یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
مامۆستا عه‌بدولره‌شید گه‌ردی
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/06/2010 : 20:37:41
قه‌باره‌ی فۆنت
ئافاتی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان‌و زه‌ره‌رو زیانی بۆ كۆمه‌ڵگه‌
لای هه‌موو لایه‌كمان ئاشكرایه‌، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ كوردستانی ئازیزدا، چه‌ند سیمینارو كۆڕو كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن بۆ هه‌شیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ ترسناكترین ئافات، كه‌ ئه‌ویش( مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌)، كه‌ زۆربه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو پێیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، بۆیه‌ منیش وه‌ك مامۆستایه‌كی ئاینی دڵسۆز به‌ ئایین‌و خاك‌و نیشتمان له‌ ڕوانگه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌ له‌ رۆژنامه‌ی(په‌یام)ی خۆشه‌ویست، كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ زه‌ره‌رو زیانی به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه‌.

هه‌ڵبه‌ته‌ گه‌وره‌ترین نیشانگه‌ی ئیسلامیش به‌ره‌نگاری كردنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان‌و مه‌ی نۆشیه‌، چونكه‌ زه‌ره‌رو زیانی ئه‌و ماددانه‌ وا له‌ مرۆڤی مه‌ینۆش ده‌كا ویژدانی بمرێ‌‌و حه‌یا‌و شه‌رمی بته‌كێ‌، كه‌ هیچ شتێكیش نیه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی ویژدان مردن‌و نه‌مانی حه‌یا‌و شه‌رم زه‌ره‌و زیان به‌ كۆمه‌ڵی ئاده‌میزاد بگه‌یه‌نێ‌، چونكه‌ ویژدان مردن‌و بێ‌ ئابڕوویی پاڵ به‌و كه‌سه‌وه‌ ده‌نێ‌ كه‌ ڕه‌شت‌و ئایین‌و خاك‌و نیشتمان فڕێ‌ بدات‌و هه‌رچی كردای نه‌شیاو هه‌یه‌ بیكات، گه‌وره‌ترین‌و ترسناكترین شت، كه‌ دوژمنانی هه‌ر میلله‌تێك ئه‌و كه‌سه‌ به‌و ماددانه‌ ده‌كه‌نه‌ جاسوس‌و زه‌ربه‌ی كوشنده‌ ده‌ده‌ن له‌ كار به‌ده‌ست‌و ئه‌من‌و ئاسایشی ئه‌و میلله‌ته‌.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ خواردنی ئه‌و مادده‌ هۆشبه‌رانه‌ زه‌ره‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌‌و ده‌بێته‌ هۆی په‌یدا بوونی دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ خودی بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌و دۆست‌و براده‌رانی، چونكه‌ مه‌ینۆش‌و مودمین به‌و ماددانه‌ سه‌رخۆش ده‌بێ‌‌و عه‌قڵ‌و هۆشی نامێنێ‌، جیاوازی چاك‌و خراپ ناكات، ئه‌و كاته‌ قسه‌ی ناشیرن‌و نه‌شیاوی له‌ ده‌و ده‌رده‌چێ‌، كرداری خراپی لێوه‌ ڕوو ده‌داو ئازاری خه‌ڵك ده‌دات‌و هه‌ر له‌خۆوه‌ توڕه‌ ده‌بێ‌، خۆی ده‌داته‌ به‌ر چه‌قۆ‌و ئه‌گه‌ر كه‌سێكی له‌ لا بوو تاوی ده‌داتێ‌ بۆ كوشتنی، ته‌نانه‌ت زۆر له‌ ڕوداوی پێشێل كردنی ناموس‌و خیانه‌تی ژن‌و مێردایه‌تی‌و داوێن پیسی، كه‌ ڕوو ده‌ده‌ن به‌ هۆی خواردنی ئه‌و ماددانه‌‌و هه‌موو جۆره‌كانی سه‌رخۆشكه‌رن، كه‌ ئه‌وانه‌ش زۆر جار ده‌بنه‌ هۆی جودا بوونه‌وه‌ی ژن‌و مێرد‌و ڕووخانی خانووی خێزان‌و په‌رته‌وازه‌ بوونی منداڵی وردو ساواو په‌یدا بوونی غه‌م‌و ناڕه‌حه‌تی‌و په‌شیمانی بێ‌ سوود، واقعیش ده‌ری خستووه‌، كه‌ زۆر ڕووداوی هه‌رچی‌و په‌رچی كه‌ سه‌ر ده‌كێشن بۆ كردنی تاوانی گه‌وره‌، وه‌كو كوشتن‌و جاسوسی‌و عه‌ماله‌ت‌و ده‌ستدرێژی كردن بۆ ناموس‌و تێكدانی‌و ئاژاوه‌‌و ..هتد. روو ده‌ده‌ن، خه‌ڵك به‌وه‌ چه‌واشه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ به‌ڵێ‌(تریاك‌و مه‌ینۆشی) ئازاری ده‌روونی‌و به‌ڵاو موسیبه‌ت‌و ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌‌و غه‌م‌و په‌ژاره‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌، به‌ تایبه‌تی چینی گه‌نج‌و لاوه‌كان ناچار ده‌كه‌ن، كه‌ په‌نا بۆ ئه‌و شته‌ پیسانه‌ ببه‌ن، به‌ڵام له‌ راستیدا ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌‌و په‌ژاره‌ی دونیای‌و ئازاری ده‌روونی به‌و مادده‌ خراپانه‌ قه‌لاچۆ ناكرێن، به‌ڵكو ده‌بێ‌ گه‌نج‌و لاوه‌كانمان له‌ كوردستان بزانن كه‌ به‌هێز كردنی ره‌وشت‌و په‌ره‌وه‌رده‌ كردنی خه‌ڵكی له‌سه‌ر خۆزه‌تكردن‌و ئارامی پێویست‌و دڵدانه‌وه‌ی رۆحی ئه‌نجام ده‌درێ‌، هه‌ر كاتێیش مرۆڤ دڵی ته‌نگ بوو خێرا په‌نا بۆ مادده‌ی مه‌ینۆشی ببات، به‌و هیوایه‌ی كه‌ ئازاری ده‌روونی خۆی سووك كاته‌وه‌، بێگومان له‌ جیاتی سووككردنی ئازاره‌كه‌ ئازارێكی دیكه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر شانی خۆی‌و ئه‌وه‌ئه‌وه‌نده‌ش نابا كه‌ هه‌مان ئازاری پێشووی بۆ ده‌گه‌رێته‌وه‌، ئینجا مرۆڤ كه‌ وای لێ‌ دێت سه‌رگه‌ردان‌و جله‌وی نه‌فسی خۆی پێ‌ نه‌گیرێ‌‌و له‌ناو خۆی داده‌روخێ‌، تووشی ده‌یان نه‌خۆشی ده‌روونی دێت، یان خوو به‌و جۆره‌ خه‌سڵه‌تانه‌وه‌ ده‌گرێت، زۆرجاریش به‌ره‌و خۆ له‌ناوبردن(انتحار) ده‌روات، بۆیه‌ ئیسلام هه‌موو ماده‌ مه‌ینۆشه‌كانی حه‌رام كردووه‌، به‌تاوانی گه‌وره‌ش دایناون، ئه‌وه‌ته‌ خوای ده‌رباره‌ی تاوانی مه‌ینۆشی‌و قوماركردن ده‌فه‌رموێ‌: (ێا أَیُّهَا الَّژِینَ ێ‌مَنُواْ إِنَّمَا الْخَمْرُ ۆالْمَیْسِرُ ۆاڵاَنصَابُ ۆاڵاَزْڵامُ ڕجْسٌ مِّنْ عَمَلِ الشَّیْگَانِ فَاجْتَنِبُوهُ ڵعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) المائده‌: 90. واته‌: ئه‌ی ئیمانداران، عه‌ره‌ق‌و قومارو به‌خت گرتنه‌وه‌ به‌شێكن له‌ كرداره‌ پیسه‌كانی شه‌یتان‌و خۆتانیان لێ‌ دوور بخه‌نه‌وه‌ به‌ڵكو سه‌رفرازی دونیا‌و قیامه‌ت بن. بزانن كه‌ شه‌یتان ده‌یه‌وێ‌ به‌هۆی مه‌ینۆشی‌و قوماركردنه‌وه‌ ناخۆشی‌و دوژمنایه‌تی بخاته‌ ناوتانه‌وه‌، زیكری خودا‌و نوێژتان له‌ بیر به‌رێًته‌وه‌‌و له‌ رێگه‌ی خواپه‌رستی لاتان بدات، ئایا ئێوه‌ پاش ئه‌و رونكردنه‌وه‌ دوای ئه‌و ئامۆژگاریه‌ راست‌و ڕه‌وانه‌ له‌و كرده‌وه‌ خراپانه‌ واز دێنن.

لێره‌دا خوای گه‌وره‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان‌و مه‌ی‌و قوماری به‌ پیس‌و كرداری شه‌یتان داناوه‌، به‌ وشه‌ی(رجس) ناوی بردووه‌، كه‌ له‌زمانی عه‌ره‌بیدا ئه‌و په‌ڕی پیسی‌و ناشیرینی ده‌گه‌یه‌نێ‌، خۆپاراستنیش له‌سه‌رخۆشی‌و قومار كردنی كردوه‌ به‌هۆی سه‌رفرازی‌و مورتاحی ژیانی مرۆڤ، كه‌ وابوو نزیك بوونه‌وه‌ له‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان‌و هه‌موو جۆره‌كانی مه‌ی‌و مه‌ینۆشی، ده‌بێته‌ هۆی ماڵوێرانی ژیانی دونیاو قیامه‌ت. به‌ڵكو مه‌ینۆشی‌و قوماری كردووه‌ به‌ كۆڵه‌وه‌ژو هه‌ڵگیرسێنه‌ری ئاگری دوژمنایه‌تی‌و ڕق‌و كینه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش خراپترین روخێنه‌رو ماڵ وێرانكه‌ری ژیانی دونیاییه‌، هه‌روه‌ها مه‌ینوشی‌و سڕ بوون به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان گه‌وره‌ترین كۆسپه‌ له‌به‌رده‌م خواپه‌رستی‌و زیكری خودا‌و نوێژكردندا.

چونكه‌ مرۆڤی مودمین به‌ مه‌ینۆشی‌و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ نوێژو یادی خودا دروورن‌و عه‌قڵ‌و هۆشی نیه‌، كه‌وابوو چۆن یادی خوا بكاته‌وه‌‌و نوێژو عیباده‌ت بكات! چۆن به‌ندایه‌تی بۆ خودا ئه‌نجام بدات، عیباده‌ت‌و خواپه‌رستیش به‌ بێ‌ عه‌قڵ‌و هۆش ئه‌نجام نادرێن، هه‌روه‌ها نابنه‌ مرۆڤێكی به‌كه‌ڵ بۆ كۆمه‌ڵگه‌‌و خاك‌و نیشتمان.
بۆیه‌ ئیسلام به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئایینه‌ ئاسمانیه‌كان، هاتووه‌ هه‌موو مادده‌ هۆشبه‌رو سه‌رخۆشكه‌ره‌كانی حه‌رام كردووه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی‌و سزای توندیشی بۆ به‌كار هێنه‌رانی داناوه‌، یه‌كێكیش له‌ ئه‌ركه‌ گرنگه‌كانی ئیسلام بانگكردنی مرۆڤه‌ بۆ خواپه‌رستی‌و چۆنیه‌تی به‌سه‌ر بردنی ژیانی به‌و په‌یڕه‌و پرۆگرامه‌ی كه‌ بۆی داناوه‌، به‌رنامه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش هه‌مووی بۆ پاك ڕاگرتنی ده‌روون‌و نه‌فسه‌، كه‌وابوو پێویستی سه‌رشانی خه‌ڵكی كوردستانه‌ به‌گشتی‌و به‌تایبه‌تی گه‌نج‌و لاوه‌كان‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان‌و خه‌ڵك‌و دوكاندارو مامۆستایانی ئایینی به‌تایبه‌تی، كه‌ هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و ئافاته‌ مادده‌ هۆشبه‌ران بن پڕ بكه‌ن‌و نه‌هێڵن له‌ كوردستان سه‌ر هه‌ڵبدا، بۆ مانه‌وه‌و دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌خته‌وه‌ر، كه‌ هه‌رچی هێزو توانا هه‌یه‌ ته‌رخان بكه‌ن بۆ مانه‌وه‌و قه‌لاچۆكردنی ئه‌م ئافاته‌ مه‌ترسیداره‌، به‌ڵكو كۆمه‌ڵگا به‌ ژیانی به‌خته‌وه‌ری‌و ئاشتی به‌رده‌وام ده‌گات.
* پێش نوێژو وتار خوێنی مزگه‌وتی ته‌كیه‌ی به‌رحركه‌