ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یامی خوای په‌روه‌ردیگاره و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤه‌كان نێردراوه هیچ لایه‌نێك وه بوارێك له‌بواره‌كانی ژیانی تێدا فه‌رامۆش نه‌كراوه لایه‌نی ده‌رونی و جه‌سته‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌واوی بواره‌كانی تر. جایهكێك له‌بواره گرینگه‌كانی كه قورئان وه‌ك په‌یامی ئیسلام گرنگی پێداوه بریتیه له‌لایه‌نی ده‌رونی مرۆڤ هه‌م له‌روی دیاری كردنی نه‌خۆشی و گرفته‌كانی هه‌م له‌روی چاره‌سه‌ر بۆیان.كه‌قورئانی پیرۆز بۆخۆی هێزێكی روحی(معنوی)گه‌وره‌ی هه‌یه‌و كاریگه‌ریه‌كی زۆر ئه‌خاته سه‌ر ده‌رونی مرۆڤ و به‌راده‌یه‌كی باش له‌دڵه‌راوكێ رزگاری ئه‌كات وه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ
((وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ))الاسرا‌و/82
بهڵێقورئان شیفایه .بۆنائارامی و سه‌رگه‌ردانی چونكه ده‌رونی مرۆڤ په‌یوه‌ست ئه‌كات به‌خوای پهروهردیگارو هه‌ست بهپهناو پارێزگاری ئه‌كات ئه‌مه‌ش كه‌وای كردوه كه زۆر له‌زاناو فه‌یله‌سوفه پایه به‌رزه‌كان ته‌نانه‌ت لهئایینهكانی تریش باس له‌گه‌وره‌یی ئه‌م قورئانه پیرۆزه بكه‌ن وه‌ك .
زانای ئینگلیزی (چمبری)ده‌ڵێت (به‌راستی له‌توانای پێنوس دانیه باسی ئه‌وه بكات كه‌مسوڵمانان تاچ راده‌یه‌ك له‌ئاداب و ده‌ستووری مرۆڤایه‌تی و به‌خته‌وه‌ری چیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنا بۆ به‌شه‌ریه‌ت وه‌ئه‌گه‌ر (تاریقی كوری زیاد) له‌ساڵی (711)ز له (جبل تاریق) هوهنهپهریاوه بۆ ئه‌وروپا ئێستا(12)سه‌ده لهدواكهوتوترین وڵاتانی جیهانی سێیه‌مه وه ده‌بوو)
وه‌هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ (يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَتْكُمْ مَوْعِظَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَشِفَاءٌ لِمَا فِي الصُّدُورِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ)یونس/57 واتا ئه‌ی ئاده‌می به‌تێكرایی به‌راستی هاتوه بۆتان ئامۆژگاریه‌كی گه‌وره‌و گرنگ له‌لایان پهروهردیگارتانهوه شیفاو چاره‌سه‌ر یشه بۆ نه‌خۆشی دڵ ده‌روونه‌كان ورێ نیشانده‌رو رهحمهتیشه بۆئیمانداران .
قرئانی پیرۆز جگه له‌وه‌ی هێزێكی روحی گه‌وره‌ی هه‌یه به‌سه‌ر ده‌رونی مرۆڤدا. به‌هه‌مان شێوه خویندنه‌وه‌و گوێ بیست بوونیشی شیفایه‌و زۆر كه‌لكی هه‌یه بۆمرۆڤ .بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستیه‌ش چه‌ندان توێژینه‌وه و لێكگۆڵینهوه كرواوه. بۆ نمونه چه‌ند زانایه‌كی ئه‌مریكی هه‌ستان به‌لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كاریگه‌ریه‌كانی قورئانی پیرۆز له‌سه‌ر ده‌رونی مرڤ دا یاخود ئه‌كه‌سه‌ی گرفتی ده‌رونیان هه‌یه(التوتر العصبی) ئه‌م لێكۆڵینه‌وه ش به‌بێ جیاوازی له نێوان باور دار‌و بێ باوران و ئه‌و كه‌سانه‌ی زمانی عه‌ره‌بی ئه‌زانن یانای نازانن كۆمه‌له‌ی پزیشكی ئیسلامی له شاری (بنما سیتی) له‌ویلایه‌تی (فلۆریدا) له‌ئه‌مریكا هه‌ستان به‌تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك له‌وانه‌ی كه‌باوه‌ریان به‌خوای گه‌وره نیه و دورن له‌ئیسلام و شاره‌زای زمانی عه‌ره‌بی نیت .وه‌ته‌مه‌نیان له‌ده‌وری 22 ــ ساڵیدا بوو .كه 85 ــ دا نیشتیمان بۆسازدان و قورئانیان بۆ لێدان به ته‌جوید له‌به‌شی دووه‌م دا به‌هۆی كاسیهتهوه نووسراوو په‌رتوكه عهرهبیهكانیان بۆ لێدان له‌ئه‌نجام داله دوای به‌راورد كردنی هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه بۆئه‌وه‌ی بزانرێت راده‌ی كاریگه‌ری كاسیهته تۆماركراوه‌كه چه‌نده كه‌توشی (گرچبوونی ده‌روونی)بوون ئه‌نجامه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو .
1. 65% كاریگه‌ری باشی بووه به سه‌ر ده‌روونی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ته‌نها گوێیان له قورئان گرتوه .
2. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی گوێیان له نوسراو‌و لهبیستراوه عه‌ره‌بیه‌كانی تر گرتوه ته‌نها به‌راده‌ی 35% كاریگه‌ری هه‌بووه هه‌روه‌ها له‌تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی (د.احمد القاظي) هه‌ر له ئه‌مریكا كه ئه‌ویش تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا له‌سه‌ر هه‌ردوو چیه مسوڵمان‌و غه‌یره موسڵمان له‌رێگای كاسیهتهوه گوێبیستی قورئانی پیرۆز بوون .له‌ئه‌نجام دا بۆ مموسڵمانهكان 97% رێژه‌ی گرژبونهكهیان دابه‌زی. بۆ ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ردارنین 60%ی گرژبونهكهیان دابه‌زی .چونكه له‌ناخی مرۆڤدا بۆشاییه‌ك هه‌یه نهبهماددهوه نهبهپێشكهوتنی زانست و تهكنهلۆژیانهبههیچ ئامێرێكی سه‌ر روی زه‌وی پڕنابێته‌وه ته‌نها به‌ئیمان و به‌ئیسلام نه‌بێت .وه‌ك زانای مێژوو نووس (رنولدتویبنی) ئه‌لێت (به‌راستی ئه‌م هۆكاره سه‌ره‌كیه‌ی كهئهوروپیهكان له‌م سه‌رده‌مه‌دا توشیان هاتووهبهدهستیهوه ئه‌نالێنن له‌ناوه‌ڕۆكدا ئه‌گێڕێته‌وه بۆ پێویستی روحی .وهچارهسهرو تاكه ڕێگا بۆ ده‌رباز بوون له‌م ده‌رده‌سه‌ریه گه‌رانه‌وه بۆ ئاین )
به‌ڵێ چه‌ندین سه‌ده له‌مه‌و به‌ر قورئانی پیرۆز هه‌موو ئه‌م راستیانه‌ی باس كردوون و وه‌ك بڵی ئاله‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م ئایه‌تانه و بۆ خه‌ڵكی ئه‌م ڕوی سه‌ر زه‌وی دابه‌زیون وه‌ك ئه‌فه‌رموێ{ الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ أُولَئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ وَهُمْ مُهْتَدُونَ}الڵانعام 82 واته ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه و سته‌م و هاوه‌ڵگه‌ریان تێكه‌ڵ بهئیمانهكهیان نه‌كردووه ئاسوده‌و هێمنی هه‌ر بۆ ئه‌وانه‌یه ،هه‌ر ئه‌وانه‌ش ڕێنموایی كراون .
له‌به‌ر ئه‌وه گه‌ر سه‌یری ئه‌مڕۆی مرۆڤایه‌تی بكرێت به‌راستی مرۆڤه‌كان زۆربه‌ی هره زۆریان تێك شكاون له‌ڕوی ده‌روونیه‌وه ڕێژه‌ی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان هه‌میشه له‌به‌رز بونه‌وه دایه زوهك زانای به‌ناوبانگ (سه‌ید قگب) خوالێی خۆش بێت له‌باره‌ی سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا وتویه‌تی (إن الحچاره المعاصره : حچاره مادیه خاویه من القیم الروحیه .وهزانا(أ-أ-بریل) A.A.Brill) ده‌ڵێ إن المر‌و المتدین لایعانی قگ مرچا نفسیا )
هه‌بونی ئه‌م گرفتانه‌ش به‌تایبه‌تی له‌ڕۆژ ئاوادا بۆته مایه‌ی بێ زاری و كاره‌ساتی زۆر كوشنده‌ی وه‌ك خۆ كوشتن و خۆفڕێدان له‌شوێنی بهرزبۆ نمونه ولاتێكی وه‌ك سوید كه‌به (فیرده‌وسی زه‌مین) ناسراوه‌و ده‌سته‌به‌ری هه‌موو مافه مرۆیه‌كانی كردووه له‌رووی مادییه‌وه پێشكه‌وتنێكی باش به‌خۆیه‌وه بینیوه به‌لام به‌چاره‌سه‌ر بوونی ئه‌م گرفتانه گرفته ده‌روونیه‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێن . ئه‌وه‌تا 25% خه‌ڵكی سوید به‌ده‌ستی نه‌خۆشیه دهرونیكانهوه ئه‌ناڵێنن وه‌ڕێژه‌ی داهاتی ته‌نها تاكه كه‌سێك له‌م ووڵاته دا زۆرترین ڕێژه یه‌كه 40% ئه‌م داهاته‌یان بۆ چاره‌سه‌ركردنی نهخۆشیهكانیانهوهیه.
له‌كۆتاییدا خۆت له‌م شه‌ش خاڵه بپارێزه دڵت ئارام ده‌بێت .
1. غه‌م له‌شتێ مه‌خۆ په‌یوه‌ندی به‌تۆوه نه‌بێ .
2. .عه‌یب له‌خه‌ڵك مه‌گره تۆش هه‌مان عه‌یبت هه‌یه.
3. غه‌م له‌ڕابردوو مه‌خۆ چونكه له‌ده‌ست تۆ دانه‌ما.
4. داوای پاداشتی شتێ مه‌كه كه‌نه‌ت كردبێ .
5. به‌ئاره‌زوو ته‌ماشای مولكی خه‌ڵكی تر مه‌كه ز
6. توڕه مه‌به له‌و كه‌سانه‌ی بهتوڕهییت زیانیان پێ ده‌گات .
سه‌رچاوه‌كان
قورئانی پیرۆز
العلاج النفس فی القرأن الكریم..إبراهیم النعمه
كۆباسه‌كانی میحراب –م/ شمال مفتی
سۆمای ژین – عادل شاسواری |