ئاینی ئیسلام ڕێزێکی تایبەتی لە ئافرەت گرتووە، ھەموو ئەو مافانەی پێ بەخشیوە کە پێش ئیسلام نەیانبووە. لەئاینی ئیسلام ئافرەت سەرپەریشتیاروبەخێوکەرو پەروەردەی مندالە تەواوکەری کۆمەڵگایەو پێشەوایەو پرسی پێکراوە. بۆیە یەکەم کەس ھاوکاری پێغەمبەری کردیە بۆ پەیامەکەی ئافرەت بووە.لەقورئانی پیرۆزدا دوو سورەت بەناوی ئافرەت ھاتووە.ئیسلام ئەو مافانەی بەئافرەت بەخشی کە ئایینەکانی دیکە پێیان نەبەخشیوە.ئاینی ئیسلام بۆ ئەوە ھاتووە تەواوی مافەکانی ئافرەت دابین بکات ئەوانەی پێوستن بەخۆی و رێزیان لێ بگرین بەچاوێکی گەورە تەماشا بکرێت. ئەگەرسەیری کۆمەلگای کوردی بکەین ئافرەت ڕێزێکی تایبەتی ھەبووە رێزی لێ گیراوە لە شۆرەشەکانی کوردستان بەشداربوە بەردەوام ئافرەتی کورد بەخێوکەرو پەروەردەی مالەوە بوە وە دەورێکی بالایان ھەبوە ھاوکارو ھەماهەنگو پێشەنگ بونە بۆ خزمەتی کوردستان لەڕێزەکانی پیشەوە بونە. لەپێش ھاتنی ئیسلام ئافرەت زیندە بەچال دەکرا بەبێ ھیچ تاوانێک ستەمیان لێ دەکرا شانازیان پێوە نەکراوە . خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا بەرامبەر مافی ئافرەت دەفەرموویت: ( وَإِذَا الْمَوْءُودَةُ سُئِلَتْ بِأَيِّ ذَنْبٍ قُتِلَتْ) ههندێك له هۆزهكان له پێش ئیسلامدا كچیان زینده بهچاڵ ئهكرد له ترسی برسێتی، یان لهبه ر گرێبەستی هاوسەرگیری لهلای ئهوان شهرمهزاری بوو، بۆیه ههر له منداڵییهوه زینده بهچاڵیان ئهكرد. ئیسلام مافی یەکسانی لەقورئاندا بەئافرەت بەخشیوە، وایکردوە لە مافەکاندا لەگەڵ ئەوانی دیکەدا یەکسان بێت.( وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ)وە مافیان بەسەر پیاواندا هەیە هاوشێوەی ئەوەی پیاوان بەسەریاندا هەیانە. ئاینی ئیسلام فەرمانی میهرەبانی بۆ ئافرەتان داوە وەخەرجکردنی پارە بۆی ئەگەر خاوەنی موچەو پارەی خۆشی بێت هەروەها مافی پێداویستییەکانی ژیانی پێ بەخشی، لەوانە جل و بەرگ و خواردن و خانووبەرە.خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا بەرامبەر مافی ئافرەت دەفەرموویت: ( وعاشروهن بالمعروف)بە رەفتارێکی شیاوو جوان هاوکاریی ئافرەتان بکەن و مامەڵەتان چاک بێت لەگەڵیاندا، وەکو ئێوە چاوەروانى چاکە لەوانە دەکەن.لەقورئاندا پیاو لەگەل ئافرەت بەیەکسانی ناویان ھاتووە تەواوکەری یەکترن . وەکو خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا بەرامبەر مافی ئافرەت دەفەرموویت: (هُنَّ لِبَاسٌ لَّكُمْ وَأَنتُمْ لِبَاسٌ لَّهُنَّ) ئەم یەکسانیە کە لە نێوان پیاوان و ئافرەتان ھەیە کە پیاوان پۆشاکن بۆ ئێوەو ئێوەیش پۆشاکی ئەوانن. ئافرەت لە ئیسلامدا هێمای ژیانە دەیکاتە مافێکی ڕواڵەتی بۆخۆی وەشانازی بەبونی دەکا بەلام بەپێچەوانەوە ڕەخنەی لە داب و نەریتی پێش ئیسلامی دەگرێت کاتیک موژدەیان پێ دەگەیشت بەبونی کچێک پێیان ناخۆش بو. ئەوەش بە یەکێک لە تاوانە گەورەکانی وەسف کراوە. خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموویت: ( وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُم بِالْأُنثَىٰ ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ) هەر کاتێکیش مژدەو هەواڵى کچێ بەیەکێکیان بدرێ دەبینى دەم و چاوى ڕەش هەڵ دەگەڕێ. دەروونیشى بەرامبەر بەخوا پڕە لە ڕەفتاری نەشیاو دەبوهەر لەبەر ئەوە کچى داوەتێ. بەلام پیغەمبەر سلامی خوای گەورەی لەسەربێت دەفەرمووێت.ھەر کەسێک ئافرەتیک بەجوانی پەروەردە بکات جێگای بەھەشتە. یەکەم: ئافرەت مافی خوێندنی ھەیە: پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت داوای لەتەواوی مرۆڤایەتی کرد بەدوای زانستدا بگەڕێن، ( طلب العلم فريضة على كل مسلم ومسلمة) یەکسانی پیاوو ئافرەت داواکردنی بەھرەی زانست وزانیاری پێویستە لەسەریان کەخۆیان فێربکەن و وەخەلکانی ترفێربکات . مێژووی ئیسلامی پێمان دەڵێت زۆرێک لە زانا و شەرح زانەکانە گەورەکان زانستیان لە ئافرەت وەرگرتووە. کتێبەکانی ژیاننامە پێمان دەڵێن خاتوو عائیشە خوا لێی ڕازی بێت، یەکێک بووە لە ھەژمارە هەرە گرنگەکان بۆ ژیاننامەی پێغەمبەرو شەرح زانێک بووە کە پێداچوونەوەی بە گێڕەرەوە و خوێنەران دەکرد. دووەم: ئافرەت مافی هەڵبژاردنی هاوسەرھەیە؛ ئیسلام مافی ئەوەی بە ئافرەت داوە کە کەسێک هەڵبژێرێت، گرێبەستی هاوسەرگیری لەگەل دابکات بە ڕەزامەندی ئافرەتەکە بێت. پێغەمبەرسلامی خوای گەورەی لەسەربێت دەفەرموویت: (لا تنكح الأيم حتى تستأمر، ولا تنكح البكر حتى تستأذن) ئیسلام ئافرەت و پیاوی یەکسان کردووە لە مافی هەڵبژاردنی یەکتردا، و دەسەڵاتی نەداوە بە دایک و باوک براکە ی ناچاریان بکات لە شووکردنیان، لە ئاینی ئیسلامدا ئافرەت ئازادییەکی تەواوی هەیە بۆ قبوڵکردن یان ڕەتکردنەوەی هەرکەسێک کە دێت بۆ ئەوەی داوای هاوسەرگیری لەگەل بکات بەڵکو داوای هەڵبژاردنی دەکات لەم ھاوسەرەرگیریەدا. سێیەم: ئافرەت مافی خۆیەتی داوای میرات بکات: پشکی ئافرەت لە میراتدا بەتەنها مافی خۆیەتی و ئازادییەکی ڕەهای هەیە بۆ خەرجکردن یان خەرج نەکردنی، بۆیە مافی ئەوەی هەیە بیهێڵێتەوە بەبێ ئەوەی لێی خەرج بکات. لە زۆر کات لە میراتدا، پشکی ئافرەت کە لە میرات دا یەکسانە بە پشکی پیاوە . خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموویت: (وَلِأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِنْ كَانَ لَهُ وَلَدٌ) لە هەندێکجاریش پشکی ئافرەتان لە میراتدا لە پشکی پیاوان زیاترە. چوارەم: ئافرەت مافی خۆیەتی بازرگانی بکات؛ ئاینی ئیسلام ڕێگای بەئافرەت داوە کە لە دەرەوەی ماڵەوە کار بکات، لەو کارانەی، لەگەڵ سروشت و پسپۆڕی و تواناکانیدا گونجاو بێت بۆبژێوی ژیانی رۆژانەی خۆی.خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموویت: (وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبا) ئافرەت لە ئیسلامدا بەرزترین پلەیان بەدەست هێناوە. پێنجەم: ئافرەت مافی خۆیەتی سیاسەت بکات؛ ئیسلام ئەو مافانەی بە ئافرەت بەخشیوە کەبەشداری کاری سیاسی بکات.وە مافی بەشداری کردن و خۆهەڵبژاردنیان ھەیە لەدەنگدان .کاتێک پەیمانیان بە پێغەمبەری خوادا ئافرەتان بەشداربون لەو پەیمانە. وەلەسەرەتای ئیسلام یەکەم کەسە ھاوکاری پیغەمبەری کردوە حەزرەتی خدیجە بو بانگەوازی ئاینی ئیسلام بەکاری نەھێنی . لەسەرەتای شۆرەشەکانی کوردستان چەندین ئافرەت بەشدارییان کردوە لەکاری سیاسی و لەھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وە پێگەیەکی باشیان ھەبوە بۆخزمەت کردنی کوردستان بەرەو پیش بردنی مافی ئافرەت. |