یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
عمر عبدالله برادۆستی
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/03/2013 : 15:54:35
قه‌باره‌ی فۆنت
بیره‌ فرۆشانی شارۆچكه‌ی دیانا شوێنیان زۆر نه‌گونجاوه‌

مێژووی بیره‌ فرۆشتن له‌ شارۆچكه‌ی دیانا نازانم بۆ چ كاتێك و چ به‌روارێك و كێ بوو و چۆن بووه‌ ، به‌لام بیره‌ یا مه‌ی له‌ شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام تاوانه‌ و به‌ چه‌ند قۆناغ حه‌رام كراوه‌ ، ئه‌و قه‌ده‌غه‌ كردنه‌ش دیاره‌ له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه‌ زه‌ره‌رو زیانی بۆ مرۆڤ هه‌یه‌ و عه‌قل و هۆشی مرۆڤ له‌ده‌ست ئه‌دات ، چونكه‌ پارێزگاری كردن له‌ عه‌قل یه‌كێكه‌ له‌و بنه‌ماو مه‌به‌ستانه‌ی كه‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌واجبی داناوه‌ ، بۆیه‌ هه‌ركه‌سێك كه‌ پابه‌ندی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت ئه‌وا پێویسته‌ له‌سه‌ری خۆی بپارێزێت ، وه‌ مه‌ی خواردنه‌وه‌ یا خوو گرتن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌ یه‌كێكه‌ له‌و دیارده‌ خر اپ و قێزه‌ونانه‌ی كه‌ له‌ناو ووڵاتی ئێمه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه‌، وه‌ ئه‌و بلاو بوونه‌وه‌یه‌ش استغلال كردنی ئه‌و كه‌شه‌ ئازاده‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان دروست بووه‌ ، تا وای لێهاتووه‌ ئه‌و هه‌رێمه‌ ئازاده‌ی ئێمه‌ بووه‌ته‌ سه‌نته‌رێكی گرنگ بۆ بازرگانیكردن به‌ بیره‌و مه‌ی وه‌ ناوه‌ندیكی گرنگه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ بۆ وولاتانی ده‌ورووبه‌ر ، وه‌لێ ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه‌ نووكی خامه‌كه‌م بخه‌مه‌ سه‌ر شارۆچكه‌ی دیانایه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ دووكانه‌كانی بیره‌ فرۆش و مه‌ی فرۆشی لێیه‌ چونكه‌ ئه‌و شوێنه‌ ئێستا بووه‌ته‌ ناو جه‌رگه‌ی دانیشتوانان و ماڵێكی زۆری لێیه‌ به‌ موسلمان و برا مه‌سیحیه‌كان ، وه‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شوێنه‌ش چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی دوو ده‌وامی  بنه‌ره‌تی و ئاماده‌یی كور و كچی لێیه‌ ، كه‌ چه‌ند سه‌د مه‌ترێك له‌و دوكانانه‌وه‌ دوورن ،  به‌ موسلمان و مه‌سیحیه‌وه‌ رۆژانه‌ به‌ سه‌دان قوتابی به‌به‌رده‌م ئه‌م دووكانانه‌ ره‌ت ده‌بن و چاویان به‌و دیمه‌نانه‌ ده‌كه‌ون ، كه‌ بێ گومان به‌ تێپه‌ر بوونی كات ئه‌و قوتابیانه‌ بیره‌و مه‌ی بگره‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌ گشتی لایان ئاسایی ده‌بی مه‌ترسی تووشبونیان لێ ئه‌كرێ . وه‌ قوتابی هه‌یه‌ تووشی مه‌ی خواردنه‌وه‌ بووه‌  ، چونكه‌ رۆژانه‌ به‌ چاوی خۆیان چه‌ندان كه‌سی موسلمان و غه‌یره‌ موسلمان له‌ هه‌موو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ ئه‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی كه‌ نرخی هه‌ندێك جۆر زۆر به‌ هه‌رزان ده‌ست ئه‌كه‌وێت ، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنه‌ بۆته‌ گرفتێكی گه‌وره‌ بۆ هاولاتیانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ ، چونكه‌ چه‌ندین جار به‌ چاوی خۆم بینیومه‌ كه‌سانی سه‌رخۆش و مه‌ست بوو له‌ كۆلانه‌كان و له‌سه‌ر جاده‌كان كه‌وتونه‌و ، بونه‌ته‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی هاولاتیان ، وه‌ له‌ هه‌مووی ترسناكتر فرێدانی ئه‌و قووتوه‌ بیرانه‌یه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ برێك له‌و مادده‌یه‌ به‌جێ مابی فرێیان داوه‌ له‌وانه‌یه‌ منداله‌ بچوكه‌كان هه‌لی بگرنه‌وه‌ و بیخۆن ببنه‌ هۆگری ئه‌و مادده‌ سه‌ر خۆشكه‌ره‌ ، هه‌ر وه‌كو یه‌كێك له‌ دراوسێكه‌مان ده‌یگۆت زۆر جار به‌یانیان هه‌لده‌ستم ئه‌و قووتوه‌ فرێدراوانه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری مالمان كۆ ده‌كه‌مه‌وه‌ فرێیان ده‌ده‌م له‌ ترسی ئه‌وه‌ی مناله‌كان هه‌لیگرنه‌وه‌ ، ،  ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ژینگه‌ی ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌ پیس ده‌كه‌ن ، چونكه‌ زۆر مه‌ی خۆر له‌ دوای ئه‌وه‌ی ‌ كه‌ بیره‌ ئه‌خواته‌وه‌ قووتووه‌كه‌ فری ئه‌دات یا شوشه‌كه‌ ئه‌شكێنی ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌ ، وه‌ یه‌كێك له‌ مه‌ترسیه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كان ئه‌وه‌یه‌ چه‌ندین كه‌سی نه‌ناسراو و خراپه‌كار له‌ و  شوێنه‌ به‌دیار ئه‌كه‌ون كه‌ هیچ كه‌سی ئه‌و شوێنانه‌ نایاناسن وه‌ زۆر جار رروداووی ناخۆشی وه‌ك دزی شه‌ركردن .... هتد  ، رویانداوه‌ كه‌ منیش یه‌كیكم له‌و قوربانیانه‌ كه‌ سالی پار دزیم لێكراوه‌ مالم شكێنراوه‌ تاكو ئێستا نازانم كی بووه‌ ، وه‌ چه‌ند مالی تر به‌ هه‌مان شیوه‌ دزی لێ كراوه‌ ، هه‌ر بۆ نمونه‌ له‌یه‌كێ له‌ ماله‌ نزیكه‌كانی ئه‌و گه‌ره‌كه‌ سالی پار دزی كرابوو دوای ماوه‌یه‌ك باوكی دزه‌كه‌ هاته‌ مالی دزی لی كراوه‌ كه‌ پێی راگه‌یاند بون كه‌ كوری ئه‌و دزی له‌ ئێوه‌ كردوه‌ چونكه‌ برێك پاره‌ قه‌رزاری دوكانی بیره‌ فرۆشه‌كان بووه‌ ،  منیش كاتی بینیم كه‌ كوره‌كه‌م پاره‌یه‌كی زۆری پیبوه‌ به‌زۆری لیدان پیم ئاشكرا كردوه‌ ئه‌و بره‌ پاره‌ مایته‌وه‌ بۆ ئیوه‌م هیناوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ی دیكه‌ش حه‌ز ئه‌كه‌م لیم خۆش بن ( له‌ زاری برادزی لیكراوه‌كه‌ گویم لی بووه‌ )

 

 له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ شوێنیكی نه‌ گونجاوه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم پلانێك دابنی بۆ ئه‌وه‌ی بیره‌و مه‌یی قه‌ده‌غه‌ بكات به‌ چه‌ند قۆناغ هه‌ر وه‌ك له‌ قورئان هاتوه‌ ، یا خود بیان گوازێته‌وه‌ بۆ شوێنێكی دوور له‌ ئاوای وه‌ چه‌ند مه‌رجێكیی قورسیشیان له‌سه‌ر دابنێ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسان ده‌ستیان بكه‌وێت ، چونكه‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ دیمه‌نانه‌ی كه‌ باسمان كرد زۆر ناشارستانیه‌ ، وه‌ گوێ به‌وانه‌شه‌وه‌ نه‌دات كه‌ بۆ قازنجێكیی كه‌می دونیا گیانی خه‌لك بخه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ ئه‌منیه‌تی شار و وولاتمان بخه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ ، حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ناو شاری سۆرانی گواسته‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار وه‌ك : پیشه‌سازی سه‌روو خواروو ، گه‌چ فرۆش چه‌مه‌نتۆ فرۆشه‌كان ، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه‌ دیمه‌نی زۆر جوان و شارستانی نین به‌راستی ئێمه‌ ده‌ست خۆشیان لێ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌م خه‌لكه‌كه‌ سودمه‌ند بوو هه‌م خاوه‌ن كاره‌كانیش ، وه‌ هه‌م دیمه‌نێكی تری به‌ خشیه‌ ناو بازاری شاری سۆران ، بۆ یه‌ دووباره‌  داواكارم له‌ تێكرای دام ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیدار له‌ شاری سۆرانی ئازیز ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بكه‌ن به‌ خه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م ئه‌منیه‌تی شارمان پارێزراو بی وه‌ هه‌م خه‌لكێش بێ خه‌م خه‌فه‌ت بی وه‌ خه‌م خواردن له‌ و مه‌سه‌له‌یه‌ ئه‌بێته‌ هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی تاوان و شه‌رو ئاژاوه‌

عمر برادۆستی

https://www.facebook.com/bradost.kurd