یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات   
سیامند سێلکی
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/10/2022 : 22:32:25
قه‌باره‌ی فۆنت
سه‌دان ساله‌ کوردو مه‌ولود ئاوێته‌ی یه‌ک بوون
سه‌دان ساله‌ مه‌ولود یان ڕۆژی له‌دایک بوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حه‌زره‌تی محمد (د.خ) وه‌کو بونه‌یه‌کی مه‌زن و پیرۆز بوته‌ به‌شێک له‌فه‌رهه‌نگ و کولتوری ڕه‌سه‌نی کورده‌واری .هه‌ر سال له‌ڕوانگه‌ی ده‌ربڕینی ڕێزو خوشه‌ویستی بۆ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ، کوردستانیان له‌ که‌رنه‌ڤالێکی دینی و کومه‌لایه‌تیدا و له‌ڕێگای به‌خشینه‌وه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌دا ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌ به‌رز ڕاده‌گرن و یادی ده‌که‌نه‌وه‌ . یادی مه‌ولود بۆ کورد جگه‌ له‌وه‌ی به‌رز ڕاگرتنی بونه‌یه‌کی مه‌زنی ئاینیه‌ ،هه‌میشه‌ ده‌رفه‌تێکیش بووه‌ بۆ دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌رق و کینه‌و دووبه‌ره‌کی و ،گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ روحی لێبورده‌یی و یه‌کتر قبولکردن و تفاق و برایه‌تی . 
به‌گوێره‌ی به‌لگه‌ نامه‌ مێژوویه‌کان پێنج سه‌د سال به‌ر له‌ئێستا یه‌که‌م مه‌لودنامه‌ی کوردی له‌لایان زاناو هۆزانڤانی مه‌زنی کورد (مه‌لا حسێنێ باته‌یی) که‌خه‌لکی هه‌کاریه‌  به‌شێوه‌ی شیعر نوسراوه‌ته‌وه‌ .دواتریش هه‌ردوو زانای مه‌زن مه‌لا عبدولکه‌ریمی موده‌رس و ڕه‌شاد موفتی به‌شێوه‌زاری سورانی مولودنامه‌یان نوسیوه‌ته‌وه‌ .
هه‌لبه‌ت ئه‌م سێ زانا مه‌زنه‌ ده‌یان دیوانه‌ شیعرو کتێب و به‌رهه‌می ئاینیان هه‌یه‌ .ئه‌مه‌ به‌لگه‌یه‌ بۆ ئه‌و ڕاستیه‌ی که‌ هه‌رسێکیان له‌لوتکه‌ی زانست و مه‌عریفه‌دا بوون . که‌واته‌ ئه‌گه‌ر ئیشکالیه‌تێکی شه‌رعی له‌یادکردنه‌وه‌ی مه‌لودا هه‌بوایه‌ وه‌کو ئه‌وه‌ی داعش و هاوشێوه‌کانی باسی  لێوه‌ ده‌که‌ن . هیچ یه‌ک له‌م سێ زانا مه‌زنه‌ مه‌لود نامه‌یان نه‌دونوسیه‌وه‌ .به‌لام ڕوونه‌ ئه‌وان وه‌کو زاناو بیرمه‌ندی مه‌زن له‌بواری دینیدا هه‌ستیان به‌وه‌ کردووه‌ که‌ یادکردنه‌وه‌ی مه‌ولود بۆ کومه‌لگای کوردستانی هه‌م شه‌رعیه‌ هه‌میش له‌زۆر ڕووه‌وه‌ سودبه‌خش و به‌رهه‌مداره‌.
له‌م سونگه‌وه‌و وه‌کو خزمه‌تێک بۆ دین و نه‌ته‌وه‌که‌یان به‌سه‌رهات و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیان نوسیوه‌ته‌وه‌و هانی کوردیان داوه‌ ئه‌و یاده‌ مه‌زنه‌ به‌رزو پیرۆز ڕابگرن .
به‌م شێوه‌یه‌  سه‌دان ساله‌ کومه‌لگای کوردستانی و مه‌لود ئاوێته‌ی یه‌ک بوون و  وه‌کو  بونه‌یه‌کی دینی و کومه‌لایه‌تی یادی ده‌کرێته‌وه‌ . دیاره‌ ئه‌م ئاوێته‌ بوونه‌ ده‌رئه‌نجامی باوه‌ڕی به‌هێزو هۆگری کورده‌ بۆ دین وه‌کو په‌یامی خودا .  لێ مخابن ماوه‌یه‌که‌ دۆژمن و ناحه‌زانی کورد به‌به‌رنامه‌و پلانێکی دارێژراو کار بۆ ئه‌وه‌ ده‌که‌ن کورد له‌م یاده‌ پیرۆزه‌ داببڕن و دووری بخه‌نه‌وه‌. به‌م نیه‌ته‌و له‌وپێناوه‌دا داعش و هاوشێوه‌کانی هانده‌درێن له‌ڕێگای  لێکدانه‌وه‌ی ناڕاست بۆ ده‌قه‌ ئاینیه‌کان  مه‌لود وه‌کو بیدعه‌یه‌ک لای خه‌لک وێنا بکه‌ن ! بێ گومان ئه‌گه‌ر لێکدانه‌وه‌کانی داعش و هاوشێوه‌کانی بۆ ده‌قه‌ ئاینیه‌کان ڕاست بن ( که‌سه‌داسه‌د ڕاست نین) ئه‌وه‌ هه‌موو دینی پیرۆزی ئیسلام ده‌چێته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ ! 
بویه‌ لێره‌دا ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو زانایانی دلسۆزه‌ ڕووبه‌ڕووی بیری داعش و هاوشێوه‌کانی ببنه‌وه‌و ڕێگا نه‌ده‌ن حه‌قانیه‌تی دینی خودا بۆ مه‌رامی سیاسی به‌کار بهێنرێت و بشێوێنرێت . دیسان زۆر پێویسته‌ داواکاری گشتی ڕۆلی خۆی بگێڕیت و هه‌موو ئه‌وانه‌ په‌لکێشی دادگا بکات که‌ مه‌ولود به‌بیدعه‌ وه‌سف ده‌که‌ن . ئاخر پێناسه‌کردنی مه‌ولود به‌بیدعه‌ بریندار کردنی هه‌ست و سۆزی زۆرینه‌ی ڕه‌های خه‌لکی کوردستانه‌و پێشێلکردنێکی ڕاسته‌وخۆی مافی مرۆڤه‌ .بویه‌ ڕێگری کردن له‌و پێشێلکاریه‌ ئه‌رکی داواکاری گشتی و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی په‌یوه‌ندیداره