یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
هه‌ژار ڕه‌مه‌زان
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/08/2010 : 16:51:40
قه‌باره‌ی فۆنت
ئاین له‌ تیۆری ئه‌فلاتووندا
زۆرێك له‌ ڕه‌خنه‌ گران پێیان وایه‌ ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵ ئه‌فلاتووندا ده‌ستی پێكردوه‌ به‌ڵام نووسینی ئه‌فلاتوون ده‌رباره‌ی شعر و شاعیران له‌ كتێبی (كۆماردا) زیاتر ده‌چێته‌ بۆته‌یه‌كی فه‌لسه‌فی نه‌ك ڕه‌خنه‌ی،ئه‌فلاتوون چه‌ندین شاعیر و جۆری شعری له‌ كتێبه‌كه‌ی به‌ده‌رناون و به‌كه‌سانی خراپیان ئه‌زانێت پێی وایه‌ هه‌ندێك له‌و شاعیرانه‌ له‌ ڕێگه‌ی شعره‌كانیانه‌وه‌ زیان به‌ كۆمه‌ڵگا ئه‌گه‌یه‌نن،دید و تێڕوانینی ئه‌فلاتوون به‌رامبه‌ر به‌ ئاین و خودا دید و تێڕوانینێكی جوانه‌ و ئه‌فلاتوون باوه‌ڕی ته‌واوی به‌ خودا هه‌بووه‌ هه‌ر بۆیه‌ش له‌ به‌شێكی كتێبه‌كه‌یدا كاتێك كه‌باسی شاعیران ده‌كات ئه‌و شاعیرانه‌ به‌خراپه‌ ئه‌زانێت كه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی خراپ باسی خودا بكه‌ن وه‌ پێشی وه‌هایه‌ ئه‌م شاعیرانه‌ كاریگه‌ری خراپیان ده‌بێت له‌سه‌ر بیروباوه‌ِری خه‌ڵك وته‌نانه‌ت وا ده‌كه‌ن مرۆڤ لاواز بێت به‌رامبه‌ر به‌ژیان چوونكه‌ ئاین له‌ فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتووندا به‌هایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ و باوه‌ڕبوون به‌خوداش یه‌كێكه‌ له‌ بنچینه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ژیانی مرۆڤ ،كاتێكیش ئه‌فلاتوون ئه‌و كتێبه‌ی نووسیوه‌ و ده‌رباره‌ی ئه‌و شاعیرانه‌ی كه‌ به‌خراپه‌ باسی خودایان كردوه‌ ته‌نانه‌ت له‌ كتێبیكه‌یدا به‌ده‌ری ناون، له‌و كاتیشدا جه‌نگ هه‌بووه‌ له‌ نێوان یۆنانی كۆن و ڕۆمادا هه‌ر بۆیه‌ش زۆرێك له‌ ڕه‌خنه‌گران نووسینه‌كانی ئه‌فلاتوون به‌رامبه‌ر به‌ شاعیران ده‌رباره‌ی ئاین و خودا به‌ مه‌به‌ستێكی سیاسی ئه‌زانی و پێیان وابوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی جه‌نگه‌ بۆیه‌ ئه‌فلاتوون ئه‌یه‌وێت كاریگه‌ری باش بخاته‌ نێو خه‌ڵك بۆبه‌رگری كردن له‌ یۆنانی كۆن و هاندانیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ چوونكه‌ ئه‌فلاتوون بیرو باوه‌ڕی ئه‌و شاعیرانه‌ی ڕه‌ت ده‌كرده‌وه‌ كاتێك ده‌یان ووت ژیانی دوای مردن نیه‌ ئه‌فلاتوون ڕه‌خنه‌ی له‌م جۆره‌ شاعیرانه‌ ده‌گرت و ئه‌ی ووت ئه‌مانه‌ زیان به‌ كۆمه‌ڵگا ئه‌گه‌یه‌نن چوونكه‌ ئه‌گه‌ر بێت و جه‌نگاوه‌ران دڵنیابن له‌وه‌ی كه‌ ژیان نیه‌ له‌دوای مردن كه‌واتا ئه‌وان ناچن بۆچه‌نگ هه‌ربۆیه‌ش ئه‌فلاتوون له‌دیدێكی فه‌لسه‌فیه‌وه‌ باسی ئه‌وشاعیرانه‌ی كردوه‌ كه‌ خاوه‌نی ئه‌م بیرو باوه‌ڕه‌ن و پێشی وابووه‌ كه‌ نووسین ده‌رباره‌ی خودا به‌شێوه‌یه‌كی خراپ و باسكردنی بۆ خه‌ڵك ئه‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ كاریگه‌ری بكاته‌ سه‌ر بیرو باوه‌ڕی خه‌ڵك بۆیه‌ له‌مه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌فلاتوون باوه‌ڕێكی قوڵی هه‌بوه‌ به‌خوداو ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی و قوڵ باسی خودا ده‌كات و باشیه‌كانی خودا بۆ مرۆڤ ڕوون ده‌كاته‌وه‌،ئه‌فلاتوون ڕوو ده‌كاته‌ شاعیران و پێیان ده‌ڵی ئه‌و خراپی و خراپه‌كاری و ئه‌و جه‌نگانه‌ی كه‌ هه‌زاران مرۆڤی تێدا ده‌كوژرێت هۆكاره‌كه‌ی كێیه‌ ئایا هه‌ر مرۆڤه‌كان نین؟بۆیه‌ ئه‌فلاتوون پێی وایه‌ خودا باشه‌ و هه‌ر بۆیه‌ش شتی باشی ده‌وێت بۆ مرۆڤ بۆیه‌ ناكرێت به‌ شێوه‌یكی خراپ باسی خودا بكرێت،له‌هه‌مان كاتدا دیدو تێڕوانینی ئه‌فلاتوون به‌رامبه‌ر به‌و شاعیران له‌ ڕووی سروشته‌وه‌ ئه‌فلاتوون پێ وایه‌ كه‌ شاعیران له‌هه‌مان كاتدا هه‌وڵی ئه‌وه‌ئه‌ده‌ن كه‌ سروشتیش بشێوێن چونكه‌ لاسای سروشت ئه‌كه‌نه‌وه‌ و هونه‌ر مه‌ند كاتێك وێنیه‌ك ده‌كێشێت سێ‌ جار له‌ سروشت دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ هه‌ربۆیه‌ له‌م ڕووه‌ ئه‌فلاتوون دژی لاسای كردنه‌وه‌ بووه‌ و پێشی وه‌هابووه‌ كه‌لاسایی كردنه‌وه‌ خراپ كردن و ناشیرین كردنی سروشته‌ ،هه‌وه‌ها ئه‌فلاتوون به‌رامبه‌ر به‌ شعری ڕۆمانسیش بێ‌ هیوایه‌ و وا بیرده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ی شعر وه‌اده‌كات كه‌ خه‌ڵك بۆ خراپه‌ ڕێنمووی بكات و تووشی خراپه‌یان بكات به‌تایبه‌ت گه‌نجان چوونكه‌ ئه‌م جۆره‌ شعرانه‌ ئه‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان كاریگه‌ری بكه‌نه‌ سه‌ر گه‌نجان تووشی خراپه‌یان بكه‌ن،ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ ئه‌م تێڕوانینه‌ی ئه‌فلاتوون فه‌لسه‌فه‌ی دونیای خه‌یاڵه‌ چوونكه‌ ئه‌فلاتوون ده‌یه‌وێت خراپه‌كانی شاعیران به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و دواتر دونیای خه‌یاڵ باس بكات وه‌ پێش وه‌هایه‌ له‌ ڕێگه‌ی شعری خه‌یاڵیه‌وه‌ ناتوانرێت سود وه‌ربگیرێت و خزمه‌ت به‌ كۆمه‌ڵگا بكرێت به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه‌ بۆ ژیانی مرۆڤ بریتیه‌ له‌ڕاسته‌قینه‌ هه‌ربۆیه‌ش ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتوون زیاتر په‌یوه‌سته‌ به‌ڕاسته‌قینه‌ و ئه‌فلاتوون له‌م تیۆره‌ی خۆیه‌وه‌ ده‌یه‌وێت مرۆڤ به‌ ڕوانگه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌دا رێ‌ بكات وته‌نانه‌ت بیریش بكاته‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌فلاتوون له‌ ڕێگه‌یه‌كی جوانه‌وه‌و له‌هه‌مان كاتدا له‌ڕێی نووسینه‌كانیه‌وه‌ ده‌یه‌وێت مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا له‌هه‌موو خراپیه‌كان بپارێزێت و بیگه‌یه‌نێته‌ جیهانی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ربۆیه‌ش به‌خوێندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتوون بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌فلاتوون له‌ دیدێكی قوڵه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ڕاسته‌قینه‌ی خوداو باوه‌ڕێكی ته‌واوی پێ هه‌بووه‌ ته‌نانه‌ت هه‌وڵی داوه‌ سه‌باره‌ت به‌ جوانی كرده‌كانی خودا بۆ مرۆڤ و ته‌نانه‌ت جوانی و ڕاسته‌قینه‌یه‌كانی سروشت بۆ مرۆڤ بنوسێت هه‌وڵی داوه‌ كۆمه‌ڵگا ڕۆشنبیربێته‌وه‌ به‌ شته‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌كان و كۆمه‌ڵگا دووربكه‌وێته‌ وه‌ له‌ شته‌ خه‌یاڵیه‌كان و له‌و شتانه‌ی كه‌زیانین هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌فلاتوون مه‌به‌ستیه‌تی هه‌وڵی داوه‌ كه‌ بیروباوه‌ڕی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌رامبه‌ر به‌ ڕاسته‌قینه‌ی شته‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ر دانه‌یه‌ت بۆیه‌ له‌مه‌وه‌ ئه‌مه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌فلاتوون هه‌وڵی داوه‌ له‌ ڕێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌كه‌یه‌وه‌ كار بكات له‌سه‌ر بیروباوه‌ِری تاكه‌كان وه‌ له‌ ڕێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌كه‌یه‌وه‌ دژی ئه‌وه‌كه‌سانه‌یه‌ كه‌ هه‌وڵی شێواندنی شته‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌كان ئه‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگا به‌ ئاقارێكی خراپدا ڕێنمی بكه‌ن.