یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
هه‌ژار ڕه‌مه‌زان
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/07/2010 : 16:47:06
قه‌باره‌ی فۆنت
ئاین و ڕه‌خنه‌ی شانۆیی له‌ ڕۆژئاوادا
گومان له‌وه‌ دانیه‌ به‌ره‌و پێش چوون و ده‌ركه‌وتنی شارستانیه‌تێكی نوێ‌ و كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست په‌یوه‌ندیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ به‌ ئه‌ده‌بی ووڵاته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و ووڵاتانه‌ی خاوه‌نی ئه‌ده‌بێكی ده‌وڵه‌مه‌ندن خاوه‌نی شارستانیه‌تێكی ده‌ركه‌وتون، هه‌روه‌ها ئێستا به‌ده‌وڵه‌تی زل هێزیش ناو ده‌برێن له‌ سه‌ر ئاستی ووڵاتانی تری دونیا، ئه‌مانه‌ خاوه‌نی ئه‌ده‌بێكی ده‌وڵه‌مه‌ندن و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه‌ نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانیان له‌گشت بواره‌كانی ئه‌ده‌بدا هه‌وڵیان داوه‌ له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ ووڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، زۆرێك له‌ و هه‌وڵدانانه‌شیان له‌ ڕێگه‌ی نووسراوه‌ ئه‌ده‌بیه‌كانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌ گری بووه‌، چوونكه‌ له‌ ئه‌ده‌بی خۆرئاوادا ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی كردوه‌، ئه‌مه‌ش له‌ پێناوی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌ ڕێڕه‌وی خۆی لانه‌دات و شته‌كان وه‌ك خۆی وه‌ربگرێت، به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی خۆرائاوا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێت كه‌ نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانیان به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ له‌ خزمه‌تی كۆمه‌ڵگاكه‌یاندا بوونه‌، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌وڵیانداوا كه‌ ڕه‌خنه‌كانیان له‌ پێناوی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگادابَیت، ئه‌ده‌ب له‌ خۆرئاوادا هه‌ر له‌سه‌ده‌كانی كۆنه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ی له‌ ده‌سته‌ڵات و سیاسه‌ت و ئاین گرتووه‌، له‌ شانۆی خۆرئاوایشدا ئه‌م جۆره‌ ڕه‌خنانه‌ زۆر به‌ ڕوونی دیارن، یه‌كێك له‌ و بابه‌تانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌دیبان و نووسه‌رانی ڕۆژئاواوه‌ ڕه‌خنه‌ی لێگیراوه‌ ئاین بووه‌، كه‌ له‌ نووسینی شیعر و ڕۆمان و شانۆدا ڕه‌خنه‌ی لێگیراوه‌، زۆرێك له‌ نووسه‌رانی ڕۆژئاوا به‌تایبه‌ت نووسه‌رانی یۆنانی كۆن و ڕۆماو فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا له‌ نووسینه‌كانیانادا له‌سه‌ده‌كانی ڕابردووا ڕه‌خنه‌ی زۆریان له‌ ئاین گرتوه‌، به‌ڵام ڕه‌خنه‌كان له‌ خودی ئاین نه‌بوونه‌، به‌ڵكو له‌و كه‌سانه‌ بوونه‌ كه‌ خۆیان به‌نوێنه‌ری ئاین زانیوه‌و له‌زۆر كاتیشدا مامه‌ڵه‌یان به‌ئاینه‌وه‌ كردوه‌، بۆیه‌ نووسه‌ران له‌ ڕێگه‌ی ده‌قه‌ ئه‌ده‌بیه‌كانیانه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ی توندیان له‌م كه‌سانه‌ گرتوه‌ ئه‌مه‌ش له‌ پێناو خزمه‌تكردنی ئاین و كۆمه‌ڵگا دا بوونه‌، چونكه‌ ڕه‌خنه‌كان بنیات نه‌ربوونه‌، له‌شانۆی(دكتۆر فوستسدا)كه‌ (كریستۆڤه‌ر مارلۆ)نووسیویه‌تی: نووسه‌ر له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م شانۆیه‌وه‌ هه‌وڵیداوه‌ كه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای ئه‌وسای ئه‌ڵمانی بگرێت كه‌ چۆن خه‌ریكن له‌ نێوان ڕاستی و خه‌یاڵدا خۆیان وون كه‌ن و خۆیان له‌ ناوبه‌رن، چوونكه‌ باوه‌ڕیان به‌ ئاینی ئه‌وسا لاوازبوو بوو سه‌رقاڵی سحر و جادوگه‌ری بوون، وه‌وایان ده‌زانی له‌ ڕێگه‌ی سحر و جادوه‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ شته‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌كان و ئه‌توانن ئاواته‌كانیان له‌م دونیایه‌دا به‌ته‌واوه‌تی بهێنه‌ دی، هه‌ر ئه‌م سیحر و جادوگه‌ریه‌ش بووه‌ كه‌ بوو بووبه‌ هۆی لاواز بوونی بیرو باوه‌ڕی ئاینی له‌ ناو كۆمه‌ڵگادا به‌ڵام نووسه‌ر له‌م شانۆیه‌یدا ده‌یه‌وێت كه‌شته‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌كان به‌ كۆمه‌ڵگا بڵێت و ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شته‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌كان و له‌شتانه‌ دووربكه‌وێته‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌به‌ن، به‌پێی بیرو باوه‌ڕ و لێكدانه‌وه‌ی زۆرێك له‌ ڕه‌خنه‌ گران ده‌رباره‌ی ئه‌م شانۆیه‌ی كریستۆڤه‌ر مارلۆ نووسه‌ر توانیویه‌تی كاریگه‌ری باش بكاته‌ سه‌ر كۆمه‌ڵگاو كۆمه‌ڵگا ووشیاربكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌م شانۆیه‌دا ڕه‌خنه‌ش له‌و كه‌سانه‌ گراوه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی ئاینه‌وه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و خراپی ڕێنمووی بكه‌ن و له‌ ناوه‌ڕۆك و به‌هاكانی ئاین دووری خه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ شانۆی ڕۆژئاوایدا خزمه‌تێكی زۆری به‌ئاین كردوه‌، له‌وه‌ش گرنگتر شانۆ هه‌وڵی داوه‌ كه‌ ئاین و پیرۆزیه‌كانی بپارێزێت له‌هه‌وڵی پاك ڕاگرتنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئاین و مرۆڤ خودی خۆیدا بووه‌، بۆیه‌ ئه‌بینین له‌ زۆرێك له‌ ده‌قه‌ ئه‌ده‌بیه‌كان له‌دیدێكی ڕه‌خنه‌یه‌وه‌ هه‌وڵ دراوه‌ بۆ خزمه‌تكردنی ئاین هه‌ر ئه‌م ووڵاتانه‌شن كه‌ ئێستا خاوه‌نی ده‌سته‌ڵاتن به‌سه‌ر ووڵاتانی تری جیهانه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌ده‌ب یه‌كێكه‌ له‌و هۆیانه‌ی كه‌ ووڵاتی پێده‌پارێزرێت و پێشی لاواز ده‌بێت.