ئه‌وه‌نده‌ی ئیسلام‌و كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمانان به‌هۆی ئه‌و گروپ‌و تاقم‌و لایه‌نه توندوتیژو بیر ته‌سكانه زیانی پێگه‌یشتوه، هیچ حاڵه‌ت‌و بوارێك ئاوه‌ها زیانی پێنه‌گه‌یاندوه. ته‌نانه‌ت دوژمنانی ئیسلام له‌سه‌ده‌ی پێشوودا دوای ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی له‌ڕێگه‌ی ئیستعمار و داگیركردنه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر جیهانی ئیسلامی دابگرن، له‌ڕۆژگاری ئیمرۆدا باشترین چه‌كیان بۆ ئه‌م مه‌رامه دروستكردن و پالپشتی كردنی چه‌ندین گروپ و تاقمی تیرۆرستی یه، كه بونه‌ته بیانویه‌كی به‌هێز بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر جیهانی ئیسلامی‌و په‌ره‌دان به ده‌ستكه‌وته سیاسی‌و ئابوریی‌و فه‌رهه‌نگیه‌كانی. ئه‌م جۆره تاقم و گروپانه بونه‌ته هۆكاری به‌هه‌ده‌ردانی سامانی مرۆیی‌و ئابوری له‌جیهانی ئیسلامی، به‌تاڵانبردنی سامانی گشتی و ڕشتنی خوێنی چه‌ندین كه‌سی بێ تاوان. به‌بێ بوونی به‌ڵگه‌و به‌هانه‌یه‌كی شه‌رعی‌و ئینسانی. له‌ئێستاش دا گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر جیهانی ئیسلامی بونی توندره‌وی ئیسلامی‌و توندره‌وی عیلمانیه كه بونه‌ته به‌ربه‌ست‌و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی جیهانی ئیسلامی‌و بوژاندنه‌وه له‌بواری ئابوری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی دا. زێده‌ڕه‌وی‌و توندوتیژی مانای چیه؟ زیاده‌ڕه‌وی بریتی یه له‌تێپه‌راندو سنوربه‌زاندن له‌بواری مامه‌ڵه‌كردن‌و تێگه‌یشتن له‌ده‌قێك یا دیدێكی دیاری كرا‌و. جا چ له‌بواری ئایینی بێ یا سیاسی یا كۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌م تونڕه‌ویه‌ش له مامه‌ڵه‌و گفتوگۆ كردنی كه‌سه‌كان به‌دی ده‌كرێت. له‌كاتێكدا ئه‌م جۆره توندره‌ویه هۆكارێكه بۆ زیاتر دووره په‌رێزی خه‌ڵكی‌و په‌رته‌وازه‌یی له‌دیدو تێگه‌یشتنیان. ئه‌شبێته هۆكاری نائارامی‌و نائومێدی له‌نێو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه. پێغه‌مبه‌ری ئازیز كاتێ موعازی كوری جه‌به‌ل (ره‌زاو ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ربێت) له‌پێشنوێژی دا زێده‌ره‌وه‌ی ده‌كات‌و درێژی ده‌كاته‌وه. سه‌رزنشتی ده‌كات و پێی ده‌ڵێت (أَفَتَّانٌ أَنْتَ) واته: ده‌ته‌وێت خه‌ڵكی توشی فتنه‌و ناته‌واوی بكه‌یت ئه‌ی موعاز؟. یاخود له‌ڕیوایه‌تێكی تر ڕوو له‌موعازی كوری جه‌به‌ل و ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت:( يَسِّرَا ؤلَا تُعَسِّرَا، ؤبَشِّرَا ؤلَا تُنَفِّرَا، ؤتَطَاؤعَا ؤلَا تَخْتَلِفَا) . واته: سوك‌و سانا بن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی‌و مه‌بنه مایه‌ی زه‌حمه‌ت و توندی. هه‌رده‌م موژده ئامێزبن ومه‌بنه مایه‌ی دورخستنه‌وه‌یان. وه خۆشه‌ویستی ودیده‌نی كردنی یه‌كدی په‌ره‌پێبدن و نه‌بنه مایه‌ی جودایی‌و دورخستنیان له‌یه‌كدی). عومه‌ری كوڕی خه‌تتابیش (ڕه‌زای خوای لێ بێ) ئامۆژگاری هاوه‌ڵانی ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: (لَا تُبَغِّضُوا اللَّهَ إِلَي عِبَادِهِ، يَكُونُ أَحَدُكُمْ إِمَامًا فَيُطَوِّلُ عَلَيْهِمْ مَا هُمْ فِيهِ، ؤيَكُونُ أَحَدُكُمْ قَاصًّا، ؤيُطَوِّلُ عَلَيْهِمْ مَا هُمْ فِيهِ) . واته: (مه‌بنه مایه‌ی ڕه‌نجاندنی خه‌ڵكی له‌په‌روه‌ردگاریان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی پێشنوێژی دا نویّژه‌كانتان درێژ ده‌كه‌ن. یا له‌كاتی گێرانه‌وه و وتاردان له‌سه‌ر خه‌ڵكی درێژی ده‌كه‌ن). پاشان زێده‌ڕوی كردن ده‌بێته مایه‌ی ته‌مه‌ن كورتی‌و شلگیری و په‌شێمان بونه‌وه‌و وازهێنان وبێ ئومێدبوون. پێغه‌مبه‌ری خواش (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت: (يَا أَيُّهَا النَّاسُ خُذُوا مِنَ الَاَعْمَالِ مَا تُطِيقُونَ، فَإِنَّ اللَّهَ لَا يَمَلُّ حَتَّي تَمَلُّوا، ؤإِنَّ أَحَبَّ الَاَعْمَالِ إِلَي اللَّهِ مَا دَامَ ؤإِنْ قَلَّ) . واته: ئه‌ی خه‌ڵكینه ده‌ست به‌وكاره بگرن كه‌بۆتان ده‌كرێت وله‌تواناتان دایه. خوای گه‌وره‌ش ئه‌و كات كرداره‌كانتان قبوڵ ده‌كه‌ت كه‌به‌گورج و گۆڵی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و بێزار و بێ تاقه‌ت نه‌بونه تیایدا. بێگومان خوای گه‌وره‌ش بێزار وبێ تاقه‌ت نابێت. باشترین كرداریش به‌رده‌وام بونه له‌سه‌ری با كه‌میش بێت). هه‌ركاتێكیش مرۆڤه‌كان له‌نێوخۆیان تووشی زێده‌رشه‌وی بون ئه‌وا مافی یه‌كتریش پێشێل ده‌كه‌ن و زیان به‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نن. بۆیه‌ش كاتێ پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) هه‌واڵی ئه‌وه‌ی پێ ده‌گات كه عه‌بدوڵای كوڕی عه‌مری كوڕی عاص هه‌رده‌م به‌ڕۆژوو ده‌بێت و شه‌وانیش شه‌ونوێژ ده‌كات و كه‌م ده‌نوێت. ئاگاداری ده‌كاته‌وه كه‌ئه‌م كاره‌ی ده‌بێته مایه‌ی پێشێل كردنی مافی گیان و خاوخێزانی. پێ ده‌ڵێت: (فَلَا تَفْعَلْ، صُمْ ؤأَفْطِرْ، ؤقُمْ ؤنَمْ، فَإِنَّ لِجَسَدِكَ عَلَيْكَ حَقًّا، ؤإِنَّ لِعَيْنِكَ عَلَيْكَ حَقًّا، ؤإِنَّ لِزَوْجِكَ عَلَيْكَ حَقًّا) . واته: وامه‌كه به‌ڕۆژوبه‌و هه‌ندێ ڕۆژیش به‌ڕۆژوو نه‌بیت. هه‌ڵسه له‌خه‌و شه‌ونوێژ بكه به‌ڵام بشنوو. چونكه لاشه‌ت مافی له‌سه‌رت هه‌یه. چاوه‌كانت مافیان له‌سه‌رت هه‌یه خێزان وهاوسه‌ریشت مافی له‌سه‌رت هه‌یه). ئه‌م زیانانه زیاتر له‌بواری تاك دا خۆیان ده‌بینه‌وه. وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ش زیانه‌كه‌ی زیاتر و زۆرتره، زیاده‌ڕه‌وی له‌فیكرو تێگه‌یشتنی فیرقه‌ی قه‌ده‌رییه و جه‌بریه‌و مورجیئه، بوو به‌هۆكاری پاشكه‌وتنی موسوڵمانان له‌زۆربواردا. سه‌ر ئیشه‌ی موعته‌زیله‌كان له‌بابه‌تی خه‌ڵقی قورئان زانا و كه‌ڵه‌پیاوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی زیندان وسه‌ركوت و ناره‌حه‌ت كرد. بۆماوه‌یه‌كی زۆر جیهانی ئیسلامی سه‌رقاڵی یه‌كلا كردنه‌وه‌ی ئه‌م كیشه لاوه‌كیانه كرد. زێده‌ره‌وی ده‌سه‌ڵات دار وبه‌شێك له‌ئه‌میرو خه‌لیفه‌كانی سه‌رده‌می دوای خه‌لافه‌تی راشدین له‌ده‌ستگرتن به‌ده‌سه‌لات و به‌میراتی كردنی. به‌هه‌ده‌ردانی خوێنی زۆر وته‌فره‌قه‌و جودایی نێو موسۆلمانانی دروست كرد. رووچۆن له‌بابه‌ته جوزئیه‌كان و خۆلادان له‌كێشه و ئاریشه سه‌ره‌كیه‌كان و گرنگی نه‌دان به‌بابه‌تی عه‌داله‌ت‌و یه‌كسانی‌و پێشخستنی جیهانی ئیسلامی له‌بواری مه‌عریفه‌و شیته‌ڵ كردنی بنه‌ما ئینسانیه‌كان له‌لایه‌ن به‌شێك له‌زانایان و فه‌قیهه‌كانی ئیسلامی و ئه‌و زیده‌ره‌ویه‌ی دروست بوو له‌سه‌ده‌كانی رابردوو له‌بواری مه‌زهه‌بكاریه‌وه چه‌ندین سه‌ده مۆسوڵمانانی تووشی شكه‌ست و پاشكه‌وتن كرد. ئیدی زه‌مه‌نێكی زۆریش سه‌رقاڵی موسوڵمانان به‌هۆی ئه‌و له‌شكركێشی‌و شه‌ڕو ئاژاوانه‌ی ته‌ته‌رو مه‌غوله‌كان و حروبی صه‌لیبی كه ڕوویان له‌جیهانی ئیسلامی كردوه. موسوڵمانانی توشی چه‌ندین بواری نه‌خوازراو كرد. |