به‌ريزان سلاووتان لی بی ، چه‌ند خۆشه ئه‌گه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌رت دل فراوان و گيانی برايه‌تی و ته‌بايی هه‌بی بتوانی هه‌قت لی قبول بكا‌و توره نه‌بی ، براده‌ری راسته‌قينه له راست قبول كردنی هه‌ق وه‌ك ئاوينه وايه‌يه راسته‌يه‌كان و هه‌له‌كانی تيدا ده‌بينری خۆزگا به‌رامبه‌ره‌كه وه‌كو ئاوينه سه‌يرم بكات كه به‌رامبه‌ری راوه‌ستای ئاوينه‌كه چی له به‌رامبه‌ربی ئه‌وت بۆ ده‌خوينته‌وه واته پيشانت ده‌دات ناتوانی درۆت له گه‌ل بكات تۆش ناتوانی به هه‌ره‌شه‌و گوره‌شه هه‌قی پي بگۆری وه ناتوانی وه‌كو كه‌سيكی بی ده‌سه‌لات له‌سه‌ر هه‌ق بوختانی پی هه‌لبه‌ستی وه‌يان سزای بده‌ی به ناهه‌ق چونكه ده‌ته‌وی ناهه‌قی خۆت بكه‌ی به هه‌ق ، به ريزان به سه‌رهاتيكتان بۆ ده‌گيرمه‌وه له راستیدا له‌رووی دارشتنه‌وه خه‌ياليه به‌لام ماناكه‌ی زۆر واقعيه هيوادارم به دل و به‌گيان به‌سه‌رهاته‌كه بخوينينه‌وه وه بمبورن گه‌ر تۆزی دريژی كه‌مه‌وه ، بفه‌رموون :- ده‌گيرنه‌وه جاريك هه‌ق و ناهه‌ق نيازيان وايه گه‌شتيك به يه‌كه‌وه بكه‌ن بۆ چه‌ند رۆژيك ده‌ی ئه‌وا هه‌رچه‌نده ليك دوورن به‌لام با له‌گه‌ليان دابين هه‌ريكه‌و خواحافيزی له كه‌سوكاری خۆی كرد وه‌ری كه‌وتن ماوه‌يك رۆيشتن وادياره هيلاك بوون خواردنيان نه‌مابوو ناهه‌ق به هه‌قی گووت ده‌برۆ هه‌نده‌ك خواردن په‌ياكه برسيمانه ، هه‌ق دل نه‌رمه هه‌مووكه‌س پيی ده‌ويری به‌لام كه‌س ليی وه‌رناگری باشه هه‌ق به‌ری كه‌وت به‌ره‌و ناو بازار به‌لام چ بازاريك پره له : درۆ ، دزی ، خيانه‌ت ، قۆل بری ، فروفيل ، نا به‌زه‌يی ، هه‌ژار چه‌وساندنه‌وه نا دادوه‌ری .....هتد ئای! ئه‌وه چيه ئه‌گه‌ر به‌م حاله بی بمرم له برسان نا هه‌قی ناكه‌م ، گه‌راوه هه‌قی به‌سته‌زمان هيچی نه‌هيناوه چونكه بازار بازاری ناهه‌قانه ، ناهه‌ق كه چاوی به هه‌ق كه‌وت به ده‌س به‌تالی گه‌راوه ئاگری له ناوچاوان ده‌باری و توره‌بوو هاواری كرد كه‌ی ئيش وه‌كو تۆيه ئه‌گه‌ر به ته‌مای هه‌ق بين ژيانمان فه‌وتاوه ده‌مزانی هيچت پی ناكری له راسته‌من با خۆم بچم خواردن بهينم وه‌ی بابه به‌ته‌مای هه‌ق بين ئيشمان باشه؟ نا هه‌ق ده‌م وده‌ست چوو خواردنی هينا ئای! چۆنت هينا له‌م بازاره پيسه؟ ناهه‌ق ئه‌وه ده‌لی چی برا كی يه؟ دزی چی يه؟ فروفيل چيیه خيانه‌تی چ؟ ئه‌وانه له لای من پاره‌و پول ناكه‌ن پياو ئه‌و پياوه بزانی بازار گه‌رم بكات نه‌وه‌ك جه‌نابت له ووردودرشت پرسيار بكه‌يت ؟ وه‌ره بخۆ هه‌ق گووتی حاشا ولله نه به‌و كارانه‌ت رازيم نه رازيش ده‌بم هه‌تا ماوم به‌ربه‌ره‌كانيت ده‌كه‌م هه‌ی ناهه‌ق تۆ له ناوبه‌ری راستيه‌كانی وناته‌وی خه‌لك به ناهه‌قت دابنی ، له‌م كاته ناهه‌ق ناهه‌قی گرت و هه‌ره‌شه‌ی هينا سه‌ر هه‌ق و كوشتی و نه‌وه‌ك ته‌نها كوشتن به لكو لاشه‌كه‌شی سوتاند و له سه‌ر خۆله ميشه‌كه‌ی وه‌ستاو گووتی ئه‌ی هه‌ق فه‌وتاو تۆ ده‌ته‌وی من له ناوبه‌ری تا مابم نايه‌لم سه‌رهه‌لده‌يته‌وه واتۆم سوتاند با لايه‌نگرانت هه‌ر بگريين و له خۆده‌ن به بی سوود . نا هه‌ق گه‌راوه كه‌س و كاری هه‌ق ته‌نگاوبون نا هه‌ق كوا هه‌ق ؟ درۆ بۆ نا هه‌ق چيه ؟ له‌من جودا بۆه له گه‌لم نه‌هاته‌وه، كه‌س و كاری هه‌ق بگه‌ری و بسوری كوا هه‌ق كی هه‌قی ديوه؟ هه‌ق بزر نه‌بی به‌لام گه‌يشتن به خۆله‌ميشيك له ريگادا گوتيان به‌خوا هه‌بی و نه‌بی هه‌ق سوتاوه له ناو براوه خۆله ميشه‌كه‌يان هه‌لگرت و پينوسيان لی دروست كرد و له سه‌ر كاغه‌زو كۆچه و كۆلانان و سه‌ره ريگاكان نوسييان هه‌ق سووتا هه‌ق كوژرا هه‌ق بوو به نوسينی سه‌ر كاغه‌ز بی وجود ئاخ سه‌د ئاخ .....! به‌لام ناهه‌قی به‌د فه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌زانی كه هه‌ق منالی زۆره وا به‌ريوه جيگای باوكيان ده‌گرنه‌وه دوژمنی باوكيان له ناوده‌به‌نه‌وه . |