یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
عمر عبدالله برادۆستی
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/01/2013 : 18:34:23
قه‌باره‌ی فۆنت
داوای لێبوردن له‌ كه‌م ئه‌ندام و نابینایان

له‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ ناو خه‌لكی و له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك بڵاو بۆوه‌ ، تێیدا سوكایه‌تیه‌ك به‌ نابینایه‌ك ئه‌كرێ و زۆر به‌ نا مرۆڤانه‌ ئیهانه‌ ئه‌كرێ ، كه‌ ناخی مرۆڤی خاوه‌ن ویژدان ئه‌هه‌ژێنێ ، بۆیه‌ من وه‌ك كه‌سێكی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان ( كه‌ ئه‌و رووداوه‌ی لێ رووداوه‌ ) و وه‌ك مرۆڤێك له‌ ناخی خۆمه‌وه‌  دڵ ته‌نگی خۆم را ئه‌گه‌یه‌نم و داوای لێبوردن له‌و به‌رێزه‌ش ئه‌كه‌م كه‌ سوكایه‌تی پێ كراوه‌ و وه‌ له‌وانه‌ش كه‌ نابیناو كه‌م ئه‌ندامن ، به‌راستی ئه‌و رووداوه‌ نه‌ یه‌كه‌م رووداوه‌ و نه‌ كۆتا رووداویش ئه‌بێ ، سه‌ره‌تا ئه‌و كرده‌وه‌ قێزه‌ونه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مرۆڤایه‌تی كراوه‌ و ( ئه‌كرێ ) وه‌ سووكایه‌تی كردن به‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ گاڵته‌ كردنه‌ به‌ دروستكراوی خودای تاك و ته‌نیا ، وه‌ گالته‌ كردن به‌ مخلوقاتی خوا جۆرێكه‌ له‌ تاوان ، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ كه‌ له‌ ناو هه‌ر قه‌وم و هه‌ر شار و ئاواییه‌كدا هه‌بن ئه‌وا ئاماژه‌و په‌نده‌ بۆ كه‌سانی خاوه‌ن عه‌قل و هۆش ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خیاندا بچنه‌وه‌ و بگه‌رێنه‌وه‌ و په‌ند وه‌ربگرن به‌وه‌ی كه‌وا ئه‌و خوایه‌ی كه‌ ئه‌وانی دروست كردووه‌ هه‌مان زاته‌ كه‌ ئێمه‌ی دروست كردووه‌ ، ده‌نا خۆ ئه‌ی توانی كه‌وا به‌ پێچه‌وانه‌ بیكات یا به‌ هه‌ر شێوازێك كه‌ ئه‌و زاته‌ خۆی حه‌زی لێیه‌تی ، بۆیه‌ كاتێك كه‌ ئێمه‌ كه‌سێكی له‌و جۆرانه‌ ئه‌بینین ، پێویسته‌ دوعا و شوكری خودای له‌سه‌ر بكه‌ین كه‌وا ئێمه‌ وه‌ك ئه‌وان نین ، وه‌ ئه‌بێ به‌ زه‌ییمان پێیاندا بێته‌وه‌ و رێزیان بگرین و یارمه‌تیشیان بده‌ین وه‌ لێی نه‌گه‌رێین سووكایه‌تیشیان پێ بكریت وه‌ نابێ كه‌سێش به‌ چاوی سوك ته‌ماشایان بكات  ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و جۆره‌ مرۆڤانه‌ی كه‌وا له‌ عه‌قلدا كه‌م‌ ئه‌ندامن ، ئه‌وانه‌ وه‌ك فریشته‌ پاك وبێگه‌ردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ته‌كلیفێكیان له‌سه‌ر نیه‌ ، وه‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ش له‌ ئیسلامدا مافیان پارێزراوه‌ و بۆ هیچ كه‌س نیه‌ بێ رێزیان به‌رامبه‌ر بكات ، وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ سوكایه‌تی به‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ ئه‌كه‌ن حه‌ق وایه‌ به‌وان بگۆترێ كه‌م ئه‌ندام ، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ ناخیان نه‌خۆشه‌ و هیچ له‌ مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان تێناگه‌ن ئه‌گه‌ر تێ گه‌شتبان ئه‌و كاره‌ قێزه‌ ونانه‌ ئه‌نجام ناده‌ن ، وه‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ به‌ سه‌قه‌تی په‌روه‌رده‌ كروان ، كورد گوته‌نی نانیان دراوه‌تێ و به‌ره‌لا كراون ، وه‌ له‌وانه‌شه‌ زۆر جار كه‌سانی له‌وان گه‌وره‌تر له‌ نزیكه‌كانیان پێشتر ئه‌و جۆره‌ كاره‌یان ئه‌نجام داوه‌و وه‌ك حیكایه‌تی هه‌زار و یه‌ك شه‌وه‌ له‌ ناو كۆمه‌ڵگا گێراویانه‌ته‌وه‌ به‌ كارێكی جوامێرانه‌یان داناون ، بۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ش هه‌مان هه‌لویست و به‌ هه‌مان بیرو باوه‌ره‌وه‌ ئه‌و كاره‌یان دوباره‌ كردۆته‌وه‌ ، دلنیام ئه‌گه‌ر رێگه‌یان لێ نه‌گیرێ و ته‌مبه‌ نه‌كرێن وه‌ك زنجیره‌ نه‌وه‌ له‌ دوای نه‌وه‌ ئه‌گێر درینه‌وه‌ ، بۆیه‌ داواكارم له‌ مامۆستایانی به‌رێزی ئاینی كه‌ یه‌كه‌م جار خه‌لك چاوی له‌ ده‌می ئه‌و به‌رێزانه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵوێستێك نیشان بده‌ن و ئه‌و باسانه‌ بكه‌ن به‌ ناو نیشانی ووتار و ئامۆژگاریه‌كانیان ، وه‌ هه‌روه‌ها داوا له‌ راگه‌یاندنه‌كانیش ئه‌كه‌م كه‌وا له‌و به‌رنامه‌ زۆرانه‌ی كه‌ هه‌یانه‌ ناوه‌ ناوه‌ پرۆگرامی له‌و هۆشیاری له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ دا به‌زێنن و كه‌سانی شاره‌زا له‌ پیاوانی ئاینی و ده‌روونناسان .... هتد بانگهێشت بكه‌ن ،  وه‌ داوا  له‌ وه‌زارتی كارو باری كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ر لایه‌نیكی په‌یوندیدار وه‌ هه‌ر مرۆڤێكی خاوه‌ن ویژدان و ویژدان زیندوو كه‌وا هه‌ر كه‌سه‌ و له‌ راسته‌ خۆی و به‌ گوێره‌ی به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی كار بكات بۆ بلاو كردنه‌وه‌ی هۆشیاری به‌ تایبه‌ت هه‌ر كاتێك كه‌ بینی كه‌سێك هه‌لسوكه‌وتیكی نه‌شیاو به‌رانبه‌ر ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ ده‌كات ، ئه‌وا ئامۆژگاریان بكات و ببێته‌ به‌ربه‌ستێكی پۆلایین له‌به‌رامبه‌ریان ، وه‌ داواكاریشم له‌ حكومه‌ت هه‌یه‌ كه‌وا یارمه‌تی هه‌موو كه‌م ئه‌ندامێك بدات ، به‌ تایبه‌ت ئه‌و كه‌م ئه‌ندامانه‌ی كه‌ به‌درێژای ته‌مه‌نی كه‌م ئه‌ندامیان ده‌ستیان داوه‌ته‌ سوالكردن له‌به‌ر ناچاری بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وا رووبه‌روی ئه‌و كاره‌ساته‌ جه‌رگ برانه‌ نه‌بنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سانی نه‌فس نزم ، وه‌ دووباره‌ ئه‌ركی حكومه‌ته‌ كه‌وا له‌ چوار چێوه‌ی یاسادا چاره‌سه‌ری ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ بكات واته‌ ئه‌و كه‌سان رووبه‌روی یاسا بكه‌نه‌وه‌ مافی ئه‌وكسان بسێنن ، چونكه‌ ئێمه‌ هه‌موومان به‌ر پرسین له‌و كاته‌دا به‌تیبه‌ت حكومه‌ت .

بۆیه‌ دووباره‌ دڵته‌نگی و هاو خه‌می خۆم بۆ ئێوه‌ی به‌رێز و نابیناو كه‌م ئه‌ندام دوپات ئه‌كه‌مه‌وه‌ و داوای لێبوردن ئه‌كه‌م كه‌ ناخی پاكی ئێوه‌ی به‌رێز بریندار كراوه‌ ، وه‌ ئه‌و رووداوه‌ی كه‌ له‌سیده‌كان روویداوه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا شته‌ شاراوه‌كان ئاشكرا بن له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی تر دلنیاتان ئه‌كه‌مه‌وه‌ كه‌وا خه‌لكی به‌ ویژدانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان و ناوچه‌كانی تر زۆر دلته‌نگن و ده‌نگیان له‌گه‌ل ده‌نگی ئێوه‌ دایه‌ .