پێناسه
به‌ڵگه‌ی په‌سه‌ندیی وه‌رزش له‌رووی ئایینه‌وه
وه‌رزش : كۆمه‌ڵه كارێكه مرۆڤ ئه‌نجامی ده‌دات چ به شێوه‌ی تاك یان به كۆمه‌ڵ به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان و راهێنانی جه‌سته و كات به‌سه‌ر بردن .
ئایینی پیرۆزی ئیسلام هانمان ده‌دات بۆ پیاده‌كردنی وه‌رزش و یاریه به سوده‌كان ، هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام پێغه‌مبه‌رمان سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت هاوه‌ڵانی هانداوه له‌سه‌ر وه‌رزش له‌پێناو به‌هێزكردن و پاراستنی جه‌سته‌یان ، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ "باوه‌ردارێكی به‌هێز باشتر و خۆشه‌ویستتره له‌لای خوا له باوه‌ردارێكی لاواز" , (صحیح موسلیم ، كتاب القدره ، باب فی الامر قوه) .
ئامانجه‌كانی بایه‌خ پێدانی وه‌رش له ئیسلامدا
یه‌كێك له ئامانجه‌كانی وه‌رزش پاراستنی جه‌سته‌ی مرۆڤه بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی چالاك بتوانێت ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی به‌جێ بهێنێت ، چونكه وه‌رزش خۆراكی جه‌سته و ژیرییه ، له‌هه‌مانكاتیشدا هۆكارێكه بۆ به‌خشینی وزه‌ی پێویست و چالاك كردنی لێدانی دڵ و به‌هێزكردنی ماسولكه و جومگه‌كان ، به‌مه‌ش مرۆڤ له رووی بیركردنه‌وه و جه‌سته‌وه هێزێكی زیندوو و چالاكی بۆ به‌رجه‌سته ئه‌بێت ، هه‌روه‌كو وه‌رزش پێویسته بۆبه‌هێزكردنی جه‌سته به‌تایبه‌ت له‌كاتی روبه‌روبونه‌وه‌ی دوژمن ، هاوكات گه‌نجان و لاوان ده‌توانن به‌هۆی وه‌رزشه‌وه كاتی بێ كاریان پر بكه‌نه‌وه ، تاوه‌كو بیر له خراپه نه‌كه‌نه‌وه ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆئه‌وه‌ی لاوان و گه‌نجان سود و چێژی لێ وه‌رگرن ، هه‌روه‌ها وه‌رزش گیانی هاوكاری و كێبركێی دروست و له‌خۆبوردوویی له نێوان تاك و كۆمه‌ڵدا دروس ده‌كات ، له‌هه‌مانكاتدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی خوره‌وشتی تاك دروست ده‌كات له‌رووی مامه‌ڵكردنیه‌وه له كه‌سانی ده‌وروبه‌ر ، ئه‌مه‌ش پاڵنه‌رێكی به‌هێزه بۆراستگۆیی و خو و ره‌وشتی جوان .
ئه‌و وه‌رزشانه‌ی له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا كراوه
له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت چه‌ندین جۆر وه‌رزش كراون له‌وانه پێشبركێی راكردن (غاردان) ، (ماراسۆن) ، له‌وسه‌رده‌مه‌دا هاوه‌ڵان خوا لێیان رازی بێت پێشبركێی راكردنیان كردووه و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام درودی خوای له‌سه‌ر بێ هانی داون تاوه‌كو به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌و وه‌رزشه ، هاوكات رمبازی و ئه‌سپسواری و سوارچاكی ، هه‌روه‌كو له فه‌رمووده‌دا هاتووه ، ئه‌بو هوره‌یره ره‌زای خوای لێبێت بۆمان ده‌گێرێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رمویه‌تی(پێشبركێ نیه ته‌نها له ئه‌سپسواری و سوار چاكی و رمبازی نه‌بێت) ، (سنن ابی داود ، كتاب الجهاد باب السبق) ، مه‌له‌وانی یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و وه‌رزشانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌بووه ، هه‌روه‌كو حه‌زره‌تی عومه‌ری كوری خه‌تتاب ره‌زای خوای لێبێت ئه‌فه‌رموێت "منداڵه‌كانتان فێری مه‌له‌وانی و رمبازی و سوار چاكی ئه‌سپسواری بكه‌ن ، هه‌روه‌ها زورانبازی یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و جۆره یاریانه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌می پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ئه‌نجام دراوه ، له‌وسه‌رده‌مه‌دا كێبركێیه‌ك بووه بۆ خستنه‌رووی هێزی پیاوان ، له‌م جۆره یاریه‌دا دووكه‌س كێبركێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وی دیكه ببه‌زێنێت و بیدا به‌زویدا بێ ئه‌وه‌ی ئێش و ئازار و ناره‌حه‌تی پێبگه‌یه‌نێت ، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت زۆرانبازی له‌گه‌ڵ روكانه‌ی كوری زه‌ید كرد كه به‌هێزترین پیاوی مه‌دینه بوو ، له‌ئه‌نجامدا پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت به‌زاندی .
چۆنێتی وه‌رزشكردنی موسوڵمان
مرۆڤی موسوڵمان له‌كاتی وه‌رزش كردنیدا ده‌بێت جل و به‌رگی داپۆشراوی له‌به‌ردابێت ، چونكه دروست نیه عه‌وره‌تی (نێوان ئه‌ژنۆ و ناوكی) ده‌ربخات ، وه‌رزش نابێت ببێته هۆكاری لاواز بونی باوه‌ر و پشتگوێخستنی خوا په‌رستی ، ئایینی پیرۆزی ئیسلام رێگه‌ی به‌وه‌نه‌داوه كه هه‌ردوو ره‌گه‌ز پێكه‌وه وه‌رزش بكه‌ن ، به‌لام هه‌ر ره‌گه‌زێك ده‌توانێت ئه‌و وه‌رزشه‌ی بۆی گونجاوه له‌گه‌ڵ هاوره‌گه‌زی خۆی و له شوێنی گوونجاودا بیكات ، هه‌روه‌ها رێگه نه‌دراوه به‌وه‌ی وه‌رزش بكرێته هۆكارێك بۆ په‌یدا كردنی ماڵی حه‌رام به نمونه‌ی قومار ، هه‌روه‌كو نابێت به‌هۆی وه‌رزشه‌وه زیان و ئازار به گیان له‌به‌ر و زینده‌وه‌ران بگه‌یه‌نرێت ، به‌وه‌ی باڵنده بكه‌یته ئامانج بۆ خۆراهێنان له‌سه‌ر رمبازی و نیشانه‌شكاندن ، هاوكات به‌شه‌ر هێنانی گیان له‌به‌ر و باڵنده حه‌رامه نمونه‌ی شه‌ره‌كه‌ڵه‌شێر كه له لای خۆمان به‌شێوه‌یه‌كی ساده سه‌یر ده‌كرێت ، چونكه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت به‌ئامانج كردنی باڵنده له نیشانه‌شكاندن و به‌شه‌ر هێنانی گیان له‌به‌رانی قه‌ده‌غه كردووه ، یان ئازاردانی مرۆڤ هه‌روه‌كو ئێستا له هه‌ندێك زۆرانبازیدا ده‌بینرێت ، چونكه ئایینی پیرۆزی ئیسلام رێگه‌ی نه‌داوه مرۆڤ جۆره وه‌رزشێك بكات ژیانی پێی بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه .
ئه‌نجام
لێره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ئه‌بێت كه وه‌رزش كارێكی رێگه پێدراوه و ده‌كرێت مرۆڤ له سنورێكی دیاریكراودا پیاده‌ی بكات له پێناو جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست و له‌ش و لارێكی جوان ، ئه‌گه‌ر به‌م جۆره په‌یره‌و كرا ئه‌وا وه‌رزش نابێته هۆكاری زیان به‌خشین به خۆیی و كه‌سانی ده‌وروبه‌ری و سودی زیاتر ئه‌بێت له زیان ، هه‌روه‌كو پێشتر رونكرایه‌وه ، بۆیه وه‌رزشیش ده‌توانرێت به‌پێی چۆنێتی به‌كارهێنانی به‌لایه‌نی باشه و خراپه‌دا به‌كار بهێنرێت .
سه‌رچاوه‌كان :
- صحیح مسلم، كتاب القدره ، باب فی الامر قوه .
- سنن ابی داود، كتاب الجهاد باب السبق .
- صحیح بخاری.
- سایتی ویكیبیدیا.
ئاماده‌و وه‌رگێرانی : به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د |