یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
عمر عبدالله برادۆستی
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/08/2010 : 15:31:58
قه‌باره‌ی فۆنت
با ئاگادار بین له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا زه‌ره‌ر نه‌كه‌ین !!!؟؟
مانگی ره‌مه‌زان یه‌كێكه‌ له‌گه‌وره‌ترینی مانگه‌كان مانگی پرَ خێرو به‌ره‌كه‌ت وه‌ چه‌ندی وه‌سفی بكه‌یت ئه‌وا كۆتای نایه‌ ، وه‌ مانگی ئازادبوونه‌ له‌ ئاگری دۆزه‌خ ،وه‌ مانگی ره‌مه‌زان ده‌بێته‌ هۆی هه‌لوه‌رینی گوناهو تاوان هه‌روه‌ك پێغمبه‌ر " دروودی خوای له‌سه‌ر بێ " ده‌فه‌رمووێ : " الصلوات الخمس، والجمعة إلى الجمعة، ورمضان إلى رمضان، مكفرات ما بينهن إذا اجتنبت الكبائر" ، وه‌ هه‌روه‌ها مانگی لێخۆشبوونی به‌نده‌كانه‌ له‌ لاه‌ین خوای باڵاده‌ست هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر " دروودی خوای له‌سه‌ر بێ " ده‌فه‌رمووێ : " من صام رمضان إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه" ، وه‌ مانگی ره‌مه‌زان مانگی به‌ده‌ست هێنیانی زۆرترین چاكه‌و پاداشته‌ له‌لایه‌ن خودای گه‌وره‌ چونكه‌ هه‌موو كرده‌وه‌كانی مرۆڤ بۆ خۆیه‌تی ته‌نها رۆژوو نه‌بێ ئه‌وا خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووی ئه‌وه‌ بۆ منه‌ و ته‌نها منیش پاداشتی ئه‌ده‌مه‌وه‌ هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر " دروودی خوای له‌سه‌ر بێ " ده‌فه‌رمووێ : ((كل عمل ابن آدم له الحسنة بعشر أمثالها إلى سبعمائة ضعف إلى أضعاف كثيرة ، قال الله: إلا الصوم فإنه لي وأنا أجزي به)) وه‌ فریشته‌كان داوای لێخۆشبوون بۆ به‌نده‌ به‌ رۆژوه‌كان ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌ تاكو ئه‌و كاته‌ی رۆژوه‌كه‌یان ده‌شكێنن . له‌ زۆرێك له‌ نوسینه‌كان و ووتاره‌كان زۆر باسی گه‌وره‌یی ئه‌و مانگه‌ كراوه‌و ده‌كرێ من نامه‌وێ زۆر درێژی بكه‌مه‌وه‌ .

له‌دوای ئه‌وه‌ی ئێمه‌ گه‌وره‌یی ئه‌م مانگه‌ پر خێرو به‌ره‌كه‌ته‌مان زانی بۆچی ئه‌م خێرو گه‌وره‌ییه‌ له‌ ده‌ست خۆمان بده‌ین ؟؟ ئه‌و هۆكارنه‌ چین كه‌واده‌كا له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا زه‌ره‌ر مه‌ندبین ؟؟ ئه‌مه‌ پرسیارێكه‌و پێویستی به‌ وه‌ڵام هه‌یه‌ . ئه‌وا له‌خواره‌وه‌ ئاماژه‌ به‌چه‌ند هۆكارێك ده‌كه‌ین كه‌وا ده‌بنه‌ به‌ربه‌ست له‌به‌ر ده‌م مرۆڤی موسلمان تاكو سوود مه‌ندنه‌بێ له‌م مانگه‌ ، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی كه‌وا توانیبێتمان به‌شێك له‌و خاڵانه‌مان ده‌ست نیشان كردبێت وه‌ ببێته‌ مایه‌یی سوود و كه‌لكی خوێنه‌ران .،

1ـ بێ ئاگا بوون له‌ نیه‌ تێكی پاك واته‌مرۆڤ پیویسته‌ نیه‌تیكی پاك بێنێ بۆ ئه‌و خودا په‌رستیه‌ی كه‌وا له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌یانكات چونكه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی قودسی ده‌فه‌رموێ : رۆژوو بۆ منه‌ و وه‌ هه‌ر منیش پاداشتی ئه‌ده‌مه‌وه‌ .

2ـ پشت گوێ خستنس نوێژه‌ فه‌رزه‌كان و وه‌ دواخستنیان له‌ كاتی خۆیدا یاخود ئه‌نجامدانیات به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌مبه‌ل و ته‌وه‌زه‌ل.

3ـ زۆر نوستنی بێ تام .

4 ـ كات به‌فیرۆدان و خۆ خه‌ریك كردن به‌ كاری بێسوود وه‌ك هه‌ندێك كه‌سی رۆژوه‌وان له‌ مانگی ره‌مه‌زان خه‌ریكی دۆمینه‌و كۆنكان و شتی له‌و بابه‌تانه‌ كاتێك لێیان ده‌پرسی ئه‌وه‌ خه‌ریكی چین ؟ ده‌ڵێن ئه‌وه‌ خه‌ریكین رۆژووی خۆمان ئاواده‌كه‌ین ،وه‌یا خوێندنه‌وه‌ی گۆڤار رۆژنامه‌ی بێسود به‌ تایبه‌ت چینی ئافره‌تیش.

5 ـ گوێ گرتن له‌ گۆرانی و به‌تایبه‌تیش گۆرانیه‌ حه‌رامكراوه‌كان واز له‌ گوێ گرتن له‌ قورئانی پیرۆز دێنێ بۆ نمونه‌ كه‌سێك شوفێره‌ به‌ دریژایی سواربوونی له‌ ناو ئۆتۆمبیل گوێی له‌ گورانی ده‌گرێ .

6 ـ زۆر ته‌ماشا كردنی ته‌له‌فزیۆن و سه‌ته‌لایته‌كان به‌ تایبه‌تیش زنجیره‌ ته‌مسیلیه‌كان و زنجیره‌ دۆبلاژی كه‌وا نه‌ له‌گه‌ل ره‌وشت و به‌های به‌رزی میللته‌كه‌مان و ئایینی پیرۆزی ئیسلام ناگونجێن .

7 ـ دواخستنی خوداپه‌رستی له‌و مانگه‌ پیرۆزه‌دا واته‌ هه‌ر بلێ ئه‌مرۆ نا سبه‌ی قورئان ده‌خوێنم یا فڵان خودا په‌رستی ئه‌نجام ده‌ده‌م .....هتد ، تاكو به‌شێك له‌و مانگه‌ی له‌ده‌ست ده‌چێ .

8 ـ ده‌رچوونی ئافره‌تان بۆ بارزاره‌كان و شوێنه‌ گشتیه‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌وا خودا پێی ناخۆشه‌

9 ـ خۆ خه‌ریك كردن به‌ غه‌یبه‌ت كردنی خه‌ڵك و ناوو ناتۆره‌ نان له‌ خه‌لكی ، به‌تایبه‌ت هه‌ندێك له‌ ئافرتان كاتێكی زۆر له‌به‌ر ده‌رگای كۆڵانه‌كان داده‌نیشن و جا له‌ هیچ شتێك سڵ ناكه‌نه‌وه‌ .

10 ـ پشت گوێ خستنی كاروباری فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان به‌ به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌وا ماندووه‌ و تاقه‌تی نیه‌ بیر له‌و ناكاته‌وه‌ كه‌وا ئه‌وه‌ ئه‌ركه‌و ده‌بێ جێ به‌جێ بكات ، یاخود روو گرژ كردن له‌ هاولاتیان به‌به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌وا به‌رۆژوه‌ .

11 ـ پشت گوێ خستنی په‌روه‌رده‌كردنی مندال له‌و مانگه‌دا به‌تایبه‌ت له‌ لایه‌ن دایكانه‌وه‌ .

12 ـ واز نه‌هێانی هه‌ندیك له‌ خوشك و براكان له‌ خوو ره‌وشتی خراپ وه‌ك زوو توره‌ بوون و جوێندان واته‌ نه‌هاتووه‌ مانگی ره‌مه‌زان بكاته‌ وێستگه‌ی گۆرانكاری له‌ ژیانی خۆیدا .

13 ـ نه‌كردن و جێ به‌جێ نه‌كردنی سووننه‌تی ته‌راویح و شه‌و نوێژ و نوێژی چێشته‌نگاو .

14 ـ هاورێیه‌تی كردنی كه‌سانی خراپ هاموو شۆكردنیان دانیشتن له‌گه‌لیان .

15 ـ ئازاردانی دایك و باوك خزم و جیران ..

لێره‌دا پرسیارێك سه‌رهه‌ڵده‌دا و ده‌پرسێ ئه‌دی چی بكه‌ین ؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین ئه‌م هه‌موو خالانه‌ی كه‌وا باسمان كرد پێچه‌وانه‌یان بكه‌وه‌ كاریان پێ بكه‌ ئه‌وا به‌م شێوه‌یه‌ له‌ ره‌مه‌زاندا قازانج ده‌كه‌ین انشا‌ْالله دوور ده‌كه‌وینه‌وه‌ له‌ زه‌ره‌ر كردن و له‌ ده‌ست دانی خێر و به‌ره‌كه‌تی ئه‌م مانگه‌ پر خێرو به‌ره‌كه‌ته‌ .وه‌ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و چاكه‌و پاداشته‌ی كه‌وا باسكراون له‌و مانگه‌ موباره‌كه‌دا .