وه‌رگیڕانی: مه‌لا دڵشاد باڵه‌كی
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) هه‌رچه‌نده ڕحمه‌ت بوه به هه‌موو واتایه‌ك نه رمو نیانوو له سه‌رخۆ بووه ته نانه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌یارانوو ئه‌و كه سانه‌ش كه ئازاریان ئه‌داو مافیان پێشێل ئه‌كرد , له هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌ی جیاوازی نێوان توڕه بونی ئه‌و له گه‌ڵ ئێمه داجیا ئه‌وه‌یه كه به هیچ شێوه یه‌ك له سه‌ر خودی خۆی له‌كه‌س توڕه نه‌بووه ته‌نها ئه‌وه‌ی ئه‌وی هه راسان‌و توڕه كردووه سته‌مو پیشَلی به رامبه‌ر به دینی خوای گه‌وره بووه. ئه‌مانه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌كن له توڕه بونه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم):
1_كاتێك كه بینی شارێكی مێروه‌كان سوتێندراوه.
له باوكی (عه‌بدولڕه‌حمانه ) وه ده‌گێڕنه‌وه كه فه‌رمووی: له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا دا بوین(صلی الله عليه وسلم) به لای شارێكی مێروه كاندا تێپه‌ڕبووین كه سوتێندرابوو, پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله عليه وسلم) كه ئه‌مه‌ی بینی توڕه بوو فه‌رمووی: نابێت و دروست نیه كه‌س هاوشێوه‌ی خوای گه‌وره واتا به ئاگر سزای هیچ گیان له به‌رێك بدات.
كه واته سزادان به ئاگر بۆ هیچ شتێك دروست نیه ته‌نانه‌ت ئه‌و شتانه‌ش كه كوشتن‌یان دروسته وه‌ك (مار) و (دووپشك) و (سه‌گی هار) ...
2_ له ده‌مه قاڵی نێوان پێشه‌وا( ئه‌بو به‌كر)و پێشه‌وا (عومه ر )
(ئیبن ده‌ڕداْ ) درودی خوای له‌سه‌ر ده‌ڵێت : دانیشتبوم له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) بینیم ئه‌بوبه‌كر هاتو جله‌كانی هه‌ڵ كردبوو تا چۆكه‌كانی به دیار كه‌وتبون,پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی : هاوڕێكه‌تان كیشه‌یه‌ك له گه‌ڵ كه‌سێك لێ ڕوداوه , سه‌لامی كردوو فه‌رمووی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) من‌و كوڕی خه‌تتاب ده‌مه‌قاڵیه‌ك كه‌وته نێوانمان دوایی زوو من په‌شیمان بوومه‌وه و چومه‌وه لای بۆ ئه‌وه‌ی لێم ببورێت, به‌ڵام ئه‌و لێم خۆش نه‌بوو. پێغه‌مبه‌ری خواش سێ جار فه‌رمووی خوای گه‌وره له تۆ خۆش بێت .
له پاشان به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و پێشه‌وا (عومه‌ر) یش په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و به په‌له ده‌چێته ماڵیان و ده‌پرسێت (ئه‌بوبه‌كر) له‌ماڵه ؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن : نه‌خێر ئه‌ویش به هه‌مان شێوه ڕوده‌كاته لای پێغه‌مبه ر (صلی الله عليه وسلم) ,كه سه‌یری كرد بینی ئه‌وه‌نده توڕه بووه تا ڕه‌نگی دم‌وچاوی ته‌واو گۆڕاوه, به ئه‌ندازه‌یه‌ك(ئه‌بوبه‌كر) ترسا كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) خۆی له (عومه‌ر) تووڕه بكات له‌به‌ر ئه‌وه كه‌وته سه‌رچۆكو دانیشت ئینجا فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) من دوو جار تاوانبار ترم له‌و . پێغه مبه ر (صلی الله عليه وسلم) به هه‌موانی ووت : كاتێك من بۆلای ئێوه نێردرام : به درۆتان خستمه وه,( ئه‌بوبه‌كر) بڕوای پێهێنام, وه به سه‌رو ماڵ یارمه‌تیدام , ئایا ئێوه به‌م شێوه یه هه‌ڵسوكه‌وتی له گه‌ڵدا ئه‌كه‌ن ؟ له دوای ئه‌م ڕوداوه هیچ كه‌سێك ئازاری ئه‌بوبه‌كری نه‌ئه‌دا .
ئه گه‌ر وورد بینه‌وه له م ڕوداوه سه‌یر ئه‌كه‌ین كه هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان ته‌نانه‌ت توڕه بوونیشیان هه‌ر خێر‌و به‌ره‌كه‌ت بوه , مرۆڤ سودی لێ وه‌رئه گرێت.
3_ كاتێك پیاوێك هه‌موو سهروهتو سامانی خۆی ئه‌به‌خشێت.
(جابیری كوڕی عه بدوالله ) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت : پیاوێك كه به ئه‌ندازه‌ی هێلكه‌ی باڵنده یه‌ك زێڕی پێبو هاته لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) و ووتی: ئه م( صدقه) به‌خشینه‌م لێوه‌ر گره هه‌روه‌ها ووتی سوێند به خوای گه‌وره له‌مه‌ش زیاترم نیه واتا ئه‌مه‌ته واوی سه روه تو سامانه كه‌مه, یه‌كێك له هاوه‌ڵه‌كان ده‌فه‌رمو ێت به‌ئه‌ندازه‌ی هیلكه‌یه‌ك ده‌بو كه له گه‌نجینه‌كانه‌وه دۆزیبویه‌وه. پێغه مبه ری خواش (صلی الله عليه وسلم) لێی وه رنه گرت‌و ڕوی لێ وه رگێڕا, پیاوه كه له پێغه مبه ر(صلی الله عليه وسلم) سوڕا بۆلای ته‌نیشتی راِسته‌ی دووبا ره داوای لێ كرد كه لێی وه‌ربگرێت به‌ڵام ئه‌و هه‌ر لێی وه‌ر نه‌گرتو ڕوی لێوه‌ر گێڕا , به هه‌مان شێوه سوڕایه‌وه لای ته‌نیشتی چه‌په‌یو داوای لێكردكه پاره‌كه‌ی لێوه‌ر بگرێت ئه‌ویش هه‌مان وه‌ڵامی دایه وه, تاسی َجار, له كه ڕه‌تی چواره مدا (پێغه مبه ر (صلی الله عليه وسلم) زێڕه‌كه‌ی گرت‌و زۆر به توندی فڕێیدایه لای پیاوه‌كه به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر پێی بكه‌وتبا ئازاری ئه‌دا, له پاشان فه‌رمووی: ئیوه‌ی دێنه لای من بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی سهروهتو سامانه‌كه‌تان بكه‌ن به‌خێرو ئه‌ی به‌خشن تا واتان لێدێت ناچار ئه‌بن ده‌ست له به‌رخه‌ڵكی پان كه‌نه‌وه ئینجا فه‌رمووی: (إنما الصدقه عن ظهرغنی ) واتا به‌خشین له‌كاتی ده‌وڵه‌مه‌ندیدا ده‌كرێت نه‌ك تۆ به‌شی خۆشت نه بێ ئینجا بته وه به‌خشین بكه یت. له ڕیوایه‌تێكی تردا هاتوه كه فه‌رمووی زێڕه‌كه‌ی خۆت هه ڵگره پێویستمان پێی نیه.
كه واته به خشین شێوازی خۆی هه‌یه پێویسته به‌م شێوه یه بێت كه خوای گه‌وره فه رمویه‌تی چونكه هه‌رشتێك به نه زانی‌و له سه‌ر عاتیفه ئه نجام بدرێت بێگومان سه‌ر ناگرێت‌و زیانی زیاتر به دوای خۆی دا ده هێنێت .
4_كاتێك پیاوێكی ئه‌عڕابی ده‌شته‌كی داوای وشتری به‌یتول مال ده‌كات
(عه بدوالله‌ی كوڕی ئه‌بو به‌كر) له باو كیه وه ده گێڕێته‌وه‌و ئه‌فه‌رمووی َ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) پیاوێكی (به‌نی عه‌بد ئه‌ش هه‌لی) كرده پاسه‌وانی ماڵی به‌یتول مال.كاتێك كه خۆی هات پیاوه كه داوای ووشترێكی به یتول مالی لێ‌كرد .له سه‌ر ئه‌مه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) زۆر توڕه بو تا شوێنه واری توڕه بونه‌كه‌ی له سه‌ر دمو چاویه‌وه دیاربو .كه یه‌كێك له شوێنه‌واره‌كانی توڕه بونه‌كه‌ی چاوه‌كانی سورهه‌ڵ ئه‌گه‌ڕان له پاشان فه‌رموی:
پیاوی وا هه‌یه داواكاری وای هه‌یه‌كه نه بۆ من‌و نه بۆئه‌ویش دروست نیه .چونكه ئه‌گه‌ر پێی نه‌ده‌م پێم ناخۆشه ئه‌گه‌ر پێشی بده‌م, شتێكم كردوه نه بۆ من‌و نه بۆ ئه‌و در‌و ست نیه,پیاوه‌كه‌ش وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) ئه‌وا منیش هیچم نه‌ویستو داوای ناكه‌م.
یه‌كێك له زانایان ئه‌فه‌رمو ێت:داوا كردنی ئه‌م پیاوه ئه‌م جاره وای زانیوه كه به‌شی پاسه‌وانیه‌كه‌ی وه‌ر نه‌گرتوه و به شی زیا تری به رئه‌كه‌وێت نه‌ك داوای مافی خه ڵكی تر بكات .
به م شێوه‌یه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) گرنگی به سهروهتو سامانی گشتی ئه‌دات و ئه‌یه‌وێت كه دابه‌شی بكات له نێوا ن هه‌مواندا نه‌ك هه‌ندێك قڕبنو هه‌ندێكیش پڕ.
5_ كاتێك كه پیاوێك ژنه‌كه‌ی سێ به سێ ته‌ڵاق ده‌دات.
پێشه‌وا (مه‌خره‌مه ) له باوكیه‌وه ده گێرێته‌وه كه فه‌رمویه‌تی: گوێم له مه‌حمودی كوڕی لوبه‌ید) بو فه‌رمووی: باسی پیاوێكیا ن بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) گێرایه‌وه كه خێزانه كه‌ی خۆی سێ به سێ ته‌ڵاق داوه به یه‌كه‌وه, ئه‌ویش به توڕه بونه‌وه هه ستایه سه ر پێ‌و فه‌رمووی: ئایا ئێوه گاڵته به كتابی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن له كاتێكدا من له ناو ئێوه دام ؟ تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی یه‌كێك له پیاوه‌كان هه ستاو ووتی:ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) ئایانه یكو ژم .
ئه‌م فه‌رمایشته‌ش به‌ڵگه‌یه له سه‌ر گه‌وره‌یی ته‌ڵاق و لێك ترازانی خێزانه‌كان به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه وه نه‌بێت, وه ك ته‌ڵاقی سێ به سێ كه جارێكی تر ئه م ئافره‌ته بۆئه‌م پیاوه دروست نیه ئیلا دوای ته‌ڵاقیكی تر كه‌پیاوه‌كه‌ی لێی جیاببێته‌وه له به‌رئه‌وه پێویسته هاوسه‌ره‌كان ئاگاداری ئه‌م خاڵه بن.اخرجه النسائی
6_ له كاتی پرسیاری پیاوه ده‌شته‌كیه‌كه له باره‌ی واجب بونی فه‌ریزه‌ی حه‌ج
باوكی ئومامه ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) له ناوخه‌ڵكه كه‌دا هه‌ستایه سه‌ر پێ‌و فه‌رمووی : خوای گه‌وره زیاره‌تی كه‌عبه (حه ج)ی له سه‌رئێوه واجبكردوه له‌و كاته دا پیاوێكی ده‌شته‌كه (اعرابی ) هه ستایه پێیان‌و وتی :ئایا هه‌مو ساڵێك ؟ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) ده‌نگی به‌رز كرده‌وه و توڕه بو, ماوه‌یه‌كی ته‌واو بێده‌نگ بو, پاشان ده‌ستی به‌ووتار كرده‌وه و فه‌رمووی :
ئه‌وه كێبو پرسیاری كرد ؟ پیاوه ده شته كیه‌كه وتی: من بوم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) ئه‌ویش فه‌رموو ی ئه‌گه‌ر بم گوتبا به‌ڵێ ئه‌وه واجب ئه‌بو, ئه گه‌ر واجبیش بوایه نه‌تان ده‌توانی ئه‌نجامی بده‌ن,ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیشتان نه‌دابا ئه‌وا كافر ئه‌بون, ئاگاداربن گه لانی پێش ئێوه به پێشه‌وا سه‌رسه‌خته‌كانیان له ناو چون , سوێند به‌خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌ر ڕوی زه‌ویدایه بۆ ئێوه‌ی دروست (حه‌ڵاڵ)بكه‌م ته‌نها چه‌رمی وشترتان لێقه ده‌غه (حه ڕام ) بكه‌م ئێوه ده‌ستی بۆ ئه‌به‌ن‌و وازی لێناهێنن.
له دوای ئه‌م فه‌رموده‌یه خوای گه‌وره ئایه‌تی [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ يَ‌َمَنُوا لَا تَسْأَلُوا عَنْ أَشْيَا‌وَ إِنْ تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ ؤإِنْ تَسْأَلُوا عَنْهَا حِينَ يُنَزَّلُ الْقُرْيَ‌َنُ تُبْدَ لَكُمْ عَفَا اللَّهُ عَنْهَا ؤاللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌ (101)]المائدة
ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌و شتانه‌ی له په‌یامبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) مه پرسن كه ئه‌گه‌ر بۆتان ڕوون بكرێته‌وه غه‌مبارو ناڕه‌حه‌ت ده‌بن ئه‌گه‌ریش پرسیاره‌كه هه‌ڵگرن بۆ ئه‌و كاته‌ی قورئان بێته خواره‌وه ئه‌وسا وه‌ڵامه‌كه‌تان بۆشیی بكرێته‌وه, له وانه‌یه توشی ناڕه‌حه‌تی ببن, له فه‌رموده‌یه‌كی ( متفق علیه ) دا هاتووه كه: گه‌وره ترین گوناهی موسڵمان له‌وه‌وه په‌یدا ده‌بێت له شتێك بپرسێت و حه‌ڕام نه‌كرا بێت كه‌چی به‌بۆنه‌ی پرسیاره‌كه‌ی ئه‌وه‌وه حه‌ڕا م بكرێت خوای دلۆڤان له‌و جۆره پرسیاره ناپه‌سه‌نده‌ی پێش‌و تان بوورا چونكه خوا بۆخۆی هه‌میشه لێبورده‌یه, زۆریش له سه‌رخۆو هێمن و په‌له‌نه‌كه‌ره له سزا‌و تۆله‌دا. |