه‌می ئه‌و زواجه صحیح و دروستهین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاو و ژن مه‌به‌ستیان ئه‌و مه‌به‌سته نیه كه‌خودا دایناوه له‌هاوسه‌رگیریدا، وهپیاو و ژن له‌م جۆره هاوسه‌رگیریه‌دا هه‌ڵناسن به‌و واجباتانه‌ی كه‌به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری له‌سه‌ریان پێویست كراوه له‌شه‌رعدا. 4- به‌مه‌رج گرتنی پیاو بۆ ئافره‌ته‌كه كه نه‌فه‌قه‌و خه‌رجی نه‌داتێ و سه‌كه‌نی بۆدابین نه‌كات و شه‌و لای نه‌مێنێته‌وه ئه‌مانه مه‌رجی به‌تاڵن (باگل) و گرێبه‌سته‌كه‌ش (عقد) به‌تاڵ (باگل) ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ئه‌و زانایانه‌ش كه‌ده‌ڵێن مه‌رجه‌كان به‌تاڵه‌و گرێبه‌سته‌كه دروسته (صحیح) هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ئافره‌ت هه‌ركات بیه‌وێت ده‌توانێت په‌شیمان بێته‌وه لهوتهنازولهی كه‌كردویه‌تی له‌حه‌قی نه‌فه‌قه‌و سه‌كه‌ن و مانه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ی به‌شه‌و لای (المبیت) و داوابكات كه‌ده‌بێت پیاوه‌كه‌ی نه‌فه‌قه‌ی بداتێ و سه‌كه‌نی بۆدابین بكات و شه‌ولای بمێنێته‌وه به‌یه‌كسانی له‌نێوان ئه‌و وخێزانه‌كه‌ی تری‌دا. 5- له كاتی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریه‌كه‌دا ئافره‌ت ته‌نازول ده‌كات له حه‌قی مانه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی به‌شه‌و لای (المبیت)، وه ته‌نازول ده‌كات له‌حه‌قی نه‌فه‌قه‌و خه‌رجی و سه‌كه‌ن. 6- ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ئه‌مڕۆ ته‌نازول ده‌كه‌ن له حه‌قی مانه‌وه‌ی مێرده‌كانیان به‌شه‌و لایان(المبیت) وه لهمعاشهرهی زه‌وجی وته‌نازول ده‌كه‌ن له حه‌قی نه‌فه‌قه‌و سه‌كه‌ن پاش ماوه‌یه‌ك زۆر به‌یان په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌و ره‌ئیان دهگۆِن دوای ئه‌وه‌ی كه‌ده‌چنه ژیانی هاوسه‌ر گیریهوهو ده‌رك ده‌كه‌ن به ژیانی هاوسه‌رێتی، واته داواده‌كه‌ن كهپیاوهكانیان شهولایان بمێننه‌وه‌و وهنهفهقهو سهكهنیان بۆ دابین بكه‌ن وه‌ئه‌مه‌ش زانایان یه‌كده‌نگن له‌سه‌ری كه ئافره‌ت ئه‌گه‌ر تهنازولیكرد له‌حه‌قی خۆی ده‌توانێت پاش ماوه‌یه‌ك په‌شیمان بێته‌وه‌و داوای حه‌قه‌كه‌ی بكات كه‌بریتیه له مانه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی به شه‌و لایان وه حه‌قی نه‌فه‌قه‌و سه‌كه‌ن، چونكه ئه‌و ته‌نازولكردنه إجباری ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كهتهقصیری هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌حه‌قی منداڵه‌كانی و په‌روه‌رده‌كردنیان، وه توشی إنحراف بون، وه زۆربه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه ناتوانن خۆڕاگربن و ڕوبه‌ڕوی زروفی داهاتو ببنه‌وه. وه‌ئه‌و پیاوه‌ی كه هاوسه‌رگیری مسیاری كردووه ئاماده‌نیه شه‌و لای ئه‌و ژنه بمێنێته‌وه كه زواجی مسیاری له‌گه‌ڵدا كردووه‌و نه‌فه‌قه‌و سهكهنیشی بۆدابین ناكات و پێشتر به‌مه‌رجی گرتوه كه نه به‌شه‌و لای ده‌مێنێته‌وه نه نه‌فه‌قه‌ی ده‌داتێ و نهسهكهنی بۆدابین ده‌كات، كه‌واته لێره‌دا هاوسه‌ر گیریهكه به‌ره‌و جیابونهوهدهچێت و وهئافرهتهكه زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت . 7- كۆمه‌ڵێك مهفاسدو نهتائج به‌دوای هاوسه‌ر گیری مسیاردا دێت كه‌پێچه‌وانه‌ی حیكمه‌تی هاوسه‌رگیریه كه‌خودا ته‌شریعی كردووه له موهدهو خۆشه‌ویستی و سۆز‌و به‌زه‌ی و سوكنای نه‌فسی، خودا ده‌فه‌رمویت( ومن ێیاته أن خلق لكم من أنفسكم أزواجا لتسكنوا الیها وجعل بینكم موده ورحمه إن فی ژلك ڵیت لقوم یتفكرون ) واته له‌به‌ڵگه‌و نیشانه‌كانی خودا ئه‌وه‌یه كه له‌جنسی خۆتان خێزانی بۆ ئیوه دروست كرد تاله پاڵ ئه‌واندا ئارام بگرن وهخۆشهویستی و ڕه‌حمه‌تی خسته نێوانتان به‌ڕاستی له‌مه‌دا نیشانه گه‌لێك بۆ تاقمێ هه‌یه كه‌بیر ده‌كه‌نه‌وه . بۆیه ئه‌وه‌ی له‌م ئایه‌ته‌دا خودای گه‌وره باسی ده‌كات له‌هاوسه‌رگیری مسیاردا بونی نیه. وه‌هه‌روه‌ها له‌ده‌ستچون و زایع بونی منداڵ له‌هاوسه‌ر گیری مسیاردا، وه نهێنی بونی ئه‌م جۆره هاوسه‌ر گیریه له‌ژیانی خێزانی‌دا وه ئاشكرانه‌كردنی و تاوای لێدێت خه‌ڵكی و دراوسێكانیان كهدهیانبینن جۆره‌ها گومانی خراپیان پێده‌به‌ن و زۆربه‌یان وا تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن كه‌كه‌وتونه‌ته ناو حه‌رامه‌وه وای لێدێت كه كه‌سوكاریان و دراوسێكانیان ده‌ست درێژی بكهنهسهریان و فتنه‌و ئاژاوه‌ی لێبێته‌وه. 8- له‌هاوسه‌رگیری مسیاردا پیاو استغلالی ژن ده‌كات، وه لایه‌نی جنسی خۆی پێ تێرده‌كات وه‌هیچ ئامانجێكی تر له‌م هاوسه‌ر گیریهدا نیه جگه‌له وه، وه‌به‌بێ ئه‌وه‌ی پیاو هیج ته‌كلیفێك بكه‌وێته‌سه‌ری. 9- زۆر كات پیاو استغلالی ئافره‌ت ده‌كات و ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر ماڵ و سامانهكهیداو پاشان واز له‌ئافره‌ته‌كه ده‌هێنێت. 10- ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیریه مه‌دخه‌ل و ڕێرهوێكه بۆ كاری خراپ،وه ماره‌یی تێیدا ئاسانه، پیاو به‌ئاسانی هاوسه‌رگیری مسیاردهكات، چونكه تكالیفی ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیریه ئاسانه وپیاو به‌رپرسیارێتی خێزان هه‌ڵناكرێت، منداڵ بێ سه‌ر پهرشته، وهبهئاسانی ئافره‌ته‌كه تهلاَق ده‌دات و ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت، زۆركات ئه‌م هاوسه‌ر گیریه نهێنیه‌و وه‌لی(سه‌رپه‌رشتیار) تێدا نیه بۆیه ئهمهوادهكات كه هاوسه‌رگیری ببێته لعبهیهك به‌ده‌ستی ئه‌هلی ئههوائو حه‌زو ئاره‌زوه‌وه. 11- قوامه (كارسازو سه‌رپه‌رشتی كردن) له‌هاوسه‌ر گیری مسیاردا بونی نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاو نه‌فه‌قه‌ی ئافره‌ته‌كه نادات و ئافره‌ته‌كه‌ش گوێ ڕایه‌ڵی پیاوه‌كه ناكات. 12- بونی ئه‌م جۆره هاوسهرگیریهو بلاَو بونه‌وه‌ی وای لێدێت وه‌ك هاوسه‌رگیری متعهی لێدێت و بگره خراپتریش. 13- زۆر كات له‌وانه‌یه خه‌ڵكی نه‌خۆش كاری خراپ بكه‌ن و بڵێن زواجی مسیارمان كردووه‌و به‌ناوی مسیاره‌وه كاری خراپ بكرێت. دكتۆر محمد الزحیلی ده‌ڵێت: "له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه وای ده‌بینم كه هاوسه‌رگیری مسیار حه‌رامه به (سدا للذرائع)، كه‌یه‌كێكه له مهصادری ته‌شریعی ته‌به‌عی (مصادر التشریع التبعیه) واته هه‌ركاتێك كارێك وه‌سیله بوو بۆ مه‌فسه‌ده و خراپه ئه‌وا مه‌نع ده‌كرێت، بۆیه هه‌مو ئه‌وشتانه‌ی كهسهردهكێشن بۆحهرام حه‌رامن، بۆیه ئه‌م ئه‌نجامانه واقعیه‌و لێی ده‌كه‌وێته‌وه خهیاڵو وههم نیه‌و ده‌بێت به نڤری اعتبار وه‌ربگیرێت". كێ ده‌بێته سه‌رپه‌رشتی منداڵ ؟ له هاوسه‌رگیری مسیاردا پیاو سه‌رپه‌رشتی منداڵ ناكات له‌به‌رئه‌وه‌ی له گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریه‌كه‌دا به‌مه‌رج گیراوه كه‌پیاو به‌شه‌و لای ئافره‌ته‌كه نامێنێته‌وه وته‌نها به‌ڕۆژ سه‌ردانی ده‌كات ئافره‌ته‌كه ته‌نازول ده‌كات له‌مانه‌وه‌ی پیاوه‌كه لای به‌شه‌و كه‌واته ئافره‌ت خۆی سه‌رپه‌رشتی منداڵ ده‌كات و په‌روه‌رده‌یان ده‌كات بۆیه ئه‌و ئه‌ركه به‌ته‌نها ده‌كه‌وێته‌سه‌ر ئافره‌ته‌كه. لایه‌نه باش و خراپه‌كانی زه‌واجی مسیار ؟ به‌لای ئه‌و زانایانه‌وه كه به‌ڕه‌وای ده‌زانن لایهنهباشهكهی ئه‌وه‌یه كه‌پیاو و ئافره‌ت داوێن پاك ده‌بن و له‌خراپه به‌دور ده‌بن چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه هاوسه‌رگیری نه‌بوه‌ته قسمه‌تیان یان هاوسه‌رگیریان كردووه‌و جیابهنهتهوه یان هاوسه‌ره‌كانیان مردون. وهلایهنهخراپهكهشی به‌لای ئه‌و زانایانه‌وه كههاوسهرگیری مسیار به‌حه‌رام ده‌زانن ئه‌و خالاَنهبوو كه‌باسمان كرد كه به‌هۆكاری حه‌رام بونی ئه‌و هاوسه‌رگیریه‌ی ده‌زانن و ئه‌و سلبیاتانهی كه‌لێی ده‌كه‌وێته‌وه له‌دوای گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریه‌كه. ئایا هاوسه‌رگیری مسیار گونجاوه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی؟ به‌سه‌رنج دان له‌ڕای زانایان و ئه‌و سلبیاتانهی كه‌باسیان كرد كه‌له‌م جۆره هاوسه‌رگیریه ده‌كه‌وێته‌وه، هه‌تا ئه‌وزانایانه‌ش كهبهڕهوا(مباح)ی ده‌زانن ده‌ڵێن ئه‌م جۆره هاوسه‌ر گیریه باشنیهو (مكروه) و له‌شه‌رعدا مه‌رغوب نیه، بۆیه من پێم وایه هاوسه‌رگیری مسیار كه بیدعه‌یه‌كی خلیجیه له‌گه‌ل عورف و عادات و كلتوری كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ناگونجێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پاكه و هه‌رشتێك گومان و شبههی تێدابێت نایكات به‌تایبه‌تی له بابه‌تێكی ئاوا حه‌ساسدا كهبابهتی هاوسه‌رگیری وخێزان و ئافره‌ته، وهكۆمهڵگهی ئێمه جیاوازه لهولاَتانی خلیج، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ته‌نها به‌و هاوسه‌رگیریه ڕازیه كه زیاتر له 1400 ساڵه ئاینی پیرۆزی ئیسلام دایناوه و هێناویه‌تی بۆ موسڵمانان وئێمه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، هاوسه‌ر گیری مسیار كه بیدعه‌یه‌كی خلیجیهو ئه‌گه‌ر ئافره‌تانێك لهولاَتانی خلیجدا كردبێتیان كه زۆربه‌یان خاوه‌نی ماڵ و سه‌روه‌تێكی زۆرن و خاوه‌ن كۆمپانیان و پێویستیان به پیاو نیه ناكرێت و ناگونجێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، ناكرێت ئافره‌تی كورد قیاس بكرێت به ئافره‌تانی خلیج، ناگونجێت ئه‌وه‌ی كه‌له خلیج و ئهوروپادهكرێت بكرێته یاسا لێره، بۆیه هاوسه‌رگیری مسیار به‌هیچ جۆرێك له‌ڕوویی كۆمهلاَیهتیهوه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ناگونجێت بۆیه ئه‌مه به‌هیج جۆریك ناكرێت بگوازرێته‌وه بۆكۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌به‌ر ئه‌و سلبیاتانهی كهباسمانكردو جیاوازی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه لهكۆمهڵگهكانیتر، بۆیه من ده‌ڵێم خوای گه‌وره تعددی داناوه كه عه‌داله‌ت تاكه مه‌رجیه‌تی باپیاوان تعدد بكه‌ن و به‌و شێوه‌ی كه‌خودای تعالی دایناوه هه‌م بۆ خۆیان باشتره وه‌هه‌م بۆ ئافره‌تانیش باشتره وه‌هه‌م بۆ كۆمه‌ڵگه‌ش باشتره و ئه‌و سلبیاتانهشی كه‌له هاسه‌رگیری مسیار ده‌كه‌وێته‌وه له تعدد ناكه‌وێته‌وه، وه‌با زواجی مسیار نه كرێته به‌دیلی تعددێك كه‌خودا ته‌شریعی كردووه بۆ موسڵمانان، والله أعلم. |