یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/06/2011 : 14:09:07
قه‌باره‌ی فۆنت
زیان ومه‌ترسیه‌كانی شیرك
یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانان به‌هه‌ڵه‌حاڵی بون له‌دین و شوێنكه‌وتنی بۆچونی لاروخواروشیرك وبیدعه‌ته‌!چاكترین ده‌ستمایه‌و سه‌رمایه‌ی موسڵمان بیروباوه‌ڕێكی ڕاست ودروسته‌كه‌مایه‌ی سه‌رفرازی دنیاو دواڕۆژه‌(افچلُ الاسلام الایمان)چونكه‌ بیروباوه‌ڕی ڕاست كه‌سێتی ڕاست و دروستی لێده‌رده‌چێ‌ كه‌ده‌بنه‌خاوه‌نی ڕه‌وشتی جوان و ڕه‌سه‌ن وپه‌سه‌ن،وه‌به‌ پێچه‌وانه‌یشه‌وه‌ چونكه‌ مرۆڤ هه‌رچی ده‌یكات ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیروبۆ چونیه‌تی،بۆیه‌ شه‌یتان به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدایه‌(عیباده‌ت)وبه‌ندایه‌تی بڕواداران تێكه‌ڵی شیرك و بیدعه‌ت بكات به‌وه‌ش ڕه‌نج به‌خه‌سارده‌بن وده‌ستیان له‌هه‌مبانه‌ی به‌ تاڵ ده‌رده‌چێ‌،بزانه‌كه‌ ئیمان به‌هه‌ندێ‌ شت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌،وه‌ك چۆن ده‌ست نوێژده‌شكێ‌ وبه‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌، له‌به‌رئه‌و مه‌ترسیه‌گه‌وره‌یه‌یه‌پێغه‌مبه‌رمان(ص)به‌ گه‌وره‌ترینی تاوانه‌گه‌وره‌كانی داناوه‌ (اَكبَرُالكَبائرالاشراكُ باِلله...) وه‌هه‌روه‌ها فه‌رمویوتی:(ئه‌وه‌ی زۆرلێی ئه‌ترسم ئه‌وه‌یه‌كه‌هاوه‌ڵ بۆخوابڕیاربده‌ن،چونكه‌ شیرك زۆرنادیاره‌بۆیه‌ مه‌ترسیداره‌(اخف من دبیب النمل...)نادیارتره‌له‌خشه‌ی پێی مێروله‌یه‌ك له‌شه‌وێكی تاریكداله‌سه‌ربه‌ردێكی لوسدا بڕوات،بۆیه‌ شیرك تێكه‌ڵی كرداروگوفتارت ده‌بێت وبه‌خۆت نازانی!ده‌بێ‌ وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(ص) هه‌موبه‌یانیه‌ك په‌نابگرین به‌خواله‌شیرك له‌وه‌ی ده‌یزانین ونایزانین،نمونه‌ی شیرك:{هاواروپه‌نابردن بۆغه‌یری خوابۆفڵانوفیسارمردوبێ‌ یان زیندو شیركه‌،سوێند خواردن به‌غه‌یری ناووسیفه‌ته‌كانی خوا شیركه‌وه‌ك به‌خوێنی شه‌هیدان وگۆڕی پیاوچاكان وسه‌ری من وتۆ،یان له‌دادگاشه‌رعی خواویاسای ده‌ستكردكامیان قازانجی ماددی تێدابوبه‌وده‌كات!له‌كاتێداله‌هه‌ردووباره‌كه‌داده‌بێ‌ به‌شه‌رع ڕازی بێت وهه‌ربراوه‌یشه‌ چونكه‌ به‌فه‌رمانی خوای كردوه‌ونیشانه‌ی ئیمانی ڕاست ودروسته‌}گه‌رده‌ته‌وێ‌ خواڕازی بێت و ڕوحمت پێبكات ده‌بێ‌ به‌گوێی بكه‌ی،(امام علی/خ)فه‌رمویه‌تی:(حه‌ق بناسه‌،ئه‌وجائه‌هلی حه‌ق ده‌ناسی)بۆیه‌ ده‌بێ‌ به‌هۆی تێگه‌یشتن له‌ بیروباوه‌ڕی ساغه‌وه‌ئیسلامه‌كه‌بناسی ئه‌وكاته‌ده‌زانی كێ‌ ئیمانداری ڕاسته‌قینه‌یه‌وكێش به‌(ئه‌عرابی)بۆته‌وه‌وته‌نهاڕوكه‌ش ودیكۆره‌، له‌ته‌فسیره‌كه‌ی مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه‌دانوسیویه‌تی وه‌ك نوكته‌یه‌ك:مام سۆفیه‌ك له‌وتاری هه‌ینیدازۆرده‌گریا،كاتێ‌ مامۆستاپرسیاری لێده‌كات،ئه‌ویش ئه‌ڵێ‌ له‌ ترسی خوائه‌گریم،جابه‌چ شێوه‌یه‌ك خواده‌ناسی؟ له‌وه‌ڵامداوتبوی:وه‌ڵا ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانم كه‌ئه‌م دنیایه‌(خواوپێغه‌مبه‌روغه‌وس)ڕایانگرتووه‌! مه‌ترسیه‌ كه‌لێره‌دایه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وهه‌مودڵسۆزیه‌یش،ئه‌گه‌رئه‌وكات وشیاری كه‌م بوبێت خۆئێستاهیچ پاساوێك نه‌ماوه‌،شیرك ژه‌هری كوشنده‌وهه‌ڵوه‌شێنه‌ری ئیمانه‌وخوای زانابه‌ گه‌وره‌ ترین سته‌می داناوه‌!وه‌ك له‌سه‌رزمانی لوقمانی حه‌كیم فه‌رمویه‌تی: (وَإِذْ قَالَ لُقْمَانُ لِابْنِهِ وَهُوَ يَعِظُهُ يَا بُنَيَّ لَا تُشْرِكْ بِاللَّهِ إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ) واته‌:كاتێ‌ لوقمان ئامۆژگاری كوڕه‌كه‌ی ده‌كردوتی كوڕه‌ شیرینه‌كه‌م هاوه‌ڵ بۆخوادامه‌نێ‌ به‌ڕاستی شه‌ریك بۆخواقه‌راردان زوڵم وسته‌مێكی گه‌وره‌یه‌، ئه‌وه‌تاشیرك گه‌وره‌ترین زوڵمه‌وزوڵمیش واته‌دانانی شتێ‌ له‌جێگه‌ی خۆی نه‌بێتوبه‌وكاره‌ت بزانی یان نه‌زانی به‌ندایه‌تی بۆغه‌یری خوا ده‌كه‌ی,گه‌رسه‌رنج بده‌ینه‌ زیانه‌كانی شیرك به‌كورتی ده‌بینین كه‌:

1)سته‌مه‌ له‌مافی خودا,چون ئه‌وه‌ی په‌ناوهاواری بۆده‌كه‌یت ده‌یكه‌یته‌هاوتای خودا،له‌كاتێكدا فه‌رمانمان پێكراوه‌ته‌نهاداواله‌خوابكه‌ین وپشت به‌وببه‌ستین (اذاسالتَ فاسالِ الله واذا استعنتَ فاستعن بالله..) ئه‌وپیاوچاكه‌تاله‌ژیاندابوعیباده‌تی ده‌كرد،ئه‌وبۆخۆی چاك بووه‌نه‌ك بۆتۆ، پاشان به‌ڵگه‌وزه‌مانه‌ت چیه‌خوالێی ڕازیه‌وله‌به‌هه‌شتدایه‌؟ئه‌گه‌ربه‌ڕاستی خۆشتده‌وێ‌ ڕێبازه‌كه‌ی بگره‌.

2)سته‌موغه‌دره‌له‌خودی خۆت،كه‌خۆت زه‌لیل وداماوده‌كه‌ی ده‌بیته‌ عه‌بدی عه‌بدان!ئه‌وبه‌پیرۆزده‌زانی وخۆی به‌خزمه‌تكار،كه‌خوابه‌ئازادی دروستیكردوین.

3)شیرك بنه‌مای سته‌مه‌بۆیه‌موشریك سته‌مكاره‌وسته‌مكاریش دكتاتۆره‌و ناڕه‌وایه‌ودژی حه‌قه‌وده‌بێ‌ لاببرێ‌ وشه‌ی حه‌قیش له‌قورئانداله‌به‌رگرنگی وگه‌ره‌یی(300)جاردوباره‌ بۆته‌وه‌ ! بۆیه‌ سه‌رجه‌م قه‌یرانه‌كانی ئه‌م ڕۆژگاره‌یش به‌ هۆی سیسستم وسه‌ركرده‌ موشریكه‌كانه‌وه‌یه‌ كه‌به‌رده‌وام خۆنیشاندان وكێشه‌وهه‌رای لێكه‌وتۆته‌وه‌وبه‌نیشانه‌ی ئازادی ودیموكراسی ناوی ده‌به‌ن! له‌كاتێكدا هه‌موئه‌وڕاستیه‌ده‌زانین كه‌مرۆڤ تانه‌چه‌وسێته‌وه‌وناچار نه‌بێت هاوارناكات . 4) شیرك سه‌رچاوه‌ی خورافات وخه‌یاڵاتی نادروسته‌،واده‌زانێ‌ فڵان قه‌بر كوڕی ده‌داتێ‌ وڕزقی زیاد ده‌كات وفڵان پیاوچاك شیفاده‌داتوشێت وهارچاك ده‌كاته‌وه‌!موروی شین وناڵی گوێدرێژو په‌ڕۆی سه‌وزله‌چاوه‌زارده‌یپارێزێ‌! كه‌ ئه‌مانه‌مافی خودان،ئه‌گه‌روایه‌ ئه‌وانه‌بۆخه‌می خۆیان ناخۆن,یان ده‌ڵێن غه‌وس له‌نگه‌ری به‌غدای ڕاگرتوه‌وامام علی نه‌جه‌فی به‌ده‌سته‌وزامنی قه‌رزه‌ ...!په‌نا به‌خواگه‌روابزانی خواكاره‌كانی دابه‌شكردوه‌به‌سه‌ربه‌نده‌كانی داتاكو یارمه‌تی بده‌ن! بتپه‌رسته‌كانی مه‌ككه‌یش ده‌یانزانی خواهه‌یه‌به‌ڵام ده‌یانگوت ئه‌م بتانه‌ له‌خوامان نزیك ده‌كه‌نه‌وه‌(لیُقربناالی اللهِ زلفی...)ته‌نانه‌ت شفاعه‌تی فریشته‌و پێغه‌مبه‌ران ئه‌وكه‌سانه‌ ناگرێته‌وه‌كه‌ هاوبه‌ش بۆخوابڕیارده‌ده‌ن،به‌ڵكو ته‌نهابۆ یه‌كخواپه‌رستانه‌(موحد)نه‌ك موشریك،امام عمر(خ.ڕ) كاتێ‌ بینی خه‌ڵكانێ داری ڕیزاوانیان به‌پیرۆزده‌زانی وده‌ستیان پێدادێناوده‌كرایه‌موتفه‌ڕك فه‌رمانیداوبڕیان!(شجره‌الرچوان)ئه‌وداره‌ بوكه‌ پێغه‌مبه‌ر(ص)له‌ژێریدابه‌یعه‌تی له‌(1200)كه‌س له‌هاوه‌ڵانی وه‌گرت،كه‌س هه‌یه‌له‌پێغه‌مبه‌رچاكتروگه‌وره‌تر؟بێگومان نیه‌.

5)شیرك ده‌بێته‌ هۆی په‌رته‌وازه‌یی،چون هه‌ركه‌سه‌شتی خۆی به‌چاك ده‌زانێ‌ و به‌وه‌ش خۆمانه‌خۆمانه‌ی ناڕه‌وادروست ده‌بێت و(هه‌ركه‌سه‌به‌یارێ‌ خۆیدا هه‌ڵ ده‌دا)به‌جۆرێ‌ له‌جۆره‌كان ئێستاده‌بینی هه‌ندێ‌ له‌موسڵمانان به‌شێكی ئاینه‌كه‌ یان به‌توندی گرتوه‌وته‌نهاخۆی به‌ڕاست ده‌زانێت ودژایه‌تی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی پێ ده‌كات!تاكه‌چاره‌سه‌ریش بیروباوه‌ڕی ته‌واودامه‌زراوه‌به‌تێگه‌یشتنی دروست.

6) موشیرك وبیدعه‌چی له‌هه‌موشتێ‌ ده‌ترسێ‌ جگه‌له‌خوا!چونكه‌به‌لایه‌وه‌فڵان وفیسارتوشی خێر وشه‌ڕی ده‌كه‌ن یان ده‌یپارێزن!داهێنانی هه‌ربیدعه‌یه‌كیش سوننه‌تێك ده‌مرێنێ‌،شیرك وبیدعه‌ی مۆدێرنیشیان بۆناردوین وه‌ك بورجه‌كان وبیروباوه‌ڕی سیكۆلاروعه‌وله‌مه‌وڕیالیزمی و...هتد.
7)هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆخوانیشانه‌ی عاقیبه‌تی شه‌ڕڕه‌ چونكه‌ خواهه‌رگیزله‌ موشریك خۆش نابێت (ان الله لايغفرُان يشرك به ويغفرُمادون ذلك لمن يشاء)