ڕۆژی (٩/٢٠)ی هەمووساڵێک بۆمن وێستگەیەکی پەروەردەیی دەسازێنێ . (ڕۆژی وەفاتی باوکم -٢٠٢١) ،بەردەوام پێم باشە پەند وەربگرم لەوێستگەکانی ژیانی . تاچێژ وەربگرم لەجوهدوجیهادی مەلاوزانای کورد. + لەپێناوبەدەست هێنانی زانست دا حوجرەبەحوجرە دەگەڕان . تاعیلم پەیدابکەن و بەخوێندەوارانەوشارەزایانەوزانایانە ،پێشەنگی موسوڵمانان بکەن وخزمەتی قوڕئان وحەدیس وعەقیدەوشەریعەت وئەخلاقی میللەتەکەیان بکەن. هەمووگەنجیەتی خۆیان سەرفکردووە ،تازانابن وسەربەرزانە بڕوانامەی زانستی بەدەست بهێنن . بەپێچەوانەی هەندێک (فەریکە خوێندەوار) ی ئەمڕۆ،کەتەنهابەخوێندنەوەی چەند نامیلکەوکتێبێک ،یان گوێ گرتن لەچەند تۆمارێک ،خۆیان لێ دەگۆڕێ وبازبەسەرهەمووئەو،کەڵەزانایانەی کوردا هەڵدەدەن وشانامەبەشان وباڵی خەڵکانی تردا دەڵێن و زۆرجار دەبنەهۆکاری سەرلێ شێواندنی قوتابیانی کوردوستان. + لە(٢٠٢٤/٩/٢٠)لەکاتی سەرنج دانی کتێبخانە خنجیلانەکەی باوکم دا (رحمە اللە) چاوم کەوت بە کتێبی (المراح الأَرواح) لە زانستی صرف دا.لەسەرەتای کتێبەکەدا،بەعەرەبی نوسراوە ،ئەم کتێبە هی (مەلااحمدعزیز عبداللە ) یە،پاشان باوکم بەمەبەستی خوێندنی کڕیوێتیەوە لەناوبراو،بۆیە ئەویش لەسەری نوسیوە (ئەم کتێبە - المراح الارواح-کڕیم لەگەڵ کتێبی ئەتەڵی ، لەگوندی بۆگدێ لە قادری حاجی عزیز ،لە (١٤ /شەعبان) ساڵی(١٩٥٢) بە [٤٠٠]چوارسەد فلس ،بەئاگاداری مامۆستامەلا احمدی قەڵاڕەشی وفەقێ عبداللە ی شەوگێڕ) . ئامۆژگاری عیشقی کتێب / لێرەوە دەردەکەوێ زاناومەلای( بەری /پێشان) لەکوردوستان چەندە عاشقی کتێب بوون ، چەندە شەیدای وەرگرتنی زانست بوون لەدوو توێی کتێبەکان دا، ئەوەی دەیان خوێند ،لەبەریان دەکرد(حفظ)یان دەکرد.پاشان تێیدەگەیشتن وبەگیانی بەرپرسیاریەتیەوە ،وبەئەمانەتەوە.خۆیان ئامادەی جارێکی ترگوتنەوەوگەیاندنی دەکرد. بۆیان خەڵکیش بەسۆزوڕێزەوە گوێی بۆدەگرتن ولێیان وەردەگرتن. + گرنگی دان بەخاوەنداری کتێب و پاراستنی ونوسینەوەی مێژوو،ناوی هاوڕێکانیان ،بەشێک بووە،لەپاراستنی مێژووی گشتی ئاینی ونەتەوایەتیان ،کەبەداخەوە ئەمڕۆ تائەندازەیک فەرامۆش کراوەوزۆرجار بیری لێ ناکرێتەوە.پێمان وایە تەکنەلۆژیا جێگای پێشکەوتنی کرداری وفەڕمی مان دەکاتەوە . +زیندوکردنەوەی خوێندن ،بۆئێمە ئەرکێکی ئاینی وڕۆشنبیری پیرۆزە ،تالەچوارچێوەی ڕەسەنایەتیماندا، بیسەلمێنین کەئێمەش عەوداڵی خوێندەوارین .گرنگی دانەوە بەحوجرەکان وخوێندنگاوناوەندەزانستی وئەکادیمیەکان .بەگەڕانەوە بۆ کتێبە پەڕەزەردەکان وجارێکی ترخوێندنەوەبۆیان ،بەخوێندنەوەیەکی هاوچەرخ وزانستیانە ،نیشانەی زیندویەتی ودڵسۆزیمانە. خوای باڵادەست پاداشتی مامۆستایانمان بداتەوەو ئێمەش موەففەق وسەرکەوتوبکات. بەپێنوسی/ عبدالحمیدملااحمدی سیوەیلی |