یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
مەلا دلشاد شمس الدین باڵه‌كی
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/07/2010 : 16:16:20
قه‌باره‌ی فۆنت
زانایانی جیهان شایه‌تی بۆ قورئان ده‌ده‌ن
قورئان ی پیرۆز وه‌ك په‌یام‌و به‌رنامه‌ی ژیان كه‌له‌لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه‌ هاتۆته‌ خواره‌وه‌ پڕیه‌تی له‌ ئامۆژگاری‌و وته‌ی جوان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤه‌كان له‌ هه‌ردوو دونیا.

قورئان ی پیرۆز له‌گه‌ڵ هه‌بوونی زانیاری زۆرو بێ سنور له‌ هه‌مان كاتدا موعجیزه‌شه‌ چونكه‌ كه‌س ناتوانێت شتێك دابهێنێنێت یا بینوسێت له‌ شێوه‌ی قورئانی پیرۆز بۆ ئه‌م راستیه‌ش خودی قورئان خۆی شاهێده‌، وه‌ به‌سه‌یركردن‌و ورد بونه‌وه‌ له‌ هه‌ر ئایه‌تێك یا به‌شێكی كورتی ئایه‌تێك ده‌بینین وشه‌یه‌ك چه‌ندین زانیاری‌و موعجیزه‌ی گه‌وره‌ی قورئانیمان ده‌ست ئه‌كه‌ون.

تا ئێره‌ شتێكی سروشتیه‌و بابه‌ت‌و بڵاوكراوه‌ی زۆریش له‌به‌ر ده‌ستن بۆ سودمه‌ندبوون له‌م بواره‌دا، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان‌و له‌م بابه‌ته‌دا قورئان ی پیرۆز له‌ دیدی زانایان‌و بیرمه‌ندان‌و فه‌یله‌سوفه‌كانی جیهان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان به‌ ئیسلام نه‌بووه‌ بزانین چۆن شایه‌تی بۆ قورئان ئه‌ده‌ن:


1- پوناپارت-له‌باره‌ی قورئانی پیرۆزه‌وه‌ ده‌ڵێت:
بنه‌ماكانی قورئان تاكه‌ بنه‌مای راسته‌قینه‌ن- وه‌ تاكه‌ بنه‌مان بۆ به‌خته‌وه‌ر بوونی مرۆڤایه‌تی.

2- بوكای- كه‌ پزیشكێكی به‌ناوبانگی فه‌ڕه‌نسیه‌ ده‌ڵێ:
به‌ڕاستی قورئان باشترین په‌رتوكه‌ بۆ مسۆگه‌ر كردنی ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر بۆ مرۆڤایه‌تی-وه‌ به‌راستی په‌رتوكێكه‌ كه‌ گومان له‌ راستیه‌كه‌یدا نیه‌.

3- لوزان ده‌ڵێ:-
به‌ڕاستی محمد(صلی الله علیه‌وسلم) په‌رتوكێكی دوای خۆی جێهێشت كه‌ به‌ڵگه‌ی ره‌وان بێژیه‌و فایلی خو ڕه‌وشتی جوانه‌، قورئان په‌رتوكێكی پیرۆزه‌، وه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌واو هه‌یه‌ له‌ نێوان په‌یامی قورئان‌و یاساكانی ژیانی ته‌ندروست.

4-ئه‌رپه ركان ده‌ڵێ:
قورئان په‌رتوكێكی خوایی پیرۆزه‌و له‌ دنیادا وێنه‌ی نیه‌ له‌ناو په‌رتوكه‌كاندا، ئه‌م زانایه‌ دوایی موسڵمان ئه‌بێت‌و ناوی خۆی ئه‌كاته‌ (عمر كریم) كه‌ خۆی مامۆستایه‌كی زانكۆ بوه‌ له‌ بواری زانستی ده‌رونناسی (علم النفس) له‌ ئه‌مه‌ریكا.

5- گلادستون ده‌ڵێ:
تا قورئان له‌ناو وڵاته‌ موسڵمانه‌كان مابێت هیچ یاسایه‌كی ئێمه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ره‌وان دروست ناكات، ئه‌مه‌ شایه‌تی دانه‌كێكی رون‌و ئاشكرایه‌ به‌وه‌ی هیچ یاسایه‌ك به‌رگه‌ی قورئان ناگرێت، وه‌ئه‌گه‌ر قورئان هه‌بێت هه‌موو یاسا ده‌ستكرده‌كان به‌تاڵن.

6- سنكس ده‌ڵێ:
محمد(صلی الله علیه‌وسلم) كه‌ هاتووه‌ بۆ دژایه‌تی ئینجیل‌و ته‌وڕات نه‌هاتووه‌، به‌ڵكو ئه‌و ئه‌ڵێ: ئه‌م دووانه‌ش له‌لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگار دابه‌زێنراون بۆ رێنیشاندانی مرۆڤه‌كان وه‌ قورئان، وه‌ ته‌واوی بنه‌ماكانی قورئانی پیرۆز دان به‌ راستیه‌كانی (پێشوتری) هه‌ردوو په‌رتوكه‌كان دائه‌نێن، به‌ڵام هه‌مووی لێ‌ وه‌رناگرن.

چونكه‌ محمد(صلی الله علیه‌وسلم) هه‌موو ئه‌و رموزو شته‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانی كه‌ ئه‌نجام ئه‌درێت وه‌لای ناون‌و بانگ ئه‌كات بۆ په‌رستنی خوایه‌كی تاك‌و ته‌نیاو باڵاده‌ست.

ئه‌مه‌ش شاهێدی زانایه‌كی رۆژئاوایه‌ بۆ پێغه‌مبه‌رو په‌یامه‌كه‌ی كه‌ به‌ وته‌ی ئه‌و په‌یامی ئیسلام په‌یامی یه‌كتا په‌رستی‌و په‌یامی یه‌ك ریزی له‌ نێوان ته‌واوی په‌یامه‌ ئاسمانیه‌كانه‌ ته‌نها له‌ شتی به‌تاڵ‌و پڕوپوچ نه‌بێت.

7- بوازار ئه‌ڵێ:
محمد(صلی الله علیه‌وسلم) – كه‌ كۆتا پێغه‌مبه‌ره‌- په‌یامێكی هه‌ڵگرتووه‌ كه‌ هه‌ڵه‌كان راست ئه‌كاته‌وه‌و ئه‌م خوڕافیات‌و زیاده‌ رۆییانه‌ی كه‌ له‌ په‌رتوكه‌كانی پێش خۆی دا هه‌یه‌ ئاشكرابوون، وه‌ قورئان بۆ ته‌واوكردنی په‌یامی خوایی هاتووه‌ بۆ سه‌ر زه‌وی.

8- ڤایس ده‌ڵێ:
ئیسلام بۆ من وه‌ك ئایین ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی رێگاو به‌رنامه‌ی ژیانه‌، ئیسلام یاسایه‌كی (لاهوتی) نیه‌ به‌ڵكو به‌رنامه‌یه‌ بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ چ وه‌ك تاك یا وه‌ك كۆمه‌ڵگا كه‌ بنه‌ماكه‌شی یادی خودایه‌، وه‌ هه‌ر ئه‌م زانایه‌ ده‌ڵێت:
من نه‌متوانیوه‌ كه‌ له‌ناخی خۆمدا هیچ شتێك بدۆزمه‌وه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنم جگه‌ له‌ قورئان ی پیرۆز.

هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌م زانایه‌ به‌رده‌وام ئه‌بێت له‌سه‌ر وته‌كانی له‌باره‌ی گه‌وره‌یی قورئان ی پیرۆزو ئه‌ڵێت:
قورئان شوێنكه‌وتوانی فێر ناكات كه‌ ئه‌وان واز له‌ ژیان بهێنن‌و گرنگی به‌ ژیانی دونیا نه‌ده‌ن، به‌ڵكو: هه‌وڵ دان بۆ ده‌ست خستنی شته‌ ماددیه‌كانیش به‌ پێی قورئانی پیرۆز مایه‌ی گرنگی پێدان‌و به‌هه‌لنه‌ وه‌رگرتنن، ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شته‌ ماددیه‌كان ئامانجی سه‌ره‌كی نین له‌ خودی خۆیاندا.

9- جولی ده‌ڵێ:
قورئان خوێندنه‌وه‌ كه‌ رێ پیشانده‌ره‌ بۆ گه‌لانێكی بیرمه‌ند كه‌ بیر له‌شته‌كان ئه‌كه‌نه‌وه‌، وه‌ قورئان ته‌حه‌ددای دوو دڵی‌و گوماناویه‌كان ده‌كات گه‌ر گومانیان له‌ راستیه‌تی قورئان هه‌یه‌ به‌وه‌ی كه‌ بتوانن ته‌نها یه‌ك سوره‌تی وه‌كو قورئان بێنن به‌ ئایه‌تی: ((ؤإِنْ كُنْتُمْ فِي رَيْبٍ مِمَّا نَزَّلْنَا عَلَي عَبْدِنَا فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِنْ مِثْلِهِ ؤادْعُوا شُهَدَا‌وَكُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ))البقره‌:23.

له‌پاشان زۆر به‌ قوڵی وردبوومه‌وه‌و وتم: ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌ به‌م شێوه‌ رێكو جوانه‌ یاساو به‌رنامه‌ بێت بۆ كه‌سێك كه‌ له‌ساڵی 570م له‌دایك بووه‌ بێگومان ئێمه‌ش له‌ساڵی 1954م ئه‌توانین بگه‌ین به‌یاسایه‌ زۆر جوانتر وه‌باشتر له‌ قورئان بۆ یاساكانی ژیان به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نه‌بوم له‌م بواره‌داو نه‌متوانی شتێكی باشتر دابڕێژم.

10- كارلیل ده‌ڵێ:
به‌ڕاستی قورئان په‌رتوكێكه‌ گومان له‌ راستیه‌كه‌یدا نیه‌، وه‌هه‌روه‌ها هه‌ستوو نیه‌ت پاكی راسته‌قینه‌ گه‌وره‌یی قورئانیان بۆ ده‌رخستم، ئه‌و گه‌وره‌ییه‌ی كه‌ تا گه‌وره‌ییه‌ك بوو له‌ په‌رتوكێك بی دۆزمه‌وه‌، له‌ قورئاندا هه‌موو به‌رزی‌و گه‌وره‌ییه‌ك ده‌ست ئه‌كه‌وێت به‌بێ‌ جیاوازی به‌ڵكو قورئان وه‌ك خۆی ئه‌فه‌رموێ‌: ((وفي ذلك فليتنافس المتنافسون)) له‌به‌ر گه‌وره‌یی گرنگی هه‌موو ئه‌م پیرۆزی‌و شته‌ جوانانه‌ی كه‌ قورئان دانی پێداهێناون.

11- غینیو كه‌ناوی خۆی رینیه‌غینیویه‌، له‌ فه‌ڕه‌نسا پێگه‌یشتووه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی كاپولیكی به‌ڵام ئه‌م پیاوه‌ به‌ زانایی‌و لێهاتویی خۆیه‌وه‌ هه‌ستی به‌وه‌ ئه‌كرد كه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ به‌دوای راستی دا بگه‌ڕێت، ئه‌وه‌ بوو دوای هه‌وڵدانێكی زۆر گه‌یشته‌ ئه‌و راستیه‌ی كه‌ ته‌نها ئیسلامه‌ رێگای راسته‌قینه‌ی ژیان‌و به‌خته‌وه‌ری هه‌ردوو جیهان هه‌ربۆیه‌ موسڵمان بوو ناوی خۆشی نا (عبدالواحید یه‌حیا)و بوو به‌ یه‌كێك له‌ كه‌سایه‌تیه‌كانی ئیسلامی.

ئه‌م زانا پایه‌ به‌رزه‌ش ئاوا باسی قورئان ده‌كات‌و ده‌ڵێ:
ویستم ده‌ست بگرم به‌ په‌یامێكی ئاسمانی كه‌ دووربێت له‌ هه‌موو شتێكی ناڕه‌واو ناپه‌سه‌ند، به‌ڵام دوای دیراسه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دوورو درێژ خایه‌ن جگه‌ له‌ قورئان ی پیرۆز هیچ شتێكی ترم ده‌ست نه‌كه‌وت، قورئان تاكه‌ په‌یام بوو كه‌ منی گه‌یانده‌ ئه‌و شته‌ی كه‌ له‌ناخم دا به‌دوایدا وێڵ بووم وه‌منی شادكرد به‌ په‌یامبه‌ری ئیسلام كه‌ زۆر خۆشحاڵ‌و به‌خته‌وه‌ر بووم كاتێك كه‌ په‌یڕه‌ویم له‌به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌وكرد، وه‌ وته‌و كرداره‌كانی منی گه‌یانده‌ ئۆقره‌ییه‌كی ده‌رونی‌و هه‌ستم به‌پاكی‌و رۆح‌و دڵ‌و ده‌رونم ئه‌كرد، وه‌ ئه‌گه‌ر مُحًمًد(صلی الله علیه‌وسلم) نه‌بوایه‌ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی روو ئه‌چوون له‌ ده‌ریای ماددی‌و كوفرو نه‌مانی خوڕه‌وشت‌و تێك شكانی لایه‌نی ده‌رونی.

12- بنو كه‌ پزیشكێكی فه‌ڕه‌نسیه‌ كه‌ زۆر ناسراوه‌و دوای موسڵمان بوونی خۆی ناو ئه‌نێت(علی سلمان بنوا)، ئه‌م پیاوه‌ش له‌باسكردنی قورئان ی پیرۆزدا بۆچونه‌كانی خۆی ئه‌خاته‌ روو ئه‌ڵێت:

قورئان یه‌كه‌م هۆكار بو بۆ باوه‌ڕ هێنانم به‌ ئایینی ئیسلام پێش ئه‌وه‌ی موسڵمان بم هه‌ستام به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئان به‌ڵام به‌ وردی‌و به‌ تێڕامانێكی ره‌خنه‌ ئامێز، كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستی زانایانی رۆژ ئاوایه‌ به‌رامبه‌ر به‌ قورئان، وه‌ من خۆم هه‌ندێك سه‌رسام بووم به‌ په‌رتوكه‌ نایابه‌كه‌ی زانای خوا لێخوشبوو (مالك بن به‌نی) به‌ ناونیشانی (الظاهرة القرآنية) كه‌ به‌زمانی فه‌ره‌نسی بوو، تا رادده‌یه‌ك منی والێكردبوو كه‌ بڕوا به‌قورئان بكه‌م، له‌م په‌رتوكه‌ دا زانای ناوبراو چه‌ندین به‌ڵگه‌ی رون‌و ئاشكرا هێنابوویه‌وه‌ كه‌ قورئان ی پیرۆز به‌ر له‌ 13 سه‌ده‌ هیچ دژایه‌تیه‌كی نیه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م پێشكه‌وتنانه‌ی ئێستا له‌ دنیادا هه‌ن، به‌ڵكو: هه‌موو ئه‌م داهێنراوانه‌ به‌شێكن له‌ قورئانی پیرۆز، ئه‌م په‌یام‌و راستیانه‌ وای كرد كه‌ بڕوا به‌به‌شی دووه‌می شه‌هاده‌ بێنم كه‌ بریتیه‌ له‌ (وأشهد أن محمدا رسول الله).

13- غرینیه‌ ده‌ڵێ:
هه‌ستام به‌ لێكۆڵینه‌وه‌و دیراسه‌كردنی ته‌واوی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز ئه‌وانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌لایه‌نی ته‌ندروستی‌و ژینگه‌و بواره‌كانی تر هه‌یه‌، ئه‌م كاره‌شم له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی ژیانم ئه‌نجاممدا، له‌ ئه‌نجامدا بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌م ئایه‌تانه‌ ته‌واو یه‌كانگیرن له‌گه‌ڵ زانستی نوێی سه‌رده‌مدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ موسڵمان بووم چونكه‌ گه‌سشتمه‌ ئه‌و راستیه‌ی كه‌
مُحًمًدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(صلی الله علیه‌وسلم) به‌ر له‌ هه‌زاروچه‌ند سه‌د ساڵ توانیویه‌تی په‌یامێكی به‌رزو پیرۆز پێشكه‌ش به‌ مرۆڤایه‌تی بكات، بێ ئه‌وه‌ی هیچ مامۆستاو فێركارێكی هه‌بێت وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه‌ شاره‌زایی له‌ زانستێك یا له‌هه‌ر بوارێكی تردا هه‌بێت هه‌ڵبستێت به‌ به‌راوردكردنی زانسته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئایه‌ته‌كانی قورئان دا به‌شێوه‌یه‌كی زانستی‌و رێكو پێك، وه‌ك چۆن من ئه‌م كاره‌م ئه‌نجامدا ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ ژیرو زانابێت‌و هیچ مه‌به‌ستێكی نه‌بێت به‌بێ گومان بڕوا ئه‌هێنیتوو موسڵمان ئه‌بێت.

14- هاملتون:
(ئه‌رشبیلود) كه‌ خه‌ڵكی (ئینگلتڕایه‌)و دوای موسڵمانبونی ناوی خۆی نا (عبدالله) و له‌ساڵی 1923م موسڵمان بوو، ئه‌م زانایه‌ش له‌باره‌ی قورئانه‌وه‌ ئه‌ڵێ:
ئایینی ئیسلام له‌ رێی په‌یامه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ مه‌شروباتی بێهۆشكه‌رو سوو هه‌مووكارێكی ناپه‌سه‌ندو ناڕه‌وای قه‌ده‌غه‌ كردووه‌، كه‌واته‌: ئیسلام رێگه‌ نادات بۆ هیچ تاكێك له‌ كۆمه‌ڵگادا ببێته‌ مایه‌ی زیان گه‌یاندن‌و پێ شێل كردنی مافی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی له‌ كاتێكدا كه‌ له‌و بێ ده‌سه‌ڵاتتره‌.

15- غرینیه‌:
له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی قورئان ی پیرۆز بۆ هه‌موو خواردن‌و خواردنه‌وه‌كانی كه‌ مرۆڤ بێ هۆش ئه‌كه‌ن ده‌ڵێت:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ خواردنه‌وه‌ی مه‌شروبات (الخمور) ئه‌بێته‌ هۆكاری له‌ده‌ستدانی ژیری (العقل) وه‌ چه‌ندین زه‌ره‌رو زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ئه‌گه‌یه‌نێت، وه‌ك ته‌واوی زاناو پزیشكه‌كان دانیان به‌م راستیانه‌دا هێناوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆكارێكه‌ بۆ به‌فیڕۆدانی سه‌روه‌ت‌و سامان‌و چه‌ندین كاره‌ساتی گیانی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی لێئه‌كه‌وێته‌وه‌ وه‌ك له‌ ئه‌وڕوپا به‌دی ئه‌كرێت، بۆ ئه‌مه‌ش قورئان ئه‌فه‌رموێ‌: ((لَيْسَ عَلَي الَّذِينَ يَ‌َمَنُوا ؤعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جُنَاحٌ فِيمَا طَعِمُوا إِذَا مَا اتَّقَوْا ؤيَ‌َمَنُوا ؤعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ثُمَّ اتَّقَوْا ؤيَ‌َمَنُوا ثُمَّ اتَّقَوْا ؤأَحْسَنُوا ؤاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ))المائده‌:93، حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكاش بۆ رێگرتن له‌بڵاو بوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان هه‌وڵی دا له‌ رێگای ته‌واوی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌ به‌ بیستراوو بینراوو نوسراو وه‌ له‌ رێگای وتارو بڵاوكراوه‌و ته‌واوی ئامێره‌كانی راگه‌یاندن له‌سه‌ر زه‌ره‌رو زیانه‌كانی ئه‌م ماددانه‌، ئه‌م هه‌وڵدانه‌ش نه‌ك هه‌ر له‌خۆڕا به‌ڵكو زیاتر له‌ (60)ملیۆن دۆلارو (10) به‌لایین لاپه‌ڕه‌و بۆ ماوه‌ی 14 ساڵ كه‌ تێچوی خه‌رجی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ (250)ملیۆن جونه‌ییه‌ بوو زیاتر له‌ (300) كه‌س له‌ سێداره‌دران‌و 335-532 كه‌س زیندانی كران، زیاتر له‌ 16 ملیۆن جونیه‌ وه‌ك سزا له‌هاوڵاتیان سه‌ندرا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ‌و ماندوبوونانه‌ سه‌ره‌نجام له‌ساڵی 1933 حكومه‌ت ناچار بوو كه‌ یاسایه‌كه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و رێ به‌به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بدات، ئه‌مه‌ چونكه‌ ئایین رۆڵی پێنه‌دراوه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌دا.

16- لیك نوسه‌رو پڕۆفیسۆری ئه‌مه‌ریكی به‌ناوبانگ ده‌ڵێ:
محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(صلی الله علیه‌وسلم): هاتووه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌موو خواردنه‌وه‌ هۆشبه‌ره‌كانی قه‌ده‌غه‌ كردووه‌، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ گیانی ملیۆنه‌ها كه‌سی پاراستووه‌، نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین موعجیزه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یه‌ كه‌ شوێن كه‌وتوانی خۆی له‌ هه‌موو ده‌رد‌و كێشه‌یه‌ك پاراستووه‌.

نابێ ئه‌وه‌شمان له‌یاد بچێت كه‌ رۆژئاواییه‌كان به‌م دواییانه‌ زه‌ره‌رو زیانه‌كانی خواردنی گۆشتی به‌رازیان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌ قورئان دا قه‌ده‌غه‌كراوه‌، كه‌ بۆته‌ هۆی گرفت له‌ كۆمه‌ڵگای رۆژئاوادا، له‌مه‌ودواش ده‌رئه‌كه‌وێ‌ كه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ خۆر ئاواییه‌كان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر به‌رنامه‌ی قورئانی پیرۆز وه‌ك به‌رچاو ئه‌كه‌وێت كه‌ له‌ زۆر لایه‌نی ژیانیاندا په‌یڕه‌وی له‌ قورئان ئه‌كه‌ن.

سنكس – یه‌كێك له‌ زانایان‌و بیرمه‌ندان ئه‌ویش سه‌رسامی خۆی به‌رامبه‌ر قورئان ی پیرۆز ده‌ر ئه‌بڕێت‌و ئه‌ڵێت:
محمد(صلی الله علیه‌وسلم) هات پارێزگاری له‌ منداڵان كرد، كوشتنی قه‌ده‌غه‌كردن به‌ پاساوی نه‌بونی‌و هه‌ژاری(و كچێتی)- كه‌ ئه‌مه‌ داب‌و نه‌ریتی سه‌رده‌می پێش ئیسلام بوو! هه‌روه‌ها محمد(صلی الله علیه‌وسلم) گرنگی دا به‌ مافی به‌نده‌كان‌و داوای كرد وه‌ك ئه‌ندامێكی خێزان هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا بكرێت، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم) یه‌كه‌م كه‌س بوو یه‌كسانی‌و دادپه‌روه‌ری له‌ نێوان مرۆڤایه‌تی دا به‌رپاكرد به‌بێ جیاوازی له‌ نێوان هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌ده‌سه‌ڵات‌و بێ ده‌سه‌ڵات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌و پاشاو فه‌رمان ڕه‌واش بێت.

هه‌روه‌ك دزی‌و كوشتن‌و خواردنه‌وه‌ی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان‌و قوماری قه‌ده‌غه‌كرد، له‌به‌رامبه‌ردا بێ باوه‌ڕان هه‌ستان به‌ دژایه‌تی كردنی‌و سوكایه‌تی كردن به‌به‌هه‌شته‌كه‌ی كه‌ موژده‌ی ئه‌دا به‌ بڕواداران، هه‌روه‌ها چی قسه‌یه‌كی ناشیرینه‌ به‌رامبه‌ریان ئه‌كرد، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م قسه‌و باسانه‌ مایه‌ پوچ بوون دوای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ پێی قورئان ی محمد(صلی الله علیه‌وسلم) ئافره‌تیش هاوبه‌شه‌و له‌ ته‌ك پیاوه‌كه‌یدا به‌شداری نازو نیعمه‌ت‌و خۆشیه‌كانی به‌هه‌شت ئه‌كات.

17- بوازار- ئه‌م زانایه‌ش ئه‌ڵێت:
كاتێك موسڵمانه‌كان په‌یامێكی ته‌واویان له‌به‌ر ده‌سته‌، پێویسته‌ فێری بن، ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌و فێربوونه‌ش نه‌ك بۆ ده‌ست خستنی زانیاری‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێ به‌ڵكو بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی، وه‌ بۆ گه‌یشتنی به‌ كاروانی پیاوچاكان له‌ پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵانی له‌لایه‌كی تره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڕوا هێنانه‌كه‌ی به‌ قورئان ی پیرۆز وای لێ بكات كه‌ خۆی ئه‌وێت وه‌ك فه‌رمان به‌چاكه‌ كردن‌و ده‌ستبه‌رداری له‌ خراپه‌، چونكه‌ په‌یامی ئیسلام كه‌ هاتووه‌ بۆ رێك خستنی بواره‌كانی ژیان‌و په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هاتووه‌، بۆ به‌دی هێنانی ئه‌م ئامانجه‌ش پێویست كراوه‌ له‌سه‌ر تاك كه‌ به‌ ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی هه‌ڵسێت‌و رێزی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بزانێت پارێزگاری له‌ سه‌روه‌ت‌و ماڵی خه‌ڵكی بكات، خاوه‌نی وه‌فابێت، پیاوه‌تی ئارامی‌و رێزی بنه‌ما خوڕه‌وشتیه‌كان بگرێت، مرۆڤێكی پاك‌و چاك بێت له‌ ژیانی كرداری رۆژانه‌ی خۆیدا.

هه‌ر ئه‌م زانایه‌ به‌رده‌وام ئه‌بێت له‌سه‌ر وته‌ به‌ نرخه‌كانی كه‌ به‌ڕاستی بۆ هه‌موو خوێنه‌رێكی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ر ئه‌كه‌وێت كه‌ ئه‌وان چه‌نده‌ گرنگیان داوه‌ به‌ قورئانی پیرۆزو ئه‌بێ چه‌نده‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیانه‌ له‌ باره‌یه‌وه‌ كردبێت تاوه‌كو گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌م ئه‌نجام‌و راستیه‌ی كه‌ دان به‌ گه‌وره‌یی‌و پیرۆزی قورئان ی پیرۆز بنێن.

قورئانی پیرۆز رێزێكی تایبه‌تی له‌مرۆڤ ناوه‌و ته‌واوی دروستكراوه‌كانی تری به‌رێزتر سه‌یركردووه‌، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێ‌: ((لَيْسَ عَلَي الَّذِينَ يَ‌َمَنُوا ؤعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جُنَاحٌ فِيمَا طَعِمُوا إِذَا مَا اتَّقَوْا ؤيَ‌َمَنُوا ؤعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ثُمَّ اتَّقَوْا ؤيَ‌َمَنُوا ثُمَّ اتَّقَوْا ؤأَحْسَنُوا ؤاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ))الاسرا‌و:70، هه‌روه‌ك مرۆڤ هان ئه‌دات بۆ ئه‌نجامدانی كاری باش وه‌ به‌شێك له‌ به‌كه‌یفی خۆ بوونیشی پێداوه‌، هه‌لی بۆ گونجاندووه‌ تا به‌رز بێته‌وه‌و بگاته‌ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ئامانجی هه‌ردوو دونیایه‌ له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا وه‌ هه‌موو شتێك به‌دوای ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگارا ئه‌گه‌ڕێت.

ئایا جگه‌ له‌م هه‌وڵه‌ پیرۆزه‌ هیچ رێگایه‌كی تر هه‌یه‌؟ نه‌خێر ره‌زامه‌ندی‌و گه‌یشتن به‌ نازو خۆشیه‌كانی فیرده‌وس گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنه‌.

18- یه‌كێكی تر له‌و زانایانه‌ی كه‌ باس له‌ گه‌وره‌یی قورئان ئه‌كات زانا (نه‌سیم سوسه‌) كه‌ جوله‌كه‌یه‌كیعێراقیه‌و دوای خوای گه‌وره‌ یارمه‌تی دا موسڵمان بوو ناوی خۆشی نا (احمد) وه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی زانستی عێراقی‌و خاوه‌نی چه‌ندین په‌رتوك‌و بڵاوكراوه‌یه‌-ده‌ڵێت:
من له‌ پێش ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا ئاره‌زووم بۆ ئیسلام ده‌ركه‌وت كاتێك كه‌ ده‌ستم كرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئان ی پیرۆز بۆ یه‌كه‌م جار له‌وكاته‌ی له‌ خوێندنی زانكۆییم بووم (له‌ زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌ به‌یروت).

وه‌رگێڕانی/ دلشاد شمس الدین باله‌كی