بسم الله الرحمان الرحيم
خۆشه‌ويستان له باسی ئه‌م جاره‌مان يه‌كی له‌و ئامۆژگاريه گه‌ورانه‌ی قورئان كه پر له حيكمه‌ته كه‌س ناتوانی نكۆلی لی بكات كه رۆژ به‌رۆژ زانست وا ده‌يسه‌لمينی و پشتی ده‌گری ئه‌ويش شيری دايك بۆ مناله‌كه‌ی ، له سوره‌تی البقره له ئايه‌تی (١٢٣) دا خوا ده‌فه‌رمووی((والوالدات يرضعن أولادهن حولين كاملين لمن أراد أن يتم الرضاعة ...)) بۆ خوا داوا له دايكان ده‌كات شيری خۆيان بده‌ن به مناله‌كانيان وه ماوه‌ی دياری كردووه ؟ بۆ ئه‌گه‌ر شيری مانگا بيت نابی؟ بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسياره له‌گه‌لمان دا به بابزانين زانست چۆن پشتگيری له قورئان ده‌كات و به‌ناچاری ده‌بی پشتگيری لی بكات :
له روانگه‌ی زانسته‌وه‌دان پی دانراوه كه شيردانی سروشتی بۆ منال واته شيری دايك زۆر گرنگه‌و وزۆر سوودی گه‌وره‌ی هه‌يه بۆ منالكه و بۆ دايكه‌كه‌ش له رووی جه‌سته و نه‌فس و پاراستن ئه‌مه‌ش له‌م سالانه‌ی دوايی زانست بلاوی كرده‌وه ، له‌سه‌ره‌تای چله‌كان له سه‌ده‌ی بيسته‌م هه‌تا ناوه‌راستی حه‌فتاكان به بروای پزيشكه‌كان شيری مانگا(چيل) باشتربوو له شيری دايك وه به تايبه‌تی له وولاته رۆژ ئاواييه‌كان و نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ريكا شيری دايك نه‌ده‌درا به مناله‌كان وه ريسايه‌كيان هه‌بوو له نه‌خۆشخانه‌كان كه ئافره‌ته‌كه له نه‌خۆشخانه ده‌رده‌چوو بۆيان دياری ده‌كرد كه چ جۆره شيريك بدات به مناله‌كه‌ی نه‌وه‌ك شيری خۆی ، به‌لام ئه‌م شير كرينه يۆ ده‌وله‌مه‌ندو سه‌رمايه‌داره‌كان ده‌چووه سه‌ر به‌لام ئه‌وانه‌ی كه هه‌ژارونه‌دار بوانه و توانای كرينی شيريان نه‌با وه‌يان ئاميری فينككه‌ره‌وه‌يان (سلاجه) نه‌بوايه ئه‌وا پييان ده‌گوت شيری خۆتی بدی به‌لام ته‌نها بۆ ماوه‌ی دوو يان سی (٢-٣) مانگ زياتر نا كه ژميرياری كرا بينيان كه ريژه‌ی ئه‌و منالانه‌ی بۆ ماوه‌ی پينج تا شه‌ش مانگ شيری دايكيان ده‌خۆن ژماره‌يان له %٥ سه‌دا پينجی ژماره‌ی دانيشتوان تی نه‌ده‌په‌ری ، ئه‌مه له لايه‌ك له لايه‌كی تره‌وه به تايبه‌تی له وولاته پيشه‌سازيه‌كان بيانوی ئه‌وه‌يان ده‌هيناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كان دوورنه‌كه‌ونه‌و له ئيش كردن له كارگه‌كان ده‌يانگووت با ئه‌ركی شيردانی دايك نه‌مينی و شيری ده‌ستكرد ئاسانتره بۆ منال وه دايكه‌كه‌ش ماندوو نابی ئه‌م بيرۆكه پوچه‌له ته‌شه‌نه‌ی كرد و بلاوه‌ی كرد تا گه‌يشت به وولاتانی جيهانی سيهه‌م له‌و كاته‌ی كه ئه‌م بيرۆكه له‌ناو وولاتانی تر ته‌شه‌نه‌ی كرد له‌هه‌مان كاتدا له ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ريكا هه‌ولی ئه‌وه‌يان ئه‌دا شيری ده‌ستكرد نه‌مينی وه هانی دايكانيان ئه‌دا بۆ شيردانی مناله‌كانيان به شيری خۆيان نه‌وه‌ك ده‌ستكرد ئگه‌ر به‌لای كه‌می بۆ ماوه‌ی (٦) مانگيش بی ، به‌لام به پيچه‌وانه له وولاته‌كانی تر شيری دايك به‌ره‌و نه‌مان رۆيی و شيری ده‌ستكرد ره‌واجی زياتر بوو بۆ نمونه : له وولاتی فليپين ريژه‌ی ئه‌وانه‌ی به شيری دايك په‌روه‌رده ده‌كران و ريژه‌ی ئه‌و دايكانه‌ی شيری خۆيان ده‌دا به مناله‌كانيان له سالی (١٩٥٠) نزيكه‌ی (%٩٠) له سه‌دا نه‌وه‌ت بوو به‌لام له سالی (١٩٧٨) ريژه‌كه‌ی دابه‌زی بوو به (%٦٦) له لايه‌ن خيزانه كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان وه له‌لايه‌ن خيزانه سه‌رمايه‌داره‌كان گه‌يشته (%٢٧) سه‌دا بيست و حوت ، وه لايه‌نيكی تر كه هانده‌ری زۆربوونی شيری ده‌ستكرد بوو ئه‌وه بوو كه ئه‌و ده‌وله‌تانه‌ی كارگه‌ی شيری منال و خۆراكی منالانيان تيدابوو گه‌وره‌ترين هانده‌ربوون تاوه‌كو به‌رهه‌مه‌كانيان سه‌رف بی كه به پی ی ژميرياريه‌ك سالانه قازانجی ئه‌م به‌رهه‌مه نزيكه‌ی (٢) دوو مليار دۆلار بوو ، پاشان ئه‌مه بووه هۆی دروست بوونی جۆره‌ها كيشه‌و نه‌خۆشی و زۆر بوونی مردنی منالان ئه‌مه‌ش به پی ی ژميرياری ريكخراوی ته‌ندروستی جيهانی و ريكخراوی نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ چاوديری منلان (UNICEF) رايان گه‌ياند كه‌وا سالانه (١٠) ده مليۆن منال ده‌بنه قوربانی ئه‌م شيره ده‌ستكردانه به‌هۆی تووشبونيان به ئيلتيهابی گه‌ده‌و ده‌مارو خراپی به‌رنامه‌ی خواردن به‌هۆی به كارهينانی ئه‌م جۆره شيرانه ، ئينجا ئه‌م ريكخراوانه هه‌ستان به ريگرتن له‌و پروپاگه‌ندانه‌ی كه هانی خه‌لك ده‌ده‌ن بۆ شيری ده‌ست كرد وه ناويان له‌و كارگانه نا ( بكوژانی منالانی جيهانی سيهه‌م)
گرنگی شيری دايك :-
بابزانين گرنگی شيری دايك واته شيری سروشتی Breast feeding جياوازی چی يه له‌گه‌ل شيری ده‌ستكرد وه‌يان شيری مانگا Cows milk&Bottle feeding با سه‌ره‌تا باسی سووده‌كانی شيری دايك بكه‌ين بۆ منال :
1- شيری دايك پاريزراوه به شيوه‌يه‌كی سروشتی وه به پله‌ی گه‌رمای له‌ش و دوور له ميكرۆبات و ئاماده‌كراوه بۆ خواردنه‌وه‌ی له‌لايه‌ن مناله‌وه له هه‌ر كات و ساتيكی مه‌به‌ست بی.
2- شيری دايك گشت ماده سه‌ره‌كيه‌كانی تيدايه كه بۆ گه‌شه‌كردنی منال پيويسته وه شيره‌كه له‌گه‌ل ته‌مه‌نی مناله‌كه گونجاوه وه‌له‌گه‌ل كيشی و توانای هه‌رس كردن و رۆژانه به‌لكو كات له دوای كات ده‌گۆری له‌گه‌ل گه‌وره‌بونی مناله‌كه‌وه بۆ ئه‌مه چه‌ن نمونه‌يه‌ك ده‌هينينه‌وه :
أ- تا ماوه‌يه‌كی زۆر و چه‌نده‌ها سال له لايه‌ن پزيشكه‌كان وا باو بوو كه شيری چيل ماده‌ی پرۆتينی به‌ريژه‌ی 3-4 ئه‌وه‌نده‌ی شيری دايك زياتره به‌لام ليكۆلينه‌وه‌كانی ئه‌م دواييانه رۆنيان كرده‌وه كه گرنگ له‌وه‌دا نيه ئه‌ندازه‌ی پرۆتين زۆر بيت به‌لكو گرنگی له‌وه‌دايه چۆنيه‌تی و جۆره‌كه‌ی پرۆتين مه‌رجه كه ليكۆلينه‌وه‌يان كرد ديتيان ريژه‌ی پرۆتين له شيری دايك نمونه‌يی يه ئه‌گه‌ر كه‌ميش له پرۆتينی تيدابيت به‌لام خۆراكيكی بی به‌رامبه‌ره و مه‌ناعه‌تيكی زۆر به‌رزی هه‌يه كه %80به‌رامبه‌ر شيری چيل و مانگايه كه له ئاژه‌ل ته‌نها %20 هه‌روه‌ها ئه‌مه‌شيان روون كرده‌وه‌زاناكان كه ئه‌و پرۆتينه‌ی له‌ناو شيری دايك دايه وا گونجاوه به پيچه‌وانه‌ی گه‌شه‌ی مناله‌كه‌يه واته هه‌تا مناله‌كه ته‌مه‌نی بچوكتره ماده‌ی پرۆتين له شيری دايكه‌كه‌ی زياتره هه‌تا گه‌وره‌ده‌بيت به‌ره به‌ره پرۆتين كه‌متر ده‌بيت واته له‌گه‌ل ته‌مه‌نی مناله‌كه ده‌گۆريت وه ئه‌وه‌ش له بير نه‌كه‌ين كه شيری مانگا(چيل) منال توشی نه‌خۆشی (( ره‌بوه‌و _ ئه‌كزيما _ ئيلتهابی گه‌ده‌و ده‌ماره‌كان )) ده‌كات
ب- ئه‌و ترشه‌لۆكه ئه‌مينيانه‌ی كه له شيری دايك دايه به شيوه‌يه‌كی وايه كه بۆ پيداويستيه‌كانی منال شياوه ئه‌مه له ده‌ماغ به ديار ده‌كه‌وی بۆ نمونه ترشه‌لۆكی ( تاورين Tawrin گرنگترين ترشه‌لۆكه بۆ په‌روه‌رده‌ی ده‌ماغ وه ريژه‌كه‌ی له شيری دايك له 30-40 ئه‌وه‌نده‌ی ريژه‌ی شيری مانگايه .
ج- ريژه‌ی كالسيۆم بۆ فۆسفۆر له شيری دايك زياتر ده‌گونجی بۆ پته‌و بوونی ئيسكی منال نه‌وه‌ك شيری مانگا .
د- ريژه‌ی ماده‌ی ئاسن له شيری دايك %50 هه‌تا %70 يه به‌لام له شيری مانگا ريژه‌كه‌ی %10 هه‌تا %30 ده‌بی كه شيری مانگا منال توشی كه‌م خوينی ده‌كات.
هـ - ريژه‌ی شه‌كری (لاكتۆز) Lactouseله شيری دايك بريتی يه له %7 به‌لام له شيری مانگا له %4.7
3- شيری دايك خانه‌ی مه‌ناعه‌ی زيندووی تيدايه وه دژه ژه‌هرو ميكرۆبی تيدايه وه‌كو خانه ليمفاويه‌كان وه كلۆبيۆلين (Ig&GIg) وه لاكتۆفيرين و ليازۆزيم و كرداری Bifidus وه هه‌ندی ماده‌ی ته‌واوكه‌ر كه ئه‌م ماددانه واده‌كه‌ن منال دووربيت له نه‌خۆشيه گويزراوه‌كان به تايبه‌تی ئه‌و نه‌خۆشيانه‌ی كه توشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌و هه‌رس دين
4- ئه‌و ماده‌ی ليجی زه‌رد كه‌ناوی (Colostrum) كۆلسترۆمه له شيری دايك ديته ده‌ره‌وه بۆ ماوه‌ی (3) رۆژ پاش له دايك بوون شيريكی پيگه‌ييوه كه به‌شيكی زۆر له مه‌ناعه‌ی تيدايه كه %95 به‌رهه‌لستی فايرۆس و به كترياده‌كات وه‌كو ( كه‌تۆفيرين _ ليزۆزايم_ ئه‌نته‌ر فيرۆن _ كلۆبيلۆن ) .
5- خۆشی و سانه‌وه‌ی منال له‌و كاته‌ی گوی له‌ده‌نگی ليدانی دله‌گه‌وره‌كه و به‌ره‌حمه‌كه‌ی دايكيه‌تی كه له‌باوه‌شی ناوه ئه‌و ليدانه‌ی دل كه له‌ناو ره‌حمی دايكی ليراهاتبوو وه ئه‌وبۆنه‌ی دايكی كه‌وه‌ری گرتبوو وا ئيستاش هه‌ر به‌هه‌مان شيوه به‌رده‌وامه كه ئه‌م شيردانه ده‌بيته به‌سته‌ريك ئه‌م دايك و مناله به‌يه‌كه‌وه ده‌به ستيته‌وه
سوده‌كانی شيری دايك
((والوالدات يرضعن أولادهن حولين كاملين ...)) له سووده‌كانی شيردان بو داكه‌كه ئه‌گه‌ر شيری خۆی بدات به منال دايك چ سوديكی پی ده‌گات :
1- ئه‌م شيردانه ده‌بيته هۆی ئه‌وه‌ی كه به په‌له له‌شی دايك بيته‌وه سه‌ر شيوه‌ی سروشتی خۆی كه له پيش ئاووس بوون دا هه‌يبو ئه‌مه‌ش به هۆی ده‌ركردنی هۆرمۆنی(Oxytocyin) له به‌شی دواوه‌ی غوده‌ی نوخامی كه به هۆی كاريگه‌ری مشتن له‌لای مناله‌كه‌وه دروست ده‌بی .
2- شيری دايك ريژه‌ی تووش بوون به نه‌زيفی پاش منال بوون كه‌م ده‌كاته‌وه (postpartum bleeding) به تايبه‌تی نه‌خۆشی كه‌م خوينی .
3- ئه‌م شيردانه ده‌بيته كه‌م كردنه‌وه‌ی ريژه‌ی تووش بوونی ئافره‌تی شيرده‌ر به شيرپه‌نجه‌ی مه‌مك و هيلكه‌دان ، ژميرياری كراوه كه ئه‌و دايكانه‌ی شيری خۆيان ده‌ده‌ن به منال به‌تايبه‌تی له ته‌مه‌نی زووه‌وه كه‌متر تووشی شيرپه‌نجه ده‌بن به‌رامبه‌ر به‌و ئافره‌تانه‌ی شيری خۆيان ناده‌ن به مناله‌كانيان وه يان ئه‌وانه‌ی كه شويان نه‌كردوه .
4- دل خۆشی دايك به‌و شيردانه‌و دروست بوونی ره‌حم و به‌زه‌يی له نيوان مناله‌كه‌و دايكه‌كه .
5- بۆ دايكه‌كه ئاسانتره‌و ماندووبونی تيدا نيه و ته‌كليفی زۆر نيه .
ئه‌وه‌ش له‌بير نه‌كه‌ين كه له‌رووی ماده‌وه‌ش كارده‌كاته سه‌ر خيزان له ديراسه‌تيك دا له ويلايه‌تی كارۆلينا ئه‌نجام درا له ئه‌مه‌ريكای باكور كه بۆ يه‌ك منال سالانه هه‌زار دۆلار ته‌نها بۆ كرينی شيری ده‌ستكرده كه‌واته به‌ريزان كه قورئان باس له شيری دايك ده‌كات بزانه بۆ گرنگی پيداوه ! له هه‌موو رۆيكه‌وه هه‌ولی داوه ئاسان كاريمان بۆ بكات وه هه‌مووی بۆ خۆشی ئاده‌ميزاد ..... |