یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مه‌لا ته‌حسین شێخانی/ سۆران
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/07/2010 : 13:26:07
قه‌باره‌ی فۆنت
مۆندیال ومه‌لا
Shekhanemala@Gmail.com

مه‌سه‌له‌ی مۆندیالی 2010یه‌كێكه‌ له‌ و بابه‌ت و ڕووداوانه‌ی به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی كوردستان و ته‌واوی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی پێوه‌ی سه‌قاڵن، چونكه‌ تۆپی پێ‌ به‌ یاریه‌كی جیهانی سه‌رنج ڕاكێش و خاوه‌ن زۆرترین هه‌وادار و ئاره‌زوومه‌ند له‌ هه‌موو چین و توێژه‌كان ده‌ژمێردرێت، ئه‌مه‌ش وای كردوه‌ خاوه‌نی میتۆد و مێژوی تایبه‌تی خۆی بێت، كاریگه‌ری (سه‌لبی و ئیجابی) خۆی به‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌كاندا دروست بكات، به‌ده‌گمه‌ن گه‌ڕه‌ك و كۆڵانی ئه‌م ووڵاته‌ هه‌یه‌ به‌شێك له‌ منداڵ و هه‌رزه‌كارانی خولیا تۆپی پێ‌ نه‌بن، به‌شێكی باش له‌ ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌و پۆسته‌ ئه‌لیكتڕۆنیه‌كان و ته‌واوی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی بۆ ته‌رخانكراوه‌، (جۆل رینمی) سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی (FIFA) ده‌ڵێ‌: (ناكرێ‌ له‌ شوێنك ڕۆژهه‌ڵبێ‌ و كه‌سانێ‌ نه‌بن خولیای تۆپی پێ نه‌بن)،

به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ بابه‌ته‌كه‌ی منه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ دا كه‌سانی زۆر له‌ دڵسۆزی وچاكه‌ی خۆیان پرسیارگه‌لی زۆریان ئاراسته‌م ده‌كرد، له‌ هه‌مبه‌ر تێڕوانینی ئیسلام و مه‌زهه‌به‌ ئیسلامیه‌كان بۆ ئه‌م یاریه‌و وه‌رزش به‌گشتی، له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا زۆرجار بیر ته‌سكی و نه‌خوێندنه‌وه‌ی زانستی قووڵ وای كردوه‌ هه‌ندێك بڕیار و لێكدانه‌وه‌ی نا واقیعییان هه‌بێت له‌بابه‌ت دیارده‌و ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ئیمرۆ بونیان هه‌یه‌، چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئیمرۆ نامیلكه‌یه‌كی مامۆستایه‌كی زانكۆی ووڵاتێكی عه‌ره‌بیم خوێنده‌وه‌ له‌ باره‌ی (تۆپی پێ‌) به‌ناوی (الكره‌ تحت أقدام الصالحین) دكتۆر (عبدالله النجدی) ئه‌م به‌رێز به‌ پازده‌ هۆكاری سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ داوا له‌ گه‌نجانی ووڵاته‌كه‌ی ده‌كات نه‌بنه‌ بینه‌ری یاریه‌كانی مۆندیال و تۆپی پێی جیهانی، گه‌ر یاریه‌كه‌ش بكه‌ین ئه‌بێ‌ له‌ یاساو قه‌وانینی پیاده‌كراوی ئیمرۆ له‌ جیهان هه‌یه‌ ده‌رچین، وه‌ك ئه‌وه‌ی نابی ناوبژیوان هه‌بێت، یاریزانی یه‌ده‌ك پێویست نیه‌، له‌ولاشه‌وه‌ ئه‌م به‌رێزه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكی لای خۆشمان پێیان وایه‌ نابێ‌ موسوڵمان خولیای بینینی یاریه‌كان بێت چونكه‌ تۆپی پێ‌ وئه‌و مۆندیاله‌ جیهانیه‌ پیلانێكی جوله‌كه‌یه‌، ئه‌بێ‌ موسوڵمان له‌خوا بترسێ‌ وخولیای بینینی یاریه‌ كان نه‌بێت!! (كه‌چی هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌كه‌ی چه‌ندین جار به‌شداری كردوه‌ له‌ مۆندیال و ئیسرائیلیش بۆ تاقه‌ جارێكیش به‌شداری نه‌كردوه‌ تیایدا)!!!! (له‌ڕاستی سه‌یره‌ تا كه‌ی ئه‌م دوژمنه‌ وه‌همیه‌ له‌ زیهنمان بوونی هه‌بێ‌، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ركارێك به‌كه‌یفی دڵمان نه‌بێت یا له‌هه‌ناوی ئه‌م كۆمه‌ڵگا ئیسلامیانه‌ ده‌رنه‌چووبێت، یه‌كسه‌ر بڵێین ئه‌مه‌ پیلانی جوله‌كه‌یه‌، له‌كاتێكدا خۆمان بواردوه‌ له‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی جیدی بۆمه‌سه‌له‌كه‌ بكه‌ین و ره‌هه‌نده‌ كانی بخوێنینه‌وه‌ ویا هیچ نه‌بێت ڕوونیان كه‌ینه‌وه‌، ئاخر گه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیسرائیل له‌ مۆندیال هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌هێز بوایه‌ و بۆ یه‌ك جارێكیش بێت جامه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا بوایه‌ (كه‌ ئه‌مه‌ ئاسایه‌) ئه‌وجا ده‌مانگوت ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ش پیلانی جوله‌كه‌ و ئیسرائیل بێت!!!)، ئایا چ حیكمه‌تێك له‌وه‌ دا یه‌ كه‌ ئه‌م پیاوه‌تیه‌ له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌ بكه‌ین وپلان وپاڵپشتی ئه‌م مۆندیاله‌ سه‌رنج ڕاكێشه‌ به‌وان ببه‌خشین؟؟ ئاخۆ تاكه‌ی نوشستی و ناته‌واوی خۆمان بده‌ینه‌ پاڵ به‌رامبه‌ره‌كانمان؟ وا بۆ چه‌ندین ساڵه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات میلله‌تانی خۆیان ده‌چه‌وسێننه‌وه‌ وله‌هه‌موو مافێكیان بێ‌ به‌ش ده‌كه‌ن، دێوه‌زمه‌ی خه‌ته‌ری ئیسرائیلیان كردۆته‌ قه‌لغان بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان و ده‌سه‌ڵاته‌ ملهوره‌كانیان، هه‌ر بۆیه‌ ده‌مه‌وێ‌ له‌ دیدێكی جیاواز و به‌پێی فه‌توای زانا ناوداره‌كانی جیهانی ئیسلامی له‌م بابه‌ته‌ بدوێم:

تۆپی پێ‌ له‌پاڵ ئه‌وه‌ی دیدو ڕه‌هه‌ندێكی جیهانی وه‌رگرتوه‌، له‌ سنور و جوگرافیاو ته‌نانه‌ت گه‌ل ومیلله‌تێكی دیاری كراو ده‌رچوه‌، له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌كرێ‌ به‌ یه‌كێ‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانی ئابوریش دابنرێت، ئه‌وه‌تا ووڵاتێكی وه‌ك به‌رازیل تۆپی پێ‌ بۆته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئابوری باش بۆ ووڵات و تاكه‌كانیشی، تۆپی پێ‌ به‌ سه‌فیری ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان و نه‌هێشتنی ته‌نگه‌ژه‌ سیاسیه‌كان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێ‌،

باشترین نموونه‌ش ئه‌و یاریانه‌یه‌ كه‌ ساڵانی رابردوو له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران، له‌گه‌ڵ عیراق و كوێته‌، (زۆر جار یه‌ك یانه‌ی تۆپی پێ‌ چه‌ندین ڕه‌گه‌زو ئایینی جیاوز له‌ وه‌رزشوانان له‌ خۆ ده‌گرێت)، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م ڕاستیانه‌ش وه‌رزش به‌گشتی هۆكاری پاراستنی كه‌سایه‌تی و ده‌روون ته‌ندروستی یه‌، یه‌كێ‌ له‌و ئه‌رك و واجبه‌ فرامۆشكراوانه‌ی كه‌ له‌نێو خه‌ڵكانی لای ئیمه‌ به‌دی ده‌كرێ‌، گرینگی نه‌دانه‌ به‌ مه‌شق و یاریه‌ وه‌رزشیه‌كان، له‌كاتێكدا هه‌موو كتێبه‌ فقهی و شه‌رعی یه‌كان بابێكی تایبه‌تیان له‌پاڵ نوێژو ڕۆژ بۆ بواری وه‌رزش دیاری كردوه‌ به‌ناوی (كتاب السبق والرمی)، بواره‌كانی تیرهاوێشتن و ساحه‌و مه‌یدان و مه‌له‌وانی تیایدا به‌ زه‌روور باسكراوه‌ (كه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی یاری وه‌رزشین!!) وه‌ك ئه‌و ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ده‌فه‌رموێ‌ : (عَنْ عَطَا‌وِ بْنِ أَبِي رَبَاحٍ قَالَ : رَأَيْتُ جَابِرَ بْنَ عَبْدِ اللَّهِ ؤجَابِرَ بْنَ عُمَيْرٍ الَاَنْصَارِيَيِّنِ رَضِيَ‌ اللَّهُ عَنْهُمَا يَرْتَمِيَانِ فَمَلَّ أَحَدُهُمَا فَجَلَسَ فَقَالَ لَهُ صَاحِبُهُ أَجَلَسْتَ أَمَا سَمِعْتَ رَسُولَ اللَّهِ -صلي الله عليه وسلم- يَقُولُ :« كُلُّ شَيْ‌وٍ لَيْسَ مِنْ ذِكْرِ اللَّهِ فَهُؤ سَهْوٌ ؤلَهْوٌ إِلاَّ أَرْبَعًا مَشْيَ‌ الرَّجُلِ بَيْنَ الْغَرَضَيْنِ ؤتَأْدِيبَهُ فَرَسُهُ ؤتَعَلُّمَهُ السِّبَاحَةَ ؤمُلَاعَبَتَهُ أَهْلَهُ ». {ت} تَابَعَهُ إِسْحَاقُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ الْحَنْظَلِيُّ عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ سَلَمَةَ الْجَزَرِيِّ)(1) ، ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ سوارچاكی و مه‌له‌وانی به‌ زیكرو یادی خوا عیباده‌ له‌قه‌له‌م ده‌دات (گه‌ر نیازی له‌به‌رخوا و خزمه‌ت كردن له‌ دڵً و ده‌روون هه‌بوو)، گه‌ر وه‌رزش كردن هۆكاری پاراستنی لاشه‌و رزگار بوون له‌ نه‌خۆشیه‌ جه‌سته‌یی و ده‌روونی یه‌كان بێت، ئه‌وا پێغه‌مبه‌ری ئازیز (درودی خوای له‌سه‌ربێ) ئیماندارێكی به‌هێز و چوست چالاكی پێ‌ په‌سه‌ند تره‌ له‌ ئیماندارێكی ته‌وه‌زه‌ل و نه‌خۆش و بێ‌ توانا، كه‌ ده‌فه‌موی : (عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ -صلي الله عليه وسلم- « الْمُؤْمِنُ الْقَوِيُّ خَيْرٌ ؤأَفْضَلُ ؤأَحَبُّ إِلَي اللَّهِ عَزَّ ؤجَلَّ مِنَ الْمُؤْمِنِ الضَّعِيفِ ؤفِي كُلٍ خَيْرٌ احْرِصْ عَلَي مَا يَنْفَعُكَ ؤلَا تَعْجَزْ فَإِنْ غَلَبَكَ أَمْرٌ فَقُلْ قَدَّرَ اللَّهُ ؤمَا شَا‌وَ صَنَعَ ؤإِيَّاكَ ؤاللَّوَّ فَإِنَّ اللَّوَّ يُفْتَحُ مِنَ الشَّيْطَانِ». ؤفِي رِؤايَةٍ « يَفْتَحُ عَمَلَ الشَّيْطَانِ». تحفه‌ 13645 معتلی 9857 )(2) ، له‌م فه‌رمووده‌ش داوا له‌ ئیماندار كراوه‌ كه‌ خۆی به‌هێز بكات له‌ ڕووی روحی و لاشه‌یی و ئه‌خلاقی (پێغه‌مبه‌ری خواش درودی خوای له‌سه‌ر بێ‌ كه‌سێكی به‌هێز و ئازاو چوست وچالاك بوه‌)، بێگومان وه‌رزش لایه‌نی لاشه‌یی وده‌روونی به‌هێز ده‌كات، موسوڵمانیش ته‌نها له‌سه‌ری فه‌رز نه‌كراوه‌ به‌ته‌نها گرینگی به‌نوێژ و عیباده‌ته‌كانی بدات، به‌ڵكو پێویست ده‌كات هاوسه‌نگیه‌ك دروست كات له‌ نێوان لاشه‌و ده‌روونی، پێغه‌مبه‌ری خوا روو له‌ (عبدالله كوری عه‌مری كوری عاس) ده‌كات و ده‌فه‌رموێ‌: (عَنْ أَبِي سَلَمَةَ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو قَالَ دَخَلَ عَلَيَّ رَسُولُ اللَّهِ - صلي الله عليه وسلم - فَقَالَ « أَلَمْ أُخْبَرْ أَنَّكَ تَقُومُ اللَّيْلَ ؤتَصُومُ النَّهَارَ » . قُلْتُ بَلَي . قَالَ « فَلَا تَفْعَلْ ، قُمْ ؤنَمْ ، ؤصُمْ ؤأَفْطِرْ ، فَإِنَّ لِجَسَدِكَ عَلَيْكَ حَقًّا ، ؤإِنَّ لِعَيْنِكَ عَلَيْكَ حَقًّا ، ؤإِنَّ لِزَوْرِكَ عَلَيْكَ حَقًّا ، ؤإِنَّ لِزَوْجِكَ عَلَيْكَ حَقًّا ، ؤإِنَّكَ عَسَي أَنْ يَطُولَ بِكَ عُمُرٌ ، ؤإِنَّ مِنْ حَسْبِكَ أَنْ تَصُومَ مِنْ كُلِّ شَهْرٍ ثَلَاثَةَ أَيَّامٍ ، فَإِنَّ بِكُلِّ حَسَنَةٍ عَشْرَ أَمْثَالِهَا فَذَلِكَ الدَّهْرُ كُلُّهُ » . قَالَ فَشَدَّدْتُ فَشُدِّدَ عَلَيَّ فَقُلْتُ فَإِنِّي أُطِيقُ غَيْرَ ذَلِكَ . قَالَ « فَصُمْ مِنْ كُلِّ جُمُعَةٍ ثَلَاثَةَ أَيَّامٍ » . قَالَ فَشَدَّدْتُ فَشُدِّدَ عَلَيَّ قُلْتُ أُطِيقُ غَيْرَ ذَلِكَ . قَالَ « فَصُمْ صَوْمَ نَبِيِّ اللَّهِ دَاوُدَ » . قُلْتُ ؤمَا صَوْمُ نَبِيِّ اللَّهِ دَاوُدَ قَالَ « نِصْفُ الدَّهْرِ »)(3)، ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ ئاماژه‌یه‌ له‌ سه‌ر پێویستی ماف به‌خشین به‌ لاشه‌، كه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ وه‌رزش و دووركه‌وتنه‌ وه‌ له‌ و شتانه‌ی زیان به‌لاشه‌ ده‌گه‌یه‌ننن، ئه‌وتانێ‌ خوای گه‌وره‌ باسی هه‌ڵبژاردنی تالووت ده‌كات له‌ سه‌رده‌می حه‌زره‌تی (داود) سڵاوی خوای لێ‌ بێ‌، بۆ به‌رپرسیاریه‌تی له‌ جیهاد و پێشه‌وایه‌تی (وقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ اللّهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكاً قَالُؤاْ أَنَّي يَكُونُ لَهُ الْمُلْكُ عَلَيْنَا ؤنَحْنُ أَحَقُّ بِالْمُلْكِ مِنْهُ ؤلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِّنَ الْمَالِ قَالَ إِنَّ اللّهَ اصْطَفَاهُ عَلَيْكُمْ ؤزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ ؤالْجِسْمِ ؤاللّهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَن يَشَا‌وُ ؤاللّهُ ؤاسِعٌ عَلِيمٌ)(4) ، له‌م ئایه‌ته‌دا پێویستی ڕه‌چاو كردنی (به‌هێزی له‌ جسم ولاشه‌) بۆ وه‌رگرتنی پۆست و به‌رپرسیاریه‌تی به‌ گرنگ زانراوه‌.

گه‌ر بشوترێ‌ ئیمرۆ زێده‌ره‌وی ده‌كرێت له‌ ته‌ماشاكردن و خولیا بوونی یاریه‌كان، ده‌ڵێین زێده‌ره‌وی كردن له‌هه‌موو شتدا ناپه‌سه‌ند و نه‌خوازراوه‌، ئه‌و گه‌نجانه‌یش كه‌ ئاره‌زوی بینینی یاریان هه‌یه‌ پێویسته‌ (عیباده‌ت و په‌رستشه‌كان) فه‌رامۆش نه‌كه‌ن، بینینی یاری زۆر جاكتره‌ له‌ ئالووده‌بوون به‌تلیاك و مادده‌ بێهۆشه‌كان، كه‌ بونه‌ته‌ زه‌نگی خه‌ته‌ر و كاره‌سات به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا كان،

فه‌توای زانایانی هاوچه‌رخ له‌باره‌ی وه‌رزش و تۆپی پێ‌:

له‌ 29-1-2008 پرسیار كراوه‌ له‌ زانای پایه‌ به‌رز دكتۆر یوسف قه‌رزاوه‌ له‌ باره‌ی مۆندیال و وه‌رزش فه‌رموویه‌تی : تۆپی پێ‌ وه‌ك وه‌رزشێكی جیهانی له‌ سه‌رده‌می پێشوو نه‌بوه‌، ئیمرۆش ئه‌نجامدانی ئه‌م یاریه‌ له‌ چوارچێوه‌ی زه‌وابته‌ شه‌رعیه‌كان دروست و ڕێ پێدراوه‌، كه‌ ئه‌م مه‌رجانه‌ له‌ خۆ بگرێت:

1: بینین و ته‌ماشا كردن و ئه‌نجام دانی یاریه‌كان نه‌گاته‌ ئاستی خووپێوه‌گرتن وئیدمان بوون و له‌ده‌ستدانی ئه‌رك و فه‌رمانه‌ شه‌رعیه‌كان.

2: پێویسته‌ له‌نێو وه‌رزشوانان و هه‌ڵبژارده‌كان پارێزگاری له‌ ئه‌و یاسا و ڕێسا تایبه‌تیانه‌ بكرێت كه‌ له‌ گۆرپانی یاری به‌پێویست زانراوه‌، (پاراستنی ره‌وشتی جوان و په‌سه‌ند ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی وه‌رزشوانه‌).

3: ناكرێ‌ وه‌رزش و یاریكردن ببێته‌ هۆكار و ڕێگا خۆشكه‌ر بۆ كاری توندو تیژی و زه‌ره‌رو زیان وتوندڕه‌وی و ڕه‌گه‌ز په‌رستی، (وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی میصروجه‌زائیر ڕووی دا.
4: پێویسته‌ به‌رپرسیارو ناو بژیوانان چه‌مكی عه‌داله‌ت و به‌یك چاو سه‌یركردنی هه‌ردوو لا بپارێزن و ته‌ره‌فگیری نه‌كه‌ن بۆیه‌كێك له‌دژی ئه‌وه‌ی تر.

5: پێویسته‌ نیازی بۆ خوا بوون خزمه‌ت كردنی دین و پاراستن و به‌ره‌و پێش بردنی میلله‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ بوونی هه‌بێت له‌ ناخی وه‌رزشوان و هۆگرانیان، خۆ دوورگرتن له‌ غرور و خۆبه‌زۆر زانین و إستغلال نه‌كردنی بابه‌ت و حاله‌تی وه‌رزش بۆ مه‌به‌ست ومه‌رامی تایبه‌ت(6).
دكتۆر (عتیه‌ سه‌قه‌ر) زانای ناوداری زانكۆی ئه‌زهه‌ر: له‌ باره‌ی وه‌رزش و تۆپی پێ‌ ده‌فه‌رموێ‌: (وه‌رزش پێویستیه‌كی لاشه‌ی ده‌روونی یه‌، ئیسلام ڕێگری نه‌كردوه‌ له‌ ئه‌نجامدانی مادام به‌ پێی زه‌وابته‌كانی شه‌رع موماره‌سه‌ ده‌كرێت و مه‌به‌ست تیایدا به‌هێزكردنی لاشه‌ و هێزی ژیریه‌ له‌ نێو تاكوكانی كۆمه‌ڵدا و مه‌به‌ست تیایدا خزمه‌ت كردن وبه‌ره‌و پێش بردنی گه‌ل و میلله‌ته‌ و ده‌بێته‌ هۆكاری پێناسه‌ و ناسنامه‌ی گه‌ل و میلله‌ته‌كه‌ت)(7).

له‌ كۆتایی دا: ده‌ڵێین پێویسته‌ گیانی وه‌رزشی له‌نێو تاكه‌كان به‌هێز بكرێت و به‌چاو رێزو حورمه‌ته‌وه‌ ته‌ماشای وه‌رزشوانان بكرێت و پالپشتی ئه‌و ده‌زگا و سه‌نته‌ر و رێكخراوانه‌ش بكرێت كه‌ گرنگی به‌وه‌رزش ده‌ده‌ن، له‌ پاڵ ئه‌مه‌شدا بۆنی هۆشیاری وه‌رزشی به‌تایبه‌ت له‌ قووتابخانه‌كاندا زه‌روره‌، چونكه‌ وه‌رزش روحی هاوكاری و هه‌وڵ و كۆشش و بڕیاردان و روحی فه‌ریق و پاڵپشتی كردنی یه‌كتر له‌هه‌موو كارێك دروست ده‌كات، به‌داخه‌وه‌ كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كان ئه‌م لایه‌نه‌یان فه‌رامۆشكردوه‌ هه‌ر بۆیه‌ ژێر ده‌ست و ده‌سته‌مۆ و بێ‌ هێز بوونه‌، له‌هه‌مووشی گرنگتر ئه‌بێ‌ زانستیانه‌و هاوچه‌رخانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كان بكه‌ین و واقیع بینی و خوێندنه‌وه‌ی گشتگیرو هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ بابه‌ته‌كان ببێته‌ سه‌نگی بریارو فه‌توادان، نه‌ك میزاج و خوێندنه‌وه‌ی شه‌خصی و ئیجتیهادی بێ‌ بنه‌ما.

1-سونه‌نی به‌یهه‌قی ژماره‌ی فه‌رمووده‌ (20233).
2- موسنه‌دی ئیمامی ئه‌حمه‌د ژماره‌ی فه‌رمووده‌ (9026).
3 - صه‌حیحی بوخاری (اڵادب) ژماره‌ی فه‌رمووده‌ (6134).
4 - البقره‌247.
5 - سایتی تایبه‌تی د. یوسف قه‌ره‌زاوی ره‌حمه‌تی خوای لێ‌ بێ‌.
6 - سایتی www.islamonline.net ئیسلام ئۆنلاین.

* پێش نوێژ وتارخوێنی مزگه‌وتی شافعی سۆران