یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مه‌لا ته‌حسین شێخانی/ سۆران
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/07/2010 : 13:08:35
قه‌باره‌ی فۆنت
زه‌نگی خه‌ته‌ری مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان
shekhanemala@gmail.com 26/6ی هه‌موو سالێك ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كانه‌ له‌ هه‌موو جیهان، حه‌قی خۆیه‌تی ته‌واوی توێژه‌ جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریی ئه‌م ڕۆژه‌ بكه‌ نه‌ وێستگه‌یه‌ك بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌و به‌رنگاربوونه‌وه‌ و ڕێگرتن له‌ په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده‌ نه‌خوازراوه‌ له‌ كوردستان، چونكی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش گه‌رچی ئه‌م په‌تایه‌ له‌نێویدا نه‌بۆته‌ دیارده‌یه‌كی به‌رچاو، لێ‌ گوێنه‌دان به‌م حاڵه‌ته‌و نه‌بوونی پلان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانانی ئه‌م مادده‌ هۆشبه‌رانه‌ و ره‌واجده‌رانیان، ئه‌بێته‌ مایه‌ی ته‌شه‌نه‌كردن و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئالوده‌بوان به‌م مادده‌ خه‌ته‌رناكانه‌، به‌تایبه‌ت ئێمه‌ هاوسێی و جیرانی دوو ده‌وڵه‌تین كه‌ بازرگانی كردن وچاندن و ئالۆده‌بوون به‌ حه‌شیش وهیرۆین و مادده‌كانی تر له‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رز دایه‌، ئه‌گه‌رچی ئه‌م حاله‌ته‌ به‌هۆی كرانه‌وه‌ و گۆلبالیزمه‌وه‌ بۆته‌ دیارده‌یه‌كی جیهانی و لایه‌نه‌ نێگه‌ تیڤه‌كانی به‌رچاو و ڕوونن له‌هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌ جیاجیاكانی وه‌ك ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی....هتد، ته‌نانه‌ت زیان و خه‌ته‌ریه‌كه‌ی زۆر زیاتره‌ له‌ بانده‌ توندڕه‌و تیرۆرستیه‌كان، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی ڕوسیا (مێدڤێدیڤ) چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ ئیمرۆ ڕاگه‌یاند كه‌ بازرگانی كردن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و خوو گرتن پێیان گه‌وره‌ترین مه‌ترسی دروست كردوه‌ به‌سه‌ر ئه‌منی قه‌ومی میلله‌تان به‌گشتی و كۆمه‌ڵگای ڕوسی به‌تایبه‌تی). به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌ش به‌ته‌نها له‌ڕێگه‌ی یاسایی و بوونی پرۆژه‌ یاسا و توندكردنی ڕێگه‌ كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و بوونی هۆبه‌ی تایبه‌ت له‌ ده‌زگاكانی ئاسایش چاره‌سه‌ر نیه‌، به‌ڵكو پێویست ده‌كات بگه‌ڕێین به‌دوای میكانزمی زانستی و فره‌ ڕه‌هه‌ند و هه‌مه‌ چه‌شن، هه‌موو ڕێكخراو وشاره‌زایان ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه‌ كه‌ ڕێگه‌ی توندوتیژی وسوتاندن وله‌ناوبردنی مادده‌ هۆشبه‌ركان و په‌لكێش كردنی بازرگانان پێی بۆ زیندان، نه‌بونه‌ته‌ هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌، ته‌نانه‌ت زۆر جاریش به‌ره‌ره‌نگاربونه‌وه‌كه‌ خۆی بۆته‌ هۆكاری ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتر و دروست بوونی گرفت وئاژاوه‌ گێری له‌ نێو كۆمه‌ڵگا (بۆ نمونه‌ ووڵاتێكی وه‌ك عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ گه‌رچی بڕیاری له‌ سێداره‌دان وسه‌رپه‌راندنی ده‌ركردوه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی بازرگانی یا مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن، كه‌چی لێكۆڵینه‌واكانی هه‌مان ووڵات ده‌ریان خستوه‌ رێژه‌ی خووگرتن به‌مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ زیاد بوون دایه‌)، بۆ كۆنترۆل كردنی ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ كوردستان بوونی هۆبه‌ی تایبه‌ت به‌س نیه‌، پێویست ده‌كات ده‌زگا وبه‌رێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات هه‌بێت و كه‌سانی پسپۆرو شاره‌زای ده‌روونی و كۆمه‌ڵناسی و یاساناس كاری تێدا بكه‌ن، له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا پێویست ده‌كات له‌ ڕێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ زانستیه‌كان هۆكاره‌كانی زیادبوونی رێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م مادده‌ خه‌ته‌رناكانه‌ له‌ كوردستان ده‌ستنیشان بكرێت و كار بۆ بنبڕكردنێكی ڕاسته‌قینه‌ و ئه‌كتیڤ بكرێت، كه‌ به‌ بڕوای من سێ‌ هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌یه‌ له‌ ئه‌گه‌ری زیاد بوونی خوو گرتن به‌م ماددانه‌. یه‌كه‌میان: نزیكی و هاوسێبوونمان له‌گه‌ڵ ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه‌ رێژه‌ی بازرگانی كردن و خووگرتن تیایدا له‌ ئاستێكی به‌رز دایه‌. دووه‌میان: گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵكانه‌ی له‌ م دوو ووڵاته‌ و ووڵاته‌ ئه‌وروپیه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان، له‌وێ‌ به‌ هۆی ته‌نگه‌ژه‌ ئابووریی و ده‌روونیه‌كان خوویان به‌ماددانه‌وه‌ گرتوه‌، كه‌ هاتونه‌ته‌وه‌ش بوونه‌ته‌ پێشه‌نگ و رێخۆشكه‌ری كه‌سانی ده‌وره‌به‌ریان. سێهه‌م : به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێ‌ كاری و نه‌بوونی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی وهه‌ڵایسانی كێشه‌كانی گه‌نجان و گوێ نه‌دان به‌گرفته‌كانیان و قۆرخ كردنی كایه‌ی ده‌سه‌ڵات وئیمكانیات لای كه‌سانێكی نه‌فس نزم و بێویژادن و بازرگانی كردن به‌م مادده‌ هۆشبه‌رانه‌. بۆ ڕێگه‌ر گرتن و كۆنترۆل كردنی ئه‌م دیارده‌یه‌ش ئه‌م چه‌ند پێشنیارانه‌ به‌ چاك ده‌زانم: 1. بوونی ده‌زگایه‌ك كه‌ ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا سه‌ره‌كیه‌ كانی تری كوردستان بێت، كه‌ نه‌ك كه‌سی ئه‌منی و عه‌سكه‌ری به‌ڵكو یاساناس و پسپۆری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی كاری تیا بكه‌ن. 2. هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن وڕیكلام كردن له‌ شوێنه‌ گشتی یه‌كان وتوێژو چینه‌ دیاره‌كانی كۆمه‌ڵگا (وه‌ك مامۆستایانی ئایینی). 3. دابین كردنی زیاتری بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌هێشتنی دیارده‌ی بێكاری و چاره‌سه‌ر كردنی گرفتی كرێچیه‌تی و به‌ره‌و پێشبردنی ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان له‌ كوردستان. 4. كاركردن بۆ خزمه‌ت كردن و به‌ په‌رۆشبوون و به‌ پیره‌وچوونی توێژی گه‌نجان له‌ كوردستان و خزمه‌ت كردنیان له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه‌. 5. ئه‌وانه‌ی ئالووده‌ی ئه‌م ماددانه‌ ده‌بن وه‌ك كه‌سی نه‌خۆش سه‌یر بكرێن و ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆیی ته‌ندروستی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌بێ‌ باوه‌شی میحه‌به‌ت و میهره‌بانیان بۆ بكرێته‌وه‌ و مزگه‌وت و قوتابخانه‌ و خانه‌واده‌كانیان هۆكاربن بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، نه‌ك چاره‌ڕه‌شكردن و به‌دبه‌ختكردنی زیاتریان. 6. گرنگی دانی زیاتر به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ كحویه‌كان و نه‌هێشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی جگه‌ره‌ له‌ كوردستان كه‌ ئه‌م دوو ماددانه‌ هۆكاری ڕاسته‌وخۆن بۆ خووگرتن به‌م مادده‌ هۆشبه‌رانه‌. 7. قه‌ده‌غه‌ كردن وڕێگرتن و سانسۆردانان له‌سه‌ر ئه‌وكۆمپانیا و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنانه‌ی ڕیكلام بۆ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن، یا بوونه‌ته‌ هۆكاری ڕه‌واجدان به‌كاره‌ توندوتیژیه‌كان و به‌كارهێنانی مادده‌ كحولیه‌كان و جگه‌ره‌ و خووگرتن به‌م مادده‌ هۆشبه‌رانه‌. *پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی شافعی له‌ سۆران