ده‌ڵێن جاریكیان گه‌نجێكی خوێن گه‌رم بڕیاری دا كه‌وا هه‌موو جیهان بگۆڕێ ، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك كه‌وا ته‌مه‌نی به‌سه‌ر چوو تۆزێك له دونیا تێگه‌یشت ، بڕیاریدا كه‌مێك له تموحاته‌كانی خۆی كه‌م بكاته‌وه به‌وه‌ی كه‌وا ته‌نها ووڵاته‌كه‌ی خۆی بگۆرێ ، به‌ڵام دوای به‌سه‌ر چوونی ته‌مه‌نی و نه‌یتوانی ووڵاته‌كه‌ی خۆی بگۆرێ و دیسان بڕیاری دا كه‌مێك له تموحاته‌كانی خۆی كه‌م بكاته‌وه بڕیاری دا كه‌وا ته‌نها شاره‌كه‌ی خۆی بگۆرێ به‌ڵام دوای به‌سه‌ر چوونی ته‌مه‌نی و تێگه‌یشت كه‌وا ناتوانێ شاره‌كه‌ی خۆی بگۆری بۆیه بڕیاری دا كه‌وا ته‌نها گونده‌كه‌ی خۆی بگۆرێ به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بیری كرده‌وه گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌وا دیسان ناتوانێ گونده‌كه‌ی خۆی بگۆرێ ، بۆیه برَیاریدا كه‌وا ته‌نها ماڵه‌كه‌ی خۆی بگۆرێ به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك هه‌وڵدان نه‌یتوانی ماڵه‌كی خۆی بگۆرێ ، بۆیه به بێ ئومێدیه‌وه بڕیاریدا كه‌وا خودی خۆی بگۆڕێ وه له كۆتایدا نه‌یتوانی خۆیشی بگۆڕێ ، ئا له‌و كاته‌دا ئه‌وه‌نده‌ی زانی كه‌وا ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته (80) ساڵ و نه‌خۆش كه‌وتووه و كه‌وتۆته سه‌ر جێگا و چاوه‌روانی مه‌رگ ده‌كا ببێ به میوانی ، ئا له‌و كاته‌دا بیرۆكه‌یه‌ك به‌مێشكی دا هات و له‌گه‌ڵ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌دا موچڕكێك به له‌شیدا هات و گوتی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی من گرتبوومه‌به‌ر بۆ گۆرَینی هه‌موو جیهان هه‌ڵه‌بوو ، چونكه ده‌بووایه من له سه‌ره‌تادا گۆرانكاری له خۆمدا كردبا و دواتر گۆرانكاری له خانه‌واده‌كه‌م دواتر له شاره‌كه‌م و دواتر گۆرانكاری له ووڵاته‌كه‌مدا به‌و شێوه‌یه تا كۆتایی به‌و ڕێگایه ده‌م توانی گۆرانكاری له هه‌موو جیهاندا بكه‌م .
له‌م چیرۆكه‌دا بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه‌وا مرۆڤ تاكو گۆرانكاری له خودی خۆیدا نه‌كات به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ گۆرانكاری له ده‌وروو به‌ری بكات ، جا گۆرانكاری پێوسته بۆ ژیانی مرۆڤ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیان به‌رده‌وام له گۆرانكاری دایه ، وه مرۆڤیش كاتێك له دایك بووه وه‌ك په‌ره‌ی كاغه‌ز سپیه ، ئه‌و خوو ره‌وشتانه‌ی كه‌وا مرۆڤ فێر بووه ئه‌وا له ده‌وروو به‌ر وه‌ریگرتووه وه‌ك : دایك و باوك و خێزان و قوتابخانه و كۆمه‌ڵگا .... هتد .{جگه له هه‌ندێك سیفاتی بۆماوه‌یی } ، زۆر جار لێره‌و له‌وێ ده‌بیستین یه‌كێك ده‌ڵێ : وه‌ڵلا من زووو توره ده‌بم ، یا ( عه‌سه‌بیم ) هه‌ر سروشتم وایه له منداڵیه‌وه هه‌ر وامه ، جا ئه‌و جۆره كه‌سانه له ماڵه‌وه و له‌ناو براده‌ران و كۆمه‌ڵگادا ده‌بنه بارگرانی ، له ماڵه‌وه كه‌س ناتوانێ دوو قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات چونكه یان توره‌یه یاخود { عه‌سه‌بیه } ناچار له‌به‌ریان بێده‌نگ بن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌و هه‌را درووست نه‌بێ ، جا ئه‌و براده‌ره رۆژێك له رۆژان نه‌هاتووه له‌گه‌ڵ خۆی دابنیشێ و بڵێ هۆی چیه من تووشی ئه‌و گرفته بوومه ، یاخود سه‌ردانی كه‌سانی پسپۆر بكات ، به واتایه‌كی تر هه‌وڵی خۆگۆرین و گۆرانكاری نه‌داوه .
چونكه زانستی سه‌رده‌م ده‌ڵێ هه‌ر كارێك رۆژانه‌ی بۆ ماوه‌ی {21 } جار دووباره بكرێته‌وه و له ماوه‌ی { 14} رۆژ ئه‌وا ده‌بێته { سلوكی } مرۆڤه‌كه یا خود ده‌بێته به‌رنامه‌و پرۆگرامی ئه‌و كه‌سه ، واتا ئه‌گه‌ر كه‌سێك دوور له روتان درۆزن بێ یا خود به ده‌ست خوو ره‌وشتێكی سه‌لبی و ناپه‌سه‌ند بناڵێنێ ، ئه‌وا ده‌توانێ رۆژانه {21 } جار هه‌وڵی وازهێنان بدات له‌و خوو ره‌وشته ناپه‌سه‌نده بۆ ماوه‌ی {14} به‌و په‌ری ئیحساس و هه‌سته‌وه هه‌وڵی گۆرین بدات ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و كه‌سه له كۆتاییدا زاڵ ده‌بێ به‌سه‌ر ئه‌و خوو ره‌وشته ناپه‌سه‌نده به پشتیوانی خوای گه‌وره.
به‌لام به‌داخه‌وه زۆر كه‌س ده‌بنین ته‌مه‌نی { 40 – 0 5} ساڵه به ده‌ست چه‌ند خووێكی ناپه‌سه‌نده‌وه ده‌ناڵێنێ وه ده‌شزانێ ئه‌و خوو ره‌وشته ناپه‌سه‌نده‌و له ناو خه‌ڵكدا جێی متمانه نیه ، هه‌تاكو مردنیش هه‌ر به‌و خووه ناپه‌سه‌ندانه سه‌ر ده‌نێته‌وه ، چونكه هه‌روه‌كو گووتمان هه‌وڵی نه‌داوه له‌گه‌ڵ خۆیی دابنیشێ و خۆی بگۆرێ یاخود هه‌وڵی خۆ گۆرینی نه‌داوه .
وه هه‌روه‌ها ده‌یان كه‌سمان دیتووه له ناكاو وازیان له كاری خراپ و سه‌لبی هێناوه ، به‌ره‌و خوو ره‌وشتی جوان و ئیجابی هه‌نگاویان ناوه ، وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌یه . لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا هیچ شتێك له‌به‌رده‌م هێزو ئیراده‌ی مرۆڤ ئه‌سته‌م نیه ، وه ئه‌گه‌ر ئه‌سته‌م با ئه‌وا مرۆڤایه‌تی ئه‌م هه‌موو پێشكوه‌تنه‌ی به خۆوه نه‌ده دیت .
وه خوای گه‌وره‌ش له قورئانی پیرۆزدا كه‌وا بۆ ئیمه‌ی مرۆڤی ره‌وانه كردووه تاكو بیكه‌ینه ده‌ستوورو په‌یره‌وو پرۆگرامی ژیانمان ، ده‌فه‌رمووێ [ إن الله لا یغیر ما بقوم حتی ما یغیروا ما بأنفسهم ] واته : به راستی خوای گه‌وره هیچ قه‌و م و میلله‌تێك ناگۆرێ تاكو ئه‌وان خۆیان نه‌گۆرن .
وه ئه‌گه‌ر بێت‌و له ژیانی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێ بێ ) وورد بینه‌وه بۆمان ڕون ده‌بێته‌وه كه‌وا ، پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێ بێ ) چ زاتێكی مه‌زن بووه و چ كه‌سێكی كاریگه‌ر بووه ، له‌سه‌ره‌تایی ڕه‌وانه‌كردنی بۆ ناو قوره‌یشیه‌كان چۆن ده‌ستی كردووه به بڵاو كردنه‌وه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، دوای ئه‌وه‌ی كه‌وا خودی خۆیی پێگه‌یاندووه له رووی به‌ندایه‌تی كردنه‌وه بۆ خوای په‌روه‌رده‌گار به‌وه‌ی كه‌وا ناوه ناوه ده‌چوو بۆ ئه‌شكه‌وتی حیرا‌و بۆ خودا په‌رستی ، وه له ڕووی كۆمه‌لایه‌تیشه‌وه له‌و په‌ری ره‌وشت به‌رزی و راستگۆیی بووه ، وه به‌جوانترین شێوه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ل خه‌ڵكیدا كردووه ، به شاهێدی كه‌سانی بڕوادار و بێ برَوا ، دواتر له‌سه‌ره‌تای بلاوكردنه‌وه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام یه‌كه‌مجار له خاتوو خدیجه‌وه ( ره‌زای خوای لێ بێ ) دواتر له ئه‌بو به‌كری سدیق ( ره‌زای خوای لێ بێ ) هاوڕێی دوای له عه‌لی ( ره‌زای خوای لێ بێ ) ئامۆزای ده‌ستی پێكردووه ، وه به‌و شێوه‌یه بازنه‌كه‌ی فراوانتر كردووه به شێوه‌یه‌كی نهێنی تاكو نزیكه‌ی ماوه‌ی ( 10 ) ساڵ دواتر ئاشكرا كردنی ئه‌و بانگه‌وازه ، له ماوه‌ی ئه‌و ده ساڵه‌دا نه‌وه‌یه‌كی پۆڵایینی په‌روه‌رده‌كرد كه‌وا ئاماده بوو به گیان و ماڵ خۆی به‌ختی ئه‌و ڕێبازه بكات ، دوای كۆچ كردن بۆ مه‌دینه و دروست كردنی ده‌وڵتیكی تۆكمه‌و خاوه‌ن ده‌ستورێكی ناوازه ، جا ئێمه‌ی موسڵمان كه‌وا شوێنكه‌وته‌ی ئه‌و زاته به‌ڕِێزه‌ین ، وه ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ كه‌سانێكی كاریگه‌ر بین ده‌بێ له خۆمانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین ، دواتر بازنه‌كه فراوانتر بكه‌ین تاكوهه‌م خۆمان و دوروبه‌رمان و كۆمه‌ڵگامان به ئاسوده‌یی بژی، وه پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێ بێ ) بكه‌ینه سه‌رمه‌شق و ڕێنیشانده‌ر هه‌روه‌ك خودای مه‌زن ده‌فه‌رمووێ : ( ولكم فی رسول الله أسوه حسنه ).
جا لێره‌وه با بریار بده‌ین بۆ گۆرانكاری له خۆمان و ده‌وروبه‌رمان ، تاكو ببینه كه‌سێكی چاك و به توانا بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌مان وه چیتر به ده‌ست خوو ره‌وشته نا په‌سه‌نده‌كان نه‌ناڵێنین ، هه‌ر وه‌ك ئه‌و په‌نده چینیه‌ی كه ده‌لێ : رێگای هه‌زار میل به هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌ست پێ ده‌كات .
bradoste@gmail.com |