bradoste@gmail.com
قوتابیان وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن دێنه ئه‌ژمار، بۆ سه‌ركه‌وتنی قوتابیان له‌و پرۆسه‌یه‌دا پێویسته قوتابی تواناكانی خۆی بزانێ و فێری ئه‌وه بكرێ كه‌وا چۆن ئه‌و توانایانه به‌كار بێنێ ، ئێمه كاتێك قوتابی بووین واراهاتبووین كه‌وا بچینه قوتابخانه و وانه‌كان بخوێنین و تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بده‌ین جا ده‌رده‌چووین یا ده‌رنه‌ده‌چووین ، كه‌سێك نه‌بوو رێگاكانی خوێندنمان پێ نیشان بدات تواناكانی مرۆڤمان پێ ئاشنا بكات ، ئێمه وامان ده‌زانی ئه‌وه‌ی زیره‌كه ئه‌وه به خۆی زیره‌كه‌و یا به بنه‌ماڵه زیره‌كن یا ئه‌وه به‌هره‌یه‌كه به‌و قوتابیه به‌خشراوه و ناتوانین كێبركێی له‌سه‌ر بكه‌ین، وه ئه‌وه‌ی تهمبهڵیشه به‌هه‌مان شێوه ئه‌وه به خۆی ته‌مبه‌ڵه و یا به بنه‌ماڵه وایه، چونكه ئێمه شاره‌زایمان له‌سه‌ر توانای مێشك و فرمانه‌كانی و به‌شه‌كانی مێشك و له‌شی خۆمان نه‌بوو، وه به‌داخه‌وه كه‌سیش نه‌بوو پێمان بڵێ شاره‌زامان بكا، بۆیه له‌دوای ته‌واو كردنی پۆلی سیێه‌می ناوه‌ندی هه‌ندێكمان ده‌چووینه به‌شی وێژه‌یی و هه‌ندێكی ترمان به‌شی زانستی، به‌خۆمان ده‌گۆت من زانستیم یا وێژه‌ییم و به‌كه‌ڵكی به‌شی دیكه ناهێم و توانای ئهوبهشهم نیه ئه‌وه‌ش بیرۆكه‌یه‌كی هه‌ڵه بوو.
بۆیه زۆر هه‌وڵمدا زانیاری له‌سه‌ر مێشك و توانا شاراوه‌كانی مرۆڤ وه‌رگرم ، تاكو ئه‌وه بوو له‌ساڵی 2009 له شاری هه‌ولێر به‌شداری خوڵێكی به‌هێزكردنی یادگه ( زاكیره ) م كرد له‌سه‌نته‌ری ئاینده بۆ پرسه‌كانی گه‌نج له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستای راهێنراو و باوه‌ر پێكراو بۆ ماوه‌ی 6 شه‌ش رۆژ، له‌و كات بۆم ده‌ركه‌وت كه‌وا تواناكانی مرۆڤ چه‌نده وه مرۆڤ چ توانایه‌كی شاراوه‌ی هه‌یه، بۆیه به پێوستی ئه‌زانم له‌م نوووسینهمدا تیشك بخه‌مه سه‌ر تواناكانی مێشكی مرۆڤ به‌تایبه‌ت بۆ قوتابیانی به‌ڕێز بۆ ئه‌وه‌ی تۆزێك شاره‌زاییان له‌سه‌ر مێشك وه‌رگرن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو قوتابیه‌ك بزانی كه‌وا زیره‌كی له‌سه‌ر كه‌س تاپۆ نه‌كراوه، به‌ڵكو هه‌موو قوتابیه‌ك ده‌توانی زیره‌ك بێ یا به‌لایه‌نی كه‌م ده‌توانی سه‌ركه‌وتوو بێ ( جگه له‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا به‌ده‌ست نه‌خۆشی مێشك ده‌نالێنن )، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به شێوه‌یه‌كی ئاسان خوێندنی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن ، نه‌وه‌ك تازیه‌و شین و رۆرۆ بۆ بۆ یادگه‌و " زاكیره‌ی " خۆیان دابنێن و بلێن یادگه‌مان لاوازه و ناتوانین وانه‌كانمان ئه‌زبه‌ر بكه‌ین.
پێویسته ئه‌وه بزانین كه‌وا یادگه "زاكیره " ی به‌هێز و یادگه‌ی بێَهیز نیه، به‌ڵكو یادگه‌ی راهێنراوو یادگه‌ی رانه‌هێنراو هه‌یه، هه‌روه‌ك شاره‌زایانی بواری یادگه "زاكیره " واده‌لێن، واته مرۆڤه‌كان یادگه‌یان "زاكیره "یان وه‌ك یه‌كه مه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌خۆش بێ یا تووشی رووداوێك هاتبێ، وه هه‌ندێ كه‌س یادگه‌ی خۆی به‌كار هێناوه و هه‌ندێكی تر به‌كاریی نه‌هێناوه و تووشی چه‌قبه‌ستن بووه و له جێی خۆی وه‌ستاوه ، بۆیه ئێمه وا هه‌ست ده‌كه‌ین كه‌وا یادگه‌مان لاوازه و هه‌ندێكی تر یادگه‌یان به‌هێزه .
وه به‌هێزكردنی زاكیره هونه‌ر و ته‌كنیكی خۆی هه‌یه بۆ هه‌ركه‌سێك كه بیه‌وی یادگه‌ی خۆی به هێزبكا، ئێمه زۆربه‌مان ئاماده‌ین دوو رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك به‌دوای كراسێك یا پێلاویك له‌بازار دا بگه‌رێین تاكو بیكڕین و خۆمانی پێِ جوان بكه‌ین، به‌ڵام ئاماده نین چه‌ند كاتژمێریك ڕۆژانه ته‌رخان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یادگه‌مان به‌هێز بكه‌ین بیر بكه‌ینه‌وه و به‌دوای زانیاری به‌هێزكردنی یادگه‌دا بگه‌رێین و یاخود سه‌ردانی كه‌سانی پسپۆر و شاره‌زا له بواره دا بگه‌رێین، به‌تایبه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا وای لیَهاتووه هه‌ندێك كه‌س له‌جیاتی مرۆڤایه‌تی بیر ده‌كه‌نه‌وه ، بۆ نمونه كۆمپانیایه‌ك جۆره مۆبایلیك درووست ده‌كات و به هه‌زاران كه‌س به‌كاری ده‌هێنێت و زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانیش شاره‌زایی ته‌واویان له‌سه‌ر ئه‌و مۆبایله نیه .
چه‌ند زانیاریه‌كی گرنگ له‌سه‌ر مێشكی مرۆڤ:
مێشكی مرۆڤ وه‌ك هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی تری مرۆڤ یه‌كێكه له به‌خششه خواییه‌كان، كه‌وا به مرۆڤی به‌خشیووه ، وه به‌شێكی زۆر گرنگه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كێشی مێشك له له‌شی مرۆڤێكی ئاسایی‌دا ( 1450 = 1500 ) گڕام ده‌بێت.
توانایه‌كی له رادده به‌ده‌ری هه‌یه و ده‌توانی ( 1,000,000,000,000 ) زانیاری هه‌لبگریت و بیپاریزیت به شیوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیاریانه بخرینه سه‌ر كاغه‌ز ئهواكتیبخانهیهكی ئهكجار گه‌وره‌ی لی پیكدیت كه هه‌زاران كتیبی له‌خۆ گرتبیت.
وه زانایان ده‌ڵێن : ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ی كه مێشك له توانایدایه هه‌ڵی بگرێت بخرێته سه‌ر كاغه‌ز ( 90 )ی ملیۆن به‌رگ ( مجلد ) كتێبی لێ ده‌رده‌چێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و كتێبانه بخرێنه پاڵ یه‌كتر درێژیه‌كه‌ی ده‌گاته ( 450 ) كیلومه‌تر.
وه‌هه‌روه‌ها مێشك له‌یه‌ك چركه‌دا ( 50 ) ملیۆن په‌یام ( رساله ) له نێوان مێشك و له‌شی مرۆڤدا هه‌یه ، وه ئاماده‌یه بۆ ناردنی په‌یامێكی تر به ماوه‌ی كه‌متر له ( 0,0001 ) چركه .
ئه‌گه‌ر مێشك له هه‌ر چركه‌یه‌كدا ( 10 ) زانیاری وه‌ربگرێ و فێر ببێ به به‌رده‌وامی به شه‌وو رۆژ وه‌ك میلی كاتژمێر نه‌وه‌ستی بۆ ماوه‌ی ( 60 ) ساڵ ، هێشتا نیوه‌ی مێشك پڕنابێ .
زانایان ده‌لێن : مرۆڤ دوای ئه‌و هه‌موو داهێنانكاریه نوێیانه‌ی كه پێشكه‌شی كردوه ، تازه توانیویه‌تی 1% ی مێشكی به‌كاربێنی ، واته 99% ی تواناكانی ماوه‌و به‌كاری نه‌هێناوه .
وه ئه‌گه‌ر هه‌رچی تۆڕی گه‌یاندن هه‌یه ( شبكات الاتصال ) ی جیهان هه‌یه ، وه‌ك تۆره‌كانی مۆبایل و ئه‌نته‌رنێت له مێشكی مرۆڤدا كۆیان بكه‌یته‌وه شوێنی ده‌نكه فاسۆلیایه‌ك ده‌گرێت ، واته مێشكی مرۆڤ به ئه‌ندازه‌ی یه‌ك ده‌نكه فاسۆلیا ده‌توانی هه‌موو كاره‌كانی هه‌رچی تۆری جیهانی هه‌یه بكات .
وه زاناكان ده‌لێن : ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت شتێك دروست بكه‌ین وه‌ك مێشك وابێ ئه‌وا پێویستمان به شوێنێك هه‌یه ( 7 ) جار له‌م گه‌ردونه گه‌وره‌تر بێت، وه 85% ی مێشك له ئاو پێك هاتووه .
مێشكی مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی گشتی له دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه، به‌شی لای ڕاست و به‌شی لای چه‌پ ، وه هه‌ر یه‌ك له‌م دوو به‌شه فه‌رمان و كاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌م شێوه‌یه :
ئه‌رك و فرمانه‌كانی به‌شی لای ڕاست : جێ به‌جێ كردن , وێنه‌و خه‌یاڵ , ڕه‌نگه‌كان , هونه‌ر , مۆسیقا , وێنه كێشان , ئه‌ده‌ب و شیعر , راهێنان , كێش و سه‌روا , داهێنان , ته‌نسیق , ئاواز و نه‌غمه .
ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانی به‌شی لای چه‌پ: زمان , ووشه‌و قسه‌كردن , ژماره‌كان , عه‌قڵكاری , ڕێزبه‌ندی , خه‌وبینین , لێكدانه‌وه , نووسین , شیكردنه‌وه , بیركاری , فیزیا , كیمیا .
وه‌هه‌روه‌ها نیوه‌ی لای ڕاستی مێشك به‌رپرسه له نیوه‌ی لای چه‌پی لاشه‌ی مرۆص , وه نیوه‌ی لای چه‌پی مێشك به‌رپرسه له نیوه‌ی لای راستی لاشه‌ی مرۆص .
هه‌ندێ كه‌س زیاتر لای ڕاست به‌كاردێنن و فرمانه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی به‌سه‌ردا زاڵه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر كه‌سه‌كه‌دا دیاره , وه‌هه‌ندێكی تر لای چه‌پ به‌كاردێنن و به‌هه‌مان شێوه فرمانه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی به‌سه‌ردا زاڵه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر كه‌سه‌كه دیاره , ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نیه كه‌وا ئه‌گه‌ر كه‌سێك لایه‌كی مێشكی به‌كار هێنا ئه‌وا نابێ لایه‌كه‌ی تر پشتگوێ بخات یا پشتگوی خراوه به‌لكو لایه‌كه‌ی تریش به‌كار هێناوه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كه‌متر , وه هه‌ندێكی تریان هه‌ردوو لای مێشك به‌كار دێنن , بۆ چۆنیه‌تی زانین و دیاری كردن ئاخۆ مرۆڤ كام لا زۆرتر به‌كار دێنێت له ژیانی خۆیدا ئه‌وا پێویسته تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ین , به‌لام له‌به‌ر درێژی بابه‌ته‌كه ناتوانین ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین .
وه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له كاره‌كانمان سه‌ركه‌وتوو بین پێویسته هه‌ردوو لای مێشكمان به‌كار بێنین , چونكه كه‌سه زیره‌كه‌كان و كه‌سه بلیمه‌ته‌كان هه‌ردوو لای مێشكیان به‌كار هێناوه .
وه پێویسته له‌سه‌ر قوتابی مێشكی خۆی به‌كاربێنی , چونكه زانا ئه‌مریكیه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ڕایه‌ی كه‌وا یادگه " زاكیره " هی مرۆڤ له دوای ( 25 ) ساڵی لاواز ئه‌بێ مادام به‌كاری نه‌هێنابێ و به‌هێزی نه‌كردبێ , بۆیه شتیان له بیر ده‌چێته‌وه , وه له دوای ( 25 ) ساڵی خیرایی مێشك كه‌م ئه‌بێته‌وه له هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ زانیاریه‌كان ساڵانه به ڕێژه‌ی 1% به‌ڵام به مه‌رجێك مێشكی به‌كار نه‌هێنابێ .
وه‌هه‌روه‌ها له ته‌مه‌نی 75 ساڵی كێشی مێشك كه‌م ئه‌بێته‌وه به رێژه‌ی 10 % ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نیه كه‌وا زاكیره لاواز بووه به‌مه‌رجێك به‌كارت هێنا بێ .
جا له دوای ئه‌و كورته زانیاریه له‌سه‌ر مێشك و تواناكانی پێویسته قوتابی هه‌وڵبدا هه‌ردوو لا به‌كار بێنی , واهه‌ست نه‌كات كه‌وا كه‌سێكی بێ توانایه , وه زیره‌كیش له‌سه‌ر كه‌س تاپۆ نه‌كراوه , هه‌موو كه‌س ده‌توانێ زیره‌ك بێ شوین په‌نجه‌ی له ژیاندا دیار بێ به‌ڵام دوای هه‌وڵدان و خۆ ماندوو كردن و سوود وه‌رگرتن له كات.
* ده‌رچووی كۆلێژی زانسته ئیسلامیه‌كان . 16/01/2011 |