به‌سه‌یركردن و تێڕامانی ووردی هه‌ر به‌شێك له ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆمان ڕون ده‌بێته‌وه ئه‌م په‌یامه جوانه پڕِیهتی له زانیاری‌و وورده‌كاری سه‌ر سوڕهێنه‌ر، كه به‌ڕاستی مرۆڤ له ئاستیدا ده‌سته‌وسان ئهبێتو ده‌گاته ئه‌و ڕاستییه‌ی كه ئه‌م ئایینه‌و په‌یامه‌كه‌ی كه قوڕئانی پیرۆزه فه‌رمووده‌ی خوایه و یاسای ژیانه بۆَ مرۆڤایه‌تی، وه به شێوازێكی زۆر ووردوو سه‌رنج ڕاكێش زانیاری‌و ڕێنمایه‌كانی تێدایه بۆ ئه‌م بونه‌وه‌ره، لێره‌دا ده‌مانه‌وێت تیشكێك بخه‌ینه سه‌ر یه‌كێك له‌و بابه‌ته گرنگ و پڕ موعجیزانه‌ی ده‌ریای قوڕئانی پیرۆزۆز كه بریتیه له بابه‌تی (بانگ و قامه‌ت)، ئه‌وئه‌ركه ئایینیه‌ی كه له ماوه‌ی بیست وچوار كاتژمێر له سه‌رتاسه‌ری جیهانی ئیسلامی ته‌نانه‌ت له ته‌واوی ووڵاتانی دونیا دا به‌گوێی خهڵَكیدا ده‌ووترێت و گوێ بیستی ئه‌بین. به‌ڵام ئه‌م بانگه پیرۆزه هه‌روا ووتنێكی ئاسایی نیه‌و وه‌كو ته‌واوی ووتنهكانی تر گوێی لێ ڕِابگرین و به‌س، به‌ڵك و له‌ناو ئه‌م بانگه‌دا چه‌ندین وورده‌كاری و نهێنی شاراوه و سه‌ر سوڕهێنه‌ر هه‌یه كه به‌ڕاستی جێگای هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنوو تێڕامانه. ئه‌م بابه‌ته‌ش كورته‌یه‌كه له ده‌ریای زانیاری و موعجیزه‌و ژماره سه‌ر سوڕهێنه‌ره‌كانی بانگ و قامه‌ت. سه‌ره‌تا به‌ژماره‌ی ڕسته‌كانی بانگ ده‌ست پێ ئه‌كه‌ین كه بریتین له (12) دووازده ڕسته‌و به ووتنی (ألله اكبر) ده‌ست پێئه‌كات و به (لا اله الا الله ) كۆتایی پێدێت، كه‌بریتین له‌م ڕستانه‌ی خواره‌وه: 1- الله أكبر الله أكبر 2- الله أكبر الله أكبر 3- أشهد أن لا إله إلا الله 4- أشهد أن لا إله إلا الله 5- أشهد أن محمداً رسول الله 6- أشهد أن محمداً رسول الله 7- حیَّ علی الصلاه 8- حیَّ علی الصلاه 9- حیَّ علی الفلاح 10- حیَّ علی الفلاح 11- الله أكبر الله أكبر 12- لا إله إلا الله ئه‌گه‌ر ته‌واوی ڕسته‌كان هه‌ژمار بكه‌ین ئه‌كاته (12) ڕسته ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ (12) مانگه‌كانی ساڵ كه به‌رده‌وام بانگی تێدا دووباره ده‌بێته‌وه. دووه‌م : ئه‌گه‌ر سه‌یری كۆتا ڕسته‌ی بانگ بكه‌ین كه ( لاإله إلا الله) یه، پێكهاتووه له ( 12 ) پیت، كه بریتین له پیته‌كانی ( ل ، ا، إ، ل، ه ، إ، ل ، ا ، ا، ل ، ل، ه(. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ (12) مانگه‌كانی ساڵ. سێیه‌م : بانگ ڕۆژانه (5) جار دووباره ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر ته‌واوی ووشه‌كانی بانگ بژمێرین پێكهاتوون له (50) ووشه خوای گه‌وره‌ش ئه‌فه‌رمووێ : (مَنْ جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا وَمَنْ جَاءَ بِالسَّيِّئَةِ فَلَا يُجْزَي إِلَّا مِثْلَهَا وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ) (اڵانعام: ١٦٠). واته: ئه‌وه‌ی به‌یه‌ك خێر‌و چاكه‌وه هاتبێت ئه‌وه ده چه‌ندانه‌ی چاكه‌كه پاداشتی بۆ هه‌یه، ئه‌وه‌ش به گوناهو هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه هاتبێت، ئه‌وه پاداشت نادرێته‌وه جگه به‌ئه‌ندازه‌ی تاوانه‌كه‌ی نه‌بێت و ئه‌وانه سته‌میان لێناكرێت. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ سه‌ره‌تای واجب بوونی نوێژه‌كان كه له‌سه‌ره‌تاوه ژماره‌یان (50) نوێژبووه، هه‌روه‌ها له‌ڕوی خێر‌و پاداشتهوهش ژماره‌ی نوێژه‌كان (5)ه به‌ڵام خێر‌و پاداشتی (50) نوێژیان هه‌یه. وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (د-خ) فه‌رموویه‌تی: (الحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا إِلَي سَبْعِ مِائَةِ ضِعْفٍ، وَالسَّيِّئَةُ بِمِثْلِهَا إِلَّا أَنْ يَتَجَاوَزَ اللَّهُ عَنْهَا "). (رواه البخاری)، خێر‌و چاكه یه‌ك به‌ده‌یه به‌ڵام گوناهو تاوان وه‌كو خۆیه‌تی یه‌ك به‌یه‌ك. چواره‌م : ژماره‌ی ته‌واوی پیته‌كانی بانگ به‌بێ دووباره بوونه‌وه (17) پیتن كه بریتین پیته‌كانی (ا، ل، ه، ك، ب، ر، ش، د، ن، م، ح، س، و، ی، ع، ص، ف )، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ژماره‌ی ڕهكعهتهكانی نوێژ له ماوه‌ی (24 ) كاتژمێردا كه‌به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌بن: به‌یانی (2)، نیوه‌ڕۆ (4)، عه‌سر (4)، مه‌غریب (3) عیشا (4)، كۆی گشتی ده‌كاته (17) ڕه‌كعات. كه واته ژماره‌ی ڕهكعهتهكانی نوێژ (17) ڕه‌كعه‌ته و ژماره‌ی پیته‌كانی بانگیش به هه‌مان شێوه (17) پیته. پێنجه‌م : ووشه‌ی (أَذَّنَ) له قوڕئانی پیرۆزدا (2) جار هاتووه : 1- خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: (فَلَمَّا جَهَّزَهُمْ بِجَهَازِهِمْ جَعَلَ السِّقَايَةَ فِي رَحْلِ أَخِيهِ ثُمَّ أَذَّنَ مُؤَذِّنٌ أَيَّتُهَا الْعِيرُ إِنَّكُمْ لَسَارِقُونَ) (یوسف:70). جا كاتێك یوسف بارگه و بنه‌ی بۆ پێچانه‌وه و سازی كردن (خۆراك‌و دانه‌وێڵه پێویستی) پێبه‌خشین جا مۆلكهی كێشان و پێوانی خسته ناو باری بنیامینی برایه‌وه، پاشان جاڕچیه‌ك كه به‌ده‌نگی به‌رز وتی: ئه‌ی كاروانچیان ئێوه به‌ڕاستی دزن؟! 2- (وَنَادَي أَصْحَابُ الْجَنَّةِ أَصْحَابَ النَّارِ أَنْ قَدْ وَجَدْنَا مَا وَعَدَنَا رَبُّنَا حَقًّا فَهَلْ وَجَدْتُمْ مَا وَعَدَ رَبُّكُمْ حَقًّا قَالُوا نَعَمْ فَأَذَّنَ مُؤَذِّنٌ بَيْنَهُمْ أَنْ لَعْنَةُ اللَّهِ عَلَي الظَّالِمِينَ) (اڵاعراف:44). واته: (پاشان) نشتهجێیانی به‌هه‌شت بانگی نیشته‌جێكانی دۆزه‌خیان كرد: به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه په‌روه‌ردگارمان پێی دابووین دهستمانكهوتو پێی به‌خشین، ئایا ئێوه‌ش ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه په‌روه‌دگارتان دابووی به‌ڕاستی دهستانكهوت؟! (له وه‌ڵامدا به‌دڵ شكاوی و غه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه) وتیان: به‌ڵێ.. ئه‌وسا جاڕچیه‌ك جاڕیدا له نێوانیاندا و هاواری كرد: نه‌فره‌تی خوا له سته‌مكاران بێت... هه‌روه‌ها ووشه‌ی (مُؤَذِّنٌ) یش له قوڕئان‌دا (2) جارهاتووه وه‌ك ئه‌وانش هه‌مان (2) دووئایه‌تی ڕابوردوو . له لایه‌كی تر ووشه‌ی (أَذَّنَ) (1) جارهاتووه، (وَأَذِّنْ فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ يَأْتُوكَ رِجَالًا وَعَلَي كُلِّ ضَامِرٍ يَأْتِينَ مِنْ كُلِّ فَجّ عَمِيقٍ) (الحج: ٢٧). جا بانگی خه‌ڵكی بكه و جاڕ بده له ناویاندا با بێن بۆ حه‌ج، ئه‌وانیش به‌پیاده دێن به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ته‌وه، یان به‌سواری (ئه‌و وشترانه‌ی كه دووری ماوه‌كه) لاوازی كردوون و له هه‌موو ڕێگه‌یه‌كی دووره‌وه هه‌ر دێن... به‌كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ر (3) ژماره‌كه ژماره‌ی (5) نوێژه فهڕزهكانمان ده‌ست ده‌كه‌وێـت. شه‌شه‌م : كۆی ئه‌وئایه‌تانه‌ی كه به‌وشه‌ی (أَقِمِ الصَّلَاةَ) له قوڕئانی پیرۆزدا هاتوون: (5) ئایه‌تن وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ (5) نوێژه فه‌رزه‌كان. ئایه‌ته‌كانیش بریتین له ئایه‌ته‌كانی: 1- (وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ وَزُلَفًا مِنَ اللَّيْلِ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ذَلِكَ ذِكْرَي لِلذَّاكِرِينَ) (هود: 114). واته: نوێژیش به‌چاكی ئه‌نجام بده له‌هه‌ردوو سهریڕۆژهوه (كه نیوه‌ڕۆ و عه‌سره) و له سێ كاته‌كه‌ی شه‌ویشدا كه (مه‌غریب وعیشا و به‌یانی ) یه، نزیكن له (ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری ڕۆژه‌وه، به‌ڕاستی كرده‌وه‌چاكه‌كان كرداره خراپه‌كان لاده‌بات و گوناهه‌كان ده‌شۆنه‌وه، ئهوهئامۆژگاری و بیرخه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی یادی خوا ده‌كه‌ن. 2- (أَقِمِ الصَّلَاةَ لِدُلُوكِ الشَّمْسِ إِلَي غَسَقِ اللَّيْلِ وَقُرْآنَ الْفَجْرِ إِنَّ قُرْآنَ الْفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًا) (الاسرا‌ء:78). (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) نوێژ ئه‌نجام بده كاتێك خۆر نیوه‌ی ئاسمان به‌جێ ده‌هێڵێت (ئاماژه‌یه بۆ نوێژی نیوه‌ڕۆو عه‌سر) له تاریكی شه‌ویشدا نوێژی (مه‌غریب و عیشا) ئه‌نجام بده، نوێژی به‌یانیانیش (كه زۆر قورئانی تێدا ده‌خوێنرێت فه‌رامۆشی مه‌كه) به‌ڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی به‌یانی ده‌بینرێت (له لایه‌ن فریشته‌كانیشه‌وه). 3_ (إِنَّنِي أَنَا اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدْنِي وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْرِي) (طه: 14). به‌ڕاستی هه‌ر من (الله) م، من خوام، هیچ خوایه‌ك نیه جگه له من، كه‌واته هه‌ر من بپهرسته و نوێژهكانیشت به‌چاكی ئه‌نجام بده، تاهه‌میشه منت له یاد بێت. 4- (اتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنَ الْكِتَابِ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَي عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ وَلَذِكْرُ اللَّهِ أَكْبَرُ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَصْنَعُونَ) (العنكبوت: 45). ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ئه‌وه‌ی بۆت ڕه‌وانه ده‌كرێت له قورئان بیخوێنه‌ره‌وه و نوێژیش به‌چاكی ئه‌نجام بده، چونكه به‌ڕاستی نوێژ به‌رهه‌ڵستی له گوناهو تاوان و نادروستی ده‌كات، بێگومان یادی خواله هه‌موو شت گه‌وره‌تر و به‌نرختره ( كه ده‌بێت له كاتی نوێژ و كاتی تریشدا بیر و هۆشی ئیماندار، دابگرێت ) و خوا خۆی زانایه به هه‌مووئه‌و كار و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. 5- (يَا بُنَيَّ أَقِمِ الصَّلَاةَ وَأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ وَانْهَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَاصْبِرْ عَلَي مَا أَصَابَكَ إِنَّ ذَلِكَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ) لقمان (17). واته :كوڕی شیرینم نوێژه‌كانت به چاكی ئه‌نجام بده، فه‌رمان به چاكه بده،قه‌ده‌غه له گوناهو خراپه بكه، به ئارامبه له به‌رامبه‌ر ئهوناخۆشیانهی كه تووشت ده‌بێت، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه باسكران هه‌ندێكن له‌وانه‌ی هه‌ر ده‌بێت بكرێن. له‌لایه‌كی تره‌وه و ئه‌وه‌ی كه مایه‌ی تێڕامانه ئه‌م ئایه‌ته ی سوڕه‌تی (لقمان) كۆتا ئایه‌ته كه فه‌رمان به نوێژ ئه‌كات. ئه‌گه‌ر سه‌یری ژماره‌ی ئایه‌ته‌كه بكه‌ین له‌ناو سوڕه‌ته‌كه‌دا ژماره‌ی (17)ه یه، هه‌روه‌ها ژماره‌ی وشه‌كانیشی (17) وشه‌ن" كه بریتین له ووشه‌كانی (1) يَا (2) بُنَيَّ (3) أَقِمِ (4) الصَّلَاةَ (5) وَأْمُرْ(6) بِالْمَعْرُوفِ (7) وَانْهَ (8) عَنِ (9) الْمُنْكَرِ (10) وَاصْبِرْ (11) عَلَي (12) مَا (13) أَصَابَكَ (14) إِنَّ (15) ذَلِكَ (16) مِنْ (17) (عَزْمِ الْأُمُورِ). كه‌واته ئه‌گه‌ر پیته‌كانی ئه‌م ئایه‌ته بژمێرین به‌بێ دوو باره بوونه‌وه ژماره‌یان (17) پیته. ئه‌م ژماره‌یه‌ش ڕێك ژماره ی (17) ڕه‌كعاتی نوێژه كانه له ماوه‌ی شه‌وو ڕۆژێكدا. |