به‌درێژی مێژووی كۆمه‌ڵگاكان ئه‌وه زۆر به ڕوونی دیاره كه هه‌ندێك كه‌س كه‌وتوونه‌ته هه‌ڵه‌ی به‌كاری هێنانی ئاینی به‌ده‌ر له هه‌موو شتێك ئه‌وه ڕوونه كه ئاین هه‌روه‌ك چۆن په‌یامێكی ڕووحی كۆمه‌ڵگاكان بووه و ده‌بێت بۆیه ئاین گه‌وره‌ترین و به گڕترین هێزی هه‌یه له‌سه‌ر ڕوحی تاكه‌كان و دواجار كۆمه‌ڵگاش بۆیه ئه‌بینین ئه‌و كه‌سانه‌ی به هه‌ڵه له لۆجیكی ئاین تێگه‌یشتوون یاخود ئه‌م هه‌ڵانه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ئه‌مه له‌كاتێكدا كه ئه‌و كه‌سانه وه‌ك كه‌سانی دیارن له كۆمه‌ڵگادایان باشتر وایه بڵێن ڕابه‌ری چه‌ند لایه‌نێكی كۆمه‌ڵگان ئه‌مانه ئه‌توانن كاربكه‌ن له‌سه‌ر ڕوحی تاكه‌كان و ئاڕاسته‌یان بكه‌ن ،له مێژووی خۆرئاوادا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 18وه بگره له سه‌رده‌می یۆنانی كۆن و ڕۆمادا چه‌ندین لێكدانه‌و و هه‌ڵه‌ی گه‌وره له‌لایه‌ن ڕابه‌رانی ڕوحی كۆمه‌ڵگاكان كراوه ته‌نانه‌ت له‌چه‌ند جێگه‌یه‌كدا ئاین خراوه‌ته بۆته‌ی به‌كارهێنانی تایبه‌تی هه‌ربۆیه‌ش زۆر جار كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و لاڕێ ملای ناوه و ته‌نانه‌ت هه‌ڵه‌ی گه‌وره تووشی كۆمه‌ڵگاكان بووه ته‌نانه‌ت ئه‌م هه‌ڵانه وای كردوه كۆمه‌ڵگا له كۆتایدا به‌بێ ئومێدی و به شێوه‌یه‌كی خراپه ته‌نانه‌ت بڕوانێته خودا هه‌ر وه‌ك چۆن له یۆنانی كۆندا چه‌ند زانا‌و نووسه‌رێك بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك ته‌نانه‌ت دید و بۆچوونی خراپی لا دروست بوو به‌رامبه‌ر به خودا هه‌ربۆیه‌ش ئه‌فلاتوون له نووسینێكیدا ئه‌ڵێت نابێت هیچ كه‌سێك به هه‌ڵه له ئاین تیبَگه‌یه‌نرێت و ئه‌وانه‌ی كه ئه‌شڵێن خودا خراپه زۆر به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتوون ئه‌فلاتوون ئه‌شڵێت خودا باشه و هه‌ربۆیه‌ش شتی باشی بۆ مرۆڤ ده‌وێت ،هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ده‌مه‌وێت زیاتر تیشكیان بخه‌مه سه‌ر ئه‌وه‌ن كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كرێت بلێین ئه‌و شه‌پۆله ناڕازییه‌ی كه‌تووشی ده‌سته‌ڵات و حكومڕانی كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی بووه له‌ناو ئه‌وانه‌شدا كۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بیه‌كان وه سه‌ری كێشاوه بۆ كۆمه‌ڵگای ئێمه و له كوردستانه ئێستا هه‌یه ئێمه ئه‌وه ده‌زانین كه هیچ ده‌سته‌ڵاتێك و هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نیه كه كه‌م و كوڕی تێدا نه‌بێت ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه مرۆڤه‌كان خۆیان خوڵقێنه‌ری ئه‌م بارودۆخه‌نه وه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستاندا داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌سته‌ڵات كۆتای پێبێت با دڵنیابن له‌وه‌ی كه ئه‌وانیش بێن بێ هه‌ڵه و كه‌م كوڕی نابن چوونكه دواجار هه‌موومان مرۆڤین و به‌پێی هه‌موو ده‌ق و تیۆره ئاینیه‌كانیش مرۆڤ و هه‌ڵه‌ی زۆر له‌یه‌كتریه‌وه نزیكن و زۆر جاریش ئاوێته بوون له نێوان ئه‌م دوانه‌دا ڕوو ئه‌دات به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر من ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی ئاینیه‌وه هه‌ڵه تێگه‌یشتنێك هه‌یه كه بوونه‌ته ده‌سته واژه‌ی خه‌ته‌رناك ئه‌مانیش وه‌ك جیهاد و چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌ی تر كه ئه‌م ده‌سته‌واژانه زۆر جار واده‌كات مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا بۆ ئاینده‌یه‌كی خراپه به‌رێت بۆیه ناكرێت تۆ پێشه ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قانه‌ی كه له هه‌موو ئاینه‌كان و ئاینی ئیسلامیشداهه‌ن كه له‌گه‌ڵ تۆدانایه‌نه‌وه وه‌لایان بنێی و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵێك ده‌قی ئاینی بۆ خۆت و مه‌به‌سته‌كانت ده‌سته بژێر بكه‌ی چوونكه ئه‌مه ته‌نها له به‌ر ژه‌وه‌ندی خۆته نه‌ك هه‌مووان بۆیه ده‌بێت زۆر به ووریایه‌وه بڕوانینه ده‌قه ئاینیه‌كان وه پێویسته لایه‌نانی به‌رپرسی ئاینی ووریابن له‌وه‌ی كه هیچ كه‌سێكی ئاینی چه‌ند ده‌قێكی ئاینی ئیسلام نه‌كات به وه‌سیله‌یه‌ك بۆ تێكدانی بارودۆخی كوردستان چوونكه پاراستنی ئه‌م بارودۆخه ئه‌ركێكی ئاینی و نیشتمانی هه‌موولایه‌كه له‌هه‌مان كاتدا ئه‌وانه‌ی كه ئێستا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه له‌ڕێگه‌ی دینه‌وه خه‌ڵك زیاتر هان بده‌ن ئه‌مه هه‌ڵه تێگه‌یشتنێكی گه‌وره‌یه كه سه‌ره‌نجام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كاره‌ساتی لێبكه‌وێته‌وه ،به‌داخه‌وه ئه‌ڵیم زۆر كه‌س له‌وانه‌ی كه ئێستا وه‌ك كه‌سی ئاینی چوونه‌ته مه‌یدان و به‌رامبه‌ر به ده‌سته‌ڵات كه‌وتوونه‌ته دیدێكی ڕه‌خنه‌ی ڕووخێنه‌ر وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی بیر‌و باوه‌ڕێكی ماركسیزمین وان چوونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌بیڕو باروه‌ڕی ماركسیان هه‌یه كاتێك باسی خه‌م و كێشه‌كانی كرێكاری بۆ ده‌كه‌یت به‌پێی ده‌قه‌كانی ئاینی ئیسلام زۆری پێخۆشه به‌ڵام كاتێك هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌گه‌ڵی به‌رده‌وام ده‌بیت وه ئه‌گه‌یته كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی تری مرۆڤه‌كان و كۆمه‌ڵگا ئه‌بینی پاشه‌كشه‌ده‌كات چوونكه له‌گه‌ڵی نایاته‌وه ئه‌مه كاره‌ساته‌كه‌یه بۆیه پێویسته ئاین هه‌مووی وه‌ك خۆی ته‌ماشای بكرێت و كاری پێبكرێت نه‌ك ته‌نها ئه‌وه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ تۆدا دێته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی تۆی تێدایه چونكه ئاینی ئیسلام بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كانی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌یه. |