یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد رەزانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد رۆستەم کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد هەرتەلی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی پەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی وەرتی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەردەکاتەوەو دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله دێلۆیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ عابد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری دەکات   
کامیل محمود
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/10/2022 : 20:28:02
قه‌باره‌ی فۆنت
یادو یادەوەرییەکان لەڕوانگەیەکی قورئانییەوە..(مەولود بەنموونە)
بێگومان هەموو ئەو یادو یادەوەریانەی لەزاکیرەی گەلەکان و کۆمەڵگەی بەشەریدا دەمێننەوە پەیوەستن بەڕووداوگەلێک کەناخۆش و تاڵن یان دەستکەوت و ڕووداوی خۆش و خێرن، هەموو ئەو ڕووداوانەش تاقیکردنەوەی خواو سوننەتی کەون و بزووتنەوەی ژیانی مرۆڤایەتییە کە لەناو ڕۆژەکانی خوادا ڕوو دەدەن و لەنێوان خۆش و ناخۆش و دەستکەوت و زیان و سەرکەوتن و شکستدا دەگۆڕێن، (وَتِلْكَ ٱلْأَيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ ٱلنَّاسِ)..
هەر گەل و نەتەوەیەک زاکیرەی سفر ببێتەوە یان لاواز ببێت و ئەو ڕۆژانەی یادبچێتەوە ئێستا و ئاییندەی خۆی دەدۆڕێنێت و دوچاری چەندین جۆری ئینحیراف دەبێت لەناو هەموو کایەکانی ژیانی ئایینی و دنیایی خۆیدا، بۆیە خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەربارەی پێغەمبەرموسا سەلامی خوای لێ بێت دەفەرموێ: (وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ بِآيَاتِنَا أَنْ أَخْرِجْ قَوْمَكَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَذَكِّرْهُم بِأَيَّامِ اللَّهِ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ).
ئێمە موسامان ناردووە بۆ ناو گەلەکەی و فەرمانمان پێکردووە کە گەلەکەت لەتاریکییەوە دەربهێنە بۆ ناو ڕووناکی، ڕۆژەکانی خوایان یاد بخەرەوە، کە لەسیاقی ئایەتەکەدا دیارە کە لەناو ڕۆژەکانی خوادا لێرەدا مەبەست ئەو ڕۆژانەیە پەیوەندی بەئایین و باوەڕو نیعەمەتی هیدایەتەوە هەیە کە بەهۆی پێغەمبەرانێکی وەک موساو براکانییەوە ئەو ڕۆژانە بوونەتە دەستکەوت بۆ ئەوان و مرۆڤایەتی، کەواتە گەورەترین ڕۆژانێکی تایبەت کەنابێت لەیاد بچنەوەو پێویستە لەهەموو سەردەمێکدا ئێمە یادی یەکترو خۆمانی بخەینەوە ڕۆژانی هاتنی پێغەمبەران و ڕاگەیاندنی پەیامەکانیان و ئەو ڕووداوانەیە کە بەهۆی ئەوانەوە مرۆڤایەتی بووەتە خاوەنی دەستکەوتی ڕێنموونی و هیدایەت و و ڕزگاری، لەبەرامبەریشدا لەناوچوونی بێباوەڕان بەهۆی گومڕایی و لادانیانەوە..
باشەحیکمەت لەگێڕانەوەی ئەو هەموو چیرۆکەی پێغەمبەران و گەلەکانیان لەقورئاندا چییە جگە لەیادەوەری و یادخستنەوە بۆ ئەوەی باوەڕداران شوکرانەبژێربن لەسەر نیعمەتی باوەڕو ئارامگربن لەسەر ئاستەنگ و سەختییەکانی ژیان کە بەهۆی پابەندییە ئانییەکانیانەوە دووچاریان دەبێت (إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّكُلِّ صَبَّارٍ شَکور)؟؟..
گەورەترین ڕۆژێک لەڕۆژەکانی خوای گەورەش ئەو ڕۆژانەیە کەڕووداوی گەورە تیایدا لەژیانی پێغەمبەری ئێمەدا ڕووی داوە، سەلامی خوا لەپێغەمبەرمان و پێغەمبارانیتریش، لەو ڕۆژانەش لەدایکبوونیەتی کەڕەمزی سەرەتای قۆناغێکی نوێیە لەژیانی مرۆڤایەتیدا، پاشان ڕۆژەکانی دابەزاندنی قورئان و کۆچ و یوم الفرقان و تا دەگاتە دواین کۆچی دونیایی ئەو پێشەوایە کەهەموویان(أیام الله)ن و پێویستە یادیان بکەینەوەو بەشێک بن لەیادەوەرییکانی ژیانی ئێمە.
ماوەتەوە چۆنیەتی یادکردنەوەکانیان کە پەیوەستن بە شێوازی یادەوری سەردەم و نەریتی گەلەکانەوە، کە لەئێستادا بۆ یادێکی وەکو مەولود کۆبوونەوەی موسڵمانانە لەجێگایەک و یادخستنەوەی ئەو ڕۆژەیە کەدوایین پێغەمبەر هاتە دونیاو ڕاگەیاندنی کۆتا پەیامی ئاسمان و ئەو ئەرکەی لەخواوە پێی سپێردرا کە ئەرکی هەموو پێغەمبەرانی پێشوویش بووەو بریتییەلە: (أَنْ أَخْرِجْ قَوْمَكَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ)..
یادو یادەوەرییەکان لەم سەردەمەدا لەشێوەی کۆڕو کۆبوونەوەو ئەداکردنی موحازەرەو بڵاوکردنەوەی کتێب و توێژینەوەو بەرنامەی تەلەفزیۆنی و میدیاییدا خۆی دەبینێتەوەو هەموویان دەچنە خانەی دەعوەو ئەرکی پێغەمبەرانەی:(وَذَكِّرْهُم بِأَيَّامِ اللَّهِ).
کەواتە ڕۆژەکانی ژیانی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لە لەدایکبوونیەوە تا وەفاتی بریتین لە(أیام الله)و یادکردنەوەیان نەک هەر بیدعە نین بەڵکو فەرمانێکی قورئانین بەتایبەتی لەم سەردەمی غوربەتی دین و جەنگی سڕینەوەی زاکیرەو شەڕە ژیارییەی نێوان شوێنکەوتووانی پێغەمبەرو جاهیلیەتی نوێدا..
ئەوەی کەدەوترێت ئەصحاب و موسڵمانانی پێشینیش بەم شێوازەی ئێمە نەیانکردووە، شێوازی یادکردنەوەکە پەیوەستە بەشێوازو ئامڕازەکانی ڕۆژەوە، پاشان ئەوان لەڕۆژگارو سەردەمی شکۆی ئیسلامدا ژیاون کە ژیان و سووننەتی پێغەمبەرمان ئاوێتەی هەموو کایەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و ژیارییان بووەو وەک ئەم سەردەمە نەبووە کەموسڵمانان لەژێر هەڕەشەی سڕینەوەی ناسنامەو و زاکیرەی ئیمانی و ژیاریدابن..
ئەمڕۆ ئێمە پێویستمان بە قۆستنەوەی هەموو دەرفەتێکە بۆ جۆشدانەوەی زاکیرەمان و یادخستنەوەی ئەیاموڵا، ئەمەش ئەرکی ئاینیمانەو بیدعەو داهێنراوی ناشەرعی نیە.