هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵا به‌ڕێكردنی ساڵی خوێندندا، خوێندكاران قۆناغێكی خوێندن ده‌چنه پێشه‌وه‌و وه‌كۆمه‌ڵێك خوێندكار ده‌گه‌نه كۆتایی خوێندن ئه‌گه‌ر لهپهیمانگابن یان له‌زانكۆ، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م كۆمه‌ڵه خوێندكاره‌ش بیر له‌داهاتوو ده‌كه‌نه‌وه‌و كاتێك بڕوانامه‌كه‌یان به‌ده‌ست ده‌هێنن چاوه‌ڕێی دامه‌زراندن ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵێك هیواو ئاوات له‌لایان كۆده‌بێته‌وه.
به‌ڵام ناخۆشترین كات ئه‌وه‌یه كه خوێندكارێك دوای ساڵه‌ها خوێندن له‌گه‌ڵا ته‌واو بونیدا پێی ده‌ڵێن دامه‌زراندن نییه.
بۆیه هه‌میشه خوێنكاران چاوه‌ڕوانی هه‌واڵێكن كه پێیان بڵێ خه‌م مه‌خۆن ئه‌وا جارێكی تر دامه‌زراندن كرایه‌وه.
بۆیه هه‌میشه خوێندكاران حه‌ز ده‌كه‌ن هه‌موو ڕۆژێكیان حه‌مله‌ی هه‌ڵبژاردن بێت! چونكه لایه‌نی كه‌م له‌و ڕۆژانه‌دا كۆمه‌ڵێك موژده‌ی خه‌یاڵی وه‌رده‌گرن، ئاخر له‌و ڕۆژانه‌دا موژده‌ی زۆر خۆش ده‌بیستیت كه ئه‌گه‌ر له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌رچن ئه‌وا دامه‌زراندیان مسۆگه‌ره به‌جۆرێك خوێندكاران به‌جۆرێك موژده‌یان پێده‌درا كه وایان ده‌زانی ئیتر پێویستیان به تاقی كردنه‌وه نه‌ماوه‌و پێویسته هه‌تا زووه فۆڕمێكی دامه‌زراندن پڕ بكه‌نه‌وه، ئاخر ئه‌م ساڵ كاتێك هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی عێراق كرا ئێشتا تاقی كردنه‌وه‌كانی كۆرسی دووه‌م ده‌ستی پێنه‌كردبوو، بۆیه هه‌ر له‌وكاته‌دا كۆمه‌ڵێك خوێنكارم بینی كه زۆر په‌له‌یان بوو له‌وه‌ی كه فۆڕمه‌كه پڕبكهنهوهو له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه بوو كه‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵا بكرێت به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندن! به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ك هه‌میشه ڕۆژانی پێش هه‌ڵبژاردن خه‌ونێكی خۆشه بۆیه كاتێك له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌خه‌به‌ردێیت ده‌بینیت هه‌مووشتێك وه‌ك خۆیه‌تی و هیچ شتێك نه‌گۆڕه‌وه.
ئه‌وا ئه‌م ساڵیش كۆمه‌ڵێك خوێندكار له‌زانكۆو په‌یمانگاكان له‌تاقی كردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵدان و دوای تاقی كردنه‌وه‌ش بڕوانامه‌یه‌كی نوێ به‌ده‌ست ده‌هێنێت به‌بێ دامه‌زراندن و ده‌بێت هه‌وڵ بدات هه‌رچۆنێك بووه كارێك په‌یدا بكات تا بژێوی خۆی پێ په‌یدا بكات، ئیتر هه‌ركارێك بێت گرنگ نییه له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌كه‌یدا ده‌گونجێت یان نا؟
هه‌ربۆیه كاتێك خوێندكارانی قۆناغی كۆتایی ئاهه‌نگی ده‌رچوونیان بۆ ئه‌نجام درا هه‌ندێك لهخوێندكاران به‌ژدارییان تێدا نه‌كرد چونكه ده‌یان وت ئه‌وا ئاهه‌نگی ده‌رچوون نییه به‌ڵكو ئاهه‌نگی خانه‌نشینییه، چونكه ده‌زانن له‌جیاتی دامه‌زراندن خانه‌نشین ده‌كرێن!
هاوڕێیه‌كم كه كرێكاری كاشی دانانه پێی وتم: خوێنكارێكی كۆلێژی ئه‌ندازیاری كه زانكۆی ته‌واو كردبوو هات بۆلام و وتی به وهستاكهت بڵێ ئه‌گه‌ر ئیشی هه‌بوو منیش ئیشی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م وه‌ك كرێكار.
ساڵانه به‌هۆی ده‌رچوونی خوێندكاران له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كرێكار زۆر ده‌بێت و ڕێژه‌ی بێكاری زیاتر به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌چێت. له‌به‌رئه‌وه خوێندكاران حه‌ز ده‌كه‌ن قه‌رارێك ده‌رچێت كه ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی نه‌بێت بۆی نه‌بێت كار بكات چونكه ئه‌و هه‌موو ڕۆژانه‌ی ته‌مه‌نی كهبهخوێندنهوه به‌سه‌ری بردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌یه‌ك پێی خۆشه بۆ به‌ده‌ستهێنانی كار ئه‌گه‌ر كریكاریش بێت سودی لێوه‌ربگرێت و بڕوانامه‌كه‌ی فرسه‌تی كاری پێببه‌خشێت.
Sarkawt1406@yahoo.com |